٢١\۴\٢٠١٠
ئه‌نفال چیمان فێر
ده‌کا.

پشکۆ
ئه‌مین
هه‌موو سالێک له ١٤\٤
دا یادی کاره‌ساتی ئه‌نفال ده‌کرێته‌وه واته یادی قڕکردن و له‌ناوبردن
وزینده‌به‌چاڵ کردنی زیاد له ١٨٢ هه‌زار مرۆڤی بیگووناهو و بێده‌سه‌ڵاتی
کورد که جگه له کورد بوون هیچ تاوانیکیتریان نه‌بوو!بۆیه گه‌ر
کوردبون تاوانبێت ئه‌وا ئه‌وانه تاوان باربوون !بێگوومان له‌گه‌ڵ ئه‌م
زینده به‌چاڵکردنه‌دا تاوانی رووخاندن و وێرانکردن و
سووتاندنی سه‌دان گووند و شار‌و و شارۆچکه‌ی کوردستان و ره‌زو
باخ و کێڵگه‌ی ئه‌م خه‌ڵکه هه‌ژاره‌ی کورد هه‌بوو، جگه له به‌تاڵانبردنی
هه‌رچی سه‌روه‌ت وسامانیکی کشت وکاڵی وئاژه‌ڵێشکه له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌بوو
به‌تاڵانیانبرد پاشان که‌وتنه تێکدانی هه‌رچی رێگا‌و بان و پرد و کانی
و کانیاویکی کوردستان هه‌بوو ئه‌م پڕۆسه به‌دناوه‌ی ئه‌نفال به هه‌شت
هێرشی دڕندانه‌ی سه‌ربازی کۆتایی پێهات که سه‌ره‌تا له دۆڵی جافایه‌تی
که‌به‌ئه‌نفال یه‌ک ده‌ناسری ده‌ستی پیکرد و به‌ئه‌نفالی هه‌شت له
بادینان کۆتایی پێهات ئه‌م هه‌شت پرۆسه تراژیدیایه‌ی کورد فاشسته‌کان
نازناوی ئه‌نفالیان پێبه‌خشی، به‌ناوی ئایه‌تی ئه‌نفاله‌وه.
ئه‌م تراژیدیا و جینۆسایده‌ی کورد هیچی که‌مترنه‌بوو له جینۆساید
کردنی ئه‌رمه‌نیه‌کان و هۆلۆکۆستی جوله‌که‌کان بۆیه ده‌کرێت به‌هۆلۆکۆستی
جووله‌که یان به جینۆسایدی ئه‌رمه‌نی بشوبهینرێت ،ده‌کرێت که رۆژێک
بێت ئێمه‌ی کوردیش وه‌ک ئه‌وان له خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا بیخه‌ینه‌گه‌ڕ
گه‌رچی به‌داخه‌وه تائێستا بۆ ئه‌م کاره‌ساته هیچ شتێک که شایه‌نی
گه‌وره‌ی و دڕنده‌ی ئه‌م تاوانه پڕ شه‌رمه‌زاریه بێت نه‌کراوه !نه‌توانراوه
که هیچ سودێکی لێوه‌ربگیرێت ، چ وه‌ک نه‌ته‌وه و چ وه‌ک که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان
هه‌موو ساڵێک حوکمه‌تی هه‌رێم هه‌ڵده‌ستێت به یاد کردنه‌وه‌ی ئه‌م
یاده به‌ڵام ئه‌ویش ده‌بێته کولاندنه‌وه‌ی برینی ئه‌نفالکراوان و که‌س
وکار و پاشماوه‌ی ئه‌نفال ،ئه‌گینا هیچ شتێکی‌تر که شایه‌نی ئه‌و هه‌موو
ئازار‌و نه‌هامه‌تیه بێت که به‌سه‌ریان هاتووه نه‌کراوه،
بۆ نموونه تائێستا له ١٨٢ هازار بێسه‌روو شوێن وزینده‌باچاڵ
کراو ته‌نها رووفاتی هازارو ئه‌وه‌نده که‌س هێنراوه‌ته‌وه که له‌چاو
ئه‌وژماره‌یدا هیچ نیه، هێنانه‌وه‌ی گشت رووفاته‌کان له رروی ده‌رونیه‌وه
ئاهێکی ده‌کرد به‌ده‌روونی ئه‌نفالکراوان وکه‌س و کاریاندا کورد ده‌لێت(
گۆڕ مه‌یل بڕه)،بۆیه ده‌بووایه حوکمه‌تی هه‌رێم هه‌موو ئه‌و گۆڕه
به‌کۆمه‌ڵانه‌ی که هه‌ڵدراونه‌ته‌وه ڕووفاته‌کانیان بۆ زیدی باو
باپیرانیان بهێنایه‌ته‌وه،که ئه‌مه یه‌کێکه له داواکاریه هه‌ره
سه‌ره‌کیه‌کانی که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان.
