١٧\٣\٢٠١١
هه‌شتی مارسی ئه‌مساڵ و
یادی ڕاپه‌ڕین:
ئه‌م راپه‌ڕینه‌ی
ئه‌مجاره ده‌بووایه راپه‌ڕینی ژنان بووایه له کوردستان!

هۆزان مه‌حمود
سه‌ره‌تا پێم خۆشه به پیرۆزبایی هه‌شتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان و
یادی ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 له هه‌موو ئازادیخواز و یه‌کسانیخوازێک
وتاره‌که‌م ده‌ست پێ بکه‌م. زیاتر له سه‌د ساڵ تێپه‌ڕی به‌سه‌ر خه‌باتی
ژنان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانیان و فه‌رز
کردنی خۆیان وه‌کوو مرۆڤێکی یه‌کسان به پیاو له‌م دونیا پیاو سالاریه‌ی
ژێر سیستمی سه‌رمایه‌داری دا. له‌هه‌ندێک وڵاتی دونیادا ژنان به هه‌ندێک
له مافه‌کانی خۆیان گه‌یشتون و به‌ڵام له زۆر بواری تردا هێشتا هه‌ر
نایه‌کسانن به پیاو وه خه‌باتیان به‌رده‌وامه. ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌کرێت
ئه‌وه‌یه که هێشتا به‌ده‌ستهێنانی یه‌کسانی و ئازادی له‌هه‌موو بواره‌کاندا
زۆری ماوه.ڕه‌وشی ژنان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا له وڵاتێکه‌وه بۆ
وڵاتێکی تر جیاوازه، به‌ڵام ئه‌و توندوتیژیه فراوانه‌ی که له
کوردستاندا به‌رامبه‌ر به ژنان ئه‌نجام ده‌درێت بێ وێنه‌یه. وه
زیاتر له بیست ساڵ تێپه‌ڕی به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی 1991 دا که ژنان چاوه‌ڕوان
بوون مافی زیاتر و ژیانێکی باشتریان بێت به‌ڵام ئومێده‌کان هه‌رزوو
خرانه ژیر خاک له‌گه‌ل ده‌ست پێ کردنی تیرۆر ڕه‌شه‌کوژی ژنان له‌ژێر
به‌هانه‌ی ناموسدا.
جیاکاری نێوان ژن و پیاو وه باڵاده‌ستی پیاو له حکومه‌ت، پارتی سیاسی،
دام و ده‌زگاکان، مزگه‌وت، شوێنی کار، خانه‌واده و شوێنه گشتیه‌کانیشی
له‌سه‌ر بێت له کوردستانی ئێمه زۆر به ئاشکرا دیاره. ئه‌م جیاکاری
یه‌له ماوه‌ی ته‌مه‌نی "ئه‌زمونی به ناوکوردی" دا کاری بۆ کراوه‌و هه‌موو
به‌ها و نۆرمه کۆنه‌کان و دژبه ئازادی ژن هێنراونه‌ته‌وه پێشه‌وه‌و
کاری پێ ده‌کرێت بۆ سه‌رکوتی ڕۆژانه و ڕاگرتنی ژن وه‌کو مرۆڤی پله
دوو.
به درێژایی مێژوی ئه‌حزابی کوردی ژن بۆ پرۆپاگه‌نده به‌کار هاتوه،
بۆ نمونه ژن له ئه‌ده‌بیاتی سیاسیاندا زۆرتر وه‌کوو دایک و خوشک
وهاوسه‌ری شه‌هید باسی لێکراوه و هیچ کات بانگه‌وازی ژنانیان نه‌ده‌کرد
که په‌یوه‌ست بن به حیزبه‌کانیانه‌وه و ئه‌وانیش ده‌وری خه‌باتکارانه‌ی
خۆیانیان هه‌بێت به شیوه‌ی یه‌کسان وه‌کو پیاوه پێشمه‌رگه‌کان بجه‌نگێن.
دوای گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات و دروست بونی حکومه ت وپارله‌مان ژنان وه‌کوو
دیکۆر پێویست بوون بۆ نیشاندانی ڕوخساری به‌ناو دیموکراسیه‌ت له
کوردستان به بێ ئه‌وه‌ی بونی ئه‌م ژنانه توانیبێتی کاریگه‌ری یه‌کی
جیددی هه‌بێت له‌سه‌ر سیاسه‌ت و بڕیارده‌رکردندا. ئه‌ندام بونی ژنان له
په‌رله‌ماندا که له ڕێگای سیستمی کۆتا وه بوه ڕۆڵێکی به‌رته‌سکی
داوه به ژنان و قسه و بڕیاره‌کانیان له چوار دیواری به‌ناو په‌رله‌مان
زیاتر بڕ ناکات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م شیوازه له مامه‌ڵه‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ ژناندا و به‌کارهێنانی
ئیمه‌جی ژنان له‌و کات و شوێنانه‌دا که له‌گه‌ڵ سوودی ده‌سه‌ڵاتی
پیاوسالارانه‌یاندا بگونجێت کولتوری بێڕێزی وشێواندنی ناوبانگی ژن، وه
به‌کارهێنانی ژن بۆ شکاندنی سومعه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی لایه‌نێکی
دیکه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بنه‌ماڵه‌ییه بووه.
نه‌بوونی کولتورێکی سیاسی مۆدێرن و ئیتیک و مۆرالێکی جوان له‌ناو کۆمه‌ڵگادا
گه‌ره‌ترین زه‌ره‌ری له ژنان داوه. ئیهانه کردن به ڕه‌گه‌زی مێ ینه
و به سووک سه‌یرکردنی کراوته نۆرم. به‌هانه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ نه‌گۆڕینی
ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتوه. به‌م شێوه‌یه خه‌ڵک تاوانبار ده‌که‌ن
به‌وه‌ی که دواکه‌وتون و ناکرێت بگۆڕێن. له کاتێکدا ئه‌وه‌ی له کۆمه‌ڵگای
ئێمه‌دا ڕوو ده‌دات ڕه‌نگدانه‌وه‌ی کولتوری ده‌سه‌ڵاته به‌سه‌ر خه‌ڵکدا.
کاتێک که سه‌رۆکی هه‌رێمێک پێ ی عه‌یبه ژنه‌که‌ی به‌خه‌ڵک نیشان بدات
و له‌ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردودا ئه‌و میله‌ته‌ی ئه‌و سه‌رۆکایه‌تیان ده‌کات
نازانن هاوسه‌ره که‌ی کێ یه ئیتر ئێمه بۆ گله‌یی له‌خه‌ڵک بکه‌ین که"
ناگۆڕێن".
له لایه‌کی تره‌وه نه‌بوونی ده‌رفه‌تی یه‌کسان له بواری کارکردن،
پاشکۆیی ئابوری ژنان بۆ پیاو، نه‌بونی ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆی ژنان له‌و
بڕیارانه‌دا که پیوه‌ندی به ژیانی تایبه‌تی خۆیانه‌وه هه‌یه گه‌وره‌ترین
کێشه‌ی دروست کردوه. کوشتن و سوتاندنی هه‌زاران ژن له کوردستان له
ژێر به‌هانه‌ی به‌ناو شه‌ره‌ف دا گه‌وره‌ترین تاوانه که ده‌رهه‌ق به
ژنان و کچانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ئه‌نجام ده‌درێت. له‌سه‌رو ئه‌مانه‌شه‌وه
له سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا ده‌یان وسه‌دان مزگه‌وت کراوه‌ته‌وه و
سه‌دان مه‌لا و پیاوی دینیان به‌کرێ گرتوه بۆ ڕاگرتنی کۆمه‌ڵگا له جه‌هل
و خورافه‌ی دینیدا. ده‌ست ئاواڵا کردنی مه‌لاکان بۆ ته‌رخان کردنی
نوێژی جومعه بۆ فه‌توا ده‌رکردن و سوکایه تی کردن به ژنان و هاندانی
پیاوان بۆ توندوتیژی زیاتر ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ی به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی
شێوه ئیسلامی بردوه‌و ژنان زۆرتر به کۆیله ده‌کات. ئه‌وه ی له
کوردستان ڕوو ده‌دات یه‌ک شێوه نی یه له توندوو تیژی له دژی ژنان،
به‌ڵکوو توندوتیژی یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه یه و ژنان و کچانێک که
خوازیاری ژیانێکی ئینسانین ئه‌گه‌ر خۆیشیان نه‌کوژن یان له‌لایه‌ن خانه‌واده‌یانه‌وه
نه‌کوژرێن ئه‌وا دوچاری نا ئومێدی و ده‌یان کێشه‌ی ده‌رونی ده‌بنه‌وه.
ئه‌مه جه‌نگێکی نه‌بڕاوه‌ی دژ به ژنانه له کوردستان و به‌درێژایی
ئه‌م بیست ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی کوردی خه‌ڵکێکی زۆر له هه‌ڵسوڕوانی
ژنان و که‌سانی خه‌مخۆره‌وه داوایان لێ ده‌کرێت ڕیگا چاره‌یه‌ک دانێن
به‌ڵام مافی ژیان به ژنان و کچانی کوردستان ڕه‌وا نابینن.
