١٠\٤\٢٠١١
عه‌قڵ (Mind)!!

حه‌مید عه‌زیز
عه‌قڵ وشه‌یه‌که بۆ وه‌سف کردنی ده‌ماغ یان مێشکی مرۆڤ به‌کاردێت
له‌کاتی فه‌رمان و ئاگالێبووندا له‌کاتی درک و هه‌ست و جوڵه‌دا
به‌تایبه‌ت له‌کاتی گفتوگۆ‌و بیرکردنه‌وه‌و زیره‌کی و که‌سایه‌تی و
له‌بیرنه‌چوون و گریان و پێکه‌نین و .. هتد . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
که‌هه‌ندێک له‌ئاژه‌ڵانیش که‌م تازۆر خاوه‌نی عه‌قڵن به‌ڵام له‌ناو
هه‌موو زینده‌وه‌راندا ئه‌م وشه‌یه زیاتر ئاده‌میانه‌یه‌و بۆ مرۆڤ
به‌کاردێت .
سه‌رده‌مانێک بیردۆزه عه‌قڵی یه‌کان و هه‌ندێک له‌شیکاری و باس و بابه‌تگه‌لێکی
زانستیانه که‌گه‌ڕاوه به‌دوای عه‌قڵ و سه‌رچاوه‌که‌یدا ده‌توانین ئه‌و
پرسیارانه بکه‌ین که‌عه‌قڵ چۆنه‌و له‌کوێ وه هاتووه‌و له‌چی په‌یدابووه
.؟. ده‌توانین بڵێین مێژوی ئه‌م باسانه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می
ئیفڵاتون و ئه‌ره‌ستۆ . له‌سه‌رده‌می کۆندا عه‌قڵ و ڕۆح به‌نزیک و
هاوڕای یه‌کیان زانیووه به‌ڵام زانستی نوێ ده‌ریخستووه که‌عه‌قڵ
ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ده‌رون زانی یه‌وه هه‌یه .
له‌و فه‌یله‌سوفه دیارانه‌ی که‌گرنگییان به‌بابه‌تی
عه‌قڵ داوه جۆرج بێرکلی له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا زۆر کار‌و بۆچوونی هه‌بووه
له‌باره‌ی عه‌قڵه‌وه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش باوه‌ڕی به‌وه نه‌بووه که‌ئه‌م
بوون و ژیانه له‌ماده دروست بووبێت که‌چی له‌م سه‌رده‌مانه‌ی
ئێستاماندا زۆرێک له‌فه‌یله‌سوف و خه‌ڵکانی ڕۆشنبیر ڕه‌خنه‌یان لێی هه‌بووه‌و
هه‌یه . یه‌کێکیتر له‌و زانایانه تۆماس هنری یه که‌قوتابی داروین
بووه‌و ڕه‌خنه‌ی له‌جۆرج بێرکلی گرتووه . زانای به‌ریتانی تۆماس هویز
به‌هه‌مان شێوه ڕاووبۆچونی جیاوزی هه‌بووه له‌سه‌ر بابه‌تی عه‌قڵ به‌شێوه‌یه‌کی
فراوان . سیگموند فروید زانایه‌کی ده‌رونیی سه‌ده‌ی بیسته‌مه زۆر
گرنگی داوه به‌بواری عه‌قڵ و ده‌رون زانی و زانای گه‌وره دوگلاس
هوفستداتر به‌شێوه‌یه‌کی زۆر فراوان باسی مێشک و زیره‌کی ده‌ستکردو عه‌قڵی
کامڵ ده‌کات .