له‌لایه‌کیدیشه‌وه ده‌کرا حوکمه‌تی هه‌رێم خۆی له خزمه‌ت مه‌سه‌له
نه‌ته‌ویه‌که‌دا به‌م کاره هه‌ستایه‌و هه‌نگاوی بۆ بنایه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
هه‌وڵی به‌جینوساید ناساندنی بدایه کاره‌که‌ی ئه‌وه‌نده‌یتر ده‌نگی ئه‌دایه‌وه
به‌داخه‌وه سه‌رکردایه‌تی کوردیش تائێستا ئه‌نفالی نه‌کردۆته ناسنامه‌ی
نه‌ته‌وه‌که‌مان ،هه‌وڵی جدی نه‌داوه که بۆ به‌ئاگایهێنانه‌وه‌ی گه‌لانی
دنیا له‌به‌ردم ئه‌م کاره‌ساته‌دا که ڕژێمه شۆڤینیست وفاشیه‌کانی
داگیرکه‌رکوردستان چۆن جینۆسایدمان ده‌که‌ن و هه‌وڵی سرینه‌وه‌مان ده‌ده‌ن،
ده‌کرا له‌و ڕیگه‌یه‌وه بکرایه‌ته مه‌سه‌له‌یکی گرنگ و بمانتوانیایه
و یژدانی نوستووی مرۆڤایه‌تی جاریکی دی بۆلای خۆمان ڕاکێشین ،وه‌ک چۆن
له کۆره‌ودا به‌پیرمانه‌وه هاتن هێڵی دژه‌فڕین دانرا ،کرا گه‌رچی به‌داخه‌وه
ئه‌ویش سوودی لێنه‌بینرا ونه‌توانرا له خزمه‌تی ئاواته نه‌ته‌وه‌یه‌که‌دا
به‌کار بهێنرێت، ده‌کرا به‌مه که‌مێک له ئازاری ئه‌نفلکراوان سووک
بکردایه‌و ده‌شکرا که ده‌بووه خزمه‌تێکی مادی ومه‌عنه‌ویش به ئه‌نفالکراوان
و که‌سوکاری ئه‌نفالکراوانیش ،وه‌ک چۆن هۆلۆکۆست بووه هۆی خزمه‌تیکی
گه‌وره‌و قه‌رزاربارکردنی ئه‌ڵمانیا هه‌م بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی
ئیسرائیل هه‌م بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و جوله‌کانه و که‌س وکاری ئه‌وانه‌ی
پاشماوه‌ی هۆلۆکوستن و رزگاریان بوو ،ئێستاش ئه‌ڵمانیا له‌هه‌قی
هۆلۆکۆسدا ساڵانه پاره‌ده‌دات به که‌س وکاری ئه‌وانه‌ی که تیا چوون.
