ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پرسیاریان ده‌کردو وه‌زیری نه‌وت ئاوی ده‌جوی.
سه‌ردار پشده‌ری
که‌سێک که پرسیاری لێکراو وڵامی پێنه‌بوو، ده‌می تێکه‌ڵ ده‌بێ، له کورده‌واریشدا به‌و که‌سه‌ی که ده‌می تێکه‌ڵ ده‌بێ ده‌ڵێن ئاو ده‌جوێ یان کاوێژ ده‌کات، وه‌زیری نه‌وتی کوردستانیش ئه‌مڕۆ له‌به‌ر ده‌م پرسیاری ئه‌ندامانی په‌رله‌ماندا ئاوی ده‌جوی.
سه‌رۆک په‌رله‌مان و وه‌زیری نه‌وت و ئارامی ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌ک خۆتان به خۆتان بن.
له 12 – 5 – 2008 دانیشتنێکی به ناو په‌رله‌مانی کوردستان کراو وه‌زیری نه‌وتی ئه‌و سێ پارێزگایه‌ی (هه‌ولێرو سله‌یمانی دهۆک) به‌شدار کرا بۆ پرسیار‌و لێکۆڵینه‌وه له کاره‌کانی.
له‌پێس هه‌موو شتێکدا تێکڕای ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی په‌رله‌مان و وه‌زیر، وشه‌ی شه‌فاف و شه‌فافیه‌تیان به‌کار ده‌هێنا که 90% ی کورد نازانێ وشه‌ی شه‌فافیه‌ت مانای چیه، وشه‌ی شه‌فافیه‌ت وشه‌یه‌کی عه‌ره‌بیه‌و نابێ له ناو په‌رله‌مان به‌کار بهێنرێت، ئه‌گه‌ر به‌کار بهێنرێ، مانای ئه‌وه‌یه که کورد وشه‌یه‌کی نیه له جێگای شه‌فافیه‌ت به‌کاری بهێنێ، ده‌کرێ وشه‌ی (رونتر یان روناکتر) به‌کار بهێنرێ.
کاک عه‌دنان موفته‌خۆر له‌پاڵ وشه‌ی شه‌فافیه‌ت دا، په‌یتا په‌یتا دیوارێکی پارێزگاری بۆ وه‌زیر دروست ده‌کردو ناراسته‌وخۆ به ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی ده‌گوت پرسیاری دڵته‌زێن له وه‌زیر مه‌که‌ن، ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانیش هه‌ندێ پرسیاری وایان کرد که نه شیش بسوتێ و نه که‌باب، به‌مانای هه‌م جه‌ماوه‌ری پێ رازی بکه‌ن و هه‌م کاک عه‌دنان و وه‌زیر، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له هه‌مووی بۆ من گرنگتر بوو ووته‌و هه‌لوێستی کاک ئارامی ره‌سول مامه‌ند بۆ که بۆ وه‌رگرتنی ده‌مخۆشیه‌ک له کاک نێچێر پێش ئه‌وه‌ی که ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان پرسیاریان ته‌واو ببێ و وه‌زیر وه‌ڵام بداته‌وه، قسه‌یه‌کی نابه‌جێی کرد‌و داوای له په‌رله‌مان کرد که ده‌بێ به‌تێکڕا نامه‌یه‌کی ده‌ستخۆشی بۆ ده‌وڵه‌ت و وه‌زیر بنوسین و پشتیوانیان بۆ ده‌ر ببڕین. (ئاخر نامه بۆ کام سه‌رکه‌وتن ؟).
که گوێم له‌و قسه‌ی کاک ئارام بوو، ئه‌وه‌م به‌بیر هاته‌وه که هه‌شت ساڵ پێش ئێستا کاک ئارام هات بۆ ماڵه‌وه بۆ لام و ووتی من له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه راسپێراوم که پێشوازیت بکه‌م بۆ گه‌رانه‌وه بۆ کوردستان، به رێکه‌وت نوێنه‌ری ئه‌و کۆمپانیا نه‌وتیه‌ش له‌و کاته‌دا له ماڵی ئێمه بوو، ووڵامی من بۆ کاک ئارام ئه‌وه بوو، ووتم من کاتی خۆی دوو پڕۆژه‌ی گه‌وره‌م پێشکه‌ش به ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان کردوه به ئاگاداری ئه‌م ئه‌ندازیه‌ره ئه‌مه‌ریکیه، ئایا ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان ئه‌و پڕۆژانه‌ی په‌سند کردوه یان نا ؟، ووتی نازانم، منیش ووتم ده مادام وایه من بۆ که‌باب خواردن و باخه‌ڵ پڕکردن نایه‌مه‌وه، ئه‌و پاروه به من قوت نادرێت، ووتی با بچمه‌وه ئه‌و پرسیاره‌یان لێده‌که‌م. (تێبینی: کاک ئارام له ساڵی 1989 ئاگاداری هه‌موو کاره‌کانی منه چونکه له‌گه‌ڵ باوکی سه‌ردانی منیان ده‌کرد).
