١٢\٤\٢٠١١
ئەنفال پرسێکى
نەناسراو لاى گەنجانى دواى شەڕى ناوخۆ.

پێشرەو حەمید
لەدواى
23 ساڵ لە جینوسیادکردنى خەڵکى کوردستان و لەدواى 19 ساڵ ڕزگاربون
لەچنگى بەعسیەکانى عێراق و حوکمى خۆجێیەتى کوردى دەکرێ بپرسین " ئەنفال
" چى ڕەهەندێکى فیکرى و کۆمەڵایەیتى و رامیارى و رۆشنبیرى لەهەناوى
کۆمەڵگاى ئێمە بەجێهیشتوە ودەسەڵاتى کوردى لەپێناوەدا چى کردوە بۆئەوەى
پاشماوەکانى ئەنفال لەودۆخە دەرونیە ناجیگیریە رزگاربکات ؟ پرۆسەى
ئەنفالکردنى خەڵکى کوردستان چى ماناو دەلالەتێکى سیاسى و ئینسانى و
میژووى لاى نەوەى نوێ یان گەنجى ئیستا دروستکردوە و گەنجانى دواى شەڕەى
ناوخۆ ،چۆن لەئەنفال دەگەن و ئەنفال چۆن دەخوێننەوە؟
ئەنفال چى بیرەوەرییەکى لاى ئەم گەنجە بەجێهێشتوەو چۆن لەو ئازارە
تێدەگات کە ئیستاش لە نێو جەستەى کۆمەڵگاى کوردیدا بەتێپەڕبونى کات
زیاتر بەسوێ دەبێت؟
ئەگەر بیانوى" ئەنفال " کردن لاى بەعسیەکان کە بەهەشت قۆناغى جیاواز
خستیانە قۆناغى کردارییەوە و هەشتاودوو هەزار مرۆڤیان لەخەڵکى کوردستان
ئەنفال کردو پاشان بەکۆمەڵ شەهیدان کردن ،ئەگەر بیانۆکە بۆ پاراساتنى
سنورى دەوڵەتى و ئاسایشى نەتەوەییەوە بوبیت وەک مرۆڤ کوژەکانى بەعس
ئیدعیان بۆدەکرد ، ئایا مەغزاو دەلاتەتى ئەو کۆمەڵکوژیە تاچەند
بەشیوەیەکى تەندروستانە بەگەنجى کوردى گەیشتوە ودەسەلاتى کوردى چۆن ئەو
تاوانەگەورەیەى سەدەى بیستى ڕابردوى شرۆڤەکردوەو چۆن کۆدەنگی یەکى لاى
گەنجان خولقاندوە بەوەى کە ئەنفالکردن پرۆسەیەکى نامرۆڤانەو
شوڤینسیتایانەى بەعسیەکان بوە بۆسڕینەوە ناسنامەى بونى نەتەوەى کورد ؟
زۆرێک لە گەنجانى دواى ریکەوتنامەى واشنتون و ئاگر برى نیوان پارتى و
یەکێتى لەسالى " 1997 " تائیستاش لەو ئازارە تیى ناگەن کە " ئەنفال "
لەنیو دڵى نەتەوەیەکدا دروستیان کرد ووەو زۆجاریش بێباکانە بەسەر ئەو
پرسەدا بازدەدەن و ئامادەییان نیە لەوە تێبگەن کە ئەنفالکردنى خەڵکى
کوردستان بۆچى و لەپێناوى چیدا کرا ، ئەوەش یەکێکە لەو هەنگاوانەى
کەدەبو دەسەلاتى کوردى بەشیوەیەکى جدى کارى بۆبکردایەو ئەنفالکردنى
لەناوچەیەکەوە بۆناوچەیەکى تر بەرفراوانتربکردابایەو وەک پرسێکى
نەتەوەوى و کوردستانى بیناساندایە بۆئەوەى کوردێک نەبایت لەوەى نەزانى
ئەنفال چیە و ئەنفال لەوە تێپەرێنێت کە تەنها لەساڵ یادى تاوانەکەدا
بەبیرى خەڵک و گەنجانى بهێنیتەوە.
کاتێک قسەلەسەر تورەبونى گەنجێک دەکرێ لەبەرامبەر ناعەدالەتیەکانى
دەسەلاتى کوردیدا هەرخودى ئەو دەسەلاتە ئەوگەنجانە بە نەوەگەلێکى
نابەرپرس دەناسێنیت و لەبیرى دەچێتەوە کە خودى دەسەڵاتەکە چەند
نابەرپرسانە لەگەڵ ئەو گەنجانەدا بەردەوام دەبێت و چى ئەرکێکیى ئەخلاقى
و ویژدانى لەسەرە بەرامبەر بەوپرسەو نانساندنى لەسەر ئاستى کوردستانیدا،
دەسەلاتى کوردى و دەزگاپەیوەندیدارەکانى بەرپرسى یەکەمن لەوەى کە بۆچى
بەشێکى زۆرى گەنجان ئەنفال ناناسن و بۆچى لى تیناگەن و بۆچى هەرباس و
خوساتێک لەسەر ئەنفال ڕایان ناگریت و غیابن لەقسەکردن لەسەرى .
ئەگەر پرسیارێکى تر رووبەرى ئەم دەسەلاتە بکەینەوە لەیادى 23 سالەى
تاوانى ئەنفالکردنى خەڵکى کوردستاندا ، ئاخۆتائێستا چەند ئەنفال چیى
دادگاى کراون لەکاتێکا زۆربەیان خودى دەسەڵات پەناى داون و ێدوە
خانانەیان بۆسەرف دەکات ؟ ئاخۆتائیستا لە ڕوفاتى ئەو182 هەزار
ئەنفالکراوانە چەنیدان ماون تابیان گەرێنێتەوە بۆخاکى نیشتمان جگەلەو
چەند روفاتەنەبیت کە گەڕێندرانەوە بۆناوەچەى بارزان و گەرمیان کە
ژمارەیان لە هەزار ڕوفات تێنەدەپەرى ؟ ئایا تائیستا چەند تویژەرەوەى
کۆمەڵایەتى و دەرونى لەو دامەزراوانەدا کاردەکەن کە بۆلێکۆڵینەوەو
ئەنفال ناسى دامەزراون؟ ئاخۆ تائێستا دامەزراوەیەکمان بەو ناوانەوە
هەیە لەسەر تاسەرى کوردستاندا؟
ماڵپهڕی پێشڕهو حهمید
|