ده‌بووایه حوکمه‌تی هه‌ریم خانووی بۆ پاشماوه‌ی ئه‌نفال و که‌سوکاریان
دروستبکردایه وه‌ک ئه‌و هه‌موو به‌ڵێنانه‌یان پێده‌ده‌ن و مووچه‌ی
مانگانه‌که‌یان بۆ زیادبکردنایه تا له‌و ژیانی کووله‌مه‌رگیه
رزگاریان بووایه،کردنه‌وه‌ی مۆنۆمینتومۆزه‌خانه‌ی تایبه‌ت به‌ئه‌نفال
و کۆک کردنه‌وه‌ی گشت یادگاریه‌کانی پاشماه‌ی ئه‌نفال هه‌ر له چیرۆکه
تاڵه‌کانی مه‌رگه‌ساتی ئه‌نفال وراوی گورگه‌کانی به‌عس تاده‌گاته
هاوار و نزای نه‌بیستراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێکه‌س و بێ‌دیفاع که‌به
به‌رچاوی دنیای که‌ڕ و کوێره‌وه ته‌فر و تونا ده‌کرێت و زینده‌باچاڵ
ده‌کرێت هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ده‌درێت، کردنه‌وه‌ی
خه‌سته‌خانه‌ی تایبه‌ت و چاودیریکردنیان له لایه‌ن پزیشکی تایبه‌ت به
نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌کان که به‌هۆی ئه‌و خه‌م وخه‌فه‌ت و ئازار‌و و ئه‌شکه‌نجه‌و
یادگاره تاڵانه‌ی که له به‌ندیخانه‌کان و له چاوه‌ڕوانی ئه‌زیزانیاندا
دوچاری بوون ،هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی که حوکمه‌تی عێراق که به‌ڕ‌ۆگره‌وه‌ی
ڕژێمه فاشیه‌که‌ی به‌غدایه به ره‌سمی داوای لێبووردن له گه‌لی کورد
و که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان بکردایه به‌رامبه‌ر به‌و تاوانه‌ی که
لێیان کردوین ،به‌داخه‌وه که سه‌رکردایه‌تی کورد تائێستا هیچ هه‌نگاوێکی
بۆ ئه‌مداوایانه نه‌ناوه.
گه‌رچی ئه‌نفال بۆته به‌شێک له مێژوی نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌ڵام چونکه
تائێستا هۆشیاری نه‌ته‌وه‌ییمان نیه‌و نه‌ته‌وه‌یانه بیر ناکاته‌وه
له‌کاره‌ساتی ئه‌نفال تێنه‌گه‌یشتووین وه ناشتوانین لێیتێبگه‌ین ته‌نها
ئه‌وانه لییتێگه‌یشتوو‌ن که خۆیان ئه‌نفالکراون یان ئه‌وانه‌ی که
گشت که‌س وکاریان له‌و پرۆسه به‌دناوه‌دا له‌ناو چوون،ئێستاش به‌شێکی
زۆریان به شه‌و ڕۆژ له چاوه‌ڕوانی ئازیزانیاندان یان به‌داخ وخه‌م
وخه‌فاته‌وه بیر له‌و رووداوه تاڵانه‌ده‌که‌نه‌وه که له ژێر ده‌ستی
حجاجه‌کانا چێشتوویانه ئێستاش وه‌ک مۆته‌که پێوه‌ی ده‌ناڵێنن بۆیه
ته‌نها ئه‌وانن که ده‌توانن له‌م نه‌هامه‌تیه گه‌وره‌یه و له‌و ده‌ردو
ئازاره به‌سوێیه‌ی ئه‌نفال تێبگه‌ن و گوزارشتی لێبکه‌ن، به‌شێکی زۆری
کورد وه‌ک وته کوردیه‌که بیر ده‌کاته‌وه که‌ده‌ڵێت( گرنگ ئه‌وه‌یه
له خۆم نه‌دریت گه‌ر له براکه‌شم بدرێت واده‌زانم له فه‌رده کا ده‌درێت)،
به‌داخه‌وه که خه‌ڵکی ئیێمه به‌م بۆچونه سه‌قه‌ته بیرده‌کاته‌وه
بۆیه له ڕۆژی ئه‌نفالدا خه‌ریکی سه‌یران و هه‌ڵپه‌ڕکی سازکردنین
یاخود له‌کاتێکدا که باس له ئه‌نفال ده‌کرێت و کۆڕی بۆ سازده‌کرێت
باسه‌که ده‌بڕیت و ڕیکلام بۆ گووندی ئه‌ڵمانی و بۆ برایم تاتلس ده‌کرێت
!ئه‌مه ئه‌و سایکۆلۆژیه‌ته سه‌قه‌ته‌یه که میدیای کوردی خه‌ڵکی
کوردی پێ گۆش ده‌کات ،ئه‌مه ئه‌نفاله به شیوه‌یه‌کی دی که‌ده‌رهه‌ق
به سایکۆلۆژیه‌تی کورد له‌لایه‌ن به‌ناو میدیای کوردیه‌وه ده‌کرێت.
پرۆسه‌ی ئه‌نفالی جینوساید کردنی کورد ته‌نها ئه‌و هه‌شت پرۆسه سه‌ربازیه
نه‌بوو که له ١٩٨٨ دا ده‌ستی پێ‌کرد،که به‌داخه‌وه تائێستا له لای
زووربه‌ی خه‌ڵکی کوردوه به‌سیاسه‌ت مه‌دارانیشه‌وه ئه‌نفال ته‌نها هه‌ر
به‌و هه‌شت پرۆسه‌یه ناوده‌برێت، من پێم وایه ئه‌نفال زۆر پێش له‌و
هه‌شت پڕۆسه‌یه ده‌ستی پیکردوه زۆر کۆنتره له‌و به‌رواره ،به‌ڵام
ئه‌نفال له‌و مێژوه‌دا واته له‌١٤ ٤ ٨٨ گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی دڕنده‌ی و
بێشه‌رمی و نه‌سڵه‌مینه‌وه له هیچ شتێک و به‌کارهێنانی چه‌کی کۆمه‌ڵ
کوژ و ره‌شبگیری و زینده به‌چاڵ کردن و بڕیاری ته‌واو بۆ قڕکردنی کورد
درا.
جینۆسایدی ئه‌نفال پرۆسه‌یکی داڕێژراوی دوور‌و و درێژ بوو که زۆر له‌مێژ
بوو داگیرکه‌ری عێراقی هه‌نگاو به‌هه‌نگاو پیاده‌ی ده‌کرد، به‌گۆڕینی
دیمۆگرافیای کوردستان ده‌ستیپیکرد،پاشان هێنانه خواره‌وه و ڕاگوێزانی
گوندنیشینان و نیشته‌جێکردنیان له ئۆردوگا زۆره‌ملیه‌کاندا رووخاندن و
وێرانکردن گوونده‌کانیان، ده‌رکردن و له‌ناوبردنی ده‌یان هه‌زار کوردی
فه‌یلی ،گۆڕینی ناسنامه‌ی شه‌به‌ک و یه‌زیدی له کورده‌وه بۆ عه‌ره‌ب،له‌ناوبردنی
بارزانیه‌کانی دانیشتووی ناو ئۆردوگا زۆره ملیه‌که‌ی قوشته‌په، کیمیا
بارانکردنی شار‌و شارۆچکه و ره‌زو وباخ وکێلگه‌ی کوردستان پاشان
جینۆساید (ئه‌نفال) گه‌یشته لووتکه‌ی تاوانه‌کان که له‌و هه‌شت پرۆسه‌ی
سه‌ربازیه‌دا زیاد له ١٨٢ هه‌زار مرۆڤی کوردی گووند نشینی زینده به‌چاڵکرد
،!
