ئه‌مڕۆ (7) که‌سی تر له ئێران له سێداره‌دران
له '' ماڵپه‌ڕی رێنێسانس '' وه‌رگیردراوه
ڕێنێسانس نیوز، مه‌شهه‌د: ئه‌مڕۆ داواكاری گشتی مه‌شهه‌د به هه‌واڵنێری فه‌رمی ئێرانی گووتووه كه 7 هاوڵاتی به‌تۆمه‌تی "ده‌ستدرێژی به نامووس، كرده‌وه‌ی نایاسایی و دژ به كۆمه‌ڵگا و ڕفاندنی مرۆڤ و دزی" و "لات بوون"، له مه‌شهه‌د له‌سێداره دراون. "غوڵام‌حوسێن ئیسماعیلی" داواكاری گشتی مه‌شهه‌د به هه‌واڵنێری ئیرنای ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 7 مكه‌س كه كۆماری ئیسلامی به "لات و لوت" ناویان ده‌بات و تۆمه‌تی "ڕفاندنی مرۆڤ، ده‌ستدرێژی بۆ نامووس و تێكدانی دیسیپلینی كۆمه‌ڵگا و دزی"یان ده‌خاته پاڵه‌وه، له‌سێداره دراون و بڕیاره دوو كه‌سی تریش هه‌ر له مه‌شهه‌د له‌سێداره بدرێن. كه‌مێك زیاتر له حه‌وتوویه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش، قازی مورته‌زه‌وی، داواكاری گشتی تاران، ئاشكرای كردبوو كه 12 كه‌س له گرتووخانه‌ی ئه‌ڤین، له‌سێداره دراون و 17ی تریش چاوه‌ڕوانی به‌ڕێوه‌چوونی سزاكانیان ده‌كه‌ن كه سزای له‌سێداره‌دانه و پاشان ئاشكرا ببو كه به‌شێكی به‌رچاو له‌م له‌سێداره‌دراوانه، به تۆمه‌تی سیاسی پێشتر ده‌زگیر كراون و له میانه‌ی پڕۆسه‌ی دادگای كردنیشیاندا، ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه كه كه‌ڵك له پارێزه‌ر وه‌ربگرن و خۆیان بپارێزن. له 8 مانگی ڕابردوو دا، 148 كه‌س له ئێران له‌سێداره دراون و زۆربه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م سزایانه‌ش به ته‌ناف بووه له به‌ر چاوی ڕای گشتی و له شه‌قامه‌كان ئه‌نجام دراوه و به گوێره‌ی ئاماره‌كانی جیهانیش له سالی2006 دا كۆماری ئیسلامی زیاتر له 177 كه‌سی له‌سێداره داوه. وێنه‌ی ئاژانسی ئیسنا له ئێعدامکراوه‌کان:
|