ئه‌میری حه‌سه‌نی پوور، به‌هرۆزی شوجاعی و( کا له پووش بژاردن ).
موحسين جوامێر
له‌وه‌ڵامی ئه‌و په‌يامه‌ی کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر و ئه‌کاديمستی کورد، سه‌باره‌ت به قه‌يرانی فره‌زمانیی که مه‌ترسيی بوونی کورد به گه‌لانی جودای لێ ده‌که‌وێته‌وه، پێشکه‌ش به سه‌رانی کورد کراوه، هێژا د. ئه‌میری حه‌سه‌نی پوور به وتاری ( کوردی وه‌ک زمانێکی جووت ستاندارد ) وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه و تێیدا به کوردان ڕاده‌گه‌يه‌نێت که شايه‌نی ئه‌وه نین تاکه زمانێک کۆيان بکاته‌وه و ده‌بێ گه‌لی زمانان بن. نێوبراو، هه‌ر له خاڵی يه‌که‌مه‌وه پێت ده‌ڵێت که ( زمانی کوردی، وه‌ک زمانی هه‌رمه‌نی، نۆڕوێژی و ئه‌لبانی، زمانێکی جووت ستاندارده ) و هێشتا باسی شێوه‌زاره‌کانی ديکه‌ی وه‌ک هه‌ورامی و زازاکی ناکات، چونکه به قه‌وڵی ئه‌و، ئه‌وان ئه‌وه‌نده به‌رهه‌میان نييه. پاشان باسی ئه‌و هۆکارانه ده‌کا که وايان کردووه شێوه‌ی سۆرانی له‌و نێوه‌نده‌دا خۆی بهێنێته پێشه‌وه و به‌ده‌ر له شێوه‌کانی ديکه له بواری نووسين و بڵاوکردنه‌وه‌دا جێده‌ستی هه‌بێت. هه‌ڵبه‌ت دان به‌و واقيعه دانانێت که ئه‌م زمانه‌يه‌کگرتووه هێناويه‌ته کايه‌وه و بوو به هۆکاری مانه‌وه‌ی زمانی کورد تا ئێسته، واته ناخوازێ کاری داهاتووی زمانه‌وانی له کوردستاندا، درێژه‌پێده‌ری ئه‌و پرۆسه‌يه بێ که هه‌بووه، به‌ڵکوو ده‌يه‌وێ له‌هجه‌ی دووه‌م ـ وه‌ک ده‌ستپێک ـ داچاندرێت، سه‌ر ده‌ربکا و وه‌ک زمانێکی سه‌ربه‌خۆ سنگ بهێنێته پێشه‌وه، ئه‌وجا ئه‌م پرۆسه‌يه چه‌ند ئه‌م کورده وه‌ک يه‌کميلله‌ت و چه‌نديش کوردستان وه‌ک خاکێکی يه‌کگرتووی کورد له‌پاش خۆی جێ ده‌هێڵێت، ئه‌وه به‌لای ئه‌وه‌وه گرنگ نییه، چونکه ( جياوازيی زمان و له‌هجه وه‌ک نوقسان و دواکه‌وتوویی و لێقه‌ومان چاوی لێ کراوه، ده‌کرێ وه‌ک ده‌وڵه‌مه‌ندی و جوانی و هه‌ڵکه‌وتوویی دابندرێ. ئه‌و بۆچوونانه‌يش له بواری دوو جيهانبينی و دوو ئیده‌لۆژی و دوو سياسه‌تی لیکجياواز سه‌ريان هه‌ڵێناوه، کیشه‌ی ماف و دێموکراسی له ناخی ئه‌و ناکۆکييه‌دا ماڵی کردووه ) هه‌روه‌ک له دوا خاڵی وتاره‌که‌يدا هاتووه و سه‌باره‌ت به لاوازیی کوردييه‌که‌ی، پیاو مه‌گه‌ر به‌عام شتێکی لێ هه‌ڵکڕێنێت.. ئه‌وه‌ی گۆرين، ده‌ق ئه‌و تێزه‌مان وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه که پیش ماوه‌يه‌ک کۆمه‌ڵێک مامۆستای کوردی دانيشتووی سوێد خستبوويانه‌ته دووتوێی بیرخه‌ره‌وه‌يه‌ک و بۆ حکوومه‌تی کوردستانیان هه‌ناردبوو، تێیدا ده‌ڵێن : " بلا زاراوه‌ی ( کرمانجیی ژووروو )، ( کرمانجیی ژێری )، ( زازاکی )، ( هه‌ورامی ) و ( ئه‌وانيديکه ) قسه‌يان پی بکرێ، پێیان بخوێنرێ و بنووسرێت. کوردانی به زمانی ناوچه‌کان ده‌په‌يڤن، چاوله‌ڕێن له زانکۆکانی کوردستاندا، به‌شگه‌ليان بۆ بکرێنه‌وه. زمانی زانکۆش به‌و زاراوايه بێت که له‌و ناوچه‌يه‌دا سه‌رده‌سته.. ئێمه، ئه‌م مافه به مافێکی نه‌ته‌وه‌یی و دێموکراسیی ده‌زانین، نه‌ک وه‌ک خه‌ته‌رێک له‌سه‌ر کوردبوونی خۆمان و ئه‌وانی ديکه‌ی به زاراوه‌ی ديکه ده‌خوێنن ".
ئه‌گه‌ر مێژووی خه‌باتی هاوبه‌شی هه‌ر گه‌لێکی ڕاسته‌قينه بخوێنیته‌وه، ده‌بینیت ئاخره‌که‌ی ئه‌گه‌ر سه‌دان له‌هجه‌يش بووبن، ئه‌وه يه‌ک له‌هجه کراوه‌ته دايه‌گه‌وره و ڕه‌مزی هه‌مووان، به‌سوودوه‌رگرتن له هه‌موو له‌هجه‌يه‌ک، وه‌ک ئه‌لبانییه‌کان، به‌پێچه‌وانه‌ی فه‌رمووده‌ی حه‌سه‌نی پوور که ده‌ڵێ ئه‌لبانییه‌کان خودان زمانێکی جووت ستانداردن، وايش نییه. ئه‌لبانییه‌کان، له سه‌ره‌تای حه‌فتاکاندا بووه کێشه‌يان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاخۆ شێوه‌زاری گێگی ( که له‌هجه‌ی زۆربه‌يه ) يان تۆسکی ( که له‌هجه‌ی که‌مايه‌تییه و هاوکات زمانی کتێب و بڵاوکراوان بوو ) ببێته زمانی ستاندارد، وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌میان کارتێکراوی زمانی رۆمانییه و ئه‌ويان کارتێکراوی زمانی گرێکیی کۆنه؛ جياوازييان له‌نێواندا زۆره.. بۆيه ئه‌نوه‌ر خۆجه‌ی سه‌رۆککۆمار، بڕياری دا تۆسکی ببێته زمانی هاوبه‌ش، ئه‌وجا بووه زمانی ڕه‌سمیی ( کۆسۆفۆ ) و ( مه‌قدۆنيا ) يش، له حاڵێکدا هه‌مان ديارده‌ی که‌مينه و زۆرينه له‌وێدا هه‌بوو و له‌زگ بوو که‌س له‌گه‌ڵ که‌سدا بڕ نه‌کات. به‌ڵام ئاخره‌که‌ی، ئه‌وان نه‌هاتن وه‌ک کوردان زمانه‌که‌يان بڕه‌تێنن، به‌وه‌ی هه‌ر که‌سێ ده‌بێ به زمانی دايکی بخوێنێت، به‌بيانووی مافی ئینسانی، ياخود به‌هه‌نجه‌تی ئه‌وه‌ی کوردان کێشه‌ی گه‌وره‌تر له زمان له‌به‌رده‌مياندايه و پێويست ناکا پياو جارێ ڕێگر بێت له خویندن به‌له‌هجان، هه‌روه‌ک هێندێ نووسه‌ر ده‌بێژن، که ئه‌مه‌يش يا کاڵفامییه، يا خۆخه‌ڵه‌تاندنه ئانژی پیلانه.
