ئه‌م زه‌نگی تیرۆره ، بابێ باجی سیاسی ده‌رنه‌چێت.
قادر نادر
هه‌مو کات ده‌سه‌ڵاته ترسنۆک و ئیفلاسیه سیاسیه‌کان ، په‌نا بۆ تیرۆری سیاسی ، که‌سانی ئازادیخواز ده‌به‌ن ، چونکه ناتوانن به زمانی دیالۆگ و مه‌ده‌نیانه له‌به‌رامبه‌ر راستیه‌کان هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن . ڕۆژی 21 ی ئه‌م مانگه سه‌رله‌نوێ ده‌ستێکی ڕه‌ش ,نوسه‌رێکی بوێری شاری که‌رکوک وئه‌ندامی چاک ( سۆران حه‌مه ) گه‌یانده کاروانی شه‌هیدان وبیری ئازادی‌دا . ئه‌مه‌ش درێژه‌ی ئه‌م تیرۆره سیاسیه دێت ، که‌چه‌ند مانگێک له‌مه‌وبه‌ر ( شێخ ستار ) له‌ژێر کۆنتڕؤڵی ناوچه‌هێمنه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی ، مه‌ڵبه‌نده‌که‌ی یه‌کێتی و لقه‌که‌ی پارتی تیرۆرکرا . به‌داخه‌وه به‌هۆکاری پاشخانی سیاسی ( شێخ ستار) ده‌نگه ئازادیخوازه‌کان ، به‌ئاستی تاوان و مه‌ترسیه‌کانی نه‌یان کرده بابه‌تی ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و ماڵپه‌ره‌کانیان ، ئه‌مه‌ش بوه هۆی ئه‌وه‌ی ،تیرۆر کاکه سۆرانیش بگرێته‌وه ، که‌ئه‌گه‌ر پێشی نه‌گیرێت ئه‌وا تیرۆری چه‌ندین سۆرانی تر به‌رێوه‌یه .
سه‌رۆکی هه‌رێم (مه‌سعود بارزانی) به‌رده‌وام ئه‌وه به‌میدیاکانی بیانی ده‌ڵێت که ئه‌گه‌ر پ‌ک‌ک گفتۆگۆی ئاشتی له‌گه‌ل تورکیا نه‌کرد، ئه‌وکات ئێمه به تیرۆریستی ئه‌ژمار ده‌که‌ین . له‌م ڕوانگه‌وه ئێمه‌ش ده‌ڵێین ،بێ تاوانی ده‌سه‌لاتی کوردی له‌تیرۆری (شێخ ستارو سۆران حه‌مه) ئه‌و کات به دیارده‌که‌وێت ، که تاوانباران ئاشکرا بکرێن وبدرێنه دادگا . ئه‌گه‌ر نا وه‌ک تیرۆری ده‌یان شه‌هیدی بیری ئازادیخوازی کوردستان (ڕه‌ئوف کامیل و محه‌مه‌د حه‌لاق و مامۆستا ئه‌مین و ڕێناس و نه‌زیر عومه‌ر ....... ده‌چێته ناو لاپه‌ره ره‌شه‌کانی مێژوتانه‌وه .
