٩\١\٢٠١١
ئه‌مڕۆ له
باشووری سودان.. سبه‌ی له باشووری کوردستان.

ره‌زا شوان
ئه‌مڕۆ گـه‌لی باشووری سودان، که ژماره‌یان هه‌شت ملیۆن که‌سه.
نزیکه‌ی چوار ملیۆنیان که مافی ده‌نگدانیان هه‌یه. به ئه‌وپه‌ڕی
ئازادییه‌وه ده‌نگ به «به‌ڵێ » بۆ بۆ سه‌ربه‌خۆیی «جیابوونه‌وه»ی
باشووری سودان یا به «نه» بۆ جیابوونه‌وه ده‌ده‌ن. به‌ڵام به
دڵنیاییه‌وه زۆربه‌یان ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌ده‌ن.
ئه‌مه‌ش مافێکی ڕه‌وای خۆیانه، چونکه مافی چاره‌نووس مافـێکی
ڕه‌وا و سروشتی هه‌ر گه‌لێکه..
گه‌لی باشووری سودان عه‌ره‌ب نین و گه‌لێکی سه‌ربه‌خۆن، به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک
ده‌چنه‌وه سه‌ر هۆزه‌کانی ئه‌فریقا،خاوه‌نی خاکی خۆیانن که داگیرکراوه
و به‌زۆر خراوه‌ته سه‌ر سودان، هه‌روه‌ها زمان و دابونه‌ریت و فه‌رهه‌نگی
خۆیان هه‌یه، که له‌گه‌ڵ زمان و کولتووری عه‌ره‌بدا جیاوازن، به
زۆریش مه‌سیحین.. ئه‌مه و گه‌یشتنی گه‌لی باشووری سودان به‌م مافه ڕه‌وا
و پیرۆزه‌یان، به خۆڕایی و به ئاسانی نه‌هـاتۆته‌دی.
له ساڵی ١٩٨٣وه که له دژی سته‌م و نادادپه‌روه‌ری و نایه‌کسانی و زه‌وتکردنی
مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانیان له‌لایه‌ن ڕژێمی ڕه‌گه‌زپه‌رستی سودان،
گه‌لی باشووری سودان به سه‌رۆکایه‌تی « جۆن گه‌ره‌نگ » شۆڕشێکی چه‌کدارییان
له دژی ڕژێمی داگیرکه‌ری سودان ڕاگه‌یاند، له‌م شۆڕشه‌دا نزیکه‌ی دوو
ملێۆن که‌س بوونه قوربانی و سێ ملێۆن که‌سیش ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر
بوون.. ڕژێمی سودان ئه‌وپه‌ڕی هێزی سه‌ربازی و زه‌بر و زه‌نگی له دژی
گه‌لی باشووری سودان به‌کارهێنا به‌ڵام نه‌یتوانی ئه‌و شۆڕشه
ڕزگاریخوازه دامرکێنێ و چۆک به گه‌لی خۆڕاگری باشوور دابدا. به‌ڵکو
به پێچه‌وانه‌وه گه‌لی باشوور زیاتر تووڕه و ڕق ئه‌ستوور و زیاتریش
سووربوون له خه‌بات و به‌رخودانی بۆ به ده‌ستهێنانی مافه‌ڕه‌واکانیان..
تا حکومه‌تی سودانیان ناچارکرد، که ملکه‌چی داخوازییه‌کانیان بێت و له
ساڵی ٢٠٠٥دا ڕێکه‌وتننامه‌ی شه‌ڕ ڕاگرتن و ئاشتی له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ی
شۆڕشی گه‌لی باشووری سودان دا مۆربکات..هه‌ر له‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه‌دا
بوو که، ئه‌م ڕۆیان «٩/١/ ٢٠١١»بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له باشووری
سودان دیاری کردبوو..
ئه‌مڕۆ یه‌که‌مین ڕۆژی ده‌نگدان و بڕیادانه بۆ مافی چاره‌نووس ..ئه‌و
هیوایه‌ی که زیاتر له بیست و دوو ساڵ له پێناویدا چه‌کیان دانه‌نا و
قوربانییان بۆ دا، وا هاته‌دی.. ئێمه‌ی گه‌لی کورد پڕ به دڵ زۆر
پیرۆزباییان لێده‌که‌ین.. شایانی خۆشیانه که شانازیی به به‌ری ڕه‌نج
و خه‌باتی هاتووه دییان بکه‌ن و، به خۆشی شادییه‌وه شایی و ئاهه‌نگی
سه‌رکه‌وتن بگێڕن.. پیرۆزبێ لێیان و نوخشه‌ش بێت له گه‌لی کوردمان..
