ئه‌ندامه نوێیه‌کانی(مه‌جلیس ته‌شریعی و ته‌نفیزی).
قادر نادر
یه‌کێک له‌و تاکتیک و فێڵه سیاسیه به‌رده‌وامانه‌ی،داگیرکه‌رانی کوردستان له سه‌رکردایه‌تی کوردیان کردوه ، له‌کاتی لاوازی سیاسی و سه‌ربازیان ، په‌نایان بۆ گفتۆگۆ بردوه، ئامانجی سه‌ره‌کیشیان، سود وه‌رگرتن بوه له‌کات بۆ خۆ ڕێکخستنه‌وه‌یان .
له 100 ساڵی رابردودش دا ، کورد ، ئه‌زمونی له‌م هه‌ڵه‌یه‌ی وه‌رنه‌گرتوه ، هه‌ربۆیه‌شه به‌رده‌وام هه‌مان چاره‌نوس و هاوکێشه دوباره ده‌بێته‌وه ،هه‌رله‌چرکه یه‌که‌مه‌کانیش ، له‌بڕی هێرش بردنی سیاسی ، ده‌که‌وێته حاڵه‌تی به‌رگری کردنه‌وه ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌کاتی گفتۆگۆکان ، زۆر جار نوێنه‌رانی پله یه‌کی کورد شه‌هید کراون وه‌ک شه‌هیدان ( سمکۆی شکاک و قاسملۆ). له‌م ڕوانگه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌یری سه‌ره‌تای هاتنه ئارای که‌مالیزم له‌تورکیا وکوردستانی باکور بکه‌ین ، قورسایی خه‌باتی ئه‌م ڕێکخراوه فاشسته له کوردستان سه‌ری هه‌ڵداوه ، که‌سه‌ره‌تا وه‌ک تیۆر ، دانی ناوه به هه‌ندێ مافی کورد ، به‌لام له‌م ڕۆژه‌ی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته ده‌ست ، تائه‌مڕؤش ، به‌رده‌وام له هه‌وڵدانه بۆ له‌ناوبردنی کورد. . خودی ڕژێمی به‌عسیش ، به‌هه‌نگاوێك له‌پێشتر له‌که‌مالیزم هه‌لسوکه‌وتی کرد که‌سه‌ره‌تا دانی نا ، به هه‌ندێ مافی کورد له ڕیکه‌وتنامه‌ی 11 ئازار . دواتر ده‌ستی کرد به سیاسه‌تی پاکتاوی ره‌گه‌زی وکۆمه‌لکوژی کورد .
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له هاوکێشه‌ی سیاسی جیهانیش ،هێز ، ده‌بێته بڕیارده‌ری بریاره‌کان ، نه‌وه‌ک ڕه‌وایی کێشه‌کان ، هه‌رله‌م بواره‌وه گه‌ر ته‌نیا نمونه‌ی په‌یمانی سیفه‌ر وه‌ربگرین ، که 3 ماده‌ی سه‌ره‌کی دان نان بوو ، به مافه‌کانی کورد ، به‌ڵام کاتێک که‌مالیزم و تورکیا ده‌بنه فه‌لسه‌فه وده‌وڵه‌تێکی نوێ له‌ناوچه‌که ، سیڤه‌ر ده‌بێته لؤزان.
دوای ئه‌و هه‌مو ئه‌زمونه‌ی مێژوو ی نوێی گه‌له‌که‌مان و به‌تایبه‌تی ئه‌و سه‌رکردایه‌تیه‌ی زیاتر له 50 ساڵه باڵاده‌سته له‌بڕیاری سیاسی کورد ، دوای ئه‌و هه‌مو گفتۆگۆیه تێک شکاوانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا، ده‌باره ئاسا گه‌یشتینه وه هه‌مان هاوکێشه‌ی سیاسی ( شؤڕش ، قوربانیدان ، گفتۆگۆ ، دؤران) . ئاخر نه خوێنده‌واری سیاسیه ، ئاستی هوشیاری و دیموکراتی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ،نه‌بێته پێوه‌ری سیاسی له‌بڕی په‌یمان و په‌یوه‌نده‌یه سیاسیه‌کان و چه‌ند ده‌قێکی یاسایی دا !؟
گه‌ر تادوێنی له‌مێژو وانه‌ی ئه‌وه‌مان ده‌خوێند، که شؤڕش و قوربانیه‌کانی کورد ، تێكشکانه‌کانی بۆ گه‌له‌کۆمه‌کی داگیرکه‌ران ئاماژه پێده‌کرا ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له 17 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی باشوری کوردستان بینیمان ، ئه‌زمون و گؤڕانێکه ده‌بێت مێژوو وه‌ک کۆن نه‌خوێنینه‌وه ، که سه‌رجه‌م تێکشکانه‌کانی کورد بۆ پیلانی داگیرکه‌ران بگه‌ڕێنیه‌وه ،بێ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی نه‌خوێنده‌واری سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی پۆلێ به‌رپرسی بڕیار به‌ده‌ستی کورد له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لات وخۆده‌وڵه‌مه‌ند کردنی مادیان له‌سه‌ر مافه‌کانی کورد ئه‌ژمار نه‌که‌ین .
یه‌کێک له‌سیماکانی داگیرکه‌رانیش ، که‌بۆته سیمای ( یه‌کێتی و پارتی )ش بێ ده‌نگ کردنی سیاسیانه یه ، له به‌رامبه‌ر دانی ده‌ستکه‌وتی مادی و ده‌سه‌ڵات دا . ئه‌وه‌ی له دوای سالی 2003 له پارتی ویه‌کێتی له‌به‌غدا بینرا ، قورسایی کاره‌کانیان له‌وه چڕبۆوه ، کۆکردنه‌وه‌ی بودجه‌ی ملیاری و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ، گرێبه‌ستی نه‌وت ، نه‌وه‌ک مافه سه‌ره‌کیه‌کانی کورد ؟ راستی ئه‌م وتانه‌شمان له 5 ساڵی رابردو له‌کێشه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی ( سنوری کوردستان ، دۆسیه‌کانی کۆمه‌لکوژی کورد ، سڕینه‌وه‌ی ته‌عریب به‌بریار یاسایی ..بوه که‌مترین کار‌و خه‌باتیان . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ی که به‌ناوی نوێنه‌رانی کورد له‌به‌غدا نمایشیان کرد ، بووه هۆکارێکی تر ، که‌لای بڕیار به‌ده‌ستانی به‌غداو ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وڕپا ، سه‌نگی ماف و نوێنه‌رانی لاوازبێت .
گه‌رچی ده‌سه‌لاتی کوردی تاکه لایه‌نه له‌ته‌ک ناوی عیراق باس له عێراقی فیدراڵی و هاوبه‌ش بونی ئه‌م عێراقه درۆزنه بۆ کورد عه‌ره‌ب باس ده‌کات ، به‌ڵام له‌بواری مه‌یدانی و پڕاکتیکی ، ئه‌م عێراقه موڵکی به‌رپرسه عه‌ره‌به‌کانه . ڕاستی ئه‌م وتانه‌شمان له ره‌فتار و بڕیاره‌کانی به‌رپرسانی کورد و عه‌ره‌ب له‌به‌غدا به‌دیارده‌که‌وێت .
گه‌رچی زۆر باس له‌وه ده‌کرێت که د . به‌رهه‌م له‌به‌غدا که‌سێکی ئاکتیڤی کورده ، به ڵام له‌بواری مه‌یدانی وئه‌وه‌ی ده‌یبینین . مالیکی بڕیارده‌ری سیاسیه ، مافه‌کانی کورد جێبه‌جێ ناکات و سوپا ده‌نێرێته سه‌ر ناوچه کوردستانیه‌کان ... وه گه‌رچی به‌ناو هوشیار زێباری ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقه ، به‌لام بینیمان( تورکیا و عه‌ره‌بی عیراقی) چه‌ندین جاره له‌پشتی ئه‌م وه‌زیره ، ڕێکه‌وتنامه دژ به کورد ئه‌نجام ده‌ده‌ن ؟ وه‌گه‌رچی به‌ناو ( بابه‌کر زێباری ) سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای عێراقه ، که‌چی ئه‌م سوپایه هێرش ده‌کاته سه‌ر کورد ، سوکایه‌تی به‌ئاڵاکه‌ی ده‌کات ، ئه‌فسه‌ران و لیوا کورده‌کان بۆ خواروی عێراق ده‌نێرێت ..... وه‌گه‌رچی به‌ناو ( عارف ته‌یفور ) جێگری سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانی عیراقه ، به‌ڵام بینیمان چۆن مه‌شهه‌دانی به‌ته‌نیا بریاری نهێنی بونی ده‌نگدان بۆ ماده‌ی 24 دا ..... وه‌گه‌رچی تاڵه‌بانی نوێنه‌ری پله‌یه‌کی کورده ،وه ئاکتیڤترینیانه ،كه‌چی هاشمی زیاتر له 20 بڕیاری کوردی پاشه کشه پێکردوه ، به‌لام خودی به‌رهه‌م سالح تائێستا نه‌یتوانیوه یه‌ک بڕیاری گرنگ به مالیکی پاشه‌کشه پێ‌بکات !! سه‌رجه‌م ئه‌مانه ئه‌وه نیشان