١\٤\٢٠٢١
ئەندازیاری کۆڕەو کێ بوو؟

عەلی مەحمود محەمەد
ئەگەر باسی کۆڕەو بکەین ناتوانین باسەکە دەرباز بکەین بێ ئەوەی بچینەوە
سەر شەڕی کەنداوی دوو و راپەڕینی باشووری عێراق کە ئیسلامی سیاسی شیعە
ناوزەدیان کردووە بە راپەڕینی شەعبانییە، چونکە ئەگەر پانۆرامایەکی
ھەمە لایەنە نەخەینە بەردەست، وا دەبینرێت کەسێک ھاتووە دۆن کیشۆتانە
یان سپارتاکۆسانە ئاڵای شۆڕشی بەرز کردۆتەوە و راپەڕینی لە کوردستان
ئەنجامداوەو کۆشکە زستانییەکانی قەیسەرەکانی یەک لە دوای یەک
رزگارکردووە.
پانۆرامای شەڕی دووەمی کەنداو"کوەیت".
سوپای عێراق رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ٢-٨-١٩٩٠ کوەیتی داگیر کرد، ھەواڵەکە جیھانی تاساند، سەرشێتییەک ئەنجامدرا دوور لە پێشبینییەکان، بەرەی کوردستانی کە لە دوای تاوانی ھەڵەبجەو قۆناغەکانی کۆتایی
ئەنفالدا پێک ھاتبوو، لە ترسی کاردانەوەی بەعس کە لە ھەڵەبجەو ئەنفالدا
چاوترسێنیانی کردبوو، بڕیاری ئاگر
بەستید، لە کاتێکدا جیھان بەرەو روی
داگیرکاری کوەیت لە لایەن عێراقەوە ببوەوە بە یەکێتی سۆڤیەتیشەوە بۆ
یەکەمجار ڤیتۆی بۆ پشتیوانی لە عێراق بەکار
نەھێن، لە رێکەوتی ٧-٨
ئەمەریکا ئۆپەراسیۆنی درعی سەحرای راگەیاند، بە دوایدا عاسفە سحرا"
ئۆپەراسیۆنی رزگاری کوەیت" لە رێکەوتی ١٧ی یەنایەر راگەیاند کە تاکو
٢٨ی فبرایەر بە سەرکەوتنی سوپای ھاوپەیمانان بەسەر عێراقدا لە ٢٨ی
فیبریوەری بەردەوام بوو.
ئۆپەراسیۆنەکە پێک ھاتبوو لە ھاوپەیمانی سوپای ٣٤ وڵات و بە بەشداری
٩٦٦٣٤٤ سەربازی.
لە بەرەبەیانی پێنجشەممە رێکەوتی ١٧ی جەنیوەریەوە فرۆکە جەنگیەکانی
ھاوپەیمانان سەرتاپای عێراقیان بۆردومان کرد،بە بەشداری ٢٤٣٠ فڕۆکەی
پێشکەوتوی نوێ، ھاوپەیمانان لە ماوەی چل و سێ رۆژدا١٠٩٨٦٧ جار
بۆردومانی ناو عێراقیان کرد، بەڕێژەی ٢٥٥٥ جار لە
رۆژێکد، رۆژانە
٦٠٦٢٤ تەن بارودیان بەسەر خەڵک و سەربازگاکانی عێراقدا دەباراند، عێراقیان غەرقی دوکەڵ و ئاگرو خوێن و مەرگ و وێرانە کرد، لە جارێکدا لە
پەناگەی عامریە ئێسک و پروسکی ٣١٥ ژن و منداڵیان ھاڕی و تاوانی جەنگیان
ئەنجامد، ئەمەریکا بە رۆکێتی دور ھاوێژی کرۆز و بۆمبی ھیشۆیی و بۆمبی
زیرەک و چەکی لیزەری پێشکەوتوو تا دەگاتە یۆرانیۆمی چاککراو لە عێراقی
دەد، ٢٨٨ تۆماھۆکی لە دەریای سورەوە بە عێراقەوە
ن، عێراقیش ٨٦ سکودی
نا بە ئیسرائیل و سعودییەوە، بە گشتی لە دوای جەنگی کۆریاوە شەڕی کوەیت
گەورەترین جەنگ بوو لە جیھاند،لە بەرامبەردا سەدام لەھەمان رۆژی
راگەیاندنی عاسیفە
سەحر، ئوم ئەلمەعارکی راگەیاند.
لەسەر داوای یەکێتی سۆڤیەت لە رێکەوتی ٢٢ی شوبات، عێراق رازی بوو
ھێزەکانی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە کوەیت بکشێنێتەوە، لە رێکەوتی ٢٤ ی
مانگ ھاوپەیمانان ھاتنە ناو کوەیتەوە، ٢٦ مانگ لە ھێزەکانی عێراقیان دا
کە لە حالەتی پاشەکشەدا بوو، لە ئەنجامدا لەماوەی چەند کاژێرێکدا ٧٠ بۆ
١٠٠ ھەزار سەرباز
کوژر، لەو قەسابخانەیەکی بێوێنەی لێکەوتەوە، یەکێک
لە گەورەترین تاوانەکانی مێژوو
تۆمارکر، ھەروەھا سوپای عێراق زیاتر لە
٣٠ ھەزار دیلی
د، لە گەڵ تێکشکانی٤٠٠٠ تانک، ٣١٠٠ تۆپ، ١٨٥٦ ئۆتۆمۆبیلی سەرباز گواستنەوە، ئەوەشمان لە یاد نەچێت لە ٢٣ی یەنایەر لە
کۆی ٧٥٠ فرۆکەی جەنگی عێراق تەنھا ١٢٢ فرۆکەی بە ساغی مابوو، ئەویشی
تەسلیم ئێران کرد، لە کاتێکدا لە ماوەی ٨ ساڵەی شەڕی ئێران - عێراق
ھێزی ئاسمانی عێراقی جوڵەی لە ھێزی ئاسمانی ئێرانی بڕیبوو، ھەمان ئەو
فڕۆکانە تاوانیان ئەنجام
دەد، ئێستا پێشکەشیان دەکرێت.
دوای ئەو تێکشکانە سوپای عێراق لە سوپایەکی ملھوڕی شەڕەنگێزەوە بووە
سوپایەکی تەسلیم بووی ملکەچ، وێنای ئەو رۆژانە لە جەنگی جیھانیشدا
نەبووە، ریزی دیلەکان و تەرم و ئامێرە تێکشکاوەکان لەناو چڕە دوکەڵدا
لەناو ئەو بیابانە پان و بەرینە شاشەی تەلەفزیۆنەکانی لە جیھان داگیر
کرد.
لە ٢٦ی شوبات لە گەڵ
کشانەوەد، عێراق ئاگری لە بیرە نەوتەکان کوەیت
بەرد، ملیۆنێک بەرمیل نەوتی رژاندە کەنداوی عەرەبیەوە، لە کۆی ١٠٨٠
بیرە نەوتی کوەیتی ٧٢٧ بیرە نەوتی تەقاندەوە، ١٢٨ پەڵە نەوتی گەورە
کەنداوی عەرەبی داپۆشی، بەمەش گەورەترین تاوانی ژینگەیی ئەنجامدا.
لە ٤ی ئازار لەناو بیابانەکانی سەفوان لە سنوری سعودییە، بە سواری
زرێپۆشی ئەمەریکی، شاندی عێراقی چوونە ناو خێمەی سەفوانەوە، عێراق بە
فەرمی لەژێر خێمەمەکەدا تەسلیم بوو، ئەمەش سەرەتای مێژوویەکی نوێی
جیھانی بوو پێی وترا سستەمی نوێی جیھانی
،لە ناوەڕۆکدا سەرکەوتنی
نیولیبرالیزم و باڵادەستی ئەمەریکا بوو، لە ژێر ئەو خێمەیە نەزمێکی
تازەی جیھانی لە دایک بوو، لە بەرامبەر ئەم خۆبەدەستەوە دانەی عێراق
ھێزی ئاسمانیەکەی دەستکراوە کرا لە لێدانی خۆپیشاندەرانی باشووری عێراق، ھاوکات ھێزەکانی ھاوپەیمانی ئامادە نەبوون پێشوازی لە نوێنەری
خۆپیشاندەرانی باشوور بکەن، ھۆکارەکەشی باڵا دەستی ئاراستەی ئیسلامی
سیاسی بوو لە راپەڕینەکەیان، لە دوایدا لە ساڵی ٢٠٠٣ ئەمەریکا ئەو
ژەھرەی بە ناچاری نۆش کردو عێراقی لەسەر سینیەکی زێڕین پێشکەشیان
کردەوە، بە مەش لە قەتڵگاکان زیاتر تۆڵەی لە خەڵکی عێراق کردەوە، وڵاتی
بەرەو جەھەنمی ترسناکتر لەوەی سەدام برد.
