١٦\٤\٢٠١١
ئه‌نفال، ئه‌و
تراژیدیایه‌ی که هه‌رگیز له‌بیر ناکرێ.

جه‌لال محه‌مه‌د
ئه‌نفال، مێژوویه‌کی درێژی هه‌یه له نێو کوردان‌دا و له‌گه‌ڵ
داگیرکردنی کوردستاندا ئه‌م دیارده دزێوه‌ش هه‌میشه له نوێبوونه‌وه‌دا
بووه. ئه‌گه‌ر زۆر نه‌چینه ناو مێژووی کۆنه‌وه و ته‌نها سه‌ده‌ی
ڕابردوو باس بکه‌ین ئه‌وا سه‌دان دیارده‌ی ئه‌نفال به‌دی ده‌که‌ین ،
نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاویشیان جینۆسایدی دێرسیم و کۆمه‌ڵکوژی زیلان و
قڕکردنی ئارارات و سوتاندنی منداڵانی سینه‌مای عامودا و خامۆشکردنی
شۆڕشی سمکۆ و خنکاندنی کۆماری کوردستان له مهاباد و فتوای جیهادی خومه‌ینی
و کۆمه‌ڵکوژی فه‌یلییه‌کان و له‌ناوبردنی به‌رزانیه‌کان و کیمیابارانی
هه‌ڵه‌بجه و هه‌زاران و هه‌زاران تاوانی که‌م وێنه‌ی دیکه‌یه.
ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ک له کۆمه‌ڵکوژیه‌کان سامناک بووبێت ئه‌وا سامناکترین
ئه‌نفال ئه‌و ئه‌نفاله بوو که نزیکه‌ی حه‌وت مانگی خایاند و به هه‌شت
قۆناغ کۆتایی پێهات ، ئه‌م ئه‌نفاله‌یان هاوشێوه‌ی هیچ کامێک له ئه‌نفاله‌کانی
دیکه نه‌بوو ، چونکه ته‌نها چینێکی دیاریکراوی نه‌گرته‌وه و له
ناوچه‌یه‌کی دیاریکراویشدا کۆتایی نه‌هات به‌ڵکو سه‌رتاسه‌ری باشووری
کوردستانی گرته‌وه ، جگه له زینده‌به‌چاڵکردنی زیاتر له 182000
مرۆڤی کورد ، خاپورکردنی هه‌زاران گوند و سوتاندنی وڵاتێکی داگیرکراو و
نه‌هێشتنی ته‌واوی گیانلهبهرانیشی له‌گه‌ڵدا بوو.
ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا ئه‌نفالکردنی کوردان ته‌نها به شێوه‌ی کوشتنی
فیزیکی بوو ، ئه‌وا له ڕۆژگاری ئیمڕۆدا جگه له ئه‌نفالی فیزیکی جۆره‌ها
ئه‌نفالی دیکه‌ش پیاده ده‌کرێت له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌مان و هه‌ر جۆره‌ش
له جۆرێکی دیکه سامناکتره.
ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا باکووری کوردستان دووچاری کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی
دێرسیم و زیلان و ئارارات ده‌بوویه‌وه ، ئه‌وا له ڕۆژگاری ئیمڕۆدا
دووچاری سه‌دان گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ - جینۆسایدکردنی هه‌زاران تێکۆشه‌ر له
ڕێگه‌ی بکه‌ری نادیار - هه‌وڵدان بۆ بێ ئیراده‌کردنی نه‌ته‌وه‌که‌مان
له ڕێگه‌ی زیندانیکردنی نوێنه‌ره‌کانی گه‌ل – جینۆسایدکردنی منداڵانی
کورد ده‌بێته‌وه و له هه‌مووشی مه‌ترسیدارتر بریتییه له هه‌وڵدان
بۆ ئه‌نفالکردنی مێشکی کوردان له ڕێگه‌ی داروده‌سته مهزههبگهراکهی
ئه‌ردۆغانه‌وه.
ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا ئه‌نفالی ڕۆژئاوای کوردستان له ڕێگه‌ی سوتاندنی
منداڵانه‌وه پیاده ده‌کرا له سینه‌مای عامودهدا ئه‌وا له ڕۆژگاری
ئیمڕۆدا هه‌م جه‌ژنی نه‌ورۆزی نه‌ته‌وایه‌تیمان ده‌کرێته ئه‌نفال و هه‌م
کۆمه‌ڵکوژی قامیشلۆ سازده‌کرێت و له هه‌مووشی مه‌ترسیدارتر به میوان
زانینی سه‌دان هه‌زار کورده له‌سه‌ر خاکی خۆیان له ڕێگه‌ی بێ
ناسنامهکردنیان.
ئه‌گه‌ر ئه‌نفالکردنی شۆڕشی سمکۆ و خنکاندنی کۆماری کوردستان به‌رهه‌می
ڕژێمی پاشایه‌تی گۆڕکراو بێت له ڕۆژهه‌ڵاتدا ئه‌وا پیاده‌کردنی جیهاد
و به کۆمه‌ڵ گوله‌بارانکردن و ئیعدامی به کۆمه‌ڵی ئازیزانمان به‌رهه‌می
کۆماری ئیسلامییه و له هه‌مووشی مه‌ترسیدارتر ئه‌نفالکردنی سپییه له
ڕێگه‌ی موعتادکردنی نه‌وجه‌وانان و بڵاوکردنه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌کان
له نێو گه‌لدا.
ئه‌گه‌ر ئه‌نفالی ڕابردووی باشووری کوردستان به شێوه‌ی زینده‌به‌چاڵ و
کیمیاباران و کۆمه‌ڵکوژی بوو ئه‌وا ئه‌نفالی ئیمڕۆ بریتییه له
پاداشتکردنی ئه‌نفالکه‌ره‌کان و ئازادکردنی کیمیاوهشێنهران و سه‌ریه‌کخستنه‌وه‌ی
ماڵی دوژمن و کوشتنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و گه‌نده‌ڵی و به چه‌کی بیکه‌یسی
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌نگی جه‌ماوه‌ره و هه‌زاران
تاوانی دیکه.
له بیستوسێهه‌مین ساڵیادی ئه‌نفالدا ، چه‌پکه گوڵ بۆ سه‌ر گۆڕی ئه‌نفالکراوه‌کان
- نه‌فره‌تیش له ئه‌نفالکه‌ر و پارێزه‌ری ئه‌نفالکه‌ران.
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
محه‌مه‌د
|