٢٧\٣\٢٠١١
ئه‌میری کۆمه‌ڵ وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کیتری ده‌سه‌ڵات!!

شوان سدیق
ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌کێتی بودجه‌ی حزبه‌که‌یان بۆ زیاد بکردبانایه، له‌گه‌ڵ
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕگه‌ی تێکه‌ڵکردنی کوڕان و کچان له سیستمی خوێندن
و چه‌ند مه‌رجێکی تر، ئێستا کۆمه‌ڵی ئیسلامیش ده‌سه‌ڵات بوو.
کاتی خۆی به‌رپرسێکی باڵای پارتی، کۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌وه ئیستفزاز کرد.
وتی "کۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌پێڵاوی لاستیک و کورته شه‌رواڵه‌وه له‌شار
پیاسه‌یان ده‌کرد ئێمه هێناماننه ناو په‌رله‌مان، که‌چی خه‌ریکه
خۆیانمان لێ ده‌که‌ن به‌قوێخا" ئه‌و قسانه‌ی ئه‌ندامه باڵاکه‌ی پارتی
بێگومان کۆمه‌ڵی زۆر توڕه کرد. ئه‌وه‌ش له‌و رووه‌وه بوو که کۆمه‌ڵ
ره‌خنه‌ی له پارتی گرت، به‌ڵام دیاربوو کۆمه‌ڵ کاتی خۆی هه‌دییه و
نمه‌کی پارتی زۆری وه‌رگرتبوو.
ئه‌و قسانه‌ی به‌رپرسه‌که‌ی پارتی قسه زۆر هه‌ڵ ده‌گرێت له‌و رووه که
پارتی و یه‌کێتی بۆ خۆشکردنی ساحه‌ی سیاسی و ئه‌و دۆخه‌ی خۆیانی تیاده‌ژین
له پێناو مانه‌وه‌ی خۆیاندا. چه‌ند جۆر سیاسه‌تیان په‌یره‌و کردووه،
له پێناو مانه‌وه بێگومان ئه‌و جۆره سیاسه‌ته‌ش کاری حزبه شمولی و
دیکتاتۆره‌کانه.
وه‌ک به قسه‌کانی به‌رپرسه‌که‌ی پارتیدا ده‌رده‌که‌وێت، دیاره کۆمه‌ڵ
و هه‌ندێ حزبی تر له‌به‌رانبه‌ر بۆچوون و رایه‌کانی پارتی یان یه‌کێتی
دۆش داماون و هه‌موشتێکیان قه‌بووڵ کردووه. چونکه پارتی و یه‌کێتی له‌به‌رانبه‌ر
هه‌رکارێکدا مه‌رجیان هه‌یه و بۆ مه‌رامه‌کانی خۆیان ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت
کارێک بکه‌ن شکست به‌و لایه‌نه دێنن و لایه‌نێکی تری بۆ قیت و زیندوو
ده‌که‌نه‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له ساڵانی رابردوو شکست و زیانی له ریگه‌ی
سیاسه‌ته جۆراوجۆره‌کانیان و ئه‌و یاریانه‌ی ئه‌وان ده‌یان کرد. زیانی
زۆریان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی یه‌کیتی گه‌یاند له ناوچه‌ی هه‌ورامان
و شاره‌زوور، که‌چی دوای چه‌ندین دانیشتن یه‌کیتی ئاماده‌نوو یه‌ک
دینار بداته ئه‌و حزبه به‌ڵام ئه‌وه چه‌ندین ساڵه پارتی له ریگه‌ی
ئیداره‌ی هه‌ولێره‌وه مانگانه (80) ملیۆن دینار خه‌رج ده‌کات بۆ ئه‌و
حزبه.
کاتی خۆی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری داوای کرد که مۆڵه‌تی کارکردنیان پێ
بده‌ن له هه‌ولێر به‌ڵام سه‌رکردایه‌تی پارتی پێیان راگه‌یاندبوون
گوایه ئێوه خه‌ڵکی سلیمانین پێویسته له سلێمانی مۆڵه‌ت وه‌ربگرن،
بیکومان ئه‌مه‌ش ده‌ر ئه‌نجامی ئه‌وه‌یه که له رابردوودا هه‌ر یه‌که
له پارتی و یه‌کێتی ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی هه‌ر حزب و لایه‌نێکیان پێ قه‌بووڵ
نه‌بوایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاسا و قانوونه‌کانی کوردستان به‌ده‌ست
خۆیانه‌وه‌یه. ئه‌وان مۆڵه‌تیان نه‌ده‌دا به هیچ حزبێک.
