٢٨\۴\٢٠١٠
ئه‌نفالی محه‌مه‌د
و ئه‌نفالی سه‌دام!

موحسین که‌ریم
گروپه تیرۆریسته ئیسلامیه‌کانی کوردستان و
مه‌لا گوێ لهمستهکانیان که له ته‌ڕ ده‌خۆن و له ووشک ده‌خه‌ون، ده‌یانه‌وێ
به‌زۆری زۆرداره‌کی ووشه‌ی ئه‌نفال له بیر‌و ویژدانی خه‌ڵکدا بسڕنه‌وه!
ووشه‌یه‌ک که بۆ خه‌ڵکی کوردستان مانایه‌کی سیمبوڵیکی هه‌یه ده‌رباره‌ی
ئه‌و کاره‌ساته دڕندانه‌یه‌ی که به‌عس به‌رامبه‌ریان ئه‌نجامی دا!
ووشه‌یه‌ک که گوزارشته له دڕنده‌یی و بێههوساریی رژێمیکی کۆنه‌په‌رستی
نه‌ته‌وه‌په‌رستی عه‌ره‌بی که مێژووی کوشتارو هێرش و په‌لاماره‌کانی
باپیرانیان دژی نه‌یاره‌کانیان مایه‌ی ئیلهامی مه‌زنخوازی و که‌ره‌سته‌ی
هاندانی هێزه‌کانیان بوو!
رژێمی به‌عس و له سه‌رویانه‌وه سه‌دامی خوێنخۆر، ئیلهامی خۆی دژی خه‌ڵکی
بێده‌سه‌ڵات و سیڤیلی کوردستان له‌و ئایه‌ته‌ی محه‌مه‌ده‌وه وه‌رگرت
که دوای شه‌ڕی به‌در بڵاویکرده‌وه‌و تایبه‌ت بوو به شێوازی دابه‌شکردنی
ئه‌و تاڵانیانه‌ی که هێزه‌کانی ئیسلام له ئاکامی قه‌تڵ وعامی هۆزو
تیره‌کانی دیکه‌وه ده‌ستیان ده‌که‌وت. سه‌دامیش وه‌کو محه‌مه‌د پێی
وابوو که موڵک و ماڵی"دوژمن"ه‌کانی حه‌ڵاڵی خۆی و دهستهودایهرهکهیهتی!
بۆیه کاتێک خه‌ڵکی بێدیفاعی دێهاته‌کانی کوردستانی ئه‌نفال کرد، هه‌موو
نێرینه‌کانی کۆمهلکوژکردن وسامان و که‌لوپه‌له‌کانیشیان تاڵانکردن!
رووداوی ئه‌نفال نزیکه‌ی 22 ساڵی به‌سه‌ردا تێده‌په‌ڕێ. نزیکه‌ی
19سالیشه رژێمی به‌عس له کوردستان نه‌ماوه و 7 ساڵیشه ده‌سه‌ڵاتی
له عێراقدا کۆتایی پێهاتوه. به‌درێژایی ئه‌م ماوه‌یه، ووشه‌ی ئه‌نفال،
ئه‌گه‌رچی بۆ رژێمی به‌عس سیمبوڵی سه‌رکه‌وتن و تێکشکاندنی دوژمن بوو،
به‌ڵام لای خه‌ڵکی کوردستان، نه‌ک وه‌کو سوکایه‌تیکردن به بیروباوه‌ڕی
خۆیان، به‌ڵکو وه‌کو پێناسه‌ی تراژیدیایه‌کی به‌کۆمه‌ڵ بهکاریانبردوه
که مایه‌ی نه‌فره‌ت و به‌دناوی بوه!
به‌ڵام ئێستا گروپه ئیسلامیه‌کانی کوردستان و مه‌لا مفته‌خۆره‌کانی
هاودڵ و هاوسۆزیان له په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف که سه‌ریان به
داوی جمهوری تیرۆرپه‌روه‌ری ئیسلامی ئێران وشێخنشینهکانی که‌نداوی
دۆستی سه‌دامه‌وه به‌نده، ده‌یانه‌وێ ئه‌م ووشه‌یه‌ش له خه‌ڵک قه‌ده‌غه
بکه‌ن، گوایه سه‌دام به ناهه‌ق ئه‌م "ووشه "و"ئایه‌ته پیرۆزه"ی به‌کارهێناوه!
بۆچی مه‌گه‌ر ئه‌نفالی محه‌مه‌د کوشتنی به‌کۆمه‌ڵی خه‌ڵکی بێده‌سه‌ڵاتی
خێڵ و تیره‌کانی غه‌یری ئیسلام و تاڵانکردنیان و دابه‌شکردنی تاڵانی و
ژن وکچه‌کانیان به‌سه‌ر خۆی و شوێنکهوتوهکانیدا نه‌بوو!؟ تاوانی ئه‌و
خه‌ڵکه چی‌بوو که له شه‌وو رۆژێکدا محه‌مه‌د خه‌وێکی بینی و پاش خه‌به‌ربوونه‌وه‌ی
ئیتر ده‌بوایه یان هه‌موویان بچنه ژێررکێفیهوه یان ده‌بوایه سه‌ریان
بپهرێنرێ!؟ مه‌گه‌ر ههرئهوهنهبوو که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا نه‌بوون
وسه‌ر به ئاینێکی تربوون!؟ ئیتردهبێ چ پیرۆزیه‌ک له‌و ووشه‌یه‌و له‌و
ئایه‌ته‌دا هه‌بێ!؟ سه‌دامیش ههروایکرد! ئه‌ویش ئه‌وخه‌ڵکه‌ی ئه‌نفالکرد
که له‌ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌ویدا نه‌بوون! ئه‌مه له‌کاتێکدا نه ئه‌وکات
ئیسلامیه‌کان و مه‌لا ئه‌ڵقه لهگوێکانیان گله‌ییه‌کیان له سه‌دام
کرد که بۆچی ئه‌و ئایه‌ته‌ی بۆ ئه‌و تاوانکاریه‌ی خۆی به‌کارهێناوه و
نه له‌ماوه‌ی ئه‌م 20-22 ساڵه‌شدا شتێکیان له‌وباره‌وه درکاندوه! ئه‌ی
خێره وا ئێستا ده‌یانه‌وێ هه‌موو ئه‌و که‌سانه ریسوا‌و تاوانباربکه‌ن
که به‌و پرۆسه تاوانکاریه‌ی که سه‌دام خۆی ناوی لێنا ئه‌نفال بڵێن
ئه‌نفال!؟
بێگومان ده‌کرێ له دوو لایه‌نه‌وه سه‌یری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بکرێ. یه‌که‌میان
ده‌وری ئاشکراو راسته‌وخۆی رژێمی کۆنه‌په‌رستی ئێرانه بۆ دهسکێشانه
ناو کاروباری سیاسی ناوخۆی کوردستان که ئێستا له هه‌مووکات زیاتر له‌ململانێی
خۆیدا له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا پێویستی پێیه‌تی. ئه‌م کاره‌ش به توندکردنه‌وه‌ی
فه‌زای کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی به‌ره‌وپێش ده‌بات و سوود له هه‌موو
روداوێکی گه‌وره‌و بچووک و بگره ووشه‌و رسته‌یه‌کیش ده‌کات بۆئه‌وه‌ی
که هه‌ڵایه‌کی پڕوپاگه‌نده‌یی لیدروست بکات . به‌م کاره‌ی له‌لایه‌که‌وه
کۆمه‌ک به به‌هێزبوونی ده‌سته‌و گروپه تیرۆریسته ئیسلامیه‌کانی سه‌ربه‌خۆی
له‌کوردستانی عێراق ده‌کات و دوه‌م؛ فشار ده‌خاته‌سه‌ر یه‌کێتی وپارتی
و به‌گشتی ناسیۆنالیزمی کورد بۆئه‌وه‌ی زیاتر بچنهژێرعهباکهی ئه‌وه‌وه
به‌تایبه‌تی که‌له‌ئێستادا ناسیۆنالیزمی کورد له‌سیاسه‌تی ئه‌مریکادا
جێگایه‌کی خوارتری له‌جاران بۆدانراوه! به‌ڵام هاوکات خودی گروپه
ئیسلامیه‌کانیش، به‌وانه‌ی سه‌ر به‌ئێران و به‌وانه‌شی که له‌فه‌له‌کی
میره‌کانی که‌نداودا ده‌سوڕێنه‌وه، به دهوربینینیان له‌م شانۆگه‌ریه‌ی
رژێمی ئیسلامی‌دا له‌هه‌وڵی ئهوودان که جێ پێیه‌کی قایمتر له‌ناو گۆڕه‌پانی
سیاسی کوردستان په‌یدابکه‌ن و لهورێگایهشهوه ئیمتیازاتی زیاتر له
ده‌سه‌ڵاتی کوردایه‌تی وه‌ربگرن، که له‌ئێستادا هه‌ست به جێگاورێگایه‌کی
گونجاوتر ده‌که‌ن له‌به‌رامبه‌ریاندا!
لێره‌وه ده‌توانین له‌سه‌رجه‌م زنجیره‌کانی ئه‌و شانۆگه‌ریه تێبگه‌ین
که ماوه‌یه‌که له کوردستانی عێراقدا له‌لایه‌ن رژێمی ئێران و گروپه
ئیسلامیه تیرۆریسته‌کان و مه‌لا به‌کرێگیراوه‌کانیانه‌وه نمایش ده‌کرێ!
27/4/2010
ماڵپه‌ڕی موحسین که‌ریم
|