په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٣\٢٠١٠

ئەم هەڵوێستە شۆڤێنیانە چی دەگەیەنێ؟؟؟


ستار محەمەد قادر


ئەمڕۆ کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس دوای ئەوەی دیمەنی داگرتنی ئاڵای کوردستان و هەڵواسینی ئاڵای عێراقی لە لایەن برایانی عەرەبەوە لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لە وڵاتی بەریتانیاوە گواستەوە، ئەوەی جێگەی سەرنجە، لە کاتی پەخشکردنی دیمەنەکەدا پرسیارێک کە من لەم وتارەمدا کردوومە بە مانشێت، لە لایەن ئەو کەناڵەوە بە شێوەی نووسراو ئاراستەی بینەران دەکرا، لە بەرنامەمدایە هەر هەمان پرسیار کە ئەوان بە هەڵە ئاراستەی ئێمەێلیان دەکرد، ئاراستەی سەرکردایەتی سیاسیی کوردستانی بکەم؟!


ئەم هەڵوێستە شۆڤێنیانە چی دەگەیەنێت؟! بە رای من ئەم پرسیارە، یەکێکە لە پرسیارە عەیار بیست و چوارەکان، چونکە جۆری پرسیارەکە لە توانای هیچ هاوڵاتییەکی ئاساییدا نییە بتوانێت وەڵامێکی گونجاوی بۆ بدۆزێتەوە! بەڵکو پێویستە خەڵکانێک وەڵامی بدەنەوە کە لە ئاستێکی باڵاو بەرزدان! بۆیە دەبوایە بەر لەوەی کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس ئەو پرسیارەی لە رێی شاشەکەیەوە ئاراستەی بینەرانی بکردایەو بە داخراوەیی بە جێی بهێڵێت، پێویست بوو هەمان پرسیاری ئاراستەی کەسانێک بکردایە لە کوردستان کە لە مەرکەزی بڕیارو خاوەن قەراردان! چونکە ئەوە هەڵدەگرێت لە پاڵ ئەو پرسیارەدا، پرسیاری ئەوەشیان لێ بکەین، ئایا محەلی ئیعرابی کورد لە کوێی عێراقی عەرەبیدایە؟ ئایا ئەو شەراکەتەی کە ئەوان باسی لێ دەکەن، لە سەر چی بنەمایەکەو تا چ ئەندازەیەک متمانەی پێ دەکرێت؟ دەکرێت بۆ وەڵامی پرسێکی بەو شێوەیە گرینگ لە زاری ئەوانەوە وەڵامێکی گونجاومان چنگ بکەوێت؟! ئەم بابەتە زۆر لەوەزیاتر هەڵدەگرێت، بەڵام ئەوەندە دەڵێم، کاتێک میللەتێک داوای سەربەخۆیی دەکات، سەرکردایەتییەکەی بە پێچەوانەی خواستییانەوە تێکەڵ بە گەمەیەک دەبێت، کە ئەمەی لێ چاوەنواڕ دەکرا، بۆیە با بەو دیمەنەش تووشی شۆک نەبن؟!

 

 

star_qadr@yahoo.com