ده‌توانین بڵێین عه‌قڵ هۆی جوان کردنی ژیانه هۆی نه‌خشه‌و پلان و به‌ره‌و
پێش چوونی هه‌موو په‌ل و پۆکانی ژیان و بوونه که‌چی هه‌ر هه‌مان عه‌قڵی
ئاده‌میزاده که‌هه‌ڵه‌ی مێژوویی کردوه‌و ژیان و مرۆڤی هاڕیووه به‌سه‌ریه‌کدا
بۆنمونه هه‌ڵه‌و جه‌نگ و ماڵوێرانی زۆر وه‌کو جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و
دووه‌می به‌رپا کردووه هه‌ربۆیه له‌هه‌مان کاتداو هه‌مان عه‌قڵی
دروست که‌ری ئه‌م پێشکه‌وتن و بوونه که‌ژیانی له‌سه‌رپێ ڕاگرتووه به‌هه‌مان
شێوه‌ی دروست کردنی هۆی وێران کردنێتی . ئه‌گه‌ر له‌گرنگی عه‌قڵ تێبگه‌ین
واتای ژیان به‌خشین تێده‌گه‌ین که‌چی له‌هه‌مان کاتدا عه‌قڵی ته‌کنه‌لۆجیای
نوێ ژیان خۆش و ئاسان ده‌کات به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و باشه‌یه وێران ده‌کات
و ژینگه‌ش پیس ده‌کات و له‌هه‌مان کاتدا ته‌کنه‌لۆجیا که‌عه‌قڵی نوێی
سه‌رده‌مه بێ‌کاری و چینی هه‌ژاران پتر ده‌کات و سه‌رمایه‌دارانی دنیا
ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌کات .
مرۆڤ که‌به‌ژیرترین بونه‌وه‌ر ناسراوه‌و خاوه‌نی عه‌قڵی مه‌زنه‌و ئه‌م
عه‌قڵه‌ی که‌ئێستا باسی ده‌که‌ین ئه‌و خاوه‌نێتی .. !! . که‌چی خودی
مرۆڤ خۆی بوه‌ته هۆی خراپ کردن و پیس کردنی ژیان و ژینگه‌و .. هتد به‌وته‌ی
زانایان چه‌ند سه‌د ساڵێکمان ده‌وێت دوای نه‌مانی مرۆڤ بۆ پاک بوونه‌وه‌ی
ژینگه به‌ته‌واوی .
مرۆڤی ژیر خاوه‌نی عه‌قڵێکی پاکه بۆیه له‌م جۆره بیر‌و عه‌قڵه‌دا
فڕوفێڵ و درۆ که‌مه یان بوونی نی یه چونکه له‌ڕاستیدا مرۆڤه گێل و
ناته‌واوه‌کان درۆ‌و تاکتیکیان به‌هێزتره له‌مرۆڤه ژیره‌کان یان کامڵه‌کان
هه‌ربۆیه گه‌وره زانای ئه‌ڵمانی ئه‌نیشتاین که‌کاتێک پشیله‌که‌ی
بێچوو ده‌کات پێنج کون دروست ده‌کات له‌دیواری نێوان خۆیی و پشیله‌کاندا
بۆ هاتوو چۆیان له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر ئه‌وه ئێمه بوینایه ته‌نها یه‌ک
کونمان بۆ پشیله‌کان دروست ده‌کرد .
کاری عه‌قڵ ئه‌وه‌یه که‌ڕۆح و جوڵه ده‌کاته ئاسنێکی بێ گیانه‌وه
ئیشی عه‌قڵ ئه‌وه‌یه که‌ده‌نگی مرۆڤه‌کان به‌هه‌زاران کیلۆمه‌تر دوور
له‌یه‌ک ئه‌گه‌یه‌نێت ئیشی عه‌قڵ ئه‌وه‌یه چه‌ند سه‌عات ڕێ و کاری چه‌ند
ڕۆژیمان بۆ ده‌کاته چه‌ند خوله‌کێک . هه‌روه‌ها کاری عه‌قڵ دۆزینه‌وه‌و
بینینه له‌ناو نه‌بینیندا یان بینین له‌تاریکیدا یان تاریک بوون له‌ڕوناکیداو
.. هتد .
عه‌قڵ هزرو لێکدانه‌وه‌و هۆش و بیره واتای وردبوونه‌وه‌و تێڕامانه
له‌بوون و ده‌وروبه‌ری ئاده‌میزادو سروشت و زینده‌وه‌رانی تردا بۆیه
سه‌عاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌موو ساته‌کانی ژیان و ده‌ستی ڕێکخستنی هه‌موو
په‌لوپۆکان و به‌ری داری به‌ره‌و پێشڤه‌چوونی ژیانی ئاده‌میزاده . که‌واته
ده‌توانین بڵێین بۆ مرۆڤایه‌تی به‌گشتی عه‌قڵ خۆی سه‌رچاوه‌ی فه‌لسه‌فه‌و
تێڕوانین و بیرکردنه‌وه‌و داهێنانه بۆیه ده‌ماغیش به‌شێوه زانستی یه‌که‌ی
تێکه‌ڵه له‌دروست بوونی خۆی و عه‌قڵ و چه‌نده‌ها ملیۆن تاڵه ده‌مارو
خانه‌ی بیر‌و هزرو له‌بیرچوون و له‌به‌رکردن و له‌کارهایه‌کی زانستیانه‌ی
ئاڵۆز دروست بووه بۆیه جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه که‌خودایه‌ک هه‌یه ئه‌م
مه‌کینه گۆشتینه هه‌ستیاری و ژمێریاریه‌ی دروست کردووه ئه‌مه‌ش به‌واتای
ئه‌وه‌یه که‌خودا ژیان و بوونی داوه‌ته ده‌ست مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی خۆی
بۆیه له‌ڕۆژئاوادا به‌کاردێت و مرۆڤه‌کان خۆیان کاری پێده‌که‌ن له‌ڕۆژهه‌ڵاتیش
دراوه‌ته‌وه ده‌ست خودا خۆی .. !! . زۆربه‌ی زانایانیش پێیان وایه که‌عه‌قڵ
خۆی خودی خودایه‌و هه‌ندێکیشیان له‌مه‌زنیی و جوانی عه‌قڵه‌وه ده‌ڵێن
ئه‌وه به‌ڵگه‌ی بوونی خودا خۆیه‌تی به‌ڵام لێره‌دا ئه‌م باسه کۆتایی
پێده‌هێنم چونکه له‌م کورته وتاره‌دا باسه‌که‌مان ئه‌وه نییه.
عه‌قڵ هۆش و بیری زینده‌وه‌رانه له‌پێش هه‌موویانه‌وه به‌پله‌ی یه‌که‌م
مرۆڤایه‌تی یه چونکه ئه‌م بوونه ده‌یسه‌لمێنێت که‌عه‌قڵ هۆکاری که‌ڵه‌که‌بووی
مێژوو شارستانی یه‌تی ئاده‌میزاده که‌ئه‌مانه‌و زۆر کاری تریش عه‌قڵ
دروستی کردوون بۆیه زینده‌وه‌رانی تر ئه‌و شارستانی یه‌ت و مێژووه‌یان
نی یه که‌هه‌رچه‌نده بوونیان له‌پێش مرۆڤایه‌تی یه‌وه هه‌بووه
چونکه بوونی عه‌قڵ به‌و شێوه‌یه‌ی له‌مرۆڤدا هه‌یه له‌زینده‌وه‌رانی
تردا بوونی نی یه ته‌نها به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م نه‌بێت بۆیه له‌چوار
ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه که‌سه‌رده‌می مرۆڤی نێندرتاڵ بووه ئاژه‌ڵانی
وه‌کو دایناسور له‌پێش مرۆڤه‌وه هه‌بوون چونکه به‌دروست بوونی مرۆڤه‌کان
ئه‌وانیش دووای چه‌ند ساڵێک نه‌ماوون .
عه‌قڵ و جوانی!!