بێگومان ئه‌وه‌ی کۆمۆنیسته‌کان نه‌یان ده‌کرد کۆمه‌ڵ یان ئه‌و ورده
حزبانه‌ی ئه‌مرۆکه هه‌ن هه‌موو کارێکیان ده‌کرد، کۆمۆنیسته‌کان دژایه‌تی
خواستی ئازدی ئینسانه‌کان نه‌بوون وه‌ک ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ و هێزه
ئیسلامییه توند ره‌وه‌کانی تر دژینی، کۆمۆنیسته‌کان دژی حزبی بنه‌مااڵه
و ئاغا و ده‌ره‌بگ بوون، به‌ڵام حزبێکی وه‌ک کۆمه‌ڵ خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای
ئیسلام گه‌ری بنیات نراوه هێزێک ئایدۆلۆژیایه‌کی کۆنه‌په‌ره‌ستی
ئاراسته‌ی ده‌کات، هه‌ر له‌و روانگه‌شه‌وه کاره‌کانی خۆی رای ده‌کات.
واته ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ کردوویه‌تی له به‌رژه‌وه‌ندی پارتی و مانه‌وه‌ی
پارتیدا بووه، چونکه پارتی هاوشێوه‌ی هێزه ناسیۆنالیسته‌کان و
ئیسلامییه‌کانی ئه‌مرۆ روویه‌کی دواکه‌وتوانه‌ی بۆ پرسی دیموکراسی قه‌ید
و شه‌رته ده‌سته‌جه‌معییه‌کانی تری ئینسان و دۆخی کوردستان پیشان ده‌دات.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌مرۆ هێزه ئیسلامییه‌کان به‌تایبه‌تی
کۆمه‌ڵ وای ده‌بینی به‌رپرسه‌که‌ی پارتی گوته‌نی خۆی "کردۆته قویخا"
بانگه‌شه‌ی عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و پرسی چاکسازی ده‌کات له
کوردستان.
به‌ڵام له ئه‌ساسدا سه‌رکرده‌ی ئیسلامییه‌کانی ئه‌مرۆ جیاوازییه‌کی
ئه‌و تۆیان نییه له‌گه‌ڵ به‌رپرس و سه‌رکرده سیاسییه‌کانی تری وه‌ک
پارتی و یه‌کێتی. چونکه ئه‌وه‌ی له سه‌رکرده‌کانی یه‌کیتی و پارتی
بینیمانه زۆرێک له‌و خه‌سڵه‌تانه‌ش له سه‌رکرده‌ی هه‌ندێک له
ئیسلامییه‌کانیشدا به‌دی کراون.
رۆژێک به‌ر له سوێند خواردنی سه‌رۆکی حکومه‌ت و وه‌زیره‌کانی کابینه‌ی
شه‌ش کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی بۆ ئه‌میری کۆمه‌ڵ سازکرا. ئه‌و هۆکاری
به‌شداری نه‌کردنی خۆیان خسته روو له حکومه‌ت چونکه وه‌ک خۆی وتی
"ئێمه چه‌ند مه‌رجێکمان هه‌بووه جێبه‌جێیان نه‌کرد بۆیه بباشمان
زانی وه‌ک ئۆپۆزسیۆن بمێننه‌وه".
منیش وه‌ک رۆژنامه‌نووسێک له‌و پرێس کۆنفرانسه به‌شداربووم که له
ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامیم پرسی به‌پێی زانیارییه‌کان یه‌کێک له
مه‌رجه‌کانی به‌شداریکرندنتان ئیوه داواتان کردووه بودجه‌ی حزب زیاد
بکرێت؟ ئه‌میری کۆمه‌ڵ به‌راشکاوانه نه‌یشارده‌وه وتی "به‌ڵی
داوامانکردووه زیادی بکه‌ن به‌ڵام وه‌ک هه‌ر خاڵی مه‌رجه‌کانی دی
جێبه‌جێیان نه‌کرد بۆمان".
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبنییه ماوه‌یه‌کی زۆر کۆمه‌ڵی ئیسلامی واخۆی وێنا
ده‌کات که ده‌یه‌وێت رۆڵی "قویخا" ببینێت، ئه‌و ته‌مبێی و ئامۆژگاری
پارتی و یه‌کێتی و سه‌رکرده‌کانی ده‌کات، وه‌ک ئه‌و لێدوانانه‌ی
ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئیواری 5 شه‌ممه له که‌ناڵی
ته‌له‌فزیۆنه‌که‌ی حزبه‌که‌یدا. که باسی چاک سازی و پاک سازی ده‌گرت و
به‌توندی ره‌خنه‌ی له پارتی و یه‌کێتی ده‌گرت.
به‌ڵام من پێموایه ئه‌گه‌ر یه‌گکرتوو گۆران ره‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی
پارتی و یه‌کێتی که‌ن، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی به‌شدار نین له ده‌سه‌ڵات
ئه‌وا جێگه‌ی سه‌رنجه که کۆمه‌ڵ ره‌خنه به‌و شێوه‌یه بگرێت چونکه
کۆمه‌ڵ به‌نیاز بوو بچێته ده‌سه‌ڵات به‌ڵام مه‌رجه‌کانیان بۆ جێبه‌جێ
نه‌کردن، واته ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌کێتی زیادکردنی بودجه‌ی حزبه‌که‌یان
و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تیکه‌ڵ کردنی کچان و کوران له ناوه‌نده‌کانی
خوێند و چه‌ند مه‌رجێکی تریان بۆ جێبه‌جێ بکردبانایه ئێستاش کۆمه‌ڵی
ئیسلامیش له ده‌سه‌ڵاتدا بوو ئه‌و کاته‌ش یه‌کگرتوو و گۆڕان به
کۆمه‌ڵیان ده‌وت ده‌سه‌ڵات. چونکه کۆمه‌ڵ به‌نیازی به‌شداریکردن بوو.
بۆیه پێموانییه کۆمه‌ڵ بتوانێت شه‌رعییه‌ت بگه‌رێنیـَتَه‌وه بۆ
ده‌سه‌ڵات، چونکه وه‌ک ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی گوته‌نی خۆیان فێریان
کردوون بێنه ناو ده‌سه‌ڵات و ده‌ستیان گرتوون، خۆزگه پارتی و یه‌کێتی
ئه‌و جاره‌ش بودجه‌که‌یان له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌کانی تریان بۆ جێبه‌جێ
بکردباایه بۆئه‌وه‌ی له خۆیان جودا نه‌بوونایه‌ته‌وه، کۆمه‌ڵ له
ده‌سه‌ڵات شه‌رعییه‌ت بۆ ده‌سه‌ڵات بگه‌ڕێنێته‌وه نه‌ک وه‌ک
ئۆپۆزسیۆن!!
هه‌رچه‌نده من مافی ئه‌وه به‌خۆم ناده‌م زۆر قسه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵی
ئیسلامی بکه‌م به‌ڵام ده‌بێت ئه‌ندامێک یان لایه‌نگرێکی کۆمه‌ڵی
ئیسلامی له خودی "به‌رێز" عه‌لی باپیر بپرسێت ئایا ئه‌و کۆشک و
ته‌لاره‌ی ئه‌مرۆ به‌رێزی تێیدا ده‌ژی و نوێژی تیا ده‌کا و له‌خودای
خۆی ده‌پارێته‌وه. ئه‌وه سه‌روه‌ت و سامانی کێییه؟
چونکه باڵه‌خانه‌یه‌کی چه‌ند نهۆمی له‌یه‌کێک له‌گه‌ره‌گه
راقییه‌کانی شاری هه‌ولێر گومان ده‌کرێت، که له ساڵانی رابردوو به‌س
نۆژه‌نکرندنه‌وه‌ی ئه‌و کۆشکه‌ی "مامۆستا عه‌لی باپیر"، "50 تا 70"،
ده‌فته‌ر دۆلاری تێچووبێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وه سه‌روه‌ت و سامانی
ئه‌ندامانی حزب و لایه‌نگرانی کۆمه‌ڵی ئیسلامی نه‌بێت، ئه‌دی چۆن
باوه‌ڕ به هه‌وادارانی ده‌کات که ئه‌میره‌که‌یان سامانی گشتی بۆ
خۆشکردنی شوێنی خۆی به‌کار نه‌هێناوه. چونکه ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی
باسی گه‌نده‌ڵی ده‌کات، به‌ڵام که‌چی خۆی هاوشێوه‌ی سه‌رکرده‌کانی تری
ده‌سه‌ڵات له خۆشترین ژیاندا ده‌ژێت.
تێبینی: من په‌یوه‌ندیم به‌و شه‌رو هه‌ڵمه‌ته راگه‌یاندنانه‌ی نێوان
"پارتی و کۆمه‌ڵ"... "یه‌کێتی و کۆمه‌ل"َ نییه. ئه‌وه‌ی من باوه‌ڕم
پێیه‌تی پێویستمان به‌وه‌یه راستیه‌کان بخه‌ینه روو جیاله‌وه‌ش
هه‌میشه هه‌ڵوێستی ترم هه‌یه.
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|