گه‌ر پرۆسه‌ی ئازادکردنی عیراق نه‌بووایه ئه‌وا پڕۆسه‌ی جینوساید ئه‌نفال
به‌رده‌وام ده‌بوو تا ده‌هاته سه‌ر ئه‌نفالکردنی دانیشتوانی شاره‌کانی
سلیمانی و هه‌ولێر و دهۆک واته هه‌موو خه‌ڵکی کوردی له خوارووی
کوردستاندا ده‌گرته‌وه
ئێستا وا پاش ٢٢ ساڵ کیمیاوی بارانکردنی شاری هه‌ڵبجه دووان له‌به‌رکه‌وتوانی
کیمیاوی به‌هۆی برینه‌کانیانه‌وه گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن به‌هه‌زارانیتری
به‌رکه‌وتی کیمیاوی هێشتا بیچاره‌سه‌رن به‌سه‌دانیان تووشی نه‌خۆشی نه‌فسی
بوون ،به‌ده‌م ئازاری ئه‌وچه‌که قه‌ده‌غه‌کراوه‌وه ده‌ناڵێنن!
به‌داخه‌وه که حوکمه‌تی هه‌رێم یادی ئه‌م کاره‌ساته ده‌کاته‌وه له‌کاتێکدا
که خۆی به‌شیک له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌نفال که سه‌رۆک جاشه‌کان و ئه‌نفالچیه‌کانه
وا له ناو ریزه‌کانی خۆیاندا واته له‌ناو ریزی پارته کوردیه‌کاندا!
له‌کاتیکدا که ژیان وگوزه‌رانی ئه‌م تاوه‌ن باره ئه‌نفلچیانه به‌سه‌دان
جار باشتره له شۆڕشگێره ئه‌نفلکراوان ئه‌مه ئه‌نفالێکیتره ،ئه‌مه
کردنی خوێیه به‌زامه‌کاندا له‌کاتێکدا ده‌کرا حوکمه‌تی هه‌رێم هه‌ر
بۆدڵدانه‌وه‌ی که‌سووکاری ئه‌نفالکراوان ئه‌وانه‌ی به‌سزای گه‌ل بگه‌یاندایه
و بیکردنایه به په‌ند بۆ هه‌موو جاش و خۆفرۆشێک که جارێکی‌تر نه‌وێرن
له نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان هه‌لگه‌ڕێنه‌وه!
ده‌بووایه سه‌رجه‌می میلله‌تی کورد له گشت شار‌و شارۆچکه‌یه‌کی
کوردستاندا نه‌ک به‌ته‌نها له‌خوارودا به‌ڵکو له سه‌رتاسه‌ری
کوردستانی گه‌وره‌دا یادی ئه‌نفالیان بکردایه‌ته‌وه وه‌ک ڕۆژی
جینۆسایدی کورد! ده‌بوو یادی ئه‌نفال به‌شێوه‌یه‌کی باشتر بکرایه‌ته‌وه
گرنگی زیاتری پێبدرایه کۆڕ‌و لێکۆڵینه‌وه‌و سیمیناری گه‌وره‌ی بۆ
بگیرایه و ئه‌و سه‌فیرو قونسڵانه‌ی له کوردستانن ده‌وڵه‌تان و
ڕیکخراوه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان و دۆست و لایه‌نگرانی مه‌سه‌له ره‌واکه‌مان
بانگ بکرانایه بۆ ئه‌و یاده دبلۆماسیه‌تی کوردی بخرایه‌ته گه‌ڕ بۆ
ئه‌م کاره گرنگه ،خه‌ڵکی کورد به‌گشتی هان بدریه تا کار له‌سه‌رئه‌مه
بکات چ له‌ده‌ره‌وه‌و چ له‌ناوه‌وه‌ی کوردستان هه‌وڵی دروستکردنی فلیم
و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌ئه‌نفال به زمانه بیانیه‌کان بدرایه له‌باتی
رۆژێک پشووی ره‌سمی سێی رۆژ پرسه‌ی ره‌سمی رابگه‌یرایه له‌کوردستاندا
و ئاڵای کوردستان دابگیرایه‌ته خواره‌وه به‌ڵام له‌یادیکی وادا که
نه‌سه‌رۆکی هه‌رێم و نه‌سه‌رکرده و رابه‌رانی کورد به‌شدارنین تیایدا
ئیتر چ هه‌وڵیک ده‌درێت !