به‌خۆی ئه‌گه‌ر يه‌ک زمان به يه‌کمانه‌وه گرێ نه‌دا، ئه‌وسا دووریی سۆرانییه‌ک له بادينييه‌ک ـ بۆ نموونه ـ وه‌ک دووریی ئه‌میانه يان ئه‌ويانه له عه‌ره‌بێک يان تورکێک، به‌پێچه‌وانه‌يشه‌وه، چونکه به‌هێزترين هۆکاری له‌يه‌کبه‌ستن که زمانی هاوبه‌شه، له ئارادا نامێنێت. هیچ به‌دووريش نازانرێ هه‌مان ململانێی نه‌ته‌وايه‌تی و شارستانیی له‌نێوان کورد و غه‌يره‌کوردا هه‌بوو، ئه‌مجاره‌يان له‌نێوان سۆرانی و بادينی وئه‌وانيديکه‌يشدا دووپات ببێته‌وه، زوو يان دره‌نگ، بگره مسۆگه‌ره. بۆيه ده‌بێ بانگه‌وازی ئاوه‌ها، به مه‌ترسييه‌کی زۆر مه‌زن له‌قه‌ڵه‌م بدرێ، به‌ڵکوو له‌قاو بدرێت، به‌تايبه‌تی ئه‌وه‌ی پاشخانی فکریی کاک حه‌سه‌نی پوور بخوێنێته‌وه، ده‌زانێ ئاخر شت که نێوبراو بیری لێ بکاته‌وه، يه‌کێتیی کورد و کوردايه‌تییه. ئه‌وه به‌ختی کورده، ته‌نانه‌ت خێر له زانستی ڕۆڵه‌کانیشی نابینێت، ده‌نا بابايه‌کی تۆزێک مێژووخوێن و زمان‌ناس ده‌زانێ که ڕێکلام بۆ ( جووت ستاندارد ) واته‌ی ( جووت نه‌ته‌وه ) ده‌گه‌يه‌نێت، که ئه‌نجامه‌که‌ی لێکهه‌ڵوه‌شانێکی حه‌تمییه. وێڕای ئه‌وه‌ی له دنيادا زمانێک نییه بێی ده‌يان له‌هجه، وه‌لێ هیچ ميلله‌تێکی ئاقڵ و هۆشيار نادۆزیته‌وه، بێت زمانان له له‌هجه‌کانی دابتاشێت، ماده‌م يه‌کێکیان له‌و نێوه‌دا هه‌راش و ته‌مام بووبێت، مه‌گه‌ر کورد. شايه‌نی باسه، ئه‌م بیری له‌هجه‌خوازييه، ماوه‌يه‌که له‌نێو کوردی ڕۆژهه‌ڵاتدا، سه‌ری هه‌ڵداوه و پیويستی به لیکۆڵینه‌وه و به‌رپه‌رچدانه‌وه هه‌يه.
وه‌ختێ گوێ ده‌ده‌مه موعه‌ممه‌ر قه‌زافی که قسه‌که‌ر و ره‌خنه‌گرێکی خۆشه، به‌حاڵ له له‌هجه‌که‌ی ده‌گه‌م. ناوناوه سه‌يری که‌ناڵی ئاسمانیی ( ئه‌لمه‌غريبييه ) ده‌که‌م، له به‌شی ده‌نگوباس گه‌ڕێ که به زمانی په‌تییه، وه‌لێ هه‌ر که ده‌بێته به‌رنامه‌ی ڕۆشنبیری، يان کۆمه‌ڵايه‌تی ياخود هونه‌ری، مه‌گه‌ر به‌حاڵ پياو له هێندێ مادده‌کان بگات،به‌ڵام که‌س ناڵێ پێويسته زمانی مه‌غريبی ببێته هه‌وێی ستاندارد.. ئه‌گه‌ر ئه‌و ته‌رحه‌ی کاک پوور له‌بار بايه و پێڕه‌وکردنی ڕه‌وا و له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لان بايه، ئه‌وا له‌هجه‌ی ميسری هه‌موو تايبه‌تمه‌ندييه‌کانی زمانی ستانداردی تێدايه، به‌ڵکوو له واقيعدا گره‌وی له زمانی په‌تیی عه‌ره‌بیش بردووه‌ته‌وه، بگره وڵاتانی عه‌ره‌ب به‌ئه‌ندازه‌ی ژماره‌يان بۆيان هه‌بوو ببن به زمانگه‌ل، ته‌نانه‌ت ده‌لوا ئێراقی عه‌ربی بکرايه‌ته چه‌ندين زمانی ستاندارد. به‌ڵام چ شتێک ڕێگه‌ی له‌م حاڵه‌ته گرتووه و نايه‌ڵێت نه‌ک ده‌يان زمان، بگره جووت ستاندارديش، وه‌ک پوور بۆ گه‌لی خۆی داوای ده‌کات، په‌يدا ببێت.؟ به‌رژه‌وه‌نديی به‌رزی میللی و هۆشيارییه که ـ به‌داخه‌وه ـ ئاغای حه‌سه‌نی پوور و چه‌ند که‌سێک خستوويانه‌ته ژێر پێیان و بۆیه‌ی عيلمیشيان لێ داوه. ئه‌وه‌ی موتابه‌عه‌ی ئه‌و نووسین و توێژينه‌وانه‌ی به زمانانی دنيا له‌باره‌ی مه‌ترسييه‌کانی زمانی عامی و ڕه‌مه‌کی ده‌نووسرێن و ده‌کرێن، بکات، ئه‌وسا ده‌زانێ که ميلله‌تان چه‌نده په‌رۆشی ئه‌وه‌ن ئه‌و زمانی له ماڵه‌وه قسه‌ی پێ ده‌کرێ، ئه‌سه‌رێکی نه‌رێنی و سه‌لبی له‌سه‌ر زمانی يه‌کگرتوويان که ( زمانی دايه‌گه‌وره ) ی هه‌مووانه، جێ نه‌هێڵێت. باش‌ترين نموونه زمانه ئه‌سکه‌نده‌ناوييه‌کانه که خودان سه‌دان له‌هجه‌ن و هه‌موو جار بۆ يه‌کدی ئه‌وه‌نده ئاسان نین، هاوکات زۆر به‌جيددييه‌وه کار له‌گه‌ڵ زمانی په‌تی و دايه‌گه‌وره‌دا ده‌کرێت، به‌تايبه‌تی له نووسين و ڕه‌سميياتدا، بۆ پاراستنی له هێرش و شاڵاوی له‌هجه و بنله‌هجه‌کان، نايه‌ن وه‌ک ئێمه بیکه‌ن به چايخانه‌ی له‌هجان و به‌نێوی زمانی دايک، که زۆرن، هه‌ست و نیستيان نه‌هێڵن. به‌نده، جاری وا هه‌بووه له سوێد له نووسيندا وشه‌يه‌کی عامیم به‌کار بردووه، وه‌لێ مامۆستا خه‌تێکی به‌سه‌ردا هێناوه و وشه‌ی په‌تیی له‌شوێندا نووسيوه، نه‌شوێراوم بڵێم ئاخر ئه‌مه‌يان وشه‌ی ئه‌و شاره‌يه که تێیدا ده‌ژیم و دياره تۆ ژینۆسايدی ئه‌م له‌هجه‌يه ده‌که‌يت.!
