٢٧\١٢\٢٠٠٩
ئه‌نفلوه‌نزای (ئا.که.په)
له باشوور!

کاوه ئه‌مین
"ئێمه عوسمانییه نوێیه‌کانین"، ئه‌وه قسه‌ی یه‌کێک له سه‌رکرده
دیاره‌کانی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانه. ئه‌گه‌ر ته‌ماشای مێژووی
عوسمانییه کۆنه‌کان بکه‌ین ده‌بینین له دوای هاتنی مه‌غۆڵه‌کانه‌وه
توانیان به که‌ڵک وه‌رگتن له ئاینی ئیسلام، به‌شێکی باکووری ئه‌فریقا
هه‌تا ده‌گاته سعودییه‌وه و عێراقی ئێستا و کوردستان و ئانده‌دۆڵ و
زۆر جێگه‌ی دیکه‌یان داگیر کرد و ماوه‌ی پێنجسه‌د ساڵ حوکمڕانیان کرد،
به‌ڵام هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م بووه هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ئه‌وه‌ی که ئێستا ناویان ناوه تورکیایان بۆ مایه‌وه،
هه‌رچه‌ند به‌ڵێن به کورده‌کان درا که له باکووری کوردستاندا ده‌وڵه‌تێکی
سه‌ربه‌خۆ دامه‌زرێنن، به‌ڵام به هۆی به‌رژه‌وه‌ندی خێڵکه‌کی و نه‌بوونی
هه‌ستێکی نه‌ته‌وه‌یی، دووڕوی و زرنگی ئه‌تاتورک، ئه‌و هه‌له له‌باربرا.
که چی به پێچه‌وانه‌وه هه‌ستی ناسیۆنالیستی له ناو عه‌ره‌به‌کاندا
په‌ره‌ی سه‌ند به تایبه‌تی له میسر که ده‌رگای تێکشکانی عوسمانییه‌کانی
کرده‌وه، به‌ریتانییه‌کانیش به‌ڵێنیان دانێ که ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی
خۆیان بۆ دامه‌زرێنن.
ناسیۆنالیزمی تورکی له هه‌ر به‌رگێکدا بێت هه‌میشه خه‌وی به دووباره
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه بینیوه، باشووری کوردستانی
ئێستا که جاران به ویلایه‌تی موسڵ ناو ده‌برا هه‌میشه له مێشکی
تورکه‌کاندا به‌شێک بووه له تورکیا و قه‌تیش نه‌یانشاردۆته‌وه. له
دوای ساڵی 1990یشه‌وه، ته‌وژمی ئیسلامی له تورکیا به‌ره‌و بوژانه‌وه
چووه و ته‌نانه ده‌وڵه‌تی تورک بۆ دژایه‌تیکردنی بزووتنه‌وه‌ی
ئازادیخوازی کورد، حزبوڵڵایان دامه‌زراند، هه‌روه‌ک چۆن ئیسرایلییه‌کانیش
کاتی خۆی ئه‌و کاره‌یان کرد و پاشان لێیان بوون به به‌ڵا. به‌و شێوه‌یه
ئه‌وه‌ی ئه‌تاتورک بنیاتی نا، جیاکردنه‌وه‌ی ئاین و ده‌وڵه‌ت، ئێستا به
شێوه‌یه‌کی دیکه له تورکیا سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه، ئیسلامی میانڕه و
که ڕۆژئاوایش پشتیوانیان لێ ده‌که‌ن، چونکه ئه‌وانه هه‌ر هیچ نه‌بێت
له کورت خایه‌ندا به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان ناخه‌نه خه‌ته‌ره‌وه.
ئێستا ئه‌و مۆدیله سیاسییه‌تی داد‌و گه‌شه‌پێدان له‌ناو وڵاته
ئیسلامییه‌کاندا جێگای بایه‌خه، ئه‌وه‌تا حیزبی یه‌گرتووی کوردستان
خۆی به ده‌سته‌خوشکی ئه‌و پارته ده‌زانێت و زۆر پارتی دیکه‌ی ئیسلامی
له ناوچه‌که‌دا ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێگایه‌وه بێنه سه‌ر حوکووم. به‌ڵام
له خه‌وی ئاکه‌په دا، بیرێکی پانعوسمانیزم وه‌کو سکڵێک له گه‌شانه‌وه‌دایه
و تا دێت له ڕێگای جۆراوجۆره‌وه کاریگه‌ری خۆیان داده‌نێن. جێگای سه‌رنجه
به‌شێک له‌وانه‌ی خۆیان به ڕووناکبیر و ڕۆژنامه‌نووس و عیلمانی ده‌زانن
له باشووری کوردستان و هه‌ندێکیش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چوار که‌لیمه
تورکی فێربوون، خۆیان لێ بووه‌ته شاره‌زا له کاروباری تورکیه‌دا و
پشتیوانی ته‌واو له (ئاکه‌په) ده‌که‌ن و پێێان وایه که خوازیاری
چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورده. دیاره ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی که ناویان ناوه
کرانه‌وه‌ی دیموکراسی باسی کوردیشی تێدایه، به‌ڵام چۆن چاره‌سه‌رییه‌ک؟
ئێستا، په‌رله‌مان، سه‌رکۆمار و سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا سه‌ر به پارتی
ئاکه‌په‌ن، به‌ڵام ئایا توانیویانه، یان ویستویانه ته‌نها ماده‌یه‌ک
که له‌به‌رژوه‌ندی گه‌لی کورددا بێت بگۆڕن؟ ئه‌وان به ئاشکرا ده‌ڵێن
که ئێمه ڕێگا ناده‌ین زمانی کوردیی ببێته زمانی فه‌رمی خوێندن و په‌روه‌رده
له باکووری کوردستاندا، ته‌نها ئه‌وه‌ی هه‌یه و نییه ده‌ڵێن کوردیی
ئازاده با له ماڵه‌کانی خۆیاندا قسه بکه‌ن. باشه ئه‌گه‌ر پارتێک
ئاماده نه‌بێت زمانی کوردی ببێته زمانی خوێندن که سه‌ره‌تایترین
مافی مرۆڤه، ئیتر چۆن ده‌توانێت کێشه‌یه‌که چاره‌سه‌ر بکات که ڕیشه‌یه‌کی
هه‌شتا ساڵی هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر وانییه با ئه‌و پسپۆڕانه‌ی کاروباری
تورکیا ئه‌و مادانه‌ی که گۆڕاون له قانوونی ئه‌ساسی تورکیادا دیاری
بکه‌ن.
تورکه‌کان زیره‌کانه سیاسه‌ت ده‌که‌ن و ده‌ڵێن، کوردمان قبووڵه به‌ڵام
(پ.ک.ک)مان قبووڵ نییه، یان ده‌یانه‌وێت وا نیشان بده‌ن که باڵی کۆتر
و باڵی بازه‌کان له نێو (ده.ته.پ) دا هه‌ن، هه‌ندێک ڕۆژنامه‌نووسی
هه‌لپه‌رستی کوردیش وه‌ک تووتی هه‌مان شت ده‌ڵێنه‌وه و له خۆیان
ناپرسن که سه‌ڕه‌ڕای ئه‌و هه‌موو چه‌وساندنه‌وه‌یه، گه‌لی کورد له
باکوور ده‌نگی به (DTP( داوه، ئه‌وانیش ده‌ڵێن به‌بێ (PKK و ئۆجه‌لان)
کێشه‌که چاره‌سه‌ر نابێت، چونکه ئه‌گه‌ر PKK نه‌یه‌وێت که‌س ده‌نگ به‌وان
نادات، ئه‌وه ڕاستییه‌که، ده‌کرێت له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌و پارته قسه
بکرێت و ڕه‌خنه‌ی لێ بگیرێت، به‌ڵام خۆ ناکرێت هه‌ندێک کوردی دۆ نه‌دیو
ئه‌و هه‌موو فیداکارییه‌ی کوردانی باکوور بکه‌نه قووربانی درۆکانی
ئاکه‌په. کاتێک خه‌ڵکی فه‌له‌ستین ده‌نگی بۆ حه‌ماس دا خۆ نه‌چوون پرس
به ڕۆژئاوا و ئیسرایل بکه‌ن که حه‌ماسیان خستبووه لیستی تیرۆره‌وه!
که‌واته ئه‌و ماسته بێ موو نییه! من وای بۆ ده‌چم که تورکیا له‌م
هه‌ژده ساڵه‌ی ڕابردوودا توانیویه‌تی به ڕێگای جۆراوجۆر، هه‌ندێک
کورد به‌لای خۆیدا ڕابکێشێت، ئه‌وه‌یش هه‌مان سایسه‌تی عوسمانیه‌کانه
که ده‌یانگوت ئێمه هه‌موو موسڵمانین، مه‌گه‌ر کردنه‌وه‌ی خوێندنگا و
زانسته‌گی تورکی له هه‌ولێر، له به‌ر خاتری چاوی کورد و جیرانێتییه؟
ئه‌گه‌ر تورکیا یاساکانی خۆی گۆڕیی و ددانی به کورد و مافه سیاسی و
کولتوورییه‌کانیدا هێنا، هه‌ر وه‌ک چۆن ئیسپانیا بۆ باسک و که‌ته‌لۆنییه‌کان
کردی، له حاڵه‌تێکی وادا، ئه‌گه‌ر PKK ڕازی نه‌بوو ئه‌وا با هه‌موو
کورد ببن به سواره‌ی حه‌میدی له دژی ئه‌و پارته.
ده‌وڵه‌تی عێراقی ئێستا له یاسایی بنگه‌یی خۆیدا زۆر مافی کوردی دابین
کردووه و ده‌یان به‌رپرسی کورد پۆستی باڵایان هه‌یه له به‌غدا، به‌ڵام
ده‌بینین چۆن ئه‌و ده‌وڵه‌ته که کورد خۆی به‌شێکه لێی، کێچه‌ڵ به
کورد ده‌کات و ته‌نانه‌ت ڕازیی نابن گوندێکی داگیرکراوی کورد بگه‌رێته‌وه
بۆ ژێر ده‌سته‌ڵاتی حکوومه‌تی هه‌رێم، ئه‌ی که‌وایه خێره، هه‌ندێک
ڕۆژنامه‌نووسی کورد له باشوور که‌وتوونه‌ته شاباشی (ئاک پارتی) و
کاوێژکرده‌نه‌وه‌ی قسه‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی تورک؟
ئه‌و فشه مافه‌ی که تورکیا به کوردی باکووری ڕه‌وا ده‌بینێت، به
چاو ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می به‌عسدا له باشووری کوردستان هه‌بوو، سفره،
که‌چی ئێمه‌ی کوردی باشوور ده‌یان ساڵ چه‌کمان به دژی عێراق هه‌ڵگرتوو،
کارێکی باشیشمان کرد، ئه‌ی که‌وا بێت بۆ ئه‌وه به کورده‌کانی پارچه‌کانی
دیکه‌ی کوردستان ڕه‌وا نابینین که له بچوکترین ماف بێبه‌شن! کوشتنی
حه‌وت سه‌ربازی تورک بووته جێگای مشتومڕی سیاسییه‌کانی باشوور و هه‌ندێک
له رۆژنامه‌نووسان پێیان وایه که ئه‌وه به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست کراوه،
ئه‌ی بۆ له سه‌ر کوشتنی ده‌یان گریلا و تانانه‌ت به دیلگرتنیان و
پاشان ڕه‌می کردنیان، که‌س وه‌ده‌نگ نایه‌ت و ناڵێن ئه‌وه ته‌گه‌ره‌یه
له‌به‌رده‌م ئاشتی و دیموکراسیدا، کاکی شاره‌زای تورکیا بۆ ئه‌وه ده‌بینێ
به‌ڵام لا‌یه‌نه‌که‌ی دیکه نابینێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌وانه له لایه‌ن تورکیاوه، ده‌میان
چه‌ور نه‌کراوه، با هه‌ر هیچ نه‌بێت وه‌کو بێ لایه‌نێک قسه بکه‌ن،
بابایه‌کی سوێدی له دووری هه‌زارن کیلۆمه‌تره‌وه دێته قسه و له‌سه‌ر
کورد ده‌کاته‌وه، که‌چی له‌و پاڵه‌وه کاکی ڕۆژنامه‌نووسی بازبازێنکه‌ر
به هه‌ردوو ده‌ستی چه‌پڵه بۆ ئه‌ردۆغان لێ ده‌دات کاتێک به کوردی
دوو وشه‌ی له ده‌م هاته ده‌ره‌وه. تورکه‌کان ده‌مێکه وتویانه ته‌نها
مافێک که کورد هه‌یبێت له‌و وڵاته‌دا، خزماتکارییه بۆ ئه‌وان، ئێستا
که بیست ملیۆن کورد ئه‌و خزمه‌تکارییه ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه و شه‌ووڕۆژ
له سه‌رهه‌ڵداندان مومکین نییه جارێکی دیکه هیچ لایه‌نێک بتوانێت
کوردی ئه‌و پارچه‌یه‌ی کوردستان به (پارتی کرێکارانی کوردستانیشه‌وه)
په‌سیڤ بکاته‌وه، ڕۆژنامه‌نووسێکی ئێرانی له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کاندا
نووسیبووی: "کێشه‌ی کورد له تورکیا وه‌کو فیلێک که چۆن ده‌یان ساڵ به
زۆر خستبێتته ناو قه‌فه‌زه‌وه وایه، ئێستا (پ.ک.ک) ده‌رگای ئه‌و قه‌فه‌زه‌ی
کردۆته‌وه و هیچ هێزێک نییه جارێکی دیکه بتوانێت ئه‌و فیله بخاته‌وه
نێو قه‌فه‌زه‌که‌وه." با ددان به‌خۆماندا بگرین بزانین فیله‌که چی ده‌کات،
گرنگ ئه‌وه‌یه ناخرێته‌وه ناو قه‌فه‌زه‌که‌وه، تورکه‌کانیش به‌و شێر
و ڕێویی هێنانه‌وه‌یی هه‌ندێک کوردی باشوور دڵیان ئاو ناخواته‌وه، ئه‌گه‌رچی
ئێستا جارجارێک ئه‌وان به کوردی باش وسف ده‌که‌ن، به‌ڵام بیست ملیۆن
کوردی خراپ و تیرۆریستن! هیچ گه‌لێکی ئازدیخواز داوای مۆڵه‌ت له
داگیرکه‌ره‌که‌ی ناکات چۆن خه‌بات ده‌کات، ئه‌گه‌رچی ڕێگای ئاشتییانه
هه‌میشه یه‌که‌م ڕێگا بووه که هه‌ڵیان بژاردوه، به‌ڵام که داگیرکه‌ر
مل نه‌دات بێ‌شک ڕێگای دیکه‌یش ده‌گرنه به‌ر.
kawe35@hotmail.com
|