په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\١٢\٢٠٢٢

    ئەمن وەتۆم! ١

دارا خونچە

ئەز چم دایە لە پێنج جاران هەشتا و هەفت و ٢

             رەگی دووجای سێ دابەش هەشت!

                 کەنگێ پەیوەستن وە منەوە؟! ٣

یەک ئۆکسگین.. دوو هایدرۆگین...

ئەرکی زانا و دانا و مانای ئەویو جوانیین ٤

                         چ پەیوەندیی وە من هەیە؟! ٥

ئەمن ئاوم و ئاو دەناسم.. وە رەوتی وی هەنگاو دەنێم!

ئەمن بەوڕۆ و دوونێ و پێرێی زمانەکەم شکۆمەندم؛ ٦

تاوناتاوێ لەسەر بانیژەی هۆنراوان

   وە ناز و لەنجەولارەوە لەسەر پەنجان سەما دەکەم

تاوناتاوێ وە نێو سەربردە و سەرهاتان

                    سەروەر سەرکەش پیاسان دەکەم

ئەدگاری مە دەستەواژە و پەیڤەکانن.. ٧

یارۆیانم

هەر کێی دەستی پێنووس دەگری و لەبەردەمی وشەگەڵێ دادەچەمێ

     هەست و سۆز و حەز و خولیا و جوانییەکانی ئاورینگ دەدەن!

ئەز چم دایە لە بەرپێنەی رامیاربازیی و دینگەرایی ٨

               لە کوتەکی نێرەوزیی و نەریتبازیی ٩

    پووڵ و سامان و خەزێنە تاکە بەها و تاکە رەوشتی ئەوانە

                                چ پەیوەندییان وە من هەیە؟!

مە خاوەنی یەک زمانی هێندە پوخت و پڕ گەوهەرین؛

             ئەز یەک وە خۆم ١٠

             تەنێ شیلاوی چۆڕاوگەی پیت و پەیڤە تەڕەکانی

                                       تاهەتایێ دەمژیێنێ!

ئەز چم دایە لەو ژیانەی زمانبڕا و زمان کورت بم

            دوور لە زمان بم.. بەستەزمان بم.. بێ زمان بم! ١١

ئەمن ئەوهام

     تاوناتاوێ لەسەر بانیژەی هۆنراوان

     وە ناز و لەنجەولارەوە لەسەر پەنجان سەما دەکەم

     تاوناتاوێ وە نێو سەربردە و سەرهاتان

                      سەروەر سەرکەش پیاسان دەکەم

    ئەمن وەتۆم..

           زمانم هەس.. ١٢

               تا دەبێژی شکۆمەندم!

____________________________________________________

فەرهەنگۆک:

١- وەتۆ: ولۆ، ئەوها، ئاوها، ئیوها، ئاوەها، ئاوا، وا، بەو شێوە، بەو جۆرە.

٢- چ: چی.

٣- کەنگێ: کەی.

٤- دانا و مانا: وەک ''بەرد و مەرد''، شووشە و مووشە''، ''پەڕ و مەڕ'' و... تد، تەنێ لۆ ئەو وشانە ناشێ کە وە ''م'' دەستپێدەکەن.

٥- وە: بە.

٦- بەوڕۆ: بە ئەوڕۆ، بە ئەمڕۆ.

٧- ئەدگار: ئاکار، سەروگێلاک، بچم.

٨- بەرپێنە: پێدانە بەر پێی کەسەک تا بکەوی.

٩- نێرەوزیی: نێرینەیی.

١٠- ئەز یەک وە خۆم: من سەبارەت بەخۆم، من وەکو خۆم.

١١- بەستەزمان: زمان بەسترا، لۆ ئاژەڵ وەکاردێ کە زمانی نییە و وەک مرۆڤ چالاک و کردە نییە، لۆ کەسی بێوەی و هەژار وەکاردێ.

١٢- هەس: هەیە.

 

کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ - لەندەن

ماڵپه‌ڕی دارا خونچە

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک