ئه‌نجامی کۆتایی
راگه‌یه‌ندرا،
ئیدی کاتی
ئه‌وه‌یه له به‌ڵێن و په‌یمانه‌کان په‌شیمان ببنه‌وه!
ئه‌مڕۆ ٧\٨\٢٠٠٩
کاتژمێر (٥)ی ئێواره ئه‌نجامی کۆتایی
ده‌نگه‌کان بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم و ژماره‌ی کورسی و ده‌نگه‌کان بۆ
لیسته‌کان راگهگهیهندرا:
ا
- له‌کۆی ١٨١٩٦٥٢ ده‌نگ بۆ سه‌رۆکی
هه‌رێم:
١ - مه‌سعود بارزانی ١٢٦٦٣٩٧
ده‌نگ.
٢ - که‌مال میراوده‌لی ٤٦٠٣٢٣
ده‌نگ.
٣ - هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
٦٣٣٧٧ ده‌نگ.
٤ - ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ره‌سوڵ نه‌بی
١٨٨٩٠ ده‌نگ.
٥ - حسێن گه‌رمیانی ١٠٦٦٥
ده‌نگ.
ب - ژماره‌ی کورسی و ده‌نگه‌کان بۆ هه‌ر لیستێک
بۆ په‌رله‌مان:
١ - لیستی کوردستانی: ٥٩
کورسی - ١٠٧٦٣٧٥ ده‌نگ.
٢ - لیستی گۆڕان: ٢٥
کورسی - ٤٤٥٠٢٤ ده‌نگ.
٣ - لیستی خزمه‌تگوزاریی و چاکسازیی:
١٣ کورسی - ٢٤٠٨٤٢
ده‌نگ.
٤ - لیستی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی:
٢ کورسی - ٢٧١٤٧ ده‌نگ.
٥ - لیستی ئازادی و یه‌کسانی: ١
کورسی - ١٥٠٢٨ ده‌نگ.
٦ - حه‌رکه‌ی تورکمانی: ٣
کورسی - ١٨٤٦٤ ده‌نگ.
٧ - لیستی چاکسازی تورکمانی: ١
کورسی - ٧٠٧٧ ده‌نگ.
٨ - لیستی (ئه‌ربیل)ی تورکمانی:
١ کورسی - ٣٩٠٦ ده‌نگ.
٩ - ئه‌نجومه‌نی گه‌لی کلدانی سریانی ئاشوری:
٣ کورسی - ١٠٥٩٥ ده‌نگ.
١٠ - لیستی رافیده‌ین: ٢
کورسی - ٥٦٩٠ ده‌نگ.
١١ - ئارام شاهین داود باکویان:
١ کورسی - ٤١٩٨ ده‌نگ.
سێزده لیستیتریش که به‌شداریی
هه‌ڵبژاردنیان کردبوو هیچ کورسییه‌کیان نه‌هێنا.
ئیدی کاتی ئه‌وه هاتووه
که زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و به‌ڵێن و په‌یمانانه‌ی که پێش
هه‌ڵبژاردن دابوویان به خه‌ڵک به‌گشتیی و خه‌ڵکه بێلایه‌ن و هه‌ژار و
زه‌حمه‌تکێشه‌که به‌تایبه‌تیی په‌شیمان ببنه‌وه، تا چوار ساڵیتریش
ته‌نیا به گۆڕینی هه‌ندێک ده‌موچاو حوکمی کوردستان بکه‌ن و کێشه‌کانی
(ئاواکردنی ژیانێکی
شایسته به خه‌ڵکی کوردستان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه دابڕکراوهکانی
کوردستان و دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان و دامه‌زراندنی
ده‌ستوورێکی پێشکه‌وتووخواز و میکانیزمی جێبه‌جێکردنی یاساکان)یش
هه‌ر له چوارچێوه‌ی بازنه‌یه‌کی داخراو بخولێنه‌وه یان هه‌موو ئه‌و
کێشانه بخه‌نه سه‌رپشتی کیسه‌ڵێکی نه‌خۆش و سست.
هیوادارین له‌مه‌ودوا خه‌ڵکی کوردستان به گشتیی و ئه‌و خه‌ڵکه‌ی
ده‌نگی داوه به‌تایبه‌تیی چیدی نه‌هێڵن ده‌سه‌ڵاتداران له به‌ڵێن و
په‌یمانه‌کانیان په‌شیمان ببنه‌وه و خواست و داواکارییه‌کانیان له
چاویان ده‌ربهێنن، باشترین رێوشوێنیش بۆ ئه‌وکاره
(چاودێریکردنی
یه‌که‌به‌یه‌که‌ی به‌رپرس و بڕیاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵات و ده‌ربڕینی
نارهزایهتییهکانیانه به خۆپیشاندان و راپه‌ڕین و هه‌ر شێوازێکیتری
خه‌بات که بۆیان ده‌گونجێ)
له‌کاتێکدا که هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن له بازرگانیکردن به خوێن و
ماندووبوون و ووزه و تواناکانی گه‌ل و چاره‌سه‌رنه‌کردنی هه‌موو ئه‌و
کێشه ناوبراوانه‌ی که چاره‌سه‌کردنیان زۆر ئاسانه ئه‌گه‌ر گوایه
ئه‌وان به گوته‌ی خۆیان پێانوایه نوێنه‌ری گه‌ل و نیشتیمانن!
ئه‌مڕۆ
٧\٨\٢٠٠٩
|