په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\١١\٢٠١٤

ئەم هەلومەرجە نوێیە چ جۆرە سروودیکمان لێ دەخوازێ؟


نەجم محەمەد     

 

دیارە ئەمڕۆ کوردستان بەهەل و مەرجێکى نوێ دا گوزەردەکات ولە جەنگێکى سەخت و خوێناویدایە لەگەڵ دوژمنێکى کۆنەپەرست و تیرۆریست وهارو سەرسەختدا کەدوژمنى هەموو شتێکە ودژى هەمووشتێکە دژى مرۆڤە دژى ژیانە دژى جوانیە دژى سروشتەدژى پەلەوەرو ئاژەڵەدژى هونەرە دژى ئەدەبە دژى زانستە دژى ئازادییەکانى مرۆڤە دژى ژنە دژى منداڵە ژن دەکاتەوە کۆیلە و کەنیزەئەم هێزە کۆنەپەرستە دژى ڕوناکیە وتاریکى پەرست و مەرگ دۆستە ودەیەوێت ژیانى مرۆڤەکان دیل کات وژیان هەمووتاریک و ڕەش بکات و مرۆڤەکان بکاتە کۆیلە ئەم هێزە کۆنە پەرستە شەڕى نەتەوەو زمان ناکات بەڵکو شەڕى مرۆڤەکان دەکات و دەیەوێت مرۆڤەکان داماڵێت لە هەموو بەها مرۆییەکانیان.


