١٠\١١\٢٠١٦
ئەڵمانیا و توركیا
پێكەوە زیندانی چەپ و دیموكراتەكان دەكەن.

سەلام نەجیبە
ئەمڕۆ كەناڵەكانی راگەیاند هەواڵی دەعوەتكردنی جێگری سەفیری توركیا
لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بڵاوكردووە. لەبەیاننامەی وەزارەتی
ناوبراو هاتووە: (شتاینمایەر پێی وایە ئەو دەستگیركردنانە لەوانەیە
سەرلەنوی بارودۆخەكە قەیراناوی بكاتەوە لە توركیا و هاوكات دووپاتی
كردووە كە ئەنقەرە مافی خۆیەتی بەشێوەی یاسایی رووبەڕووی هەر كارێكی
تیرۆرییستی و لێكەوتەكانی كودەتا خوێناوی سەرنەكەوتووەكە ببێتەوە.
هەروا داوای روونكردنەوەی كردووە لەبارەی دەستگیركردنەكان.).
لەلایەكی ترەوە بە گوێرەی راگەیاندنی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان لە
ئەڵمانیا لە ٣/١١/٢٠١٦، لەم مانگە دەیان چالاكوانی سیاسی كوردستانی بە
تومەتی تیرۆر(ماددەی ١٢٩) دادگایی دەكرێن. لە بانگەوازەكەیان هاتووە:
(كوردستان بانگەوازی هەموو هێزە دیموكراسییەكان دەكات بۆ هاوپشتی لەگەل
زیندانییە سیاسییەكان لە ئەڵمانیا لەم كاتە چەندین سیاسەتمەداری كورد
لە زیندانەكانی ئەڵمانیان. هه موومان دەزانین كە هەموو ئەو
دادگاییكردنانە نایاسایین. بۆ ئەوەی هاوپشتیمان لەگەل چالاكوانە
كوردەكان پیشان بدەین كە بەتۆمەتی تیرۆر، پەرەگراف ١٢٩دادگایی دەكرێن،
داوادەكەین لەكاتی دادگاییكردنیان لە مانگی ١١، لەبەردەم دادگاكان
ناڕەزایەتی دەرببڕن.).
لە بانگەوازەكەیاندا ناوی زیندانییەكنا و شوێن و كاتی دادگاییكردنەكانی
دیاری كردووە: شوێن و كاتی دادگاییكردنەكان:
Ahmet Ç E L I K, OLG
Düsseldorf
alle Verhandlungen in Düsseldorf-Hamm, Kapellweg 36
Freitag, 4. November, 13.oo Uhr
Dienstag, 8. November, 9.30 Uhr (Fortsetzung seiner Prozesserklärung
vom 4. 10.)
Mittwoch, 16. November, 9.30 Uhr
Dienstag, 22. November, 9.30 Uhr
Dienstag, 29. November, 9.30 Uh
Ali Hıdır D O Ǧ A N, Kammergericht Berlin-Moabit
Eingang Wilsnacker Str. 4, Saal B129
alle Termine 9.00 Uhr
Freitag, 4. November
Freitag, 11. November
Freitag, 18. November
Dienstag, 22. November
Freitag, 25. November und
Dienstag, 29. November
Hasan D U T A R, Hanseatisches OLG Hamburg, Sievekingplatz 3 , Saal
288
Alle Termine 9.00 Uhr
Mittwoch, 2. November
Freitag, 4. November
Dienstag, 8. November
Freitag, 11. November
Mittwoch, 16. November
Freitag, 18. November
Muhlis K A Y A , 6 Strafsenat des Oberlandesgerichts Stuttgart,
Olgastr. 2, Saal 4
E r ö f f n u n g des Hauptverfahrens:
Dienstag, 22. November 2016, 9.15
Donnerstag, 24. November, 9.15 Uhr
Dienstag, 29. November, 9.15 Uhr
بەهەمان شێوە ئەڵمانیا بۆ پشتیوانی لە حكومەتی ئاکەپە بە زیندان و
تۆقاندن و پشكنینی بنكە و سەنتەرە سەندیكا و كلتوورییەكانی چالاكوان و
هێزی چەپ و شوعییەكانی توركیا لە ئەڵمانیا ئەنجامدەدات. بۆ نموونە
ماوەی چەند ساڵێكە سیاسەتی تۆقاندنی كۆنفدراسیونی كرێكارانی توركیا لە
ئۆروپا (ATIF) جێبەجێ دەكات و هەر یەك لە (Müslüm
Elma, Erhan Aktürk, Haydar Bern, Musa Demir, Deniz Pektaş, S. Ali
Uğur, Sami Solmaz, Mehmet Yeşilçalı, Dr. Sinan Aydın, Dr. D. Banu
Büyükavc) بە تۆمەتی تیرۆریزم زیندانی كردووە.
لێدوانەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و هاوكاری و پێكەوەكاركردنی
حكومەتەكەی لەگەل توركیا بە چەكفرۆشتن و بێدەنگی لە ئاستی تۆقاندنی
سەندیكایی، رۆژنامەنووس، سیاسەتمەداری پارتی گەلانی دیموكرات و هەموو
بزووتنەوەی چەپ، رووی تری سیاسەتی ئیمپریالیستی ئەڵمانیا دژ بە خەڵكی
كوردستان و رۆژهەلاتی ناوین دەردەخات. ئەگەر حكومەتی ئەڵمانیا بەراستی
خەمی پرۆسەی دیموكراسی، ئاشتی و ئازادی و مافی گەلی كوردستانی هەیە،
ئەوا كاتی ئەوە هاتووە و دەبێ ئەم ئەركانە جێبەجێ بكات:
١- زیندانیە سیاسییە کورد و چەپەکان لە زیندانەکانی دەستبەجێ ئازاد
بکات و ھێرش و توقاندن دژیان رابگرێت.
٢- بڕیاری بە تیرۆر ناساندنی پ.ک.ک ھەڵوەشێنێتەوە.
٣- سوپا و فرۆکەکانی تۆرنادۆ لە ئەنجەرلیک بکشێنێتەوە.
٤- چیتر چەک بە تورکیا نەفرۆشێت.
٥- رێککەوتنی بازرگانی لەگەل تورکیا بە چارەنووسی پەنابەران نەکات.
ناكرێت حكومەتی ئەڵمانیا سیاسەتی تۆقاندن و دەستگیركردن دژی
سیاسەتمەدارە چەپ و كوردستانیەكان بەرپابكات و هاوكات لافی "مافی مرۆڤ
و دیموكراسی"مان پێبفرۆشێت.
ماڵپهڕی سهلام
نەجیبە
|