١٧\٣\٢٠١٠ ئه‌مشه‌و حکومه‌ته بێ به‌ڵێن و دژه‌مرۆییه‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵح زیاتر له په‌نجا په‌نابه‌ری له فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وله‌تیی هه‌ولێر وه‌رگرته‌وه.
ئاماده‌کردنی: دارا ئه‌حمه‌د
وه‌ک هه‌موومان ده‌یزانین که پێش هه‌ڵبژاردن هه‌موو پارت و لایه‌نه‌کانی کوردستان له میدیایه‌کانیان به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان به په‌نابه‌ران ده‌دا که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران نین و هه‌وڵده‌ده‌ن کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن، به‌ڵام له‌پاش هه‌ڵبژاردن وه‌ک ده‌یبینین وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه به‌و جۆره که حکومه‌تی هه‌رێم نه‌ک هه‌ر هیچ هه‌ڵوێستێکی وه‌رنه‌گرت به‌رامبه‌ری به‌ڵکه پۆلیس و هێزه تایبه‌تییه‌کانییان له فڕۆکه‌خانه‌که له ئاماده‌باشییدا بوون بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر هه‌ر په‌نابه‌رێک سه‌رپێچیی بکا ئه‌وا به شه‌ق و شوڵاق و سووکایه‌تییپێکردن له فڕۆکه‌که دایانببه‌زێنن !!! دیاره ئه‌وه‌ش پاداشتی حکومه‌ته‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵح و پارت و لایه‌نه‌کانی کوردستانه بۆ ئه‌و هاولاتییه کوردستانییانه‌ی به‌ریتانیا و تێكڕای په‌نابه‌ران له ووڵاته‌کانیتر که له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌و دواییانه به‌شدارییان کرد !!!
پانابه‌ران.. مرۆڤدۆستان..
ئیدی پێویسته له‌مه‌ودوا چیدی بڕوا به‌و به‌ڵێنانه نه‌که‌ن و یه‌کگرتووانه ریزه‌کانی خۆتان پته‌و بکه‌ن و وه‌ک ده‌شبینن( فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراقی) به‌وپه‌ڕی تواناوه له پشتتانه بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کانتان چونکه فیدراسیۆن له ئێوه و بۆ ئێوه هاتۆته مه‌یدان، به خستنه‌گه‌ڕی هێزی یه‌کگرتووانه‌ی خۆتان و به پشتوانیی هێزی رێکخراو و لایه‌نه مرۆڤدۆسته نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیش ده‌توانن به‌زووترین کات رێکه‌وتننامه‌کانی نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌و ووڵاتانه‌ی که ئێوه په‌ناتان بۆ بردوون هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه و سه‌رجه‌می مافه ره‌واکانتان وه‌دستبهێنن. _________________________________ تێبینیی: هه‌واڵه‌که له (فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراقی) وه‌رگیراوه.
|