ده‌دات که نوێنه‌رانی کورد له‌به‌غدا به‌هۆی ناسنامه بونی کوردی و کاره قێزه‌وه‌نه‌کانیان سه‌نگیان وه‌ک ئه‌ندامه کۆنه‌کانی(مه‌جلیس ته‌شریعی و ته‌نفیزی ) لێ هاتوه . ته‌نیا ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه بلێێن به‌پێی ئه‌و وتانه‌ی بابه‌کر زێباری له سه‌ردانه‌که‌ی بۆ دیاله له رۆژی 31ی ئاب ، بۆ ناو سوپای عێراق ، نیشانی دا که جاش مۆدێرنێکی نوێ ی حکومه‌تی عێراقه و وته‌کانی گه‌وره‌ترین سوکایه‌تی وناپاکی بوو به‌رامبه‌ر به‌کورد ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌درۆ خستنه‌وه‌ی دیداره‌که‌ی بارزانی بوو له‌گه‌ل ڕۆژنامه‌ی ( شه‌رق ئه‌وسه‌ت ) .
باچیتر فێڵ له خۆشمان نه‌که‌ین ، ره‌فتاره‌کانی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی دوایی ده‌ریخست ، که عێراق مولکی سیاسی عه‌ره‌به و ئه‌وان بڕیارده‌ری سه‌ره‌کین به‌و په‌رت و لاوازیه‌ی ئێستاشیان ئاماده نین دان به‌مافی کوردبنێن ،کوردیش پاشکۆیه و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژیش ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی به‌ده‌ستی هیناوه لێی وه‌رده‌گرنه‌وه .هه‌رده‌بێت بۆ خؤشی شیعر‌و په‌خشان به‌سه‌ر ده‌ستور ویاسا بڵێت !!
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بلێێن زۆر که‌س هاواری کرد عێراقی وێران دروستی مه‌که‌نه‌وه ، که‌چی (پارتی ویه‌کێتی) بونه ئه‌ندازیاری بنیاتنانه‌وه‌ی ، ولاتێک که‌ئه‌گه‌ری زۆره ، سه‌دان تاوان ده‌رهه‌ق به ئێستای کورد ونه‌وه‌کانی بکات . زۆر هاوار کرا، که خه‌لک ئێوه‌ی بۆ مافی سیاسی ناردۆته به‌غدا ، نه‌وه‌ک دۆلار کۆکردنه‌وه و کورسی کاتی ده‌سه‌ڵات. زۆر هاوار کرا که‌گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی و پێشێلکاریه به‌رده‌وامه‌کانتان له‌بواری ئازادی و مافی مرۆڤ ، کێشه‌ی کورد له‌ناوه‌نده جیهانیه‌کان ڕسوا ده‌کات ، که‌چی به‌رده‌وامن له هه‌له و تاوانه سیاسیه‌کانتان ،واده‌زانن مێژوو ئه‌و چه‌ند چرکه‌ساته‌یه که تیایه ده‌ژین و ئه‌و مرۆڤانه‌ش کوردن ، که‌له قه‌ڵاچۆڵان و سه‌ری ڕه‌ش ده‌ڵێت ، ئه‌زبه‌نی و ڕاسته گه‌وره‌م . باشیش ده‌زانم له‌دواین چرکه‌ی تێک شکانه سیاسیه‌کانتان ، هه‌له‌کانتان ده‌ژمێرن و خه‌لک و پارته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و به‌ناو سوپایه ڕؤشنبیره‌که‌شی ، ترسه‌کانیان ده‌شکێنن هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن !!!؟ باشیش ده‌تاناسم کێسه‌ی کورد به‌ده‌سه‌ڵات وبێ ده‌سه‌لات به‌مولکی خۆتان ده‌زانن و بۆجارێکیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌مو تێكشکانانه‌تان بوێر نین پاشه‌کشه له‌ده‌سه‌ڵات بکه‌ن و دان به تێکشکانی سیاسی خۆتان بنێن .
|