په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

ئەقلیەتى سیاسەتى تورکیا دووبارەیە و وەڵامى کوردانیش هەشیارانەیە.

بێوار کوردى 

 

ئەمرۆ لە باکورى کوردستان و تورکیا دا حکومەتەکەى ئەکەپە بە ئەقلیەتێکى دیماگۆژى هەلساوە بۆ لەناو بردنى ئەم دەسکەوتانەى گەلى کوردمان کە سالەهایە خەبات و قوربانى بۆدەدا، پیلانەکانى پارتى دادو گەشەپێدان لە سەرگەلى کورد لە هەموو پیلانەکانى ترى حکومەتە یەک لەدوایى یەکەکانى تورکیا هەستیار ترە، کە بەشێوەیەکى میانڕەوانە ڕووى لەگەلى کورد کردووە پێیان دەلێت، کە چارەسەرى کێشەى کورد لە تورکیا دا ئەرکى ئێمەیە و ئێمە ئەم کێشەیە بەکێشەى هەرەگەورەى تورکیا دەزانین و چارەسەر کردنى ئەرکێکى نیشتمانیە، لەبەرامبەر ئەمەش دا بەڕۆژى رووناک پێداگرى لەسەر درێژە پێدانى ئۆپه‌راسیۆنەکان دەکات لەسەر گەلى کورد، واتا حکومەتەکەى (ئەکەپە) لەبەرچاوى کامیراکاندا دووڕوویی خۆیى نیشان دەدات، جارێک دەلێت ئێمە نامانەوێت دایکان بگرین ،و جارێکى تر دەڵێن ئێمە لەبەرامبەر تیرۆر بەردەوامین لەسەر ئۆپه‌راسیۆنەکانمان. ئەوەش ئەم پرسیارە دێنێتە پێشەوە کە ئەگەر ئێوە ناتانەوێت دایکان بگرین ئەى چیبکه‌ن؟ کاتێک کورەکانیان دەکوژریت لە بەردەوام بوونى ئۆپه‌راسیۆنەکانتان.! ئەم قسەیەى حکومەتەکەى (ئەکەپە)، وەکو ئەوە وایە کە بڕیارى دەرهێنانى گورچیلەى داوە بەڵام نایەوێت خوێن بڕیژیت. بۆیە ناتوانرێت ئەمە بەچارەسەر ببینین کە حکومەتەکەى (ئەکەپە) پەیڕەوى دەکات بۆ چەواشەکردنى گەلى کورد.

 

حکومەتەکەى (ئەکەپە) نیازى دابڕانى گەلى هەیە، لە راستەقینەکانى خۆیى بەناوى چارەسەرى نیشانى خەلک دەدات ئەوەش ئەوە نیشان دەدات، کە گەلى کورد گەیشتۆتە ئاستێکى هەستیار کە حکومەتەکەى (ئەکەپە) هەولى چەواشەکردنى گەل دەدات. ئەم پیلانەش کە ئەوان دایان ڕیشتووە بۆسەرکوت کردنى تەواوى کوردە ،لەهەموو پارچەکانى تر، چونکە هەموومان دەزانین کە لە دیدەنى داگیر کەران کوردستان، لە هەرپارچەیەک دا کورد لەپێشکەوتن دابێت هەموو داگیر کەرانى کوردستان دەکەونە بەر پیلان دارێشتن بۆ سەرکوت کردنى ئەم پێشکەوتنە ، واتا کورد لەهەر پارچەیەکى کوردستان لە دیدەى داگیرکەران کێشەى ئەوە. چونکە هەموو داگیر کەران ئەم راستیە باش دەزانن کوردستان یەک پارچەیەو جیا ناکرێتەوە، بەلام ئەمرۆ هەندێک هیزى سیاسى لەکوردستاندا نەک ئەو ڕستیە نازانن بەلکو بەژدارن لە پاکتاوکردنى کورد.

