ئەندازیارێک لەدژى
بەڕێوەبەرى گشتى کارەبا سکالا تۆماردەکات.

پێشڕەو حەمید
ئەندازیارێکى کارەبا بە بێوەرگرتنى مۆڵەت یەکێک لەخانوەکانى ویستگەى
کارۆئاوى دەربەندیخان داگیردەکات و لەبەرامبەردا ڕاژەکەى دەگوازنەوەو
ماوەى شەش مانگیش مۆچەکەى ڕادەگیرێت و ئەندازیارەکە ش لەبەرامبەردا
سکاڵاى لەدژى بەرێوەبەرى گشتى کارەباى سلێمانى لەدادگاى دەربەندیخان
تۆماردەکات و دادگاى دەربەندیخانیش بڕیارى دەرکردنى لەخانەوەکەى
بۆدەردەکات و ئەویش دەڵێت چۆڵى ناکەم .
ئەندازیارى کارەبا ( عەباس تۆفیق فەتحوڵا ) بەبێمۆڵەت ماڵەکەى
دەباتەیەکێک لەخانەوەکانى ویستگەى کارۆئاوى دەربەندیخان و لەبەرامبەر
دا ناوبراو دوڕۆژزیندانى دەکرێت و پاشان ڕاژەکەى دەگوازرێتەوە بۆ
فەرمانگەى کارەباى دەربەندیخان وسەرەرشایى ئەوەى تائێستا وەک فەرمانبەر
دەوامى ئاسایى خۆى دەکات شەش مانگە موچەى پێنەدراوەو لەو بارەیەوە وتى
" وەک ئەندازیارێک بەمافى خۆمم زانى چومە یەکێک لەخانەوەکانەوە کەچى
تەنها یەک هەفتەى پێچو بەبێ رشەزامەندى خۆم رشاژەکەیان گواستمەوە بۆ
فەرمانگەى دەربەندیخان و پاشان بەڕێوەبەرى ویستگەى دەربەندیخان نوسراوى
لەسەر کردوم قائیمقامى شارەکەیش بۆماوەى دو ڕۆژ زیندانى کردم بەبێ
ئەوەى پرسێکى سەندیکاى ئەندازیاران بکرێت و تائیستاش ئەوە بۆشەش مانگ
دەچێت موچەم وەرنەگرتوە " بەڕێوەبەرى ویستگەى دەربەندیخانیش سەمەند
یاسین دەربارەى ئەو کێشەیە دەڵێت " ناوبراو مافى ئەوەى نییە بەپێپرس
بڕواتە ئەو خانوانەوە و وەک کارمەندێک لەیاسا دەرچوەو بەگوێرەى یاسا
ئێمەش مامەڵەمان لەگەڵدا کردوە و هیچ سودێکمان لێوەرنەگرتوە و ڕاژەکەى
مان گواستوەتەوە بۆکارەباى دەربەندیخان ، بەڵام ( عەباس تۆفیق )
لەوڵامدا وتى " بۆتا نەچوبومە ئەو خانوەو ئەندازیارێکى باشبوم و ئێستا
خراپم مەسەلەکە تەنها ئەوەیە ئەوان دەیانەوێت ئەو خانەوە بدەنە کەسێکى
نزیک لەخۆیان و منیش ئەوە قبوڵ ناکەم چونکە مافى خۆمەو وەک ئەندازیارێک
لەخانویەکدابم لەکاتێکدا زۆرێک لەخانوەکان خەڵکى ناموستەقى تێدایە "
هەروەهاوتى " ئەگەر خۆیشم و خێزانەکەیشم لەسێدارەبدەن لەو خانەوە ناچمە
دەروەو لەدادگایش دوجار سکالاى یاسایم لەسەر بەرێوەبەرى دابەشکردنى
کارەباى سلێمانى تۆمارکردوەو کێشەکەم دەگەیەنمە کاربەدەستەباڵاکانى
حکومەت چونکە ناحەقى بەرامبەرم دەکرێت " ئەوەى شایەنى باسبێت لەکاتى
تۆمارکردنى سکاڵاى یەکەمیدا لەدادگاى دەربەندیخان سکاڵاکە لە ناوبراو
وەرناگرن و دواى ئەوەى سکاڵایەکى تر تۆماردەکات لەسەر بەرێوەبەرى گشتى
کارەبا سکاڵاکەى لێوەردەگیرێت ، هەروەها ( عەباس تۆفیق ) دەربارەى
چۆَلکردنى خانەوەکەى وتى " من ئەندازیارێکم و قەرزارى بازاڕم ، دادگایش
پێم دەڵێت دەبێت خانوەکە چۆڵبکەیت ، منیش ئەو خانوەیە چۆڵ ناکەم چونکە
ئەوە پەیوەندى بەدادگاوەنییەو هەندێک کەس تەنها لەبەر کەسایەتى
وناسراوى خۆیان دەیانەوێت من دەربکەن و خۆیان خانەوەکە بدەنەکەسێکى تر
کە زەوى و ئەقاریشى وەرگتوە " .
