په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\٣\٢٠١٠

ئەمساڵیش شازده‌ی سێ نەکرایە پشوو!!!


نەجم محەمەد   


وا چاوەڕوان دەکرا ئە مساڵ 16ى 3 یادى کیمیابارانى هەڵە بجە لە لایەن حکومەتى هەرێمى کوردوستانەوە بکرێتە پشووى فەرمى لە سەرتا سەرى کوردستاندا بە ڵام بە داخەوە ئە مساڵیش وەک ساڵانى ڕابوردوو ئە وجینۆسایدو یادە گەورە یە نەکرایە پشوو ئە وە بوو لە کۆبونەوەیەکى ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێمدا ئەمساڵ بە بڕیارێک ڕۆژى 16 ى 3 کرایە ڕۆژى ماتەمینى گشتى لە سەرتا سەرى کوردستاندا نەک پشووى فەرمى بە داخەوە لە بر ى ئەوەى حکومەتى هەرێم ئەو ڕۆژە بکاتە ڕۆژى جینۆسایدو پشووى فەرمى تازە بەتازە دێت بڕیاردەدات ئە و ڕۆژە بکاتە ماتەمینى گشتى من پێم وایە ئەم بڕیارە شتێکى نوێى تیانیە هیچ پێویست نەبوو چونکە بیست و دوو ساڵە خەڵکى کوردستان خۆیان لە وڕۆژەدا ماتەمینى گشتى یان ڕاگەیاندوە بە تا یبەتى لەم 19 ساڵەى حوکمى خۆمالیدا خەڵکى خۆیان بە بێ ئە وەى حکومەت پێیان بڵێ یان بیکات بە بڕیاربە سەریانەوە ئەو ڕۆژەیان کردۆتە ماتەمینى گشتى وئە و یادەیان بەرز ڕاگرتوە و خوازیاربوون ئە وڕۆژە بکرێتە پشوو.

 

بەڵام بەداخەو دواى 19 ساڵ لە لە تەمەنى حکومەتى هەرێم تا ئەمڕۆ نەیتوانیوە ئە و ڕۆژە بکاتە پشوو لە کوردستاندا من ئە مە دەگەڕێنمە وە بۆ کەمتەرخەمى حکومەتى هەرێم و بە هەند وەرنەگرتنى ئە وکارە ساتە گەورەیە دەنا هیچ پاساوێکى تر نیە بۆ بە پشوو نەکردنى ئە و یادە گەورە یە ودواى ئەوە دەبوو حکومەتى هەرێم لە برى ڕاگەیاندنى ماتەمینى گشتى دەبوو بڕیارى شکاندنى ماتەمینى بدایە چونکە بیست و دوو ساڵە ئێمە شین وماتەمینى دەگێڕین و دواى ئەوە ئەنجام دەرە سەرەکیەکانى ئەو کارە ساتە بە سزاى خۆیان گەیشتون و نە دەبوو حکومەت خەڵکى کوردستتان بە شین وماتەم سەرقاڵ بکات دە بوو ئە وڕۆژەى بکردایە تە پشوو و خەڵکى کوردستانى ئاراستەو سەرقاڵ کردایە بە وەى کە کار بۆ بەجیهانى ناساندنى جینوسایدى هەڵەبجە بکەن.

 

من لێرە دا دەپرسم نازانم حکومەتى هەرێم بۆ دەتوانێ 6ى کانون و یەکى محەرەم و عاشوراو چى وچى تر بکاتە پشووى فەرمى لە کوردستاندا کە هیچیان بۆ نەو یادى ئێمە نین کە چى ناتوانێ 16 ى 3 بکاتە پشووى فەرمى لە کوردستاندا ؟!!دیسان دەپرسم بۆچى حکومەتى هەرێم دەتوانى ڕۆژى نەورۆز بکاتە ڕۆژێکى نە تەوەیى و سێ ڕۆژیشى بۆ بکاتە پشووى فەرمى نەورۆزێکى ئە فسانەیى و خورافى کەزۆرێک لە میللەتانى دیکەى دونیا بە ڕۆژو جەژنى خۆیانى دەزانن ئە مە قسەى من نیە بەڵکو قسەى سەرچاوە مێژوویەکانە بە ڵام ناتوانێ کارە سات و ڕۆژو یادێکى زیندوو واقیعى و جینۆسایدى وەک هەڵەبجە کە مێژوویەکى زۆرنزیکە بکاتە پشووى فەرمى لە کوردستاندا تەنیا یەک ڕۆژ؟!!

 

یان حکومەت بۆ دەتوانێ 11ى ئادار بکاتە پشوو بە ڵام ناتوانێ 16ى 3 بکاتە پشوومن پێم وایە 16 ئادار زۆر لە 11ى ئادار گەورەترەمن نازانم بۆ حکومەتى هەرێم بە ئارە زوى خۆى ساڵانە ڕۆژى پشوو دروست دەکات یادوبۆنەى تایبەتى و گشتى دەکاتە پشوو بە ڵام یادى هەڵەبجە ناکاتە پشوو؟!! بە داخەوە دەبوو دەمێک بوایە حکومەتى هەرێم ئە وڕۆژەى بکردایە تە پشوو لە کوردوستاندا و کارى بۆ ئەوە بکردایە کە لە سەرتا سەرى عێراقدا ئە و ڕۆژە بکاتە پشوو وهەروەها هەوڵى بە جیهانى کردنى جینۆسایدى هە ڵە بجەى بدایە بە داخەو هیچ کام لە م کارانەى نەکلردووە ولە وەدەچێت بە تە ماش نە بێ کارى وابکات دە نا 19 ساڵ کەم نییه‌ و تەمەنێکە کەچى حکومەتى هەرێم لە وڕوەوە بچوکترین هەنگاوى نەناوە.

 

لە کۆتایدا دەڵێم تۆ بڵێ ى گیانى پێنج هەزار مرۆڤ کە بە گازى کیمیایى کە قەدەغە ترین چەکە لە جیهاناد ئەوە نە هێنێت کە رۆژێکى ساڵیان بۆ بکرێتە پشوو؟!! خَو ئەگەر هەڵەبجە موڵکى هەرمیللەتێکى ترى دونیا بوایە ئەوە لە مێژ بو کردبوایانە ڕۆژێکى جیهانى کە چى بە داخەوە ئێمە نەمانتوانیوە تا ئێستا لە کوردوستان و عێراقیشدا بیکەینە ڕۆژێکى پشووى سەرتا سەرى من ئەمە بە غەدرێکى گەورەى ترى دەزانم دەرهەق بە هەڵەبجە .

 

najmmhmd@yahoo.com