جیاوازی عه‌قڵ و جوانی له‌وه‌دایه که‌عه‌قڵ ده‌ستکه‌وتێکی هه‌میشه‌یی
یه‌و جوانی به‌رهه‌م و سروشتێکی کاتی یه بۆیه عه‌قڵ گرنگی خۆی هه‌یه‌و
له‌پێش هه‌موو وه‌سفه‌کانی تری مرۆڤایه‌تی و کاره سه‌خته‌کانێتی چونکه
ئه‌م بوونه‌ی که‌هه‌یه عه‌قڵ سه‌رپه‌رشتی ده‌کات و به‌ڵکو عه‌قڵ به‌جوانی
و به‌به‌رنامه ده‌یبات به‌ڕێووه .
جوانی فه‌نتازیای ژیانه سروشتی جوانیی هه‌میشه خود ویسته بۆیه عه‌قڵیش
هاوڕاو دۆسته له‌گه‌ڵ جوانیدا بۆیه زۆرجاران خودی عه‌قڵ جوانیی
دروست ده‌کات وه‌کو فه‌نتازیاو کاری هه‌ستیاریی و حه‌زی مه‌ده‌نیانه‌ی
ئه‌مڕۆ که‌جوانکاری و باڵابه‌رزی شارستانی یه‌تی دنیا ده‌رده‌خات که‌هه‌مووی
کاری عه‌قڵه .
عه‌قڵ و جوانی دوو وشه‌ی زۆر گرنگ و بنیاتنه‌رو پایه‌کانی ژیانن چونکه
ئه‌م دوو وشه‌یه هه‌وێنی که‌ره‌سته‌ی دروست بوونی بوونه‌وه‌رانی زرنگ
و هۆشمه‌ندو خاوه‌ن هه‌ستن بۆیه کارکردن له‌سه‌ر ئه‌م جۆره که‌ناڵه
گه‌وره‌یه دیاره‌و گرنگیی خۆی هه‌یه‌و جێی سه‌رنج پێدان و هه‌ڵوه‌سته
له‌سه‌ر کردنه . عه‌قڵ واتای جوانی و ڕێکخستن و پاراستنی ژیانی ئاده‌میزادو
جوانیش واتای ده‌ست و خه‌تی عه‌قڵانییه‌ت له‌جوانی یه‌کی دروستکراودا
وه‌کو ته‌کنه‌لۆجیاو شارستانییه‌ت و .. هتد .
زۆربه‌ی زۆری فه‌یله‌سوفه‌کانی یۆنانی ( 500
پ.ز ) زۆر له‌سه‌ر ئه‌م دوو ته‌وه‌ره گرنگه قسه‌یان هه‌بووه‌و به‌تایبه‌ت
ده‌سته‌واژه‌ی یه‌که‌میان که‌عه‌قڵه قسه‌و شیکاری له‌سه‌ر کراوه‌و
کاری بیریی و بیردۆزه‌یی و فه‌لسه‌فیانه‌ی لێ ئه‌نجام دراوه وه‌کو فه‌لسه‌فه‌ی
عه‌قڵ که‌ئه‌کاته گرنگی و کاری بیرکردنه‌وه له‌به‌کارهێنانی وردبینی
له‌هۆش و بیری ماتماتیکیانه‌ی بونه‌وه‌ری خاوه‌ن عه‌قڵ یان عه‌قڵی فه‌لسه‌فه
که‌ئه‌کاته مرۆڤه هۆشمه‌ندو زیره‌که‌کان که‌هه‌میشه پرسیاریان له‌لا
دروست ده‌بێت و به‌دواداچوون ده‌که‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره
قورسه‌کان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی که زۆر گرنگ و وردن و
وه‌ڵامیان لای هه‌موو که‌سێک نی یه یان وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی که‌هه‌تا
ئێستا مه‌حاڵ بوه‌و عه‌قڵی که‌سی ئاسایی په‌ی پێ نه‌بردوه بۆیه سه‌رچاوه‌ی
ژیانی مرۆڤ له‌ڕوی به‌رده‌وامیی و به‌خته‌وه‌ری و ئاسانکاری یه‌وه عه‌قڵه
. له‌و فه‌یله‌سوفه ناودارانه‌ی یۆنان که‌زۆرترین باس و شیکاری و قسه‌کردنیان
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بووه ( سوقرات و ئه‌رستۆو ئه‌فلاگون ) بووه .