به‌هۆکاری ئه‌وه‌ش ، که‌رکوک ، له‌ژێر ده‌سه‌لاتی کوردی دانیه ، تۆمه‌تبار کردنی یاسایی و به‌رپرسیاره‌تی ئیداری که‌متر ده‌که‌وێته سه‌ر شانیان ، به‌لام پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ، شوێنی تیرۆری (شێخ ستار و سۆران حه‌مه) ،که‌وتۆته ژێر کۆنترؤڵی ده‌سه‌ڵاتی لق ومه‌لبه‌ند ،دواتر هۆی چیه له‌نێو ده‌یان به‌رپرسی پله به‌رزی پارتی ویه‌کێتی تاوان ئاسای (شێخ ستار و سۆران حه‌مه) ئه‌نجام نادرێت له‌کاتێکا ، ره‌خنه‌کانی ئه‌م دو شه‌هیده زیاتربه‌رپرسانی کوردی گرتبۆوه نه‌وه‌ک تیرۆریستان ؟
ده‌سه‌لاتی کوردی به‌رده‌وام تاکی حزبی خۆی له‌سه‌روی نه‌ته‌وه داناوه ، راستی ئه‌م وتانه‌شمان له‌وه‌وه به‌دیارده‌که‌ویت ، که ده‌یان جه‌لادی وه‌ک (حه‌جاج و سولتان هاشم و خه‌زره‌جی ووه‌فیق سامه‌رائی وسه‌دان موسته‌شاری ئه‌نفالچی که‌جه‌لادی نه‌ته‌وه‌یه‌کن ، به‌ئازادانه ده‌سوڕێنه‌وه یان زیندانی و جێبه‌جێکردنی بڕیاری دادگا نایان گرێته‌وه!!؟ که‌چی که (فرانسۆ حه‌ریری) تیرۆرکرا ، گه‌ر ئاشکار نه‌بوایه هیزه ئیسلامیه تیرۆریسته‌کان تیرۆریان کردوه ، ئه‌گه‌ری خولی شه‌رێکی تر له‌ئارادا بوو . هه‌روه‌ک یه‌کێتی ، له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابردو ، دوای شه‌هیدکردنی ( شێخ شه‌ماڵ و سه‌رباز)له‌لایه‌ن حزبی شوعی عیراقه‌وه ، کوشتاری به‌کۆمه‌ڵی( پشت ئاشان) ی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدان !؟ که‌متر له‌یه‌ک مانگیش ، بینیمان ، دوای ئه‌وه‌ی شنۆ کاوانی( یه‌کێتی )کادیرێکی پارتی کوشت ، پارتی وبه‌رپرسانی خه‌می ئه‌و کادیره‌یان کرده شان وفشاریان خسته سه‌ربه‌رپرسه بالاکانی یه‌کێتی تاسه‌رنجام شنۆ ته‌سلیم به‌دادگا کرا .
له‌کاتێکا ئه‌م تاوانانه له‌که‌رکوک ئه‌نجامده‌درێت، خه‌لکی کوردستان به‌گشتی و که‌رکوک به‌تایبه‌تی، له‌لوتکه‌ی ره‌شبینیه، له‌به‌رامبه‌رخه‌م ساردیه به‌رده‌وامه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ،له‌بواری خزمه‌تگوزاری وگه‌نده‌ڵی وجدی نه‌بونی مه‌سه‌له نیشتمانیه‌کان دا ، بۆیه کاردانه‌وه‌ی ئه‌م تیرۆرکردانانه ، دوبه‌رانبه‌ر له ڕه‌شبینی و ململانێکردن له‌گه‌ل ده‌سه‌لات گه‌وره‌تر ده‌کات ، زه‌نگی تیرۆر هه‌وڵ ده‌دات پاشه‌کشه به‌و ئازادیه‌سیاسیه بکات ، که‌ماوه‌یه‌که‌له‌کوردستان له گه‌شه‌سه‌ندن دایه ، کوردانی هه‌نده‌ران زیاتر له‌ده‌رگا ناوه‌ندیه سیاسی و مرۆڤ دۆسته جیهانیه‌کان ده‌ده‌ن . بۆیه ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاته پاکی خۆی له‌م باره‌وه به‌دیار بخات ، قه‌ڵه‌مه بوێره‌کانیش ڕیگا نه‌ده‌ن تیرۆری کاکه سۆران وه‌ک (جه‌مال عیرفان) بێ تاوانبار و باجی سیاسیانه ده‌ربچێت.
له‌کۆتایشدا ده‌لێین ئه‌م دو شه‌هیده (سؤران حه‌مه وشیخ ستار) هاوڵاتی کوردستانن ، ئه‌رکی پله‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه، که خه‌مه‌کانی بکاته کۆڵی خۆی و بکوژه‌کانیان ئاشکرا بکات وبێ تاوانی خۆی به‌دیار بخات ، تاتاکی کورد له‌م ولاته هه‌ست بکات ، ئه‌م ده‌سه‌لاته مرۆڤه‌کانی به خه‌مه‌کانیه‌وه ده‌وێت ، نه‌وه‌ک به‌نه‌وت و بودجه‌که‌ی.
|