ڕێکخراوێکى ئازادى لاوان چوار ئەندامى
خۆى دەردەکات.
رێکخراوى ئازادى لاوانى کوردستان لەدەربەندیخان لەسەر داواى سکرتاریەتى
ڕیکخراوەکە چوارئەندامى لەستافى سەنتەرى دەربەندیخان دەکردو ئەو
چوارئەندامەیش هۆکارەکان گەڕاندوە بۆئەوەداواکاریانەیان کە بۆ
ببنبڕکردنى گەندەڵى و چالاککردنى ڕیکخراوەکەیان لەیاداشت نامەیەکدا
ئاراستەیان کردبون .
چوارئەندامى ستافى نوسینگەى دەربەندیخانى ڕیکخراوى ئازادى لاوانى
کوردستان رشایان گەیاند " بۆبنبڕکردنى گەندەلچى و باشترکردنى ئیشو
کارەکانمان داواکاریەکەمان لەشێوەى یاداشتێکدا بەرزرکردەوە بۆ بەرپرسى
نەتەرەکەمان لەدەربەندیخان ،بەڵام هەموئەندامانى سکرتاریەت هاتنە
دەربەندیخان و لێمان تورٍِەبون و پاشان ئاگاداریان کردین کەدەرکراوین "
کارگێڕى ڕیکخراوەکە لەدەربەندیخان بەناوى ( تەحسین تەها ) وتى "
ڕێکخراوەکەى ئێمەستتبوەو پێشتر چەند داواکاریەکمانکرد و ئیشمان بۆکرد
چاڵاکبوین بەڵام لەسەرخۆ وەک ئەوەى هیشمان نەکردبێت دەستمان پێکردوە و
داواى چاکسازیمان کرد بەڵام وەڵامەکەمان بەدەرکردن وەرگرتەوە "
بەىرپرسیى ڕێکخراوەکەیش لەدەربەندیخان ( عەلى ڕەشید ) وتى " ئەوان
چوارکەسبون داوایانکردوە کارەکانمان بۆخزمەتى لاوان بێت و باشبێت ئێمەش
هەروەهامان کردوە هەربۆخزمەتى لاوان کارمانکردوە، پاشان دوکەسیان
لەکۆبونەوەکەى ئەندامانى سکرتاریەت توڕەبون وتیان وازدوهێنین " هەروەها
وتى " بڕیاردرا لیژنەیەک دروستبکرێت بۆچارەسەرکردنى کێشەکان بەڵام
ئەوان وازیان هێناو داوایان لێدەکردین کە ئێمەشتێکیان بۆبنویسین و بڵین
دەرمان کردون تا لەڕۆژنامەکاندا بڵاوى بکەنەوە بەڵام کەس دەرنەکردون و
خۆیان وازیان هێناوە و ئەوان ئەندامى ڕیکخراویچکن و دەبێت پەیوەست بن
بە هەر ئیجرائاتێکەوە و ڕێەیان نەداوە لیژنەکیسَشەکان چارەسەربکات و
ڕۆشتونەتە ماڵەوە" لەوەڵامى بەرپرسەکەیاندا ( دڵشاد محمد ) بەرپرسى
ڕاگەیاندنى ڕێکخراوەکە وتى " من لەکۆبونەوەکەى سکرتاریەت و
ئەواندانەبوم تەنها واژوم لەسەریاداشتەکەکردوە کەچى لەگەڵ ئەوانیشدا
منیان دەرکردوە " هەروەها ( تەحسین تەها ) وتى " من خۆبەخش کاردەکەم و
هیچ موچەیەکم نییە بەڵام لەکۆبونەوەکەدا بڕیارنەدراوە ئێمە دەربکرێن
بەڵام دواتر ئاگاداریان کردین کەلەسەر داواى سکرتیرى گشتى ڕیکخراوەکە
دەکراوین " .
|