کاک ئارام ده‌نگی نه‌ما تا دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شه‌وێک سه‌میناری هه‌بوو له ژورێکی پاڵتاک دا، منێکی سه‌ره‌خه‌ریش ئه‌و دانیشتنه‌و په‌یمانه‌که‌ی خۆیم به بیر هێنایه‌وه، ووتی نه‌م توانیوه ئه‌و پرسیاره بکه‌م به‌ڵام ئێستا ئه‌ندام په‌رله‌مانم و شه‌رتبێ ئه‌م جاره ئه‌و پرسیاره له کاک عه‌دنان بکه‌م، ئه‌وه هیچ که تاکو ئه‌مڕۆ هیچی دیار نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ که ده‌ستی کرد به قسه کردن لام وابوو هاتوهوته‌که‌ی منیش ده‌خاته ناوئاخنه‌ی پرسیاره‌کانی، به‌ڵام کاتێک گوێم له قسه‌کانی گرت، وتم ئۆخه‌ی که ریشی خۆم نادایه ده‌ست ئه‌و مناڵه.
ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان پرسیارێکی گرنگیان له بیر چوو یان نه‌یان وێرا ئه‌و پرسیاره بکه‌ن که هه‌ردوو دوه‌ڵه‌تی سله‌یمانی و هه‌ولێر پێش یه‌ککڕتنه‌وه‌یان و دوای یه‌کگرتنه‌وه‌شیان به سه‌دان ملوێن دۆلاریان به‌ناوی نه‌وت ده‌رهێنان و پاڵاوتخانه‌وه به‌لا ناوه، ئایا جه‌نابی وه‌زیر ده‌توانێ به په‌رله‌مان بڵێ تاکو ئێستا چه‌ند له خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت خه‌رج کراوه بۆ نه‌وت ده‌رهێنان و پاڵاوتخانه‌کان و ده‌کرێ شێوازی ئه‌و خه‌رج کردنه نیشانی خه‌ڵک بده‌ن ؟.
له وڵامی پرسیاری خوشکێکی ئه‌ندام په‌رله‌مان دا، که باسی نه‌وت فرۆشتنی کرد به قاچاغ، جه‌نابی وه‌زیر ده‌می تێکه‌ڵ بوو ووتی به‌ڵێ ئێمه نه‌وته‌که به‌رمیلی به 30 دولار ده‌فرۆشین تاکو ئێستا بای پێنج هه‌زار دۆلارمان فرۆشتوه، ده‌بێ جه‌ماوه‌ری کوردستان ئاوڕ له پڕۆپاگنده‌کانی پێشوی ده‌وڵه‌تی کوردستان بداته‌وه که ده‌یان گووت له شیواشۆک رۆژی سه‌دو په‌نجا هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌ر ده‌هێنین و له زاخۆش رۆژی سه‌دوپه‌نجا هه‌زار به‌رمیل، به مانای رۆژی سێسه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌رده‌هێنن، وا سێ ساڵه بای پێنج هه‌زار دۆلاریان فرۆشتووه !!!!!!!.
جه‌نابی وه‌زیر تۆ تاک و ته‌نها خۆت و جانتاکه‌تی و تاکو ئێستا وه‌زاره‌ت و دام و ده‌سگات نیه وه‌ک پینه‌چیه‌ک به‌کارت ده‌هێنن بۆ پینه کردنی دزیه‌کانی نه‌وت، بیر له‌وه ناکه‌یه‌وه رۆژێک له رۆژان خۆت له‌به‌رده‌م دادگایه‌کی نه‌ته‌وه‌یدا ده‌بینیه‌وه ؟.
جه‌نابی وه‌زیر، ده‌وڵه‌ته‌که‌ت وه‌ک قاچاغچیه‌کی نه‌وت به دنیای ده‌ره‌وه ناسراوه‌و هه‌ر ئه‌وه‌شه که ناهێڵن تۆ ببیه خاوه‌ن نه‌وتی کوردستان.
جه‌نابی وه‌زیر، تا مامه‌و کاکه باخه‌ڵیان وا قوڵ بێ، عه‌دنان موفته‌خۆر سه‌رۆک په‌رله‌مان، نێچیر سه‌رۆک و عومه‌ر فه‌تاح جێگر بێ، تۆ وه‌زیری نه‌وت، ووڵاتم هه‌ر ئاوا تاریک، بێ نه‌وت و به‌نزین و ئاو ده‌بێ، که‌رکوکیشم هه‌ر له‌باوه‌شی عه‌ره‌ب دا ده‌بێ.
12 - 5 - 2008
|