١٧\٩\٢٠١٥
ئەمرۆ تەرمی
چوار پەنابەر دەگاتە فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتیی
هەولێر.
کوردستان:
١٩\٩\٢٠١٥:
ئامانج
عەبدوڵا بەرپرسی لقی کوردستانی فیدراسیۆن بە
سکرتاریتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند"ئەمرۆ تەرمی ٤پەنابەر لەو
١٦ پەنابەرەی کوردەی لە شاحینەکەی
ڤینا لە نەمسا گیانیان لەدەستدا، دەگاتەوە فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی
هەولێر".
ئامانج ئەوەشی ووت" کاک خەلیل و لوقمان برای
قوربانیەکان لە پەیوەندیان لەگەل فیدراسیۆندا رایانگەیاند: ئیمە
پشکنینی دئین ئەیمان کردوە هەروەها پەنجەموری قوربانیەکانمان لە
فەرمانگەی پاسپۆت وەرگرتوە و تەرجەمکراوە و
نیراوە بۆ نوسینگەی پەیوەندیەکانی حکومەتی هەرێم وچاوەروانییین
تەرمەکانی ئەوانیش بنێرنەوە".
هەروەها ئامانج عەبدولا ووتی "دوای ئەوەی
هەواڵمان بیست لە ٧١ قوربانیەکە ژمارەیەکیان
هاولاتی عێراق و کوردستانن لەلایەن
کەسوکاریانەوە ئاگادارکراینەوە ئیمەش لەگەل بەریوەبەرایەتی کۆچ و
کۆچبەران و حکومەت پەیوەندیمانکرد".
ئامانج ووتی "ئیمە بەناوی لقی کوردستانی
فیدراسیۆنی پەنابەرانەوە پرسەو سەرەخۆشی لەکەسوکاری قوربانیەکان دەکەین
، داوکاری حکومەتی هەرێم هاوکاری ناردنەوەی تەرمەکانیان بکات و
کەسوکاری ئەو مەرگەساتە قەرەبۆ بکاتەوە".
ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆن ناوی قوربانیەکان بلاودەکاتەوە:
ناوی قوربانیان و شوێنی
نیشتەجێبوونیان:
گەرمیان:
١- ئیبراهیم محمد صاڵح حسن
٢- ئاسۆ حمە صاڵح عبدالکریم
٣- محمد صاڵح قادر
٤- ئازاد ڕحیم احمد
٥- سعید عوسمان محمد مصطفی
سلێمانی:
٦- شوان جمال حسین
٧- زەردەشت محمد ابراهیم
٨- عبدالخالق محمد ابراهیم
٩- ئەلین حازم گلیی
دهۆک - زاخۆ:
١٠- ئەلەند حازم گلیی
١١- هیرش گلیی علی
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عێراقی
١٩\٩\٢٠١٥

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax: 08715288651,
www.federationifir.com
|