ڕه‌واج پێدانی سوڵحی عه‌شایه‌ری، نه‌بونی یاسایه‌کی عه‌لمانی ، تێکه‌ڵاوکردنی
دین له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و یاسا و سیستمی خوێندندا کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی به‌ره‌و
بنبه‌ست بردوه. له‌سه‌رو ئه‌مانه‌شه‌وه ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی بنه‌ماڵه‌یی
له ڕێگای گه‌نده‌ڵی و دروست کردنی چینێکی گه‌نده‌ڵ له کۆمه‌لگادا
بۆته هۆی دروست بوونی جیاوازی یه‌کی چینایه‌تی بێ وێنه له
کوردستاندا. ژنان له هه‌موو که‌س زیاتر له کۆمه‌ڵگادا بێ مافن و
ئازادی یه‌کانیان که‌متر کراوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی که ئێستا له کوردستان
ڕوده‌دات ڕق و ناڕه‌زایه‌تی یه‌کی ئێجگار زۆری خه‌ڵکی کوردستان دژ به
ئه‌دای بیست ساڵه‌ی ده‌سه‌لاتی بنه‌ماڵه‌یه له کوردستاندا. نه‌بونی
عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، بێ مافی، هه‌ژاری و ده‌یان ده‌ردی تر ئه‌م خه‌ڵکه‌ی
هێناوه‌ته ده‌نگ. ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی کوردستان ڕژاونه‌ته
سه‌رشه‌قامه‌کان کارێکی ڕاوه‌یه و جێگای شانازی هه‌موانه.
له ڕاستیدا ده‌بوایه ئه‌م شۆڕشه‌ی ئه‌مجاره شۆرشی ژنان بوایه له
کوردستان. چونکه به‌درێژایی ژیانیان له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌عس و
ئه‌م بیست ساڵه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی کوردی ژنان نه‌بونه خاوه‌نی
هیچ ناسنامه‌یه‌ک و تا ئێستاش وه‌کو مرۆڤێکی سه‌ربه‌خۆ چاویان لێ
ناکرێت. به‌شێوه‌یه‌کی هێواش و به‌رده‌وام ژنانی ئێمه ڕۆژانه
جێنوساید ده‌کرێن له‌ڕێگای کوشتن و سوتاندن، که‌رامه‌تیان ده‌شکێنرێت،
ناچارن مل بده‌ن به‌زۆر شت که له دژی خواسته‌کانی خۆیانه.
هیوادارم ژنی وڵاتی ئێمه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو بێنه سه‌رشه‌قام ویه‌ک
جار و بۆ هه‌میشه پاشه‌کشه به عه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری و نا یه‌کسانی
و بێمافی بکه‌ن. زۆر باس له به‌شداری ژنان ده‌کرێت له شۆڕشه‌کاندا،
به‌ڵام بۆ من به‌شداری ژنان بۆ مه‌سه‌له‌ی دیکۆر نی یه بۆ ئه‌وه‌ی
بڵێین ئه‌وه‌تا ژنی کوردیش به‌شداره له‌ڕاپه‌ڕین دا. وه به‌شداری
ژنانیشم ناوێت له ڕێگه‌ی "کۆتاوه" له شۆڕشدا، ئه‌وه‌ی گرنگه و ده‌بێت
بکرێت به‌شداری چالاکانه و به رچاوی سیاسی ژنانه له‌م مه‌یدانه‌دا و
هێنانی خواسته‌کانی خۆیانه و سه‌پاندنی به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و پیاوانه‌ی
که له ئه‌نجومه‌ن و مه‌یدانی سه‌رای ئازادی دان و هۆشیارکردنه‌وه‌یان
له‌وه‌ی که ژنانیش خواستیان هه‌یه و خۆیانن خاوه‌نی ئه‌و خواستانه و
بیسه‌پێنن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئێستا‌و داهاتودا. ده‌با ژنان چیتر خۆیان
نه‌سوتێنن و له‌جیاتی ئاگر به‌ردانه جه‌سته‌ی خۆیان با تینی توڕه‌یی و
ئه‌و ئاگره به‌رده‌نه عه‌قڵی یه‌تی پیاوسالاری و دژه ژن.
ماڵپه‌ڕی هۆزان
مه‌حمود
|