١٤\٤\٢٠١٣
ئەنفالی نوێ!!!
ئەنفاڵ بەردەوامە، ئەنفالی بەعسییەکان تەواو بوو
بەڵام سەردەمێکە خەڵکی کوردستان بە دەستی بارزانی و تاڵەبانییەوە
ئەنفال دەکرێن:
-
کوشتن و برینداربوون و گرتن و ماڵ کاوڵبوونی هەزاران کەس لە شەڕە
کۆنەپەرستییە نێوخۆییەکان و شەڕە بنەماڵەیی و خێڵەکییەکان!
- ئەتککردن و سوتاندن و کوشتنی بە
هەزاران ژن لەسەر شەرەفی بێشەرەفی پیاوان کە دەسەڵاتداران و نێرسالاران
پشتگیریانن!
- چارەسەرنەکردنی بریندارانی
کیمبارانەکان و قەرەبوونەکردنەوەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون و
قوربانیانی شەڕەکان!
- چاوسۆرکردنەوە و پەرواێزخستن و
نانبڕین و زیندانکردن و دەربەدەرکردن و ئەشکەنجەدان و کوشتن و
تیرۆرکردن لەسەر جیاوازیی بیروباوەر و تێڕوانینی سیاسیی و ئازادیی
دەربڕین و ئازادیی رۆژنامەگەریی و ملکەچنەبوون بۆ بنەماڵەکانی نێو
دەسەڵات!
- دژایەتییکردن و پەراوێزخستنی
شۆڕشگێڕە راستەقینەکانی دوێنێ و داڵدەدانی تاوانباران و چەکدارە
خۆفرۆشەکان و کردنیان بە بەرپرس!
- بەفیڕۆدانی یەک دەریا نەفت بە
گەندەڵیی بە بێ ئەوەی ژێرخانێکی ئابووریی پێ دابمەزرێ تەنانەت
سوتەمەنیی بە کەموکوڕیی و بە نرخێکی زۆر بەرز دەست دەستدەکەوێ و
خواردەمەنیی و کەلوپەلی پێویستی رۆژانەش لە دەرەوە هاوردە دەکرێن!
- ناسەروەریی یاسا و داگیرکردنی
دەزگە دادوەرییەکان لە لایەن پیاوانی بنەماڵە و هێزە میلیشیاییەکان و
حیزبە بەهێزەکان!
-
بەربەرەڵاکردنی بازاڕی ئازادیی سەرمایەدارە چەوسێنەرە نەدیوبدییەکان و
مژینی خوێن و ئارەقەی کرێکاران و زەحمەتکێشان و گرنگیی نەدان بە
نەداران و لاوان و منداڵان و پیر و پەککەوتان!
-
دژایەتییکردنی فەرهەنگی پێشکەوتنخوازانە و هێنانەناوەوەی فەرهەنگی
کۆنەپەرستیی و ئیسلامیی و قووڵکردنەوەی پیاوسالاریی و زیندووکردنەوەی
خێڵەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی توندوتیژییەکان!
- بیست و یەک ساڵە سەرۆکی خێڵێک
وەک سەرۆک خۆی بەسەر ئەو هەرێمەدا سەپاندووە و ئێستاش دەیەوێ چەند
ساڵێکی دیکە درێژە بە ئیمپراتۆریەتەکەی بدا و پاش خۆشی کەسانی نێزیکی
بنەماڵەکەی جێگەی بگرنەوە!
-
سیاسەتبازیی و بازرگانییکردن بە کەرکووک و ناوچە داگیرکراوەکانی دیکەی
کوردستان و چاندنی خولیای ناسیونالیستییانەی رەگەزپەرستیی و کوشتنی
هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانیی کوردستانیی و لەباربردنی سەربەخۆیی
کوردستان و نانەوەی کێشە و گرفت بۆ بزووتنەوەی رزگاریی نەتەوەیی لە
پارچەکانی دیکەی کوردستان.
- بەکرێگیراویی حیزبەکانی
کوردستان بۆ دەسەڵاتە داگیرکەرە رەگەزپەرستەکان و کۆنەپەرستە
ئیسلامییەکانی ناوچەکە و گێڕانی رۆڵی کۆیلە بۆ بەرژەوەندییە
قازانجپەرست و دژەمرۆییەکانی دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا و ئەوروپا!
- سەرەڕای هەموو ئەوانەش کۆمەڵێک
گەندەڵکاری نێو دامودەزگەکانی حکومەت و هێندێک بە ناو چالاکوانی مەدەنی
لە ناوە و دەرەوەی وڵات بە ناوی بە جینۆسایدناساندنی ئەنفال و
کیمیابارانەکان بازرگانی بە ئێسکوپرووسکی قوربانییەکانییەکان دەکەن و
وەک کاسبییەک بەکاریدەهێنن!
ئەدی ئەگەر ئەو بارودۆخانەی سەرەوە ئەنفالێکی نوێ نەبێ.. دەبێ چی بێ!!!
ئەمڕۆ
١٤\٤\٢٠١٣
|