هەربۆیە ئەم هەلومەرجەى ئێستاى کوردستان جیایە وئەم شەڕەى ئێستاش شەڕێکى جیایە و دوژمنەکەش دوژمنێکى زۆر جیایە هەربۆیە دەبێت لەم هەلومەرجەدا هونەرەکەشمان هونەرێکى زۆرجیابێت..دەبێت هونەرەکەمان هونەرێکى بەهێزو پڕحەماسەت و جۆش و خرۆشى شۆڕشگێڕى بێت دەبێت سروودەکانمان وورەو ئیرادە بداتە خەڵکى ووورەو ئیرادەى پێشمرگە وشەڕڤانان وجەماوەرى بەرگریکار بەرزکاتەوەدەبێت هونەرەکەمان سروودەکانمان چەک بن گوللە بن ئاگربنبەڕووى دوژمناندادەبێت گیانى بەرگرى وبەرخۆدان گەشە پێ بدات وپەروەردەى بکاتودەبێت سروودەکانمان ووشیارکەرەوەبن وڕێنوێنیکەر بنوگەشەبدات بەخەباتى جەماوەرى و کۆمەڵایەتى بۆئەو مەبەستە هانى خەڵکى بدات و نابێ هونەرەکەمان بەتەنیا گرنگى بدات بەهونەرى نیشتمانى و نەتەوایەتى بەڵکو دەبێ گرنگى بدات بە لایەنى مرۆیی و چینایەتى چونکە ئەم دوژمنە دوژمنێکى مرۆییە نەک دوژمنێکى نەتەوەیى و ئێستاش ئەو شۆڕشگێڕو پێشمەرگانەى لەهەرێمى کوردستان و لە کۆبانى ڕووبەڕووى ئەم دوژمن وەستاونەتەوە هەمووى خەڵکى هەژارو زەحمەتکێشن وکوڕوکچانى خەڵکى زەحمەت کێشن وقوربانیەکانیش هەر لەخەڵکى هەژارو زەحمەتکێشە هەڵمەتەکانیش هەر لەخەڵکى زەحمەتکێشەوەیە وناکرێ خەبات و قارەمانێتى و شۆڕشگێڕى و قوربانى دانى ئەم چینە زەحمەتکێشە لەهونەردا فەرامۆش بکرێت بەهەر بڕوو بیانووپاساوێک ڕەنگ نەداتەوەوناکرێ لە هونەرەکەماندا باس لە دەردو ئازارو ڕەنجى ئاوارەکان نەکەین باس لە برسێتى و نەدارى نەکەین باس لە ستەمى ژنان نەکەین کەقوربانى یەکەمى ئەم هێزە کۆنەپەرست و تیرۆرستەن ناکرێ باس لە ئازایەتىو قارەمانیەتى ژنانى کۆبانى نەکەین کە ئەفسانە خوڵقێنن ناکرێ باس لە منداڵانى بەشمەینەت نەکەین کەقوربانى هەلومەرجەکەن لەژیانێکى سەختدا گوزەران دەکەن و چەندەهایان بونەتەقوربانى و لەبرسێتى و تینوێتى و هتد گیانیان لەدەست داوە و دونیاى بچوکى منداڵانەیان لێ سەنراوەتەوە و زۆربەیان دایک و باوک و براو خوشک و ئازیزانیان لەدەست داوە وناکرێ ئەم هەمووموعانات و ئازارو قوربانى و دەردو ڕەنج ومەینەتى ونەهامەتیانە فەرامۆش کەین و تەنیا سروودو گۆرانى بە باڵاى کوردستان و نیشتماندا بڵێن کەهەمیشە هەر خەڵکە هەژارو زەحمەتکێشەکەى قوربانى بووە وئازارى کێشاوەدەبێت ئیتر هونەرەکەمان لە شاشەى تەلەفیزیۆن و لە ستۆدبۆکان و لەسەر شانۆ ڕازاوە و پڕ بلاجکتۆرە ڕەنگاوڕەنگەکان و داخراوەکاندا دەربهێنین و بیهێنینە سەر شەقام ناو کۆڵان وکوچەو گەڕەکەکان وناوخەڵکى هەژارو کرێکارو زەحمەتکێش وناو شوێنە گشتیەکان و فەرمانگەکان و سەنگەرەکان و ناو هێزى چەکدارى جەماوەرى و ناو پێشمەرگە و شەڕەڤان دەبێت سروودووگۆرانیەکانمان بۆنى سەنگەروبۆنى هەناسەى شەڕەڤان و پێشمەرگەى لێ بێت گەرم و گوڕبێت وەک جۆش و خرۆشى چەکەکانیان وبەحەماسەت بێت وەک هەڵمەتى شێرانەیان وبەهێزبێت وەک ئیرادەى پتەو بەرزو پۆلاینیاندەبێت سروودەکانمان دوژمن لەرزێن ودوژمن تەزێن بێت دەبێت سووربێت وەک خوێنى گیانبەختوکردوان نابێت وەک ئێستا سروودەکانمان بێ هێزو ساردوسڕوو مردارەوەبووبن ..نابێت سروودەکانمان وورە ڕووخێن بن نابێت گۆرانى وسروودەکانمان لەم هەلومەرجەدا شادوسۆزدارى بن و پڕبن لەلاوانەوەو مەقام وشین و گریان وهاوارو فوغان ئیتر ئەم هونەرە دەردى ئەم هەلو مەرجە ناخوات ئاخر تۆ دوژمنەکەت خۆى دەتەقێنێتەوە بەڕوتداا و مل و سەرت دەبڕێتۆ چۆن دەبێت هونەرەکەت گریان و لاوانەوە و فوغان بێت!!


