په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\١٠\٢٠١٧

    ئەمیرە.

سەردار ر‌ه‌زا

لە دامێنی جوانی تۆدا
گوڵ کڕنوش دەبا و
درەختیش نوێژت بۆ دەکا
لە ھەنسکی دووریمانا
شەو بۆت دەگری
سپێدە ئیرەیی دەبا
ئای لەو رووبارە سەر شێتەی لێکی کردووین
ئای لەو ژانە
پڕ وەفایەی بیرمان دەکا
ئەوە گەورەیی خانمەکەیە
لە بەر دەرگای حەز ھەڵزنا
کچێ لە کام وڵاتەوە ئولفەتی فرینت گرت و
بوویە ژنە شۆخەکەی دڵم
ھۆ کیژە روو سوورەکەی دەربەندی ژووان
دەوەرەوە بۆ ھەواری سەوز و چیمەن
ھەواری سەودا سەری تۆ
ھەوارێک ماسییەکان سەمای تێدا دەکەن
رووبار ئاوازی دەژەنێ
دڵم جوانی
بۆ ژووانێ
لێوانلێو لە بۆنی سونبول ، بۆ سەری تۆ.


ئەڵمانیا - لیمبۆرگ  
serdarjaff@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک