٦\٩\٢٠١٩
ئەنفالی سپی.
- هێرۆین بە نموونە -

شوانە حەسەن ئەبوبەکر
مادە هۆشبەرەکان بە گوێرەی پێناسەی نەتەوە یەکگرتووەکان بریتییە لە هەموو
ئەو مادە خاو و ئامادەکراوانە کە تایبەتمەندى وریاکەرەوە و ئازارشکێنیان تێدابێ و بەکاربهێنرێ جگە لە بوارى پزیشکیى و پیشەسازیى سوودبەخش
بارى راهاتن دروستدەکەن لە رووى جەستەیی و دەرونییەوە زیان بە تاک و
کۆمەڵگە دەگەینن.
مادەى هۆشبەر سێ جۆرە:
١- وریاکەرەوەکان.
٢- هێمنکەرەوەکان.
٣- هەڵوەسەهێنەرەکان.
جێى باسە هیرۆین لە بەشى هێمنکەرەوەکانە ناوێکى تریشى هەیە پێیدەگوترێ (ئەفیۆن یان تلیاک) وشەى ئەفیۆن وشەیەکى لاتینى کۆنە و بە
واتاى
(باوکى خەو) دێ. وشەى تلیاکیش کە لە ناو کوردا پێیدەگوترێ لە فارسییەوە
هاتوە کە ئەفیۆن دەڵێن تریاک و بە عەرەبیش وشەى تریاق هەیە کە بە
واتاى
دەرمان دێ.
هیرۆین لە جۆرە روەکێک بەرهەم دێت کە پێیدەڵێن گوڵى ئەفیۆن یان خاشخاش.
مێژووى ئەم گوڵە زۆر کۆنە لە نووسینەکانى بابلى کۆندا وێنەى ئەم گوڵە
هاتووە. نزیکەى ٦٠٠٠ ساڵ پێش زاین ئەم گوڵە دۆزراوەتەوە. ئەم گوڵە چەند
ناوێکى ترى هەیە لە بازرگانى و لە بازاڕدا پێیدەگوترێ ئەوانیش (قاوەى، سماک ، سگاک ، ئەسپ ، ئێچ ، ستاک) ناوە زانستیەکەى (دایامۆرفین)ە.
ئەفیۆن شیرى وشککراوى گوڵى خاشخاشە کە مۆرفین و کۆداینى تێدایە کە
ئازارشکێنى زۆر بەهێزن. شوێنى چاندنى بە کەوانەى زێڕین ناسراوە کە
باکوورى هەر سێ وڵاتى ئێران و ئەفغانستان و پاکستان ئەگرێتەوە بە داخەوە
بە هۆی هاوسنووریی کوردستان لەگەڵ وڵاتی ئێران هەرێمی کوردستانیش بێبەش
نییە لە بوونی مادەی هۆشبەر بە گشتیی و هێرۆین بە تایبەتیی.
لە وشەی ھێرۆ یان ھێرۆس واتا پیاوی قارەمان وەرگیراوە ھێرۆئین بە ھۆی ئەو
ئاڵوگۆڕە کیمیاییە کە لە سەر مۆرفین دەکرێ بەدەستدێ و پێدەچێ کە
دواین پلەی ئیعتیاد بێت. لە سالی ١٨٧٤ لەلایان زانایەکی بەریتانیایی
دروستکرا و ١٨٩٠ بە ھۆی کەسێکی ئاڵمانی پەرەیپێدرا و ساڵی ١٩٥٥
لە ئێراندا لە لایان کەسێک بە ناوی دکتۆر مستەفەوی شێوەی بەدەستھاتنی لە
لابراتوار دا بۆ چەند کەس نیشاندرا و بەم جۆرە لە وڵاتدا بڵاوبۆوە.
بە شێوەی ھەڵمژین و دەرزی واتا تەزریق بەکاردێ. کەسانێک کە شێوەی
ئامپول بە کاریدێنن لە رەگی پاش و پێشی باسک (قۆل) یان دەست پێدەکەن
کە ئەم کارە پشتی مانگێک وا لە رەگەکان دەکا کە ئیتر توانای وەرگرتنی
دەرزیان نابێ، ھەر بۆیە موعتادەکان
ناچارن بۆ تەزریق لە رەگی مل (گەردەن)یان
کەڵک وەرگرن ئینجا وایان لێدێ کە لە دەزگای تەناسوولی یان تەزریق بکرێ
واتە لە دەمارێکی ژێر گونەکان! عەوارز و کارتێکرنەکانی ھێرۆئین بریتین
لە مێشک داماو و زەلیل دەکا بە جۆرەک کە مرۆڤ بێ ھەڵوێست دەکا لە ئاست
ھەر شتێک، کەسایەتی مرۆڤ دادەروخێنێ و بێ دەستەڵاتی دەکا، بێخەویی
لە کاتی شەو و خەواڵویی لە کاتی رۆژ، ئاوسانی مێشک، چاکردنی لوو واتا
ئابسەی مێشک ،تێکدانی کاری گەدە
و بێ مەیلی بۆ خۆراک و دابەزینی
کێشی مرۆڤ و هتد... لە دوای چەند کاتژمێر پاش دوا دەرزی نزیک ٢٠ ساعەت،
لایەنی موعتاد تووشی بەیەکداھاتنی ریخۆڵە و گەدە دەبێ بە جۆرێک کە مرۆڤ
توشی سکچوون و رشانەوە دەکا، لووت بێ وەستان ئاوەچۆرە دەگری و
باوێشکی بڵند و بەردەوام ، پاشی ٣٦ ساعەت لەرزی بێ وینە و ئارەقکردن
بە جۆرێک کە ھەموو گیانی موعتاد تەڕی ئارەق دەبێ، ژانێکی بێ ھاوتا و
ترسناک و پاشان بێ ھێزیێکی تەواو بە چەشنێک کە ناتوانێ سەری بەرز کاتەوە
و ھەمویان لە ئاسەوار و کار تێکرنەکانی ئەم بەڵا ماڵ کاولکەرەیە.
ماڵپەڕی شوانە حەسەن ئەبوبەکر
|