ئه‌ندامێتی کۆمه‌ڵه‌ی کۆمه‌ک له ناوه‌ندی چاک/ دا قبوڵکرا.
له سه‌ر پێشنیارێکی سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی کۆمه‌ک له مانگی 4 ی 2008 دا دووباره ئه‌م پێشنیاره له کۆبونه‌ه‌ی ده‌سته‌ی ڕێبه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی ناوبراودا له 03.08.2008 دا خرایه‌وه به‌ر باس و لێکۆلێنه‌وه و به یه‌ک ده‌نگ به فه‌رمی داواکرا له نوێنه‌ری ناوه‌ندی چاک له وڵاتی نه‌رویج تا شه‌ره‌فی ئه‌ندامێتی بدرێت به‌م کۆمه‌ڵه‌یه له ناوه‌ندی چاکدا. ئه‌ویش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی که ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه وه‌ک کۆمه‌ڵه‌یه‌کی په‌روه‌رده‌ی و مه‌ده‌نی و سه‌ربه‌ست ده‌مێکه بۆی ده‌رکه‌وتوه که ناوه‌ندی چاک یه‌کێکه له و ناوه‌نده کوردستانیانه‌ی که زۆر چالاکانه‌و بێپه‌روا له‌سه‌ر ئه‌رک و ماندوبوونی ئه‌ندامان و به‌وپه‌ڕی تواناوه، خۆبه‌خشانه له پێناوی دروستبوونی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی و به‌رگریکردن له مافه ڕه‌واکانی که‌سوکاری ئه‌نفالکراو و کیمیابارانکراوه‌کان و ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی کورد له جیهاندا کار ده‌کات. بۆیه کۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی زانی بۆ پشتیوانکردن و هاوبه‌شی کردنی کار‌و چالاکیه‌کانی ناوه‌ندی چاک له کاتی پێویستدا و ده‌ستخۆشیکردنی به‌رده‌وام له ناوه‌دنی چاک، داوابکات که شه‌رفی ئه‌ندامێتی پیبدرێت له‌م ناوه‌نده‌دا.
ناوه‌ندی چاک، به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵیه‌وه و به سنگێکی فراوانه‌وه له کۆبونه‌وه‌ی گشتی خۆیدا به زۆربه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامان کۆمه‌ڵه‌ی ناوبراوی قبوڵکرد و بڕیاری دا که فۆرمی ئه‌ندامێتی و جیرۆی فه‌رمی ناوه‌ندی چاک له نه‌رویج بنێرێت بۆ کۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو تا وه‌ک ئه‌ندامێکی سروشتی و فه‌رمی فۆرمی ئه‌ندامێتی سازبکات و پشتیوانی دارایی ساڵانه‌ی خۆی بخاته سه‌ر کۆنتۆی کۆمیته‌ی نه‌رویجی ناوه‌ندی چاک.
ناوه‌ندی چاک، وێڕای پیرۆزبایی و سوپاس و پێ‌زانین بۆ کۆمه‌ڵه‌ی کۆمه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و هه‌سته به‌رزه‌ی که هه‌میشه نواندویانه به‌رامبه‌ر به ناوه‌ندی چاک و زۆر له ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان، په‌یمان دوپات ده‌که‌ینه‌وه که درێژه‌پێده‌ری ڕێبازی ڕاسته‌قینه‌ی ڕێکخراوێکی مه‌ده‌نی بین و بێ‌وچان کار‌و چالاکیه‌کانمان له خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی و سازدانی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نیدابێت.
هیوادارین ئه‌م هه‌نگاوه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو ببێت به ڕێسایه‌ک له نێوان ڕێکخراوه مه‌ده‌نه‌یه‌کاندا بۆ هه‌ماهه‌نگی و کارکردنی هاوبه‌ش و سه‌ره‌تایه‌ک بۆ دروستبوونی لۆبی کوردی و یه‌ک ده‌نگی ڕێکخراوه مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ریه‌کان له‌سه‌ر زۆر مه‌سه‌له‌ی هه‌ستیار و هاوبه‌شی وه‌ک به‌رگریکردن له‌مافی مرۆڤ و مافی منداڵان و سه‌رده‌میانه‌کردن و به‌روپێشه‌وه‌چوونی په‌روه‌رده‌یه‌کی دروست و دیموکرات و نانه‌وه‌ندی کوردستان و یه‌کسانی ژنان و پیاوان و فراوانکردنی ئازادیه‌کانی رۆژنامه نوسان و به هه‌ند وه‌رگرتنو گوێگرتن له ڕه‌خنه دروسته‌کانی ڕۆشنبیران‌و نوسه‌ران.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئانفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک
|