فه‌لسه‌فه‌ی بوونی عه‌قڵ و هزر گه‌یشتن به‌ئامانجه عه‌قڵانیه‌کان له‌پێناوی
خزمه‌تی سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی و پێشکه‌وتنه‌کانێتی بۆیه ئه‌م به‌ش و
گیانه هه‌ستیاریه‌ی ئاده‌میزاد له‌سه‌روی هه‌موو کاره‌کانه‌وه‌یه که‌مرۆڤایه‌تی
کردویه‌تی و به‌کاری هێناوه به‌مه‌به‌ستی ئاسانکاری و پێشکه‌وتن و عه‌داله‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌کسانی و ماف و خۆشبه‌ختی ژیانه له‌پێناوی به‌رده‌وام
بوونێکی مه‌ده‌نیانه‌ی مرۆیانه‌یه که‌به‌شێوه‌یه‌کی ساده‌و هه‌ست به‌تام
و چێژی ژیان کردنه له‌ڕووی شانازی به‌خۆکردنه‌وه به‌رده‌وام بێت .
ئه‌م دوو وشه‌ی عه‌قڵ و جوانی یه دوو دنیای زۆر نزیکن له‌یه‌کتره‌وه‌و
هه‌ندێک جار ته‌واوکه‌ری یه‌کترن و که‌چی له‌هه‌مان کاتدا زۆر دوورن له‌یه‌کتره‌وه
. له‌وه‌ی یه‌که‌میاندا دوو ماده‌ی یان دوو ڕه‌نگی گونجاون له‌پێناوی
دروست کردنی تابلۆیه‌کی جوانی پڕواتاو له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌کاری هونه‌ریانه‌دا
خۆی نمایش ده‌کات چونکه هه‌رشتێک له‌م که‌ون و بوونه‌دا هه‌بێت عه‌قڵی
تێدابێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جوان بێت ئه‌وه بۆخۆی ده‌بێته هاوکێشه‌یه‌کی
پارسه‌نگ و گفتووگۆی جیاواز هه‌ڵناگرێت .
ئه‌وی دووه‌میان که‌وتمان عه‌قڵ و جوانی
دوورن له‌یه‌کتره‌وه به‌و مانایه‌یه که‌عه‌قڵ خۆی جوانه به‌ڵام
جوانی هه‌ندێ کات عه‌قڵ نی یه به‌واتایه‌کیتر وه‌کو نوسه‌ری به‌ناوبانگی
ئیرله‌ندی ( برناردشۆ 1856- 1950 ) ده‌ڵێت : ( هه‌موو عاقڵێک جوانه به‌ڵام
هه‌موو جوانێک عاقڵ نی یه ) .