پێم وایه له‌مێژووی ودوور و نزیکی کوردا ئه‌نفال یه‌کێکه له کاره‌سات
و نه‌هامه‌ت هه‌ره گه‌وره‌کانی بۆیه ده‌بووایه ئه‌نفال وه‌ک ده‌رس
له قوتابخانه‌دا بخوێنرایه تا ئه‌و مێژووه تاڵ و ره‌شه لای گه‌وره
و بچووک له‌بیر نه‌چوایه‌ته‌وه
له کاتێکدا که‌دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق به‌ره‌سمی ئه‌نفالی به‌جینۆسایدناساند
ده‌کرا حوکمه‌تی هه‌رێم ئه‌م به‌لگه ره‌سمیه‌ی بدایه‌ته ده‌ست نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان
و کاری له‌سه‌ربکردایه بۆ به‌ره‌سمی ناساندنی ئه‌م تاوانه مه‌زنه هه‌وڵی
به‌ره‌سمی ناساندنی بدایه له ناو کۆمه‌لگه‌ی ده‌وڵه‌تیدا به‌مه‌ده‌کرا
سوود به ئه‌نفالکراوه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بگه‌یه‌نین و له ئازاره‌کانیان
که‌م بکه‌ینه‌وه نه‌ک به‌و یادکردنه‌وه‌و شیعارات و به‌ڵینانه‌ی حوکمه‌تی
هه‌رێم !
وا له کۆنگریسی ئه‌مریکیدا به‌هه‌وڵ و کۆششی به‌رده‌وامی نه‌ته‌وه‌و
سه‌رکردایه‌تی ئه‌رمه‌ن بڕیار له‌سه‌ر به‌جینوساید ناساندنی ئه‌رمه‌نه‌کاندرا
تاوانباران جینوساید که تورکی عوسمانی و ده‌وڵه‌تی تورکیای ئه‌مڕۆیه
تاوانبار کرا! ئه‌ی ئێمه‌ی کورد که‌ی ده‌توانین سوود له‌م جینوساید و
هۆلۆکۆسته‌ی کورد وه‌رگرین و به ئاواته‌کانی خۆمان بگه‌ین، بیگوومان
تاوه‌ک ئیستا بیربکه‌ینه‌وه و تاسه‌رکردایه‌تیه‌که‌مان خۆی به‌عێراقی
بزانێت و له‌هه‌وڵی چاره‌کردنی گیروگرفته‌کانی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری
عێراقدا بێت هه‌رگیز نه‌ک به‌ئاوات ناگه‌ین به‌ڵک و ده‌یان جاریتریش
توشی کاره‌ساتی له ئه‌نفال و کیمیاوی باران خراپترده‌بینه‌وه جوله‌که‌کان
کوون به‌کوون و وڵات به‌وڵات به‌دووای تاوانبارنی نازیه‌وه بوون هه‌ن
ئێستاش به‌دووای ئه‌وانه‌وه‌ن که ده‌ستیان به خوێنی جوویه‌ک سوورده‌بیت
یان ده‌ستی به‌خوێنی جویه‌ک سووربوه تۆڵه‌ی لیده‌ستێنن له‌نێو جه‌رگه‌ی
پایته‌خته‌کانی خۆیاندا یان ده‌یانهێننه‌وه‌و راده‌ستی دادگای ده‌که‌ن!
ئێمه‌ی کوردی نانه‌ته‌وه‌یش تازه به‌تازه یان دووژمنانمان به‌رده‌ده‌ین
یان به‌مرۆڤ دۆست و دۆستی دیرینی کورد ناویان ده‌به‌ین یان ده‌چین
وڵاته‌که‌یان بۆ دروست ده‌که‌ینه‌وه یان هه‌وڵی چاره‌کردن شه‌ڕ و
ئاژاوه‌کانیان ده‌ده‌ین و ڕیکیان ده‌خه‌ین!
