٨\١١\٢٠١٧
ئەنارکیزم، مه‌رگ
و ژیان.
وەرگێڕانی: ھەژێن
"بە من ڕێگەبدەن خه‌یاڵبکه‌م،
کە له‌نێو ئه‌و ئه‌ستێرانه
ئه‌ستێره‌یه‌کهه‌یه و
لەنێو بومولێڵیی نامۆی ژیان
چاوساخیی من ده‌کا".
ڕابیندرات تاگوور
ئەنارکیسته‌کان لەنێو بزووتنه‌وه‌ی کڕۆنشتاتڕۆڵێکی فرەیان نه‌بوو.
وێڕای ئەوە‌ش ناکرێت له‌به‌رچاوینه‌گیردرێن، که کۆمیته‌ی شۆڕشگێڕی
کڕۆنشتات لە دوو که‌سی ئەوان [ئەنارکیستەکان]داخوازیکرد، تاکو به
بزوتنه‌وه‌که‌وه په‌یوه‌ستببن. که‌سی یه‌که‌م (یارچۆوکYartchouk) دامه‌زرێنه‌ری
سۆڤیه‌تی کڕۆنشتات ساڵی ١٩١٧ و ئه‌وی‌دیکە (ڤۆلینVolin) بوو. به‌ڵام
ئەو بانگه‌وازه بەبێسه‌ره‌نجام مایه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی که ئه‌و کات
هه‌ر ئەو دوو کەسەکە له‌نێو چنگی بۆلشه‌ڤیکه‌کان ده‌ستبه‌سه‌ربوون. به
گوته‌ی (ئیدا مێت Ida Mett) مێژونووس و نووسه‌ری په‌رتووکی ڕاپه‌ڕینی
کڕۆنشتات La Revotle De Cronstad "کارایی ئەنارکیسته‌کان له‌سه‌ر
کڕۆنشتات ته‌نیا له‌و تێڕوانینەوه ده‌کرێت ناوبهێنرێت، که
ئەنارکیزمیش ڕاگه‌یێنه‌ری تێڕوانینی دێمۆکراسییکرێکاری بوو". به‌هه‌ر
بارێک‌دا هه‌رچه‌نده ئەنارکیسته‌کان ده‌ستبه‌کاربوونێکی ڕاسته‌وخۆیان
لەنێو ئەو ڕاپه‌ڕینه‌که نه‌بوو، به‌ڵام ئەوان ڕاپەڕینەکەیان بە هی
خۆیانیان زانی.
ڤۆلین دواتر نووسی" .... کڕۆنشتات یه‌که‌مین هه‌وڵی ته‌واو سه‌ربه‌خۆی
جه‌ماوه‌ریی بوو بۆ ڕزگاربوون له کۆتی هه‌رجۆره ده‌سه‌ڵاتێک و
ھەڵخڕاندنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیی. ئەو هه‌وڵه به‌ده‌ستی خودی جه‌ماوه‌ری
زه‌حمه‌تکێش، ڕاسته‌وخۆ به‌بێ هانابردن بۆ شوانه ڕامیارییه‌کان و ڕابه‌ران
و سه‌رپه‌رشتیگه‌ران ئه‌نجامدرا ". هەر ئاوا ئه‌لێکسانده‌ر بێرکمان
گوتی " کڕۆنشتات ئه‌فسانه‌ی ده‌وڵه‌تی پڕۆلیتێریی کرده نه‌خشه‌ی سه‌رئاو
و سه‌لماندی،که له‌نێوان دیکتاتۆریی پارتیی کۆمونیست و شۆڕش بواری هیچ
جۆره سازشێک نییه!"...
وێڕای نه‌بوونی خۆتێهه‌ڵقورتانی ڕاسته‌وخۆی ئەنارکیسته‌کان له‌نێو ڕاپه‌ڕینی
کڕۆنشتات، سه‌رکوتکرانی ئەو ڕاپه‌ڕینه بیانوویه‌کی گونجاوی بە داموده‌زگه‌کانی
فەرمانداریی بەخشی،تاکوکێشه‌ی خۆیان لەتەک ئەنارکیزم‌که هێشتا ترسێکی
گه‌وره بوو بۆ سەر دەوڵەتی بۆلشەڤیکی، یه‌کلاییبکەنه‌وه! چه‌نده هه‌فتە
پێش سه‌رهه‌ڵدانی یاخیبوونه‌کەی کڕۆنشتات، واته ڕۆژی هه‌شته‌می
فێبریوه‌ری ١٩٢١، (کڕۆپۆتکینKropotkin)ی پیر تەمەن، له ڕوسیه مرد.
به‌خاکسپاردنی ئەو به‌ڕێکردنێکی فرە پڕشکۆی لە‌خۆگرت. به‌شداربووانێککه
ته‌رمی ئەویان به‌خاکده‌سپارد، ژماره‌یان لایەنی کەم سه‌د هه‌زار که‌س
ده‌بوو. ئاڵای ڕه‌ش و سووری گروپه ئەنارکیسته‌کان ئامێته‌بوون. له‌سه‌ر
ڕه‌شی ئاڵاکان به خه‌تێکی سوور ئەو ده‌سته‌واژه به‌رچاو ده‌که‌وت "
له هه‌رکوێ دەسەڵاتداریی هه‌بێت، لەوێ ئازادی بوونی نییه".
نووسه‌رانێک، که لەبارەیکۆپۆتکین نووسیویانه، ئەوخۆنیشاندانه وه‌ک"دواین
خۆنواندنی گه‌وره له دژی سه‌رکوتکاریی بۆلشه‌ڤیکه‌کان" ناودەبەن. به‌شداربووان
لەنێو ئەو خۆنیشاندانە"نه‌ک ته‌نیا بۆ ڕێزلێنان له کرۆپۆتکین، به‌ڵکو
هەر ئاواش بۆ داخوازی جێگیرکردنی ئازادی به‌شدارییانداکرد". پاش سه‌رکوتکردنی
کڕۆنشتاتسه‌دان ئەنارکیست زیندانیکران. چه‌ند مانگ پاش ئه‌وه،
ئازادیخوازێک به‌ناوی فانی بارونFanny Baron و هه‌شت که‌سی‌دیکە له
هاوه‌ڵه‌کانی لەنێو سیاچاڵه‌کانی زیندانی ( چێکا ) له مۆسکۆ گولها‌بارانکران.
گولهن‌ی بەزەیی به مێشکی ئەنارکیستی تێکۆشەره‌وه‌نرا. له‌و باره‌دا له‌ده‌ره‌وه‌ی
ڕوسیه، ئه‌و ئەنارکیستانه‌ی که لە ئه‌زموونی ڕوسیه تێگەییشتبوون، به‌فراوانی
که‌وتنه ڕه‌خنەگرتن و پێداچوونه‌وه‌ی بیروبۆچوونه‌کانی خۆیان، تاکو
بیری ئازادیخوازانه هه‌رچی زۆرتربه‌رجه‌سته‌بکه‌ن. سه‌ره‌تای سێپته‌مبه‌ری
١٩٢٠کۆنگرەی یه‌کێتی ئەنارکیسته‌کانی ئۆکرانیا نابات Nabat به‌ڕاشکاوی
"دیکتاتۆریی پڕۆلیتاریا"که ناچار ئەرکەکەی له دیکتاتۆریی به‌شێک له
پڕۆلیتاریا [به‌شێک، که لەنێو پارتییەک ڕێکخراوه] فه‌رمانبه‌ران و
مشتێک له ڕابه‌ران کۆتاییدێت، ڕه‌تکردببووه‌وه. (کۆپۆتکین)یش که‌مێکپێش
مردنی، نیگه‌رانی خۆی له په‌ره‌سه‌ندنی "سەروەرییتەواو" له وڵات ده‌ربڕیبوو
"بەبۆچوونی من، هه‌وڵدان بۆ ڕۆنانی کۆماری کۆمونیستیی له‌سه‌ر پایه‌کانی
ده‌وڵه‌ت و توندوتیژی نێوەندییانە و له‌ژێر زۆری یاسا ئاسنینه‌کانی
دیکتاتۆریی تاکپارتیی، به شکستێکی گه‌وره کۆتاییدێت. ڕوسیه
نیشانیداین، بۆچی نه‌ده‌بوو به کۆمونیزم ملبدرێت " .
ڕۆژنامه‌ی فه‌ره‌نسیی ئازادیخواز Le Libbertaire له ژماره ١٤ی ڕۆژی٧ی
جێنیوه‌ری ١٩٢١، بانگه‌وازێکی پڕوره‌ی ئەنارکۆسه‌ندیکالیسته‌کانی
ڕوسیای بۆ پڕۆلیتاریای جیهان بڵاوکرده‌وه "هاوڕێیان، وه‌ک ئێمه
کۆتایی به فەرمانداریی بۆرجوازی له وڵاته‌کانتان بهێنن! به‌ڵام
وریابن، هه‌ڵه‌کانی ئێمه دووباره نه‌که‌نه‌وه! نه‌هێڵن کۆمونیزمی ده‌وڵه‌تیی
ببێته فه‌رمانداریوڵاته‌کانتان".
ئەنارکیستی ئاڵمانی-زمان(ڕودۆلف ڕۆکه‌ر Rudolf Rocker)یش ساڵی ١٩٢٠پەرتووکێکی
به‌ناوی "شکستخواردنی کۆمونیزمی ده‌وڵه‌تیی" نووسی و ساڵی ١٩٢١
بڵاویکرده‌وه! ئەوە یه‌که‌مین ئه‌زموون و لێکدانه‌وه‌ی ڕامیاریی بوو
لەبارەی شێواندنی شۆڕشی ڕوسیە. بەگوێرەی تێڕوانینی ڕۆکه‌ر
"دیکتاتۆری پڕۆلیتێریی نه‌کھەر ده‌ربڕی خواستی چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی
نەبوو، به‌ڵکو دیکتاتۆری پارتیی بوو، که پاگه‌نده‌ی نوێنه‌رایه‌تی
چینی کرێکاری ده‌کرد، بێجگە لەوەش، تاکه پشتوپه‌نای ده‌سه‌ڵاتی ئەو
دیکتاتۆرییە، سه‌ره‌نێزه‌کانی بوون، له‌پشت دێوجامە‌ی دیکتاتۆریه‌تی
پڕۆلیتاریا چینێکی تازه سه‌ریهه‌ڵداوه و په‌ره‌یسه‌ندووه، چینی
کۆمیساره‌کان یان سەروەریی کۆمیسارەکان. ئەم ڕۆژیش جه‌ماوه‌ری به‌رینی
خه‌ڵکبه هه‌مان ئه‌ندازه هه‌ست بە سەرکوتگه‌ریی چینی سەروەر ده‌که‌ن،
که دوێنێ له سایه‌ی سەرکوتگه‌ریی ڕژێمی ڕوخاوی [تزار] هه‌ستیانده‌کرد".
کاتێککه گشت لایەنه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ته‌واوی بکێشرێنه
ژێر دەسەڵاتی فەرمانداریی سەرتاپاگیر، ئه‌نجامه‌که‌ی "شتێک واوه‌تر له
زنجیرەیەک پله‌وپایه‌ی فه‌رمانبه‌ریی نابێت و ئەوە چاره‌نووسی بێگه‌ڕانه‌وه‌ی
شۆڕشی ڕوسیا بووه"."بۆلشه‌ڤیکه‌کانهەرتەنیا ده‌زگه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌روه‌ریان
له کۆمەڵی پێشووتر به پوختی وه‌رنەگرت، به‌ڵکو ئاوا ده‌سه‌ڵاتێکیشیان
بە ئەو به‌خشی،که هیچ فەرماندارییەکی‌دیکە له‌و وڵاته‌ئه‌وه‌ی له‌توانا
نه‌بوو"!
مانگی جون١٩٩٢ گروپێک له ئەنارکیسته په‌نابه‌ره‌کان له ئا‌ڵمانیا،
پەرتووکێکی گچکه و ئاشکراکەرانە‌یان به‌ناوی "سه‌رکوتی ئەنارکیزمی
ڕوسیه‌ی سۆڤیه‌تیی" بڵاوکرده‌وه، که به خامه‌ی ئا. گۆریێلیک A .
Gorielikوئا. کۆمۆڤ A.Komoffو گ.پ. ماکسیمۆڤ G.P. Maximoff ڤۆلین Volin
نووسرابوو! ڤۆلین به‌خۆی ساڵی ١٩٢٣ ئه‌و په‌رتووکه‌ی وه‌رگێڕایه سه‌ر
زمانی فه‌ره‌نسی. ئەو په‌رتووکه لیستی ناوی گیانبه‌ختکردووانی
ئەنارکیستی بەگوێرەی ئه‌لف‌وبێ تێدابوو. ئه‌لێکسانده‌ر بێرکمان ساڵی
١٩٢٠ و ١٩٢٢، ئێما گۆڵدمان ساڵی ١٩٢٢ و ١٩٢٣ له‌باره‌ی ئەو ڕوداوه
ناخۆشانە‌ی که له ڕوسیه دیتبوویانن، کۆمەڵێک نامیلکه‌یان بڵاوکردنه‌وه!
ئه‌و (ماخنۆڤیست)انه‌ش که گیانیان ده‌ربازکردبوو و په‌نایان بۆ ڕۆژاوا
هێنابوو، له‌وانه پیر ئارشینۆڤ و خودی نێستۆر ماخنۆ، هه‌رکه‌سه و ئه‌وه‌ی
دیتبووی بڵاویکرده‌وه. پاش ماوه‌یه‌کی زۆر، سه‌رده‌می جەنگی دووه‌می
جیهانی، دوو به‌رهه‌می گه‌وره و سه‌ره‌کی ئازادبیران له‌باره‌ی "
شۆڕشی ڕوسيه" لەلایەن گ. پ. ماکسیمۆڤ G.P. Maximoff و ڤۆلین Volin
نووسران و چاپکران. ئەو دوو به‌رهه‌مه به‌خۆیان گه‌واهییه‌ک بوون له‌سه‌ر
تێپه‌ڕینی ساڵانێکی درێژخایەن و به‌ئه‌زموونی هزرەکان لای ئەنارکیسته‌کان.
ماکسیمۆڤ گه‌واهنامەی خۆی به‌زمانی ئینگلیزی بڵاوکرده‌وه؛ئەو
بڕوایئاوا بوو، که وانه‌کانی ڕابوردوو، مسۆگه‌رکه‌ری داهاتوویه‌کی
باشترن. "چینی فەرمانداری تازه له سۆڤیه‌ت ناتوانێت و نابێت بۆ هه‌میشه
درێژه به‌ژیانی خۆی بدات و سه‌ره‌نجام سۆشیالیزمی ئازادیخوازانه به‌سه‌ر
ئەو سه‌رده‌که‌وێت! هەل و مەرجی خۆیی ئاواگۆڕانێک ده‌که‌نه شتێکی بێگه‌ڕانه‌وه".
ئایا شیاوی ملپێدانه (...) که کرێکاران خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داران
بۆ نێو کارخانه‌کان بن؟ هه‌رگیز! له‌به‌رئه‌وه‌ی که به ڕۆشنی
یاخیبوونی ئەوان له‌دژی به‌هره‌کێشیی ده‌وڵه‌ت و سەروەرییە. "ئه‌وه‌ی
کرێکاران ده‌یخوازن، ئه‌وه‌یه له‌جێی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی زۆره‌ملێیانانه‌ی
به‌رهه‌مهێنان، ڕێکخراوی سۆڤیه‌تییکارخانه‌کانی خۆیان،کە له‌نێوفێدراسیۆنی
به‌ربڵاو و فراوان یه‌کده‌گرن، دابنێن. ئه‌وه‌ی کرێکاران ده‌یانه‌وێت،
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کرێکارییه. بەو جۆرەجوتیارانیش تەواوهوشیارن، که ئەم
ڕۆژ پرسی گه‌ڕانه‌وه بۆ ئابووری تاکه‌که‌سییله‌بنه‌ڕه‌تدا گونجاو
نییه و ته‌نیا چارەسەرە هه‌ره‌وه‌زیی کشتوکا و گەلکاریی گوندنشینانە
لەتەک سۆڤیه‌ته‌کانی کارخانه و سه‌ندیکاکان و به‌کورتی په‌ره‌دانه به
به‌رنامه‌ی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر له‌نێوبارێکی ئازادیخوازانە".
بەگوێرەیتێڕوانینی ڤۆلین، هه‌ر هه‌وڵێککه به سروشوه‌رگرتن له
نموونەی [ئۆلگوی] ڕوسیه سه‌ربگرێت، به‌رهه‌مه‌که‌ی بێجگه له "سه‌رمایه‌داری
ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌هره‌کێشیی جه‌ماوه‌ر"، شتێکی‌دیکە نابێت.
هه‌رئاوائەوە گه‌نده‌ڵترین جۆری سه‌رمایه‌دارییه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی
لەتەک"بزووتنه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و کۆمەڵی سۆشیالیستیی" نییه.
ئاوانموونەگیرییەک ناتوانێت بێجگه له "دیکتاتۆری تاکپارتیی، که ئه‌نجامی
سه‌پاندنەکە‌ی له‌نێوچوونی هه‌رجۆره ئازادییه‌کی ڕاده‌ربڕین و چاپه‌مه‌نی
و ڕێکخراوبوون و ته‌نانه‌ت پشتیوانی جوڵانه‌وه شۆڕشگێڕه‌کان و ھەر
ئاواش پاراستنی به‌رته‌رییەبە ته‌نیا بۆ پارتیی فەرماندار" و بێجگه له
"کۆنترۆڵکردنی بیر و بۆچوونەکۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و به‌ربه‌ستکردنی
هەڵچوونی شۆڕش" ناتوانێت ئه‌نجامێکی‌دیکەی هەبێت.
ڤۆلینبڕوای ئاوایە، که ستالین " له ئاسمانه‌وه نه‌باری بوو"،
ستالین و ستالینیزم به‌ره‌نجامی لۆجیکیانه‌ی سیسته‌مێکی
سەرکەوتگەرانەن، که ساڵانی ١٩١٨-١٩٢١ پایه‌ڕێژیی و جێگیرکرا. "ئەوە‌یه
وانه‌ی جیهانیی ئه‌زموونێکی گه‌وره و دیاریکه‌ری بۆلشه‌ڤیزم. وانه‌یه‌ککه
له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕوداوه‌کانی داهاتوو، به‌زوویی بۆ گشت ئه‌وانه‌یکه
لەنێو ئازار ده‌تلێنه‌وه و ده‌چه‌وسێنه‌وه؛ ئه‌وانه‌ی که بیرده‌که‌نه‌وه
و تێدەکۆشن، ده‌رده‌که‌وێت.
ماڵپه‌ڕی هه‌ژێن
|