راپەڕینی باشووری عێراق
.
لە ٢٨ی شوباتەوە، شاری بەسرە جمەی دێت، چ لە ئەو سەربازانەی بە ساغی و
بە برینداری لە ریزە دورو درێژەکاندا بە دوای یەک، دەڵێی مێرولەن، بە
سیمای دوکەڵاوی چڵکنەوە، بە سەری شۆڕەوە ملی رێگایان بەرەو ناو عێراق
گرتۆتە بەر، وە چ کەسوکاری سەربازان لە ھەموو عێراقەوە لە سەرسنووری
کوەیتەوە تا بەسرە کۆبونەتەوە بۆ ھەواڵپرسی رۆڵەکانیان، لەو کاتەدا
سەربازێک بە تفەنگەکەی چەخماخەی راپەڕین لێدەدات،بێدەنگی دەشلەقینێ، جۆشی رقی خەڵکەکە
دەد، وەک دەگێڕنەوە لە ١ی ئازار ئەفسەرێک لە شارۆچکەی زوبێری سونی نشینی سەر
سنوری کوەیت بە پێوە نانی گولە بە وێنەکەی سەدامەوە گڕی راپەڕینی لە
عێراق ھەڵگیرساند، لە لایەکی دییەوە دەڵێن بەیانی زووی رۆژی ھەینی
رێکەوتی ١ی ئازاری ١٩٩١ لە گۆڕەپانی سەعد لە شاری بەسرە، سەربازێک کە
لە شەڕی کوەیت بە دۆڕاوی گەڕابوەوە، لە داخی ئەو ھەموو نەھامەتیەی لە
شەڕ بینیبوی، گولەیەکی نا بە وێنەکەی سەدامەوە و گڕی راپەڕینی لە عێراق
ھەڵگیرساند، ھەردوو روداوەکە لە بەسەرا و ھەمان رۆژ
رویاند، پێی دەچێت
شیعەکان بۆیە باسی ئەوەی زوبێر ناکەن چونکە شارێکی سونی نشینە، ھەمان
رۆژ شارەکانی بەسرەو میسان و کەربەلا کەوتە دەست خۆپیشاندەران، دواتر
نەجەف و کەربەلا و دیوانیەو سەماوەو حیلەو کوتیشی گرتەوە، لە ماوەیەکی
کەمدا تەواوی باشووری عێراق ھەمووی کەوتە دەست خۆپیشاندەران، تا
راپەڕین گەیشتە شارەکانی عەزیزیەو مەحمودیەی رۆخی پایتەخت، بە گشتی
راپەڕین ١٤ پارێزگای گرتەوە بە کوردستانیشەوە.
لە رێگای سنووری ئێرانەوە ھێزە شیعەکانی وەک ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و
حیزبی دەعوە زوو ھاتنە ناو عێراقەوە . بۆ رێکخستنی خۆپیشاندەران.
راپەڕینی کوردستان.
لە ٤ی مانگ کە عێراق لە ژێر خێمەکەی بیابانی سەفوان تەسلیم بوو، لە
بەرامەردا گڵۆپی سەوزی بۆ ھەڵکرا بۆ ئەوەی راپەڕین سەرکوت بکات، قۆناغی
سەرکوتکردنی راپەڕین لە باشوور دەستی پێکرد، رۆژی دوای سەفوان راپەڕین
گەیشتە کوردستان بە دەروازەی
رانیەی، لێرەدا دەبینین ھیچ دەست
پێشخەریەک نەک نییە بۆ راپەڕین لە کوردستان بگرە کات لە دوای باشووری
عێراق و ھەڵکردنی گڵۆپی سەوزی ھاوپەیمانانەوەیە بۆ سەرکوتکردنی
راپەڕینی باشووری عێراق، رێی تێدەچێت لەوکاتەدا ئێران فشارەکان لەسەر
ھەندێک لە سەرکردەکان کورد توند دەکات تا بەرەیەکی دیکە بکەنەوە فشار
لەسەر ھاوپەیمانەکانی کەمبێتەوە، نامەو ھەوڵەکانی ئەوکات ئاماژەی وایان
تێدایە. ئەگەر راست بن و لە پشکنینی کاربۆنی دەرچن، لە کاتێکدا زەمینەی
راپەڕین دوای رێکەوتنی سەفوان و دەستکراوە کردنی ھێزی ئاسمانی عێراقی
بۆ سەرکوتکردنی راپەڕین لاواز بوو، وەلێ کە خەڵک ئەنجامی
د، ئیتر
ھێزەکانی بەرەی کوردستانی دوای کەوتن، ئەگەر وەک باشووری عێراق
سەرکوتبکرابایا بێ دەستکەوتەکانی کۆڕەو، کە کراش بەڵام کۆڕەو مایەکەی
ھێنایەوە، نەک ئەندازیاری نابوو، بگرە وەک ھەڵەبجە ھەتیو و بێکەس سەری
دەنایەوە، کەس نەک باسی ئەندازیاری ناکرد، بگرە بەڵگەنامەی قولابیشیان
بۆ پاکانە کردن دروستە کرد.
تا ئێستا ھیچ بەڵگەیەکی بڵاو کراوە نییە ھیچ ھێزێکی کوردی پێش ئەو
مێژووە " راپەڕینی بەسرە١-٣-١٩٩١ "بانگەوازی بۆ راپەڕین کردبێت، ئەوەی
ھەبووە جوڵەو پەیوەندیکردن و خۆ رێکخستنەوە بووە، لەو بێ ئومێدییەی تێی
کەوتبون وەک خۆیان وتویانە جورئەتمان نییە وەک م م بڵێین ئاش بەتاڵە.
بە بڕوای ئێوە راپەڕینێک دوای ئەم ھەموو روداوە گەرم و شکستە مەزنەی
سەدام ھاتبێت، دەشێت ئەندازیاری ھەبێت؟؟، وە ئەندازیارەکەشی بۆ خۆیان
فیشەکێکیان نەتەقاندبێت؟؟ ئازیزێکیان خوێن لە لوتی نەھاتبێت؟
ھەموو کەس لە شەبەقی پێنج شەممەی رێکەوتی ١٧-١-١٩٩١ەوە دەیزانی سەدام
لە شکستە، چاوەکان دوکەڵ و ئاگری فرۆکەکانی ھاوپەیمانانی دەبینی، گوێیەکانیش گوێ بیستی تەقینەوەکان بوون، ئەم بیرکردنەوەیە عەقڵێکی
خاریقی ناویست، تەنانەت ئەوەشی سیاسەتی نەکردبوو لە ژیانیدا بەو
ئەنجامە گەیشتببوو، جاشەکانیش لەوە تێگەیشتبوون دەبوایا خۆیان بە
لایەکدا بدەن، ئاخر ئەوان راستە ئاخوڕیان لای رژێم بوو، بەڵام
ھەریەکەیان کلکیان بە لایەنێکەوە بەسترا بوو.
راپەڕین و دەستکەوتەکانی.