هه‌ق وایه که حکومه‌تی کوردستان پێش هه‌موو لایه‌نێکی تر جوانترین
پرۆزباییان لێ بکات.
ئه‌ی ئێمه‌ی کورد که نزیکه‌ی په‌نجا ملێون که‌سین له کوردستانی
نیشتمانماندا بۆ شایانی ئه‌م مافه ڕه‌وایه نه‌بین؟ کام گه‌ل به قه‌د
کورد خه‌باتی کردووه و قوربانی داوه؟ کام گه‌ل وه‌کو کورد کیمیاباران
و ئه‌نفال و جێنۆسایدی لێ کراوه؟ ئه‌و هه‌موو سته‌م و ناڕه‌وایی و
ناپیاویی و نامه‌ردییه‌ی تورک و عه‌ره‌ب و فارس له کوردیان کردووه و
ده‌یکه‌ن له هیچ گه‌لێکی ئه‌م دنیایه نه‌کراوه و ناکرێت..
ئه‌مڕۆ ئێمه‌ی گه‌وره‌ترین گه‌لی جیهانین که کوردستانی داگیرکراومان،
نیشتمانی هه‌زاران ساڵه‌مان ڕزگاری نه‌بووه و نه‌بووینه به خاوه‌نی
ده‌وڵه‌تی ئازاد و سه‌ربه‌خۆی خۆمان.. ڕاسته که ئه‌و کۆسپانه‌ی له‌ڕیی
هاتنه‌دیی ئه‌م ئاواته پیرۆزه‌ماندان زۆر سه‌ختن و، داگیرکه‌رانی
کوردستانیش تا سه‌ر ئێسک شۆڤێنی و کۆنه‌په‌رست و دواکه‌توو و بیربۆگه‌ن
وته‌سکن و دژی ئازادی و دیموکراتین و، به کۆمه‌ڵێک دروشمی بێ ما‌ناوه،
ده‌یانه‌وێ ڕاستییه‌کان چه‌واشه بکه‌ن..به‌ڵام گه‌لی کوردی تێکۆشه‌ر و
کۆڵنه‌ده‌ر و خۆڕاگرمان.. هه‌رگیز ژێرده‌سته‌یی و نۆکه‌ری قبووڵ ناکات
و تا سه‌رکه‌وتن ناسره‌وێت.. داگیرکه‌رانی کوردستان با له مێشکی پووچ
و بۆگه‌نیاندا ئه‌وه ده‌رکه‌ن که بتوانن به زه‌بری هێز و کوشتن و
گرتن و ئه‌شکه‌نجه و له سێداره‌دان و، تاڵانکردن و سوتاندنی کوردستان،
ده‌توانن چۆک به ئیراده‌ی پۆڵایینی گه‌له قاره‌مانه‌که‌مان داده‌ن.
ئه‌م ئه‌زموونه‌ی ئه‌مڕۆمان که له به‌شێک
له باشووری کوردستاندا هاتۆته‌دی، له ئه‌نجامی به‌زه‌یی و خیرپێکردنی
حکومه‌تی عێراق به ده‌ستمان نه‌هێناوه، تا منه‌ت بکه‌ن به سه‌رماندا،
به‌ڵکو به ده‌ریایه‌کی خوێن و فرمێسک هاتۆته‌دی، ئه‌گه‌ر چی له ئاستی
ئه‌و هه‌موو قوربانییه زۆره‌دا نییه که داومانه. ئیمه کوردین، نه
عه‌ره‌ب و نه تورک و نه فارسیشین، گه‌لێکی سه‌ربه‌خۆین و خاوه‌نی
نیشتمان و زمان و مێژوو و به‌رژه‌وه‌ندیی و فه‌رهه‌نگ و دابونه‌ریتی
تایبه‌تیی خۆمانین.. وه‌ک هه‌ر گه‌لێکی تری سه‌ر زه‌مین مافی چاره‌ی
خۆووسین به مافێکی ڕه‌وای خۆمانی ده‌زانین.. دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی
کوردستان خه‌ونێکی شاعیرانه نییه، به‌ڵکو ماف وئامانجێکی ستراتیژیی
تێکڕای گه‌لی کوردمانه.. ئه‌مڕۆ بێت یا سبه‌ی ئه‌م مافه ڕه‌وایه ده‌هێنینه
دی و سازشی له‌سه‌ر ناکه‌ین.. بۆ هێنانه‌دی ئه‌م هیوایه‌ش پشت به
ئیراده‌ی به‌هێزی گه‌له‌کمان ده‌به‌ستین.
ناحه‌زانی سه‌رسه‌ختی گه‌له‌که‌مان، له
ناوخۆی عێراق و له وڵاتانی ده‌وروبه‌ری کوردستاندا، که هه‌رگیز
چاویان به ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کورد و کوردستاندا هه‌ڵنایات، به
نهێنی و به ئاشکرا خه‌ریکی پیلان گێڕانن.. بۆ له ناوبردنی ئه‌زموونه
دیموکراتییه پێگرتووه‌که‌ی باشووری کوردستان، چونکه باش ده‌زانن که
بیانه‌وی و نه‌یانه‌وێت تیشک و ڕه‌نگدانه‌وه‌و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌شه‌کانی
تری کوردستان هه‌یه.. به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌ک گه‌لی کوردمان ژیرانه مامه‌ڵه
له‌گه‌ڵ هه‌وڵه نه‌گریس و مه‌به‌ست گڵاوه‌کانی نه‌یارانیدا ده‌کات..
بیانه‌وی و نه‌یانه‌وێت ئه‌مڕۆ سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان له دڵ و
دروون و بیری هه‌موو کوردێکدا به‌بێ ترس له داگیرکه‌ران جێگیربووه..
ئه‌وه‌بوو له‌و ریفراندۆمه‌ی که له ساڵی
«٢٠٠٣»دا له باشووری کوردستاندا ئه‌نجامدرا دوو ملێۆن کورد ده‌نگیان
بۆ سه‌ربه‌خۆیی دا. ئه‌گه‌ر چی ئه‌و ڕیفراندۆمه وه‌کو تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک
کراو و به‌شێک له ناوچه‌کانی کوردستان فریای ده‌نگدان نه‌که‌تن.. ئه‌وه
بوو له سه‌دا (نه‌وه‌ت و هه‌شت)ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان دا..
ئه‌و ئه‌نجامه زه‌نگیک بوو بۆ دوژمنانی مافی چاره‌نووس.. با ئه‌و
ڕژێمه شۆڤێنییانه‌ی کوردستانیان داگیرکردووه.. په‌ند له سودان وه‌ربگرن
و چیتر گه‌لی کورد به جوداخواز ناونه‌به‌ن و له ژێر تاوانی «ناپاکیی
گه‌وره»دا.. به هه‌زاران کوردی ترمان له به‌ندیخانه‌کنیاندا به
ناڕه‌وا له سێداره نه‌ده‌ن. کوردستان نیشتمانی کورده و زه‌وتکراوه.
تا دوابستی ڕزگارنه‌که‌ین مه‌حاڵه ده‌ست له خه‌بات و قوربانیدان و
به‌رگری کردن هه‌ڵبگرین، هه‌ر مافێکیش ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ماف ده‌ستی لێ
هه‌ڵنه‌گرێت ئه‌مڕۆبێت یا سبه‌ی وه‌رده‌گیرێت..
من گه‌شبینم که ڕۆژی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمێکیش له باشووری
کوردستاندا د‌ێت، بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر مافی چاره‌نووسی ئه‌م به‌شه‌ی
کوردستان.. له‌کاتی دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی نوێ‌دا و
نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا، ئه‌مه یه‌کێک بوو له
خواسته‌کانی گه‌له‌که‌مان وه‌کو مه‌رجێک بۆ زامن کردنی فیدراڵی
کوردستان، ئه‌گه‌ر بێت و پاشگه‌زببنه‌وه.. به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌ژێر
فشاری هه‌ندێ لایه‌نی ره‌گه‌زپه‌رستدا، سه‌رکرده‌کانمان ده‌ستیان له‌م
داخوازییه هه‌ڵگرت.. ئه‌م سازشکردنه‌ش هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره بوو که
کردیان.. چونکه کۆنه به‌عسییه‌کانی ناو په‌ڕله‌مانی عێراق، دژی
فیدراڵین.. تا ڕۆژیک زووتر جیاببینه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو
لایه‌که، کورد،عه‌ره‌ب، تورک، فارس..ئه‌گینا له‌م چوار وڵاته‌دا هه‌رگیز
سه‌قامگیری و ئاشتی فه‌راهه‌م نابێت و تا بێت برینه‌کان قووڵتر ده‌بن
و.. کاره‌ساتی نه‌خوازراوی زیانبه‌خشتر ڕووده‌دا.
نه‌رویج
ماڵپه‌ڕی ره‌زا شوان
|