 

حکومەتەکەى (ئەکەپە) لەبەرامبەر ئەو چارەسەریە دا جێبەجێ کاره‌، واتا ئەم پیلانە دارێژراوى تەواوى نکۆلى کەرانى کوردستان و داگیر کەرانى کوردستان کە پارتى دادو گەشەپێدان جێ بەجێى دەکات. هەلساوە بەو کردارە ،ئەوەش لەسەرەتاى سەرکەوتنى پارتى کۆمەلگایى دیموکراتى، لە هەلبژاردنەکانى شارەوانى بەسەر پارتى داد و گەشە پێدان دەستى پێکرد کە هەموو داگیرکەران و نکۆلى کەرانى کوردستان، کەوتنە بەر دارشتنى پیلان بەسەر نەتەوەى کورد بۆ سنوردارکردنى ئەم دەسکەوتانە. سەرەتا هەولى دوورخستنەوەى DTPدرا ، بەڵام نەیانتوانى کە ئەم پیلانەى خۆیان بگەینە ئامانج، چونکە نەتوانرا بشاردرێتەوە، لەبەرامبەردا گەلیش دەستى بە نشاندانى نارەزایەکانى خۆیى کرد. بۆیە کەوتنە بەر رەخنەى توندى ڕایى گشتى و فەشەلى سیاسى. ئەوەش بە سەرکەوتنى DTP بینرا ، واتا لەم پیلانەدا حکومەتەکەى (ئەکەپە) کەوتە بەرامبەر شکستێکی گەورە و هەرەسهێنانى. بۆ کەوتنەبەر دارشتنى پیلان بەسەر کوردا ئەوەش بە چارەسەرکردنى کێشەى کورد لەو چوارچێوەیە دەیانەوێت هەموو هێزە سیاسیەکانى کورد دووربخەنەوە، خۆیان وەکو نوێنەرێکى کورد لەگۆرەپانەکەدا نیشاندەن و بە گەل بلێن کێشەى ئێوە ئێمە چارەسەر دەکەین، و پێویستمان بە پشگیریەکى تەواوى ئێوە هەیە و ئێوە ئێمە بە موخاتب بگرن . بۆ دروست کردنى ئەو زەمینەیەى کەبۆ رەخساندنى پاکتاوکردنى هێزە سیاسیەکانى کورد و مارژینال کردنى گەل. لەمەشدا نەتوانرا چونکە گەلى کورد هێزەسیاسیەکانى خۆیى بەموخاتب دەبینێ و ئامادە نییه‌ دەستى لێبەر بدا ئەو سیناریۆیەى کە حکومەتەکەى (ئەکەپە) دایرێشتووە لەبەرامبەردا درێژەیى بە خۆپیشاندان و چالاکیەکانى خۆیى دا.

 

ئەم پیلانەى (ئەکەپە)ش دیار و ئاشکرایه‌، چونکە نەیتوانى لەبەرامبەر گەل دا سەرکەوێ و ئامانجەکانى بەدەست بخات . بۆیە هەنگاوەکانى (ئەکەپە) بەهەنگاوى پاکتاوکردن پێناسه‌ دەکرێت. ئەمجارەش هەلساوە بەدارشتنى پیلانێکى تر بە جێکار کردنى هێزە سیاسیە خۆپەرستەکانى کورد. واتا بەکار هێنانى نێچیروان بارزانى لە ناو پیلانەکاندا. ئەوەش لەسەرەتایى دەسپێکردنى دایە واتا له‌ کۆتایى حکومەتى کابینەى شەشەمى هەرێمى کوردستان. لەگەڵ نێچروان دەستیان بەو پرۆژەیەکردووە بەوەى کە نێچیروان بەکار بهێنن بۆ ئەلتەرناتیفێکى تر بۆ گەل . بۆ ئەوەى گەڵ بەرەو ئەو هەلدێرەى دروسکەرى ئەوا بڕوات . واتا خستنە ناوەوەى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ پاکتاو کردنى هێزە سیاسیەکان و بەرگرى کەرانى کوردستان وەک DTP PKK لە دوورگەیى ئیمرالیش بەناوى چارەسەریەوە، کەوتنە بەر پەڵاماردانى بەرێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ،بەناوى کۆتایى پێهینانى گۆشەگیرى بەرێز عه‌بدوڵا ئه‌جه‌ڵانیان تەنگ کردووە. بۆئەوەى دوورى بخەنەوە لە دیتنى سینارێۆیەکەى ئەوان . ئەو رۆلەیە بە نێچیروان بارزانى و (پ د ک) بدەن بۆ بەئەنجام دانى ئەو پیلانە، هەموومان دەزانین کە لەناو سیناریۆیەکەدا نێچیروان بە ئاشکرا کەوتە بەر ئەنجامدانى ئەم پیڵانگێریانەى (ئەکەپە) کە حکومەتەکەى (ئەکەپە) تاوەکو ئێستا ئامادە نییه‌ ناوى هەرێمى کوردستان بهێنى .