له لايه‌کی ديکه‌وه، ئه‌وه‌ی به‌ڕێز به‌هرۆزی شوجاعی له ڕۆژنامه‌ی ئاسۆدا ده‌یڵێ و هاوکات له‌گه‌ڵ نووسينه‌که‌ی ئاغای پوور که‌وته به‌ر ديدان، تێیدا هه‌مان نێوه‌ڕۆک و گوێنه‌دان به داهاتووی کورد له‌م جيهانه جه‌نجاڵه‌دا، به‌دی ده‌کرێن، له‌کاتێکدا زمانه فيله‌ته‌نه‌کان له‌ده‌ست گوڕانکارييه به‌رچاوه‌کانی جيهان، پردی قيامه‌تيان لێ پساوه، ناڵه‌يان لێوه دێت و خه‌ڵکانی زمان‌ناس هه‌ستاونه‌ته سه‌رپێ، له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کا ئه‌و کۆشکه زمانه‌وانييه‌ی سه‌دان ساڵه پێکه‌وه‌يان ناوه، بکه‌وێته به‌ر شاڵاوی له‌هجه يان زمانگه‌لی بێگانه و په‌ره‌سه‌ندنی ته‌کنیکی.. بۆيه به‌نده هه‌ميشه وتوومه، ئه‌م کێشه‌يه که به‌ده‌ستی خۆمان دروستمان کردووه، ته‌نيا به بڕياری سياسی حه‌ل ده‌بێت، نه‌ک به مێزگرد و ديالۆگ. هه‌ر يه‌کێکی که‌مێک زمان‌ناس بێ و ئاگای له ڕه‌وتی زمان و مان و نه‌مانی هه‌بێت، ده‌زانێ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه له چوارچێوه‌ی گوتار، خه‌ياڵ و ناواقیعييه‌ت، تێپه‌ر ناکات، به‌ده‌ر له‌و زيانه ميللییه مه‌زنه‌ی به‌کورد ده‌که‌وێت، به‌وه‌ی ده‌يانکات به خێڵ، عه‌شره‌ت و قه‌بائیل و ته‌نانه‌ت له پارچه‌يه‌کی بچووکدا ده‌يانکات به چه‌ندين گڕووپ.. ئه‌وه‌ی ده‌شيه‌وێت چێتر مه‌هزه‌له‌ی ئه‌و تێزانه بزانێت، بلا چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی ژماره 702 ی ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ له‌گه‌ڵ ئاغای به‌هرۆزی شوجاعيدا بخوێنێته‌وه که به‌ڕاستی شايه‌نی ئه‌وه‌يه به ( جه‌هلی موڕه‌که‌ب )، چڵه‌پۆپه‌ی هه‌لپه‌رستی له‌قه‌ڵه‌م بدرێ و قوڕ بۆ نه‌مانی سه‌ره‌تاييترين بنه‌مای زمان‌ناسی له‌لای ئه‌و بابايه، بپێورێت.. که‌ره‌م که سه‌يری فه‌رمووده‌کانی به‌هرۆز بکه : ( ئه‌گه‌ر يه‌ک له‌هجه بکه‌ينه بنه‌مای زمانی يه‌کگرتوو، ئه‌وه به‌ده‌ستی خۆمان جینۆسايدی زمانی کورديمان کرد )، ( ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وايه‌تی وکوردايه‌تی له‌گه‌ڵ دێموکراسی و مافی مرۆڤ يه‌کيان گرت، ئێدی بیر له‌وه ناکه‌ينه‌وه شیوه‌زارێک ئه‌وانیتر پشتگوێ بخات )، ( ئێمه ده‌توانین له کۆمه‌ڵی کورده‌واريدا تاکه‌که‌سی فره‌زمان دروست بکه‌ين، واته تاکی کورد جگه له شێوه‌زاری خۆی؛ شاره‌زای زمانه‌کانی تريش بێت ).. خۆشی له‌وه دايه، پاش ئه‌وه‌ی مام به‌هرۆز ئاتاری کورد له‌سه‌ر پاتاری ناهێڵێت و کوردستانت بۆ ده‌کاته سينه‌مای له‌هجه و شێوه‌زاران، ئه‌وسا بڕيار ده‌دات که ئێمه ( وه‌ک نه‌ته‌وه يه‌کین، نه‌ک وه‌ک ده‌وڵه‌ت ! ) که به‌خۆی پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته، ئه‌ويش سه‌باره‌ت به‌و ده‌وڵه‌تۆکه‌ی هه‌مانه و به‌ته‌ماين وه‌ک ئێراق بيکه‌ين به خاکی چه‌ندين نه‌ته‌وه‌ی ڕۆژێک له‌ڕۆژان کورد بوون . هه‌ڵبه‌ت ئه‌م نووسينه‌ی دوايی، پاش هه‌ڤپه‌يڤينه‌که‌ی حه‌سه‌ن پوور به‌رچاوم که‌وت، بۆيه ئه‌م ئاماژه‌يه و ناوهێنانی خاوه‌نه‌که‌ی له سه‌ردێڕی ئه‌م وتاره‌مدا به به‌س زانی.
