٢٨\٨\٢٠١٢
ئەمن
و ئەتوو...

سوبحى ئەحمەد
لە چیڕۆکە غەمگینەکانى یاخیبوونت
خولى ئەندێشەی دڵۆپە لاوازەکان
مژێ لە ئەڤین و لە یاخیبوونە
راڤە و میهری فرە ئەستەم
هەڵفڕینى سپێدەى کەو و رەنگى بەفر
لە گیانی کوچەکان ئۆقرە ناگرن
پیاسەى من و توو ..
پێکى رژاوى ئەفسوونییە
گومانە سروەیەکی تاساو
لە کەنارى مەمکەکان هەڵبدەن
ئێشکگری کێڵگەى ئەڤین
بن
قورمیشى مالۆچەکانى باران و
خلیسکانى خۆکوشتنى ئاو
بە هەمان شێوازی
توێژگەل
و بوونگەلی گومان
دەڤەری گوڵ جێدەهڵن
شەمامەى لەپ نەخشاندن
زەمزەمەى یاقووتە ناسکەکان
جەستەیان نەما لەرزۆک بوون
خۆشەویستیی لە ژێر فرمێسکى
سەر شانۆیەکى بێ ویژدان بوو
کات و پەرتووک
سەحەر و سپێدە
شەو و شەوگار
رۆژ و رۆژگار
زۆر زۆریش لێت بێ ئاگابوون...
٢٨\٢\٢٠٠٤
nwenarsubhi@yahoo.com
|