راپەڕین تەنھا دوو ساڵ و نیو دوای ھەردوو کارەساتی ھەڵەبجەو ئەنفال
ئەنجامدر، ھێشتا شوێنبزر بوونی ئەنفالکراوان و کیمیابارانکردنی
ھەڵەبجە لە زەینی خەڵکدا مابوو، ھێشتا دوکەڵی کیمیاوی و تەپ و تۆزی
روخانی گوندەکان و کوشتنی خەڵک لە بەرچاوان بوو، ھێشتا ترس و لەرزی فڕی
دانە خوارەوەی ھاووڵاتیان لە کۆپتەرەوە لە زەین و ھۆشدا بوو، ھاوکات
دژە سەرکوتکردنی راپەڕین لە باشووری عێراق، حوسێنی زیندوو" حوسێن کامل"
گولەی تانکەکەی کە نا بە حوسێنی مردوەوە، نیشانەی دەست نەپاراستن بوو، کوژرانی ٥٠٠٠ بەعسی لە راپەڕین بە کوشتنی ١٠٠ ھەزار لە ھاووڵاتیانی
باشوور وەڵام درایەوە، ئەم دوو وێنە تراژیدیایە خەڵکیان ھاندا کۆڕەو
بکەن، لە سەرەتادا ھێزەکانی بەرەی کوردستانی رێگری توندیان لە خەڵک کرد
شار بەجێ بھێڵن، ئێمە تا بەرە بەیان بە ئۆتۆمۆبیلی پڕ لە ژن و منداڵی
جل وبەرگ رەشەوە، ھەموو لە پرسەی شەھیدو ئەنفالدا بووین، رێگایان نەدا
لە شار دەرچینە دەرەوە، وەلێ کە گولەی تۆپەکان گەیشتە دەوروبەری
ھەولێرو رێگرکەران ھەڵاتن، ئیتر وەک روبار جەماوەر رێگای خۆی کردەوە، لێرەشدا خوێنی ئەو خەڵکەی لەو رۆژەدا بووونە قوربانی لە ئەستۆی ئەوانە، خەڵک بە بەجێ ھێشتنی ماڵ و شار، ئەو داستانەیان خولقاند کە لە مێژوودا
ناوی نرا کۆڕەو، دوای تەنھا چوار رۆژ
، داستانی برسی و سەرما بردووەکان
چووە سەر مێزی نەتەوە یەکگرتووەکان، ٥ی ئەپرێل بڕیارێکی ھەشت خاڵی
بەناوی بڕیاری ٦٨٨ لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە دەرچوو بۆ پاراستنی
خەڵکی سڤیل، بەمەش کۆڕەو بووە ھۆکاری گۆڕانکاری بۆ یەکەمجار لە مێژووی
گەلی کوردد، ھەڵەبجە و ئەنفال لە کاتی خۆیدا نەیانتوانی کاریگەری
دابنێن، بەڵام کۆڕەو کە روحی ھەڵەبجەو ئەنفال و کاردانەوەی ئەو دوو
تراژیدیایە بوو، جیھانی ھێنایە دەنگ، لێرەدا دەبینین تراژیدیا رایگشتی
و لەناو خۆشدا نەرمە ھێزی ناوخۆیی دروست کرد.
راپەڕین ئەنجامی نەبوو، وەلێ شکستی راپەڕین بووە سەرکەوتن، دوو ھۆکاری
دواتر ھاتنە پێشەوە شەڕی کۆڕێ و بە رادەی کەمتر ئەزمڕ و راپەڕینەکانی
مانگی تەموزی ھەمان ساڵی ناو شارەکان، وە سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە لە
سەرقەڵاو گەرمیان، ھەموو سەرکەوتنەکانی کۆڕەویان جێگیرترو بەرفراوانتر
کرد.
کەواتە ئەگەر لە راستیدا ھەر ئێمەی جەماوەر ئەندازیاری راپەڕین
بوبێتین، ئەوا بێشک ئەندازیاری کۆڕەوی ملیۆنی و راپەڕینی تەموزی ناو
شارەکان بووین، ئەم واقعەی دروست بووە بەری رەنج و تێکۆشای ھەموومانە.
ئەوەی رەخنەی ھەیە، بە بەڵگەنامە وەڵام بداتەوە، بەڵگەنامە بە وتەی
شەفەوی نابێت، پێویستی بە بەڵگەی نووسراو لێکۆڵینەوەو ساغکردنەوەو
پشکنینی کاربۆنی ھەیە.
ماڵپهڕی عهلی مهحمود محهمهد
|