پیاوێکی ئاقڵ و ئه‌زمووندار ده‌ڵێ کورد له هونه‌ری ( کڕووزانه‌وه ) دا زۆر بێوێنه و عه‌گیده، جا ئه‌گه‌ر ئه‌م خه‌سڵه‌ته له‌نێو ده‌روونی کوردا ڕه‌گاژۆ بووبێت، به‌نده وا بزانم سيفه‌تی کرده‌ی ( يخربون بيوتهم بأيديهم ـ ماڵی خۆيان به‌ده‌ستی خۆیان کاوڵ ده‌که‌ن ) يش له‌مێژه له ده‌روونیدا گه‌رای داناوه.. ئه‌گه‌رنا، ده‌با ئه‌م زمانه يه‌کگرتووه‌ی تا ئێسته ناسنامه‌ی کوردی پاراستووه، هه‌ر ده‌ڵێی قه‌ده‌ر بۆی هه‌ڵبژاردووه، بکرێته تاجی سه‌ری هه‌موو کوردێک، هه‌ر له قه‌سری شيرينه‌وه بگره هه‌تاکوو دوورترين دێی باکوور و له‌وێشه‌وه تا قامشلوو؛ به‌تايبه‌تی چونکه زمانی پايته‌ختێکه، بڕوا ناکرێ تا سه‌دان ساڵی ديکه هاوشانی هه‌بێ و يانه‌سیبێکی ئاوه‌ها بۆ پارچه‌يه‌کی ديکه‌ی کوردستان ده‌ربچێت، نه‌ک نموونه‌ی ئاوه‌ها بهێنرێته‌وه که یان ئه‌سڵی نییه ياخود شايه‌نی چاولێکردن نييه، هه‌روه‌ک به‌ڕێز ئه‌میری حه‌سه‌نی پوور و هاوڕاکه‌ی ده‌يڵێن، که له ئه‌نجامدا له‌بری ئه‌وه‌ی کوردان لێک کۆ وه‌که‌ن؛ لێک به‌له‌سه ده‌که‌ن و خڕان لێک ده‌ڕه‌وێننه‌وه، که ئاکامه‌که‌ی وه‌ک ڕه‌نجی ئه‌و که‌سه‌ی لێ دێ که ( کا له پووش ده‌بژێرێت ) و هیچی لێ ناچنێت، له‌کاتێکدا مه‌حاڵه گێره و کێشه‌ی زمانی يه‌کگرتووی کوردی، به ( بێچاره ) و ده‌رمان شه‌قڵ بکرێت، يان زه‌وينه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاريشه‌که ئه‌وه‌نده به‌يار بێ که‌س باشاری ئه‌وه نه‌کا، بیکێڵێ و ئه‌شتێکی لێ بڕوێنێت، به‌تايبه‌تی چونکه ئێمه‌مانان بنه‌مايه‌کی پته‌وی زمانه‌وانیمان هه‌يه که ته‌مه‌نی به‌ڕه‌سمیبوونی، خۆی له سه‌د ساڵ نزيک ده‌کاته‌وه و ململانێ له‌گه‌ڵیدا مانای هه‌ڕه‌شه له‌بوونی کورد و کوردستان ده‌گه‌يه‌نێت .
2008/05/05 mohsinjwamir@hotmail.co
|