هەربۆیە دەبێت سرودەکانمان وەک (ژنانى کۆبانى)بتەقێتەوە بە تیرۆرستان و کۆنەپەرستاندادەبێت سروودەکانمان گولە و ئاگر و حەماس و توڕەى و نەڕەى شێرانەى یەک پارچە لێ ببارێبەداخەوە سروودوگۆرانیەکانى ئێستا خاڵین لەم خەسڵەتانە وهاوکات لە گەڵ ئەم خەسڵەتانەدا دەبێت هونەرەکەمان لە ڕووى هونەرى و ئیستاتیکیشەوە بەرزو بڵند بێت بەداخەوە لەم ڕوەشەوە سروودەکانمان وێرانە وبیمارە چۆن بەم وێرانى و بیماریەوە دەتوانین هونەرەکەمان بکەین بەگژ دوژمنێکى دڕندە و دژە مرۆیی وەک داعشداچۆن دەتوانین بەم هونەرە بێ هێزوومردارەوەبووە بڵێن هونەرى بەرگرى و بەرخۆدان بەداخەوەئەمڕۆ یەک دونیا سروودى سەقەت و خراپ و لاواز بەرهەم هێنراوە هەرهەموویان کۆکەیتەوە وبخەیتە سەریەک ناگاتە یەک ووشە و هەناسەى گەرمى سروودەکەى مەرزیە فەریقى من پێم وایە ئە وسروودانە گاڵتەکردن و سووکایەتیە بەهونەرى سروودو بەپێشمەرگە و شەڕەڤان بەخەباتى جەماوەرى و قوربانیەکانى خەڵکى کوردستان بەداخەوە من هەندێ سروود دەبینم لەنێو پێشمەرگەو سەنگەردا ڕاپ دەکات یان گۆرانى بەزمى هەڵپەڕکێ دەڵێ وکەچى ناویشى ناوە سروود بان سروودم بینیوە لەسەرەتادا حەماسیە بەڵام دەبینى لەپڕو لەناوەڕاستدا یان لە کۆتایدا دەبێت بە مەقام و لاوانەوە من پێم وایە ئەمانە لەگەڵ سرووددا نایەتەوە و شێواندنى سروودە بەنەشارەزای و بێ ئەزمونى لە هونەرى سرووددامن لێرەوە داوا لە کەناڵەکانى ڕاگەیاندن و وەزارەتى ڕۆشنبیرى دەکەم کە ئەم فەو زاو مەهزەلەیە ڕاگرن و سنوورو فولتەرو سانسۆرێک بۆ ئەم جۆرە سروودانە دابنێن وئەو سروودانە لابەرن وبسڕنەوەو وەک ئەڵتەرناتیفێک پێشنیار دەکەم کەوەزارەتى ڕۆشنبیرى بە هەماهەنگى لەگەڵ کەناڵەکانى ڕاگەیاندندا ببنە سپۆنسەر یان سپۆنسەر پەیدابکەن بۆ ئەو کۆمەڵە سروود خوێنە بەئەزموون وبەتوانایانە کەبەڕاستى سروود خوێنن و شارەزاى هونەرى سروودن لە پەنجەکانى دەست تێ ناپەڕنبەڵێ بێن کاربۆئەم کۆمەڵە سروود خوێنە بکەن و هاوکاریان بکەن و گرێ بەستیان لەگەڵدا بکەن بۆ بەرهەمهێنانى سروودى شۆڕشگێڕى و حەماسى بەهێز من پێم وایە بەم جۆرە هەم بەربە سروودە نەشازو سەقەتانە دەگیرێت و هەمیش هونەرێکى بەهێزى سروود دێتە مەیدان و لەدایک دەبێتو ئەو پارە و ئیمکاناتەى کەلەواندا سەرف دەکرێ لەماندا سەرف بکرێ جێکەوتەدەبێ و باشترە وهەروەها پەیوەندى بکەن بەکۆمەڵێ شاعیرى شۆڕشگێڕوخاوەن ئەزمونى خەباتى شۆڕشگێڕیەوە کەئەمانیش بە پەنجەکانى دەست دەژمێرێن کە هۆنراوە بۆ سروودى شۆڕشگێڕى دابنێن ودروست بکەن کەبەڕاستى سروودەکان ئەمڕۆ لەڕووى تێکستى شیعریشە وە بێ هێزو سادەن وهەست و حەماسى شۆڕشگێڕیان تیادانیە وهەر لە قسەى هەلەق وبەلەقى بێ مانا دەچن بەس لە شیعرناچن بەکورتى شیعرەکانیش وێران و بیمارن بەداخەوە تەکنەلۆژیاو ئەنتەرنیت لەم هەلومەرجەدا لە گەڵ ڕێزمدا بۆ شاعیرە جدیەکان لەشکرێک شاعیرى بى هونەرى شیعریان دروست کردووە کە هیچیان نابنە دەنگ وناوى شیعرى وناچنە مێژووە ..
 

ماڵپه‌ڕی نه‌جم محه‌مه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک