٢٦\٨\٢٠١١
ئه‌نجوومه‌نی دایالۆگ و
چاکسازیی تاوانه‌کانی
تورکیا شه‌رمه‌زار ده‌کا.
له کاتێکدا گه‌له‌که‌مان ته‌نها بیر له رێگا چاره‌ی ئاشتیانه ده‌کاته‌وه‌بۆ
چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی له گه‌ڵ وڵاتانی داگیر که‌ری کوردستان ، که‌چی
ئه‌و وڵاتانه وێڕای ئه‌وه‌ی گوێ له‌م ده‌نگانه ناگرن ، له به‌رامبه‌ردا
هه‌موو هێزو تواناکانیانه‌وه درێژه به سه‌رکوت و قڕکردنی گه‌له‌که‌مان
ده‌ده‌ن .
له درێژه‌ی تاوانه‌کانی ئه‌م وڵاتانه به‌رامبه‌ر به گه‌له‌که‌مان
رۆژی یه‌ک شه‌ممه به‌رواری 21-8-2011 فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیا له
درێژه‌ی بۆردومانکردنی ناوچه سڤیله‌کان هه‌رێمی کوردستان ،په‌لاماری
گوندی کورتکیان دا له بناری قه‌ندیل، له ئه‌نجامدا 7 هاووڵاتی گوندی
بۆڵێی سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر شه‌هید بوون که بریتین له ((حسێن مسته‌فا
حه‌سه‌ن، رێزان حسێن مسته‌فا، سونیا شه‌ماڵ حه‌سه‌ن، سۆلین شه‌ماڵ حه‌سه‌ن،
زانا حسین مسته‌فا، مێر حاجی مام کاک، ئوسکار عوزێر حه‌سه‌ن.))، په‌لاماردان
و نه پاراستنی هاوڵاتیانی سڤیل له کاتی جه‌نگ به پێی یاساکانی جه‌نگ
ده‌چێته چوارچێوه‌ی تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی، بۆیه
ئێمه پێمان وایه ئه‌م تاوانه‌ی تورکیاش له‌و چوارچێوه‌یه پۆلێن ده‌کرێت
.
ئه‌رکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه هه‌ڵوێستی جدی له ئاست پاراستنی
هاووڵاتیانی کوردستان و ئاسایشیان بگرێته به‌ر ، لێره‌وه داوا له
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین ئه‌م دۆسیه‌یه له رێگای حکوومه‌تی
عێراقییه‌وه بگه‌یه‌نێته نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ،به فه‌رمی سکاڵا
به‌رامبه‌ر به تورکیا تۆمار بکه‌ن .
هاوکات داوا له پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان ده‌که‌ین هه‌ڵوێستی
راشکاوانه به‌رامبه‌ر به‌م تاوانانه ده‌رببڕن و ئیدانه‌ی ئه‌م
تاوانانه بکه‌ن به‌رامبه‌ر به گه‌له‌که‌مان ئه‌نجام ده‌درێن .
هه ر لێره‌وه سوپاسی خۆمان ئاراسته‌ی تاک به تاکی ئه‌و رێکخراو و
پارت و هاووڵاتیانه ده‌که‌ین به گیانی به‌رپرسیارێتییه‌وه به‌شداری
چالاکییه‌کان ده‌که‌ن و به هه‌ڵوێستی رونیان په‌لاماره‌کانی وڵاتانی
داگیرکه‌ری کوردستان بۆ سه‌ر هه‌رێمی باشوور پرۆتستۆ ده‌که‌ن .
نه‌مری بۆ شه‌هیدانی
21-8
ئه‌نجوومه‌نی دایالۆگ و
چاکسازیی
24\8\2011
|