 

نێچیروان کەوتە ناو ئەنجام دانى ئەم پیلانانەى (ئەکەپە) لەسەر گەلى کورد و PKK کە ڕۆژگارێک هەموو خەبات و تێکۆشانى PKK  یارمەتى دان و دروستبوونى هەرێمى کوردستان بوو، کە دەولەتى تورکیا لەبەرامبەر هەرێمی کوردستان کەوتە بەر یامەتیدانى کورد لەو هەرێمە .ئەوەش ئەم پرسیارەما بۆ دروست دەکات کە سیاسەتى دەولەتى تورکیا، پیلانى لەناوبردنی یەک تاکى کورد دادەرێژى چۆن کەوتە بەر یارمەتى دانى هەرێمێک کە ناوى کوردستانى لێیەو حکومەتى کوردى تێیدا دامەزرێت ؟ نێچیروان چۆن ئەم راستیانە نابینێت کە PKK رۆلێکی هەرە گرینگى لەناو چەکە هەیە. سیاسەتێکى ڕاست لە بەرامبەر دووژمنانى کورد بەرێوە دەبات . چۆن ئەو رۆلە لەبەرامبەر گەلى کورد و PKK بۆ بەرژەوەندى که‌سیی خۆیى دەبینێت، کە ئەم رۆلە لەبەرامبەر گەلدا، ئاشکرایە و شیکراوەتەوە. بەڵام باسکردنى ڕۆلەکەى نێچیروان و لە سەردانەکەى ئەمجارەیى دوایدا بۆ ئەنقەره‌ و دانیشتنەکەى لەگەڵ ئۆردوگان ئەم رَۆلەى پیسپێردرا لەبەر ئەوەیى کە کیشەى بێ باوەڕی گەڵ هەیە و هەشیاربونەوەى گەل لەبەرامبەر سیاسەتەکى چەندین سالەى (پ د ک) بۆتە نەفرەت کردنى گەلى کورد لە باشوور و بەکار هێنانى حکومەتەکانى لەپێناوى بەرژەوەندى بنەمالەکەى ،  گەرایەوە دەستى بە پاکانەى ریفۆرم لەناو (پ د ک) کە لە سالى 1962دا یەک سیاسەت لەسەر گەلى کورد بەرێوە دەبات، تاوەکو ئێستا هەولى ریفۆرمى بۆدەدات بۆ چەواشەکردنى گەل بەناوى چاکسازى پشتگیریی خۆى لەناو گەلى باشوورى کوردستان بەدەست بخات. بۆ ئەنجامدانى ئەم پیڵانانەى کە (ئەکەپە) پێى سپاردووە بۆ ئەوەى ئەوکەسانەى کە هەلاتوون لەناو رێزەکانى PKKو نیچیروان بکەنە ئەلتەرناتیفێکى لەبەرامبەر PKKو هەولى دوور خستنەوەى DTP بدەن، و راکێشى ناو ئەو پیلانەى خۆیان بکەن، بۆ ئامانجەکانى خۆیان بەگڕِى بێخن. (ئەکەپە) بەنیازى ئەنجامدانى ئەم پیلانەیە کە PKK دوور بخاتەوە لە گەل پاشان دەست بەسەر هەموو ئەم پێشکەوتنانە دابگرێت و کورد بگەرێنێتەوە خالى سفر، و پاشان کوردان سەرکوت بکەن، و لەناویان بەن. بەلام ئەم ئەقلیەتەى (ئەکەپە) سیاسەتى ئەمرۆى گەلى کورد دەیخوێنێتەوە و (ئەکەپە) راپێچى ناو سیاسەتێکى دیموکراتیزە بوون دەبات .

 

 

bewar.kurdi@yahoo.com