عه‌قڵ ده‌سته‌واژه‌یه‌که به‌کارهێنانی له‌زینده‌وه‌رزانیدا زیاتر بۆ
مرۆڤ و به‌مه‌رامی وه‌سفیی به‌کاردێت یان ئاوه‌ڵناویی بۆ هه‌ر شتێک که
وریایی و بیری تێدا بێت بۆبه‌کارهێنانی ئیش و فه‌رمانه‌کانی ڕۆژانه ده‌بێت
که‌مێشکی مرۆڤ ده‌یکات له‌کاتی کار‌و ئاگالێبووندا بۆنمونه وه‌کو : (
گفتووگۆکردن ، زیره‌کی ، ڕۆیشتن ، که‌سایه‌تیی ، بیرکردنه‌وه ، له‌بیرمانه‌وه
، له‌به‌رکردن و .. هتد ) . فه‌لسه‌فه‌و تێگه‌یشتنی عه‌قڵ په‌یوه‌ندی
به‌بیروباوه‌ڕو کلتورو ئاینه‌وه نی یه بۆیه له‌و سه‌رده‌مه‌داو له‌یۆنانی
کۆندا عه‌قڵ به‌هێزبووه گه‌ڕاوه به‌دوای ئه‌وه‌ی که‌دنیا له‌چی پێک
هاتوه .؟. زه‌وی له‌سه‌رچی ڕاگیراوه .؟. ئه‌م که‌ونه کێ دروستی
کردوه‌و پرسیارگه‌لێکی زۆر که‌عه‌قڵ دروستی ده‌کات .؟. ئه‌گه‌ر مرۆڤ عه‌قڵی
لێبسه‌ندرێته‌وه وشه‌ی مرۆڤبوونیشی نامێنێت و له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵانی تردا
جیاوازی ناکرێت و هه‌موو ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ سروشت و ئه‌گه‌ر عه‌قڵ
بوونی نه‌بوایه ئیدی ئه‌م بوون و ژیانه‌ی که‌هه‌یه نه‌ده‌بوو ئه‌و
کۆشک و ته‌لارو ڕێگه‌وبانانه‌ش نه‌ده‌بوو مێژووش بوونی نه‌ده‌بوو جه‌نگ
و ماڵ وێرانیش نه‌ده‌بوو شارستانیه‌تیش نه‌ده‌بینرا بۆیه هه‌موو له‌سروشتدا
وه‌کو ئاژه‌ڵی کێوی پێکه‌وه ده‌ژیاین به‌ڵام له‌باتی جه‌نگی ماڵ
وێرانکه‌ره‌و داگیرکاری له‌ئه‌نجامی غه‌ریزه‌ی برسێتی یه‌کترمان ده‌خوارد
به‌ڵام تاوانبار نه‌ده‌بووین وه‌کو ئێستا که‌غه‌ریزه‌ی هێزو ده‌سه‌ڵات
و سه‌روه‌ت و ماڵ و سامان وامان لێده‌کات یه‌کتر بخۆین .
جوانیی (Beauty)!!
جوانی پێچه‌وانه‌ی سیفه‌ته‌کانی عه‌قڵه ئه‌گه‌ر ئه‌و جوانی یه ده‌ستکرد
بێت بۆیه ئه‌مه ئاوه‌ڵناوێکی سروشتی یه‌و ماندوبوونی مرۆڤی زۆر ناوێت
وه‌کو عه‌قڵ به‌ڵام ئه‌گه‌ر جوانیی عه‌قڵی هه‌بوو یان عه‌قڵی تێدابوو
جوانتره‌و هه‌ردووک به‌یه‌که‌وه جوانتر‌و باشتر ده‌کات و دیمه‌نێکی عه‌قڵانی
یه‌ت پیشان ده‌دات که‌ڕوخساری جوانیی و مرۆڤبوونیمانه . عه‌قلیش به‌هه‌مان
شێوه ئه‌گه‌ر جوانیی له‌گه‌ڵدابێت زۆر باش و جوانتری ده‌کات و هه‌روه‌ک
پێکه‌وه دنیایه‌کی باش و دڵگیرو پێشکه‌وتوو دروست ده‌که‌ن . جوانی
دوور له‌عه‌قڵ شتێکی کاتی یه‌و په‌سه‌ند نی یه چونکه هه‌موو شتێک له‌م
ژیانه‌دا ته‌مه‌نی هه‌یه‌و جوانیش که‌مترینی به‌ر ده‌که‌وێت له‌کات و
خۆ نمایش کردندا به‌ڵام عه‌قڵ ته‌مه‌نی درێژتره له‌جوانی و خودی عه‌قڵانی
یه‌ت جوانی دروست ده‌کات و بنه‌مای ژیان و بوونه بۆ مرۆڤایه‌تی بۆیه
جوانییه‌ک عه‌قڵی تیدا نه‌بوو بنه‌مای هزرو تێڕوانینی عه‌قڵیانه‌ی
