په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\١٠\٢٠١٩

ئەندامانی ناوبژیوانی بەشی رکابەریی سەرەکیی

چوارەمین فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی ناسێندران.

 


ناوەکانی ئەندامانی دەستەی ناوبژیوانی بەشی رکابەریی سەرەکیی "سینەمای جیھان" (نێونەتەوەیی) چوارەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی "سلێمانی" لە باشووری کوردستان راگەیەندرا.

بە پێی ڕاپۆڕتی لێژنەی ڕاگەیاندنی گشتیی چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، ناوەکانی ئەندامانی دەستەی ناوبژیوانی بەشی رکابەریی سەرەکیی "سینەمای جیھان" (نێونەتەوەیی) چوارەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی "سلێمانی" لە باشووری کوردستان اگەیەندرا کە بریتین لە؛ "ھینز ھێرمانس" دەبیر و بەرپرسی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی و دەبیر و بەرپرسی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی بەرلین ـ سەرۆکی دەستەی ناوبژیوان لە وڵاتی ئەڵمانیا، خاتوو "پووران درەخشەندە" سیناریۆنووس، دەرھێنەر و بەرھەمھێنەر لە وڵاتی ئێران، "ئادریان بیلچ"ـ دەرھێنەر، بەڕێوەبەری وێنەھەڵگرتنی فیلم و بەرھەمھێنەر لە وڵاتی ئەمەریکا، "یوھانی ئالێنین"ـ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "تەمپرە" لە وڵاتی فینلەندا و خاتوو "زولفیە ئاکولاک"ـ بەڕێوەبەری فیلم و راگەیاندن لە وڵاتی ئەڵمانیا.

لە بەشی رکابەریی سەرەکیی "سینەمای جیھان" (نێونەتەوەیی) لە چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی "سلێمانی"، بە رێژەی ١١ فیلم لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لەوانە؛ فەرەنسا، ئێران، کۆریای باشوور، چین، ئیسپانیا، لۆگزامبورگ، تورکیا، ھۆڵەندا، یوونان، سووریا، ئاڵبانی، پۆڵەندا، بەلژیک و فەلەستین بەشداری دەکەن و بۆ بەدەستھێنانی خەڵاتی ئەم بەشە لە فیستیڤاڵ، پێکەوە رکابەری دەکەن.

چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی "سلێمانی" لە لایەن کۆمپانیای سینەمایی "مەستی فیلم" بە بەڕێوەبەرایەتی "فوئاد جەلال"، بە سەرۆکایەتی "مەلا بەختیار" بەرپرسی بەشی پاڵپشتیی ئەم فێستیڤاڵە و لە کەسایەتییەکانی بەرجەستەی سیاسیی ھەرێمی کوردستانی عێراق، بە بەڕێوەبەرایەتی ھونەریی "دانەر عومەر فارس" و بە بەڕێوەبەرایەتی بەرنامەداڕشتنی خاتوو "لینا رەزا" و بە نمایش کردنی ١٣٤ فیلم لە دەرھێنەرەکانی ٧٨ وڵاتی جیھان؛ پێکھاتوو لە بەرھەمەکانی ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ی زایینی لە دوو بەشی رکابەریی سەرەکیی "سینەمای جیھان" (نێودەوڵەتی) کە بریتییە لە؛ بەرھەمەکانی درێژی سینەمایی و کورتە فیلم، بەڵگەفیلم، ئەنیمەیشێن و ئەزموونی و بەشی رکابەریی "سینەمای کوردی" (نەتەوەیی) پێکھاتوو لە؛ بەرھەمەکانی درێژی سینەمایی و کورتە فیلم، بەڵگەفیلم، ئەنیمەیشێن و ئەزموونی و ھەروەھا سازدانی وۆرکشۆپەکانی پیشەیی و پسپۆڕانەی سینەمایی و کۆڕ و کۆبوونەوەی بەرھەمھێنانی ھاوبەش؛ بە دروشمی "شێرپەنجەی زەوی" لە رۆژانی ١ تا ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ی زایینی لە ٥ ھۆڵی "سیتی سینەما"، "سینەما سالم"، ھۆڵی "ئەمنە سوورەکە" و ھەروەھا لە تەلاری "ھونەر" لە شاری سلێمانی پایتەختی فەرھەنگ و ھونەری ھەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوەدەچێ.

لە لایەن ئەندامانی دەستەی ناوبژیوانی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی "سلێمانی" ١٤ خەڵاتی تەندیسی زێڕینی "کاجی زێڕین" و خەڵاتی پارەی نەغدی کە بریتییە لە بەشی رکابەریی فیلمە درێژەکانی "سینەمای جیھان" و "سینەمای کوردی"؛ بە باشترین فیلمی نێونەتەوەیی، باشترین دەرھێنان، باشترین دەقی سیناریۆی فیلم، باشترین وێنەگرتنی فیلم، باشترین کورتە فیلمی نێونەتەوەیی و خەڵاتی تایبەتی دەستەی ناوبژیوان بە ھەڵبژێردراوان پێشکەش دەکرێت و ھەروەھا لە بەشی رکابەریی کورتە فیلمەکانی "سینەمای جیھان" و "سینەمای کوردی" خەڵاتەکانی باشترین فیلمی نەتەوەیی، باشترین دەرھێنان، باشترین دەقی سیناریۆی فیلم، باشترین فیلمی بەڵگەیی، باشترین کورتە فیلمی نەتەوەیی و خەڵاتی تایبەتی دەستەی ناوبژیوان بە براوەکانی ئەم فیستیڤاڵە پێشکەش دەکرێت و ٤ خەڵاتی تایبەت لە لایەن کۆمپانیای سینەمایی "مەستی فیلم"، لەوانە: خەڵاتی شکۆمەندی، خەڵاتی "ئەحمەد کایا" گۆرانیبێژی ناوداری کورد، خەڵاتی شەھیدی "ئاڵا" (یەکەمین کچی کورد کە لە شەڕ لەگەڵ گرووپی تیڕۆریستیی داعێش لە کۆبانێ شەھید بوو) و ھەروەھا خەڵاتی "تەھا کەریمی" سینەماکاری کۆچکردووی کورد پێشکەش دەکرێ.


بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتیی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک