ئه‌مشه‌و.
به‌ندی عه‌لی ئه‌مشه‌و شه‌رابی لێوت ئه‌نۆشم گوڵم له‌ووڕکی دڵم مه‌تۆرێ شوشه‌ی ژیانم درزێکی تیایه‌و دڵۆپی عومری لێوه ئه‌چۆڕێ
ئه‌مشه‌و به‌ڕه‌نگی چاوت خۆم ئه‌شۆم په‌لکه زێڕینه‌ی دوای وه‌شت به‌من چی دڵم به‌نه‌غمه‌ی چرپه بنوێنه ده‌نگی فریشته‌ی به‌هه‌شت به‌من چی
ئه‌مشه‌و له‌تاڵی ئاوریشمی زوڵفت جۆلانه شیعرێ ئه‌چنم بۆ ژوان تاکو تریفه‌ی مانگه‌شه‌وی ڕووت بێ هاوخه‌م نه‌بێ تاپشکۆ به‌یان
ئه‌مشه‌و هه‌ناسه‌ت سه‌مفۆنیایه‌که خۆشتر له‌وانه‌ی بتهۆڤن و باخ به‌ڵام سه‌رسامی ڕیتمی ئاوازم جاربه‌جار ئۆخه‌ی،جاربه‌جاریش ئاخ
ئه‌مشه‌و به‌په‌نجه نه‌رمه‌کانی خۆت ده‌روێشی دڵم بهێنه‌ره فێ شه‌وی یه‌ڵدایه‌و ته‌کێی سینه تار زیکری ته‌نیاییش هه‌ر به‌کوفره‌شێ
ئه‌مشه‌و ئه‌گه‌ر بێی،دره‌نگه وه‌ختێ مۆڵه‌ت به‌تریفه‌ی مانگ ئه‌یه‌م بنوێ چونکه له‌عه‌رشی ئاسمانی عیشقا به‌شه‌و خواوه‌ندێ،بۆی هه‌یه بدوێ
ئه‌مشه‌و ته‌لاری کریستاڵیی خه‌و به‌ته‌رزه نازێ،وردوخاش ئه‌که‌ی کێوه به‌فرینه‌ی سام بڕوخێنه‌و شه‌رمه ته‌م لاده،کارێ باش ئه‌که‌ی
ئه‌مشه‌و جوانوه‌که‌ی ئه‌سپی ئاره‌زوو داره‌دار ئه‌کاو تازه پێ ئه‌گرێ گوڵاو پرژێنی میهری روحی تۆی له‌گه‌ڵدا نه‌بێ،ئه‌ویشم ئه‌مرێ
ئه‌مشه‌و مه‌لێکی ته‌ره‌م له‌دونیا هێلانه داڵده‌ی ئه‌وینم نادا باوه‌شی سۆزم بۆ ئاوه‌ڵاکه نه‌ک قه‌ده‌ر پوشی فرسه‌ت به‌بادا
ئه‌مشه‌و لێم گه‌ڕێ په‌روانه ئاسا له‌ده‌وری چرای ڕوخسارت گه‌ڕێم ته‌وافێکی وا فه‌رزی عه‌ینه لام خه‌زانی عومره‌و ڕه‌نگه هه‌ڵوه‌رێم.
|