نابێت چۆن عه‌قڵ دروستکه‌رو وێرانکه‌ره به‌هه‌مان شێوه ئه‌م که‌ونه
به‌هه‌موو سروشت و بوونه‌وه‌رانی یه وه عه‌قڵ ده‌یپارێزێت . که‌واته
جوانی کاتی یه‌و عه‌قڵ هه‌میشه‌یی یه به‌یه‌که‌وه جوانن و هه‌ندێکجار
دوور له‌یه‌کتر جوانترن که‌چی نزیک بوونه‌ویان له‌یه‌کترو به‌یه‌که‌وه
جوانتریان ده‌کات . لێره‌دا زیاتر باسی ئه‌و جوانی یه سروشتی یه ده‌که‌ین
که‌ئاده‌میزاد له‌سروشته‌وه وه‌ریگرتووه وه‌کو سیفه‌ته جوانه‌کانی
ئاده‌میزادو سروشت و زینده‌وه‌رانی تر به‌ڵام جوانی یه‌کی ده‌ستکرد خۆی
له‌خۆیدا عه‌قڵه بۆیه که‌متر باسی ئه‌و به‌شه ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌م به‌شه‌ی که‌باسی ده‌که‌ین به‌راورد کردن بێت به‌عه‌قڵ و کاری عه‌قڵانی
یه تی مرۆڤ خۆی بێت .
لێره‌دا به‌گشتی باسی عه‌قڵ و جوانی ده‌که‌ین له‌مرۆڤدا به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر
عه‌قڵ سیفه‌تی جوانیی له‌گه‌ڵ نه‌بوو یان ئه‌گه‌ر جوانیی عه‌قڵی له‌گه‌ڵ
نه‌بوو .. !! .
له‌ڕاستیدا عه‌قڵ و جوانی دوو سیفه‌تی دۆست و دوو ڕووی جوانی ڕوخساری
مرۆڤن بۆیه هه‌ردوکیان به‌یه‌که‌وه ته‌واوکه‌ری یه‌کن و تابلۆیه‌کی
جوانی ئاده‌میزادیین له‌هه‌موو ڕویه‌که‌وه . مرۆڤ بۆخۆی به‌سروشتی خۆی
که‌سی جوانی خۆش ده‌وێت به‌هه‌مان شێوه که‌سی عاقڵ و ژیریشی له‌لاپه‌سه‌نده
.
ئه‌گه‌ر عه‌قلێک جوانیی له‌گه‌ڵ نه‌بوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ک گرنگی خۆی له‌ده‌ست
نادات به‌ڵام ئه‌گه‌ر جوانیی له‌گه‌ڵ بێت په‌سه‌ندتره له‌هه‌ندێ
بارداو ئاسایی یه له‌هه‌ندێ کاتدا که‌له‌گه‌ڵی نه‌بێت چونکه عه‌قڵ
سیفه‌تێکه ده‌بێت گرنگ بێت زیاتر وه‌ک له‌وه‌ی جوان بێت بۆیه له‌عه‌قڵدا
زرنگیی ده‌بینرێت به‌ڕێژه‌یه‌کیش جوانیی ده‌بینرێت . له‌عه‌قڵدا بوون
هه‌یه نه‌ک نه‌بوون له‌عه‌قڵدا نادیار ده‌بینرێت خۆ دۆزینه‌وه‌و
دروستکه‌رو دروستکراو ده‌بینرێت و ده‌دۆزرێته‌وه . به‌ڵام کێشه‌که
لێره‌دا بۆ ئاده‌میزاد ئه‌وه‌یه که‌جوانیی ته‌نها بێت و عه‌قڵ هاوڕای
نه‌بێت له‌و کاته‌دا خودی جوانیی خۆی لاوازه‌و ورده ورده ده‌پوکێته‌وه‌و
ئه‌و جوانی یه‌ی هه‌یه‌تی له‌ده‌ستی ده‌دات و جوانیی سروشتیش به‌ته‌نها
هیچ زانستێکی تێدا نی یه . له‌ژیانی مرۆڤایه‌تیدا عه‌قڵ سه‌رچاوه‌ی هه‌موو
کاروباره‌کانی ئاده‌میزاده‌و گرنگه‌و ڕێگه‌و نه‌خشه ڕێگه‌ی ژیانی
باشتر‌و ئاسووده‌تر ده‌به‌خشێته ئاده‌میزادو سه‌رچاوه‌ی ته‌کنه‌لۆجیاو
خۆشگووزه‌رانی مرۆڤه‌کانیشه به‌ڵام جوانی ته‌نها شتێکی کاتی یه‌و ته‌نها
بۆ هه‌ندێ کاری ژیانن گرنگی خۆی هه‌یه‌و ئه‌ویش هه‌ر کاتی یه‌و سوودو
به‌رژه‌وه‌ندی گشتی تێدا نی یه .
