ئه‌ندام مزگه‌وت و ڕۆژنامه‌ی تۆقیو . ئه‌نفالکردنی وشه یان ته‌ریقبونه‌وه‌ی مێژووی ده‌سه‌ڵاته‌کانی په‌رله‌مان .
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی
خوێنده‌وار بوینایه په‌نامان بۆ جه‌للاده‌کانی مێژوو نه‌ده‌برد یاسامان بۆ بنوسن و که‌وڵمان بکه‌ن . ئێمه زۆر له‌وه تاوانبارترین که ئێستا په‌رله‌مان گۆشاوگۆش خه‌ریکی سه‌ربڕینمانه که‌چی ئێمه له‌جێی به‌ردبارانکردنیان خه‌ریکی ناڕه‌زایی و که‌مپینگرتنین. گه‌ر ئێمه نه‌مانتوانیبێت له‌سه‌ر ئه‌نفالکردنی جه‌سته کار بکه‌ین ئیتر له‌کوێ ده‌توانین به‌ر به ئه‌نفالکردنی وشه‌کان بگرین.
ئه‌م نوسینه کورته‌م پێشکه‌شه به‌و په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزانه‌ی که له دژی یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری هه‌ڵوێستیان وه‌رگرت.
گه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کی ئایینی نه‌بوینایه باوه‌ڕمان به کۆمه‌ڵێک زرکه‌بۆت و ده‌موچاوی به‌ریئو پڕ له گوناهو بێگه‌رد نه‌ده‌کرد، گه‌ر ناهوشیار نه‌بوینایه ده‌نگمان بۆ کۆمه‌ڵێک مه‌لای سواو‌و خوێنفرۆشی مه‌له‌فدارو نیشتمانفرۆشی فکرفرۆش نه‌ده‌دا تا له‌جیاتی ئێمه بیربکه‌نه‌وه‌و له بری ئێمه کۆببنه‌وه‌و له په‌رله‌ماندا یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری بنوسنه‌وه.
گه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کی تاریک نه‌بین له‌خۆر نه‌ده‌ترساین و خۆمان بۆ خورافه‌کانی ئه‌شکه‌وت نه‌ده‌کوشت و باوه‌شمان بۆ عه‌مامه‌به‌سه‌ره‌کان نه‌ده‌کرده‌وه تا به‌ڕۆژی ڕووناک نوورمان تێبگرن و به‌شه‌و چه‌قۆ، به‌ڕۆژ گوڵمان بده‌نێ و به‌شه‌و فیشه‌ک. خوێنده‌وار بوینایه په‌نامان بۆ جه‌للاده‌کانی مێژوو نه‌ده‌برد یاسامان بۆ بنوسن و که‌وڵمان بکه‌ن.
به‌رهه‌می ئێستا بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌یه که سه‌ربڕانی ئازادی به‌ئاشکرا هه‌ڕه‌شی مه‌رگی هه‌تاهه‌تاییان ده‌کردو جگه له نوخبه‌یه‌ک که‌س له‌دژی تیرۆری فکرو جه‌سته نه‌هاته وه‌ڵام. ئێمه له خوێندنه‌وه‌کانی په‌رله‌ماندا جگه له کۆمه‌ڵێک تاوانباری پێش ده‌سپێکردنی ژیان و کۆمه‌ڵێک ئه‌جه‌ل و موسیبه‌تی ناو سه‌یاره‌یه‌کی تی ئێن تی ڕێژکراوی ئیسلامگه‌راکان و کۆمه‌ڵێک گوناهی دوای ڕشانه‌وه‌ی سه‌رخۆشبوون هیچی دیکه نین.
گه‌ر له ته‌واوی کوردستاندا نه‌ک پرۆژه‌یه‌کی حزبی به‌ڵکو فکری بۆ دروستبوون و موماره‌سه‌کردنی پره‌نسیپه‌کانی ئازادی هه‌بوایه بۆ دروستبوونی مزگه‌وتێک کتێبخانه‌مان نه‌ده‌ڕوخاندو له‌به‌رامبه‌ر سه‌دان ته‌کییه‌و مزگه‌وتدا یه‌ک کتێبخانه‌مان نه‌ده‌بوو.! ئێمه زۆر له‌وه تاوانبارترین که ئێستا په‌رله‌مان گۆشاوگۆش خه‌ریکی سه‌ربڕینمانه که‌چی ئێمه له‌جێی به‌ردبارانکردنیان خه‌ریکی ناڕه‌زایی و که‌مپینگرتنین. ئای که گوناهین، گوناهتر له‌و گه‌ردنه ناسکه‌ی له ژێر شمشێرێکدا شایه‌تومانی مه‌رگێکی له‌سه‌رخۆ ده‌دات.! گوناهتر له‌و مێژووه‌ی بۆ دروستکردنی یه‌ک قاره‌مان میلله‌تێکی زینده‌به‌چاڵ کرد.! به‌نه‌فره‌ت بێ ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ی ده‌نگی بۆ حزبێک دا که ئێستا وشه‌کان ئه‌نفال ده‌کات. گه‌ر ئێمه نه‌مانتوانیبێت له‌سه‌ر ئه‌نفالکردنی جه‌سته کار بکه‌ین ئیتر له‌کوێ ده‌توانین به‌ر به ئه‌نفالکردنی وشه‌کان بگرین.
|