٢٤\٧\٢٠١٣
ئەمن
هەم یا نییم؟

رەوشەن بەلقیس
ئەمن هەبم یا...
چ هەبوونم پشتڕاست دەکا؟
کە ئەمن..
نەبم دین ئەمن بێ
نەریت ئەمن بێ
یان..
کۆیلەکاری فەرمانی نێر بم!
پێم ناڵێن
کێ دان بە هەبوونم دادەنێ؟
کە ئەمن هەست نەکەم هەم
ئەوە کێیە باس لە مافم دەکا
بە نەبووییم.
ئەوە نێری بێ بەرهەمە،
یا دین و فەرهەنگی رەش
گەمە بە هەبوونی من دەکا؟
ئەمن نیمە و هەر ناشبم
هەتا دەوروبەرم..
کەڵەگای نێری دیندار و فەرهەنگەکەی بێ
دەشێ...
ئەمن هەبم، ئەولاوەتریش
کە ئەمن دین بم،
فەرهەنگ بم
ئەوسا دەکرێ لە تەک نێردا
هەست بە هەبوونم بکرێ!!!
ماڵپهڕی
رەوشەن بەلقیس
|