دایڤید هیوم ( 1711/1776 ) گه‌وره فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی ده‌ڵێت : (
عه‌قڵ کۆیله‌ی خواسته‌کانه ته‌نها له‌بیرکاریدا نه‌بێت ) . مه‌به‌ستیش
له‌م ڕسته‌یه‌ی هیوم ئه‌وه‌یه که‌مرۆڤ هه‌ندێک کاری نه‌ویستیش ده‌کات
یان کارێکیش ده‌کات له‌گه‌ڵ ئاستی عه‌قڵیی خۆیدا ناگونجێت و یه‌ک
ناگرێته‌وه به‌ڵام ده‌یکات ئه‌وه له‌و که‌ته‌دا عه‌قڵ ده‌بێته کۆیله‌ی
حه‌زه‌کان یان به‌ندی ویسته‌کانی مرۆڤ خۆی . زۆرجار مرۆڤ کارێک ده‌کات
و دووایی لێی په‌شیمانه یان ئه‌و کاره خۆشه‌و دووایی یه‌که‌ی ناخۆشه
مرۆڤ خۆیشی ده‌زانێت که‌ئه‌و کاره‌ی ده‌یکات ئه‌نجامه‌که‌ی چی یه که‌چی
ده‌یکات و .. هتد .
بیرم التونسی ( 1893) ( به‌یرام ئه‌لتونسی ) گه‌وره شاعیری میسری له‌باره‌ی
جوانی یه‌وه ده‌ڵێت : دڵ عاشقی هه‌موو جوانێکه ، ئه‌مه ناونیشانی هه‌ڵبه‌ستێکی
شاعیره که‌گۆرانی بێژی گه‌وره‌ی میسری ( ام کلپوم 1898/1975 ) ( ئوم
که‌لپوم ) له‌ساڵی 1972 دا کردویه‌تی به‌گۆرانی .
جوانی یه‌ک جار جوانه یه‌ک تابلۆ‌و یه‌ک وتن و یه‌ک دنیا‌و یه‌ک واتایه
به‌ڵام عه‌قڵ هه‌موو ئه‌و سیفاتانه‌ی جوانی یه که‌هه‌موو ژیان به‌لێپرسراوێتی
داده‌پۆشێت و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات . جوانی ژیانه که‌چی عه‌قڵ به‌ڕێوه‌ی
ده‌بات بۆیه عه‌قڵ هه‌میشه سه‌رتۆپکی جوانی یه کانی ژیان و بوونه
.
عه‌قڵ جوانی یه ژیان و خۆشه‌ویستی و به‌رده‌وام بوون دروست ده‌کات به‌ڵام
جوانی ته‌نها فه‌نتازیایه‌کی کاتی و ڕوویه‌کی ئه‌مڕۆیی هه‌یه‌و سبه‌ی
ئه‌و ڕووه جۆرێکیترو بینینێکی تری هه‌یه . عه‌قڵ داهێنانه پێشکه‌وتنه
مه‌ده‌نی یه‌ته مرۆڤایه‌تییه.
ماڵپه‌ڕی حه‌مید عه‌زیز
|