په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\١٢\٢٠١٢

ئەندام پەرلەمانێکی ھۆڵەندە

داوای دەست لەکارکێشانەوەی بەرپرسی کۆچ و کۆچبەرانی خستە بەردەم پەرلەمان.


ھەوڵەکان بەردەوامن بۆ گەڕانەوەی پەنابەران بۆ کەمپەکان.


رزگار ساڵح بەرپرسی فیدراسیۆنی پەنابەران لە ھۆڵەندە بە ناوەندی ھەواڵگری ڕاگەیاند" شارۆن ئەندام پەرلەمان لەسەر لیستی حزبی سۆشیالیست و دۆست و لایەنگری فیدراسیۆن و پەنابەرانی کوردو عێراقی ھەوڵەکانی خۆی چڕوپڕ کردۆتەوە لە پێناو گەڕانەوەی مافی پێشێلکراوی ئەو پەنابەرانەی کە لەم چەند مانگەی دواییدا کەوتونەتە بەر شاڵاوی دەرکردن و بێبەش کردن لە بیمە کۆمەڵایەتیەکانی تایبەت بەوان".

ھەروەھا رزگار ئەوەشی ووت" یەک ڕۆژ دواتر شارون ئەندام پەرلەمانی ھۆڵەندە داوایەکی بەرزکردەوە بۆ دەستلەکارکێشانەوەی بەرپرسی کۆچ و کۆچبەران".

ھەر لەدرێژەی ھەوڵەکاندا " شارۆن ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردوو لە ھەوڵێکی تردا بۆ ڕازی کردنی زۆربەی پەرلەمانتارەکان بۆ دەنگدان لەسەر گەڕانەوەی پەنابەران بۆ کەمپەکانیان ئامادەی دانیشتنێکی پەرلەمان بوو. پێشتریش لە سەرەتای مانگی نۆڤەمبەر بە ھەوڵی ھەمان ئەندام پەرلەمان زۆرینەی پەرلەمانانتاران دەنگیان دا بۆ گەڕانەی پەنابەران بۆ کەمپەکانیان بەڵام بەرپرسی بەشی کۆچ و کۆچبەران ( سەر بە حزبی لیبڕاڵ) کە ئێستا سەر بەوەزارەتی داد ە دەنگدانەکەی ڕەتکردەوەو نەیخستە بواری جێبەجێ کردنەوە".

شایەنی باسە لە دوای پێچانەوەی چادرگای پەنابەران لە شاری ئەمستردام و لاھای، تا دێت ناڕەزایەتی پەنابەران و دەنگی پەرلەمانتارانی بەرگریکار لەمافەکانی پەنابەران زیاتر دەبێ و فیدراسیۆن و ڕێکخراوە پەنابەریەکان ھەر لە ھەوڵ و ڕاوەستانەوەدان بۆ بەرگرتن بەو سیاسەتە دژە مرۆیییە.

پەنابەرانیش داواکارن" فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی دەنگیان بگەیەنێتە ناوەندە جیھانیەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بۆ ڕاوەستانەوە دژی سیاسەتی دەرکردن و بێبەش کردن و بەدەستھێنانی مافی پەنابەری و نیشتەجێبوون".

لەدوای دەرکردنی ژمارەیەکی زۆری پەنابەرانی کورد، عێراقی و سۆماڵی بۆ سەر شەقامەکان و لێسەندنەوەی ھەموو بیمە کۆمەڵایەتیەکان، بەتایبەت دوای پێچانەوەی ھەردوو چادرگەی پەنابەران لە شارەکانی ئەمستردام و لاھای، ھێرش و پەلاماری حکومەتی ھۆڵەند ھەر بەردەوامەو.

لەم چەند ڕۆژەی دواییدا پەنابەران لە پەیوەندی تەلەفۆنیدا لە گەڵ ڕزگار ساڵح لە فیدراسیۆنی پەنابەران ئەوەیان ئاشکرا کرد "کە پەنابەران لە کەمپی فێنلۆ لە باشوری ھۆڵەند پێیان ڕاگەیەنراوە کە ماوەیەکی تر پێویستە کەمپەکان چۆڵ کەن و مافی مانەوەی زیاتریان لە کەمپەکە نامێنێت چونکە کاتی خۆی بەمەرجێک پەنابەرانیان گەڕاندۆتەوە بۆ کەمپەکان تا ھاوکاری حکومەت و پۆلیس بکەن لە ناردنەوەیاندا، ئێستا کە ئامادە نین ئەو ھاوکاریە پێشکەش بکەن ئیتر مافی مانەوە لە کەمپ و بیمەی سۆشیالیان نامێنێت".

ھەروەھا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی تری بەرپرسی فیدراسیۆن لە ھۆڵەندە لەگەڵ مەریوان کە یەکێکە لەو پەنابەرانی کە شەش مانگی ڕابردوو لەگەڵ گروپێکی تری پەنابەران دوای خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین مافی گەڕاندنەوەی بۆ کەمپ پێدرایەوە،"ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە ئەو تا ئێستا ھیچ ھەواڵێکی دەربارەی دەرکردنی خۆیی و پەنابەرانی تری لە کەمپەدا لە کاربەدەستان نەبیستووەو بە ئومێدەوە چاوەڕوانی وەرگرتنی مافی پەنابەری دەکات"

لای خۆیانەوە پەنابەرانیش" پێداگری لەسەر درێژەدان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەکەن".

ھەر لە بارەیەوە "رێکخراوەکانی ئەمنستی ئەنتەرناسیۆنال و ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووکان بۆ مافەکانی پەنابەران ڕەخنە لەحکومەتی ھۆڵەندە دەگرن دەربارەی ئەو مامەڵەیەی لەگەڵ پەنابەران دەیکات و سەبارەت بە گرتوخانەکانی تایبەت بە پەنابەرانیش ، ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی پەنابەران بە کارێکی زیادو ناپێویستی حکومەتی ھۆڵەندی لە قەڵەم دەدەن".

 

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی

٢٥\١٢\٢٠١٢ - ھۆڵەندە

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک