په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\١٢\٢٠٠٩

ئەنتەرپۆل چووە پاڵ سەنگەری

به‌رگریی لە سیاسەتی تیرۆر و سێداره‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران!

شێرزاد فاتح


ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕژێمی سەرکوت و سێداره‌ی منداڵان و لاوان و ڕابەرانی ئۆپۆزیسێۆنی ئێرانی، لیستێکی لە ناوی ڕابەران و هەلًسوڕوانی (حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری - حیکمەتیست)، داوە بە ئەنتەرپۆل و پێی ڕاگەیاندوون کە ئەم کەسانە لە لایەن دادگای ئێرانەوە داواکرون و دەبێت بدرێنه‌وه ‌ده‌ست کۆماری ئیسلامی ئێران بکرێنەوە. ئەوەی جێگەی نیگەرانی و سەرسوڕمانە ئەوەیە کە ئەنتەرپۆل کۆێرانەو بەبێ لەبەچاو گرتنی ئەوەی کە خودی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕژێمێکی تیرۆریستەو نەک هەر لە ئێران بەڵکو بە ئاشکرا لە هەموو ووڵاتانی دنیاو ئەوروپاش دەستی ئاوەڵایە بۆ تیرۆرکردنی ئۆپۆزیسێۆنی ئێرانی، نموونەش تیرۆرکردنی د. شەرەف کەندی، قاسملۆ، غولام کشاوەرز، سدیق کەمانگەر و...هتد، ئەنتەرپۆل بێ لەبەرچاوگرتنی سیاسەتی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی داواکەی ئەوانی قه‌بوڵ کردووە و لیستی ناو و پۆستەری ئەو ڕابەرانەی ئۆپۆزیسێۆنی لەسەر سایتی خۆیان بڵاوو کردۆتەوە، بەمەبەسەتی کارکردن وجێبەجێ کردنی داواکەی کۆماری ئیسلامی ئێران. ئەنتەرپۆل لەبری ڕەتکردنەوە و ڕیسواکردنی داواکەی کۆماری ئیسلامی، کەچی بە ئاشکرا چووتە سەنگەری به‌رگریی لە سیاسەتی تیرۆر و سێداره‌ی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.


ئەم کەسایەتییانە هەموو کەسانی سیاسی و ناسراوی ئۆپۆویسێۆنی ئێرانی و کۆماری ئیسلامین، ئەمەنانە مێژوویەکیان هەیە لە خەبات لە دژی ئەم ڕژێمە، ئەم مرۆڤانه‌ ساڵەهایە بەهۆی هەڵسوڕانی سیاسیانەوە ئەم ڕژێمە به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێ، ئێستا چ شتێک لەوە ڕیسواترە کە تاوانی تیرۆریستیان بۆ داده‌تراشرێت و ئەنتەرپۆلیش بەوپەڕی نابرپرسییه‌وه‌ ئەم تۆمەتە پووچ و ڕیسوایە قه‌بوڵ ئەکات! ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە کە ئەنتەرپۆل دەیکات و مه‌ترسییه‌کی گەورەیە بۆ سەر ئۆپۆزیسێۆنی ئێرانی و ده‌بێت مایەچووچ بکرێتەوە.


وێڕای مەحکومکردنی ئەم هەڵوێستەی پۆلیسی نێودەولەتی (ئەنتەرپۆل)، پێویستە ئەنتەرپۆل داوای لێبوردن لەو که‌سه‌ ئۆپۆزیسێۆنانەی کۆماری ئیسلامی بکات و خۆی نەکات بە ئامێرێک بە دەستی کۆماری ئیسلامی تیرۆریستی ئێرانەوە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سیاسەتە دڕندە و دژه‌ مرۆییه‌کانی.


شکست و ڕیسوای بۆ ڕژێمی سێداره‌ و تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی و هاوکارانیان.
_________________________________
* بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵان.

 


24ی دیسێمبه‌ری 2009