له کاتێکدا ئێمه ماڵه‌که‌ی خۆمان سه‌دان کوون و ده‌لاقه‌ی گه‌وره‌ی
تیایه که له‌گشت لاوه دڵۆپه‌ده‌کات هه‌وڵی کوون بڕکردنی ناده‌ین
چیمانداوه له ماڵی داگیرکه‌ر خه‌ڵک ده‌بێت له هه‌وڵی چاره‌کردنی
ماڵه‌که‌ی خۆێدا بیت پاشان گه‌ر یارمه‌تی دراوسیکه‌شی بدات به‌هه‌رحاڵ
به‌مه‌رجێ بزانێت که دراوسێکه‌ی په‌لامری نادات و ئه‌نفالی ناکاته‌وه،!سه‌رکردایه‌تی
کورد هه‌میشه شانازی به‌وه‌وه ده‌کات که عێراقیان دروستکردۆته‌وه
تۆ بڵێی ئه‌مه جێگه‌ی شانازی بێت له‌کاتیکدا دیمان و ده‌یبینین کاتیک
ئه‌وان ده‌ستیان یه‌ک تۆز درێژ ده‌بێت له سه‌دام خراپترن و تیایانایه
به‌ئاشکرا پشتگیری ئه‌نفال که‌ران ده‌کات ئیتر نازانم چ شانازیه‌ک له‌دروستکردنه‌وه‌ی
ئه‌م وڵاته‌دا هه‌یه بۆ ده‌بێت شانازی پێوه‌بکه‌ین ئه‌مه ته‌نها
ساویلکه‌ی سیاسی و ناهۆشیاری نه‌ته‌وه‌ی نه‌بێت هیچ شتێکیتری تێدا به‌دیناکرێت
!له‌کاتێکدا ده‌بووایه که هه‌میشه خۆزگه‌مان به‌و رۆژه بخوازییایه
که له‌و ڵاته‌دا شه‌ڕو ئاژاوه هه‌بێت تا سه‌رئێمه‌یان نه‌په‌رژێت که‌ئه‌مه
ناکه‌ین بۆده‌بێت ماڵه‌که‌یان بۆ دروستکه‌ینه‌وه !
ده‌با سه‌رکردایه‌تی کورد له‌ئه‌نفاله‌وه فیربێت که ئیمه‌ی کوردی ئه‌نفالکراو
ناتوانین جارێکی‌تر له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ئه‌نفالیان کردین بژین، ئێمه‌و ئه‌وان
میژوویه‌کی ره‌ش له‌به‌ینماندا دروست بووه مێژووی زیاد له‌٨٠ ساڵی شه‌ڕو
پێکدادان و داگیرکاری و به‌تاڵانبردنی سه‌روه‌ت وسامانی کوردستان
مێژوویه‌ک که خوێنی لێده‌تکێت! مێژوویه‌ک که‌گشت مرۆڤێکی ئازادیخواز
قێزی لێدێته‌وه !
میژووی ده‌یان جار زیاد له ١٨٢ هه‌زار زینده‌به‌چاڵکراو و بێسه‌رو و
شوێن کراوی کورد تازه زه‌حمه‌ته جارێکی‌دی ئه‌و مێژووه سپی ببێته‌وه!
ئه‌ی سه‌رکردایه‌تی کورد ئه‌ی رابه‌رانی سیاسی له‌م مێژوه‌دا شه‌ره‌فی
نه‌ته‌وه‌که‌مانی تیا هه‌رزان فرۆشکرا پاکیزه‌کانمان کرایه دیاری و ده‌سکه‌وتی
جه‌نگ و نیرا بۆ سه‌رکرده و پاشایانی عه‌ره‌ب تا شه‌وی سووری
پیبرازێننه‌وه!
گه‌ر ئه‌و مێژووه پڕ له نه‌هامه‌تیه پڕ شه‌رمه‌زاریه لای سه‌رکردایه‌تی
کورد بوونی نیه ئه‌وا ئێمه وه‌بیریان ده‌هێنینه‌وه که ئه‌وه
میژووی ئێمه‌ی ئه‌نفالکراو و ئه‌وانی ئه‌نفالکه‌ره ئیتر با به‌سبێت
عێراقچیتی!
|