٥\٢\٢٠١٠
عه‌قلیه‌تی رۆشه‌نبیری کورد و گیرانه‌که‌ی هۆشه‌نگ.

هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین
ده‌مێکه مه‌به‌سته‌مه تێگه‌یشتنه‌کانی خۆم له باره‌ی به ناو رۆشه‌نبیرانی
کورد بنووسم، به‌وه‌ی که رۆشه‌نبیری کورد زاده‌ی عه‌قلی سیاسیه، له‌م
کاته‌دا روداوێک هاته پێش که ته‌واو ئه‌مگه‌ڕێنته‌وه سه‌ر ئه‌و بابه‌ته
ئه‌ویش گیران و ده‌ست به‌سه‌رکردنی هۆشه‌نگ شێخ مه‌حه‌مه‌ده له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی که شعرێکی له یه‌کێک له حه‌فته‌نامه‌کان بڵاوکردۆته‌وه، من
لێره نامه‌وێت ده‌قی شعره‌که‌تان بۆ بنوسمه‌وه و نامه‌وێت ناوی ئه‌و
حه‌فته‌نامه‌یه‌ش بهێنم، ئه‌گه‌رچی ئه‌زانم زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خوێنه‌ران
ئه‌م شعره‌یان خوێندۆته‌وه و ئه‌زانن که له چ حه‌فته‌نامه‌یه‌ک
بڵاوکراوه‌ته‌وه، مه‌به‌ستی من له بڵاونه‌کردنه‌وه‌ی ده‌قی شعره‌که
و ناو نه‌هێنانی حه‌فته‌نامه‌که ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه که به خوێنه‌ر
بڵێم ئایا به‌ڕاست له‌لای رۆشه‌نبیر و ئازادیخواز و پێشکه‌وتووه‌کان
زۆر گرینگه که نووسه‌ر بناسن و ده‌قه‌که‌ی ببین دوای ئه‌وه بتوانن
داکۆکی له ئازادی نووسین بکه‌ن ؟ یان له‌سه‌ر رۆشه‌نبیر پێویسته وه‌ک
داکۆکی له مافی نووسین و بڵاوکردنه‌وه به‌بێ شه‌رت و مه‌رج هه‌ڵوێست
وه‌ربگرێت ؟ ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه که به‌ناو رۆشه‌نبیری کورد ده‌ست
و پێ به‌ندکراوه و له به‌ندیخانه‌ی سیاسه‌ت زمانی گیراوه ؟ له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ش به ئاشکرایی دیلیه‌تی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ده‌زگه راگه‌یاندنه‌کانی
کوردستان ئه‌بینین که چۆن له پێشدا مه‌به‌ستیانه ده‌ق و سه‌رچاوه‌ی
بڵاوکراوه‌که بزانن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه
حیزبیکه‌ی بێت ئه‌وا به مانشێت بڵاوی بکاته‌وه و ئه‌گه‌ر نا خۆی که‌ڕ
و لاڵ بکات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌ر ئه‌و به ناو رۆشه‌نبیرانه که له
راستیدا کارمه‌ندێکی ترسنۆکی حکومه‌تن و ملکه‌چی تێگه‌یشتنه دواکه‌وتووه‌کانی
ئیسلامن به هه‌زار بیانووی پڕ و پوج خۆیان له راستیه‌کان ئه‌شارنه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی من لێره‌دا نه‌که‌ومه هه‌ڵه و ته‌ڕ و وشک به‌یه‌که‌وه نه‌سووتێنم،
به‌لامه‌وه گرینگه که رونتر قسه‌کانی خۆم بکه‌م به ناو هێنانی که‌سانێک
که له‌ڕاستیدا ئه‌و که‌سانه شایه‌نی ناو هێنان نین، چونکه ئه‌مانه
وه‌ک ئه‌و که‌سه وان که گوو له کانی گوندی ئه‌کات ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی
خه‌لک باسی بکات.
دوو رۆژ به‌سه‌ر گیرانی هۆشه‌نگ شێخ مه‌حه‌مه‌د و عه‌بدولره‌حمان بامه‌ڕنی
تێپه‌ڕی کرد، ئه‌رێ که‌س له ئێوه نوسراوێکی یه‌کیه‌تی نوسه‌رانی دیت
؟ تۆ بڵێیت ئه‌و ناوه زه‌به‌لاحانه‌ی خۆیان به خاوه‌نی هه‌موو بواره‌کانی
رۆشه‌نبیری ئه‌زانن ئه‌و دوو رۆژه له کوێ ببن؟ ره‌نگه ئه‌وانیش هه‌ر
وه‌ک خه‌لکه ئاسایه‌که و دام ده‌زگه حیزبی و سیاسیه‌کان چاوه‌ڕوانی
ئه‌وه ببن ده‌قی شعره‌که بخوێنه‌وه و شاعیره‌که بناسن ئه‌و کات
بزانن بۆیان هه‌یه به‌رگری لێبکه‌ن یان باشتره خۆیان بێده‌نگ بکه‌ن؟
به‌مه‌ش ئه‌و نووسه‌رانه جگه له‌وه‌ی که ناوه‌کانیان به خه‌تی پان
ئه‌نوسرێت ئه‌گه‌ر نا هیچ جیاوازیه‌کیان له‌گه‌ڵ به‌ناو سیاسیه‌کاندا
نیه، با به ئاشکرا پرسیار له‌و چه‌ند ناوانه بکه‌ین، ئه‌گه‌ر
شتێکیان کردبێت و ئێمه لێی بێئاگابین تا داوای لێبوردنیان لێ بکه‌ین،
ئه‌مانه مشتێکن له خه‌رمانێک، ئیسماعیل به‌رزنجی، که‌ریم ده‌شتی،
قوبادی جه‌لیزاده، رێبوار سیوه‌یلی، شێرزاد حه‌سه‌ن، رێبین هه‌ردی و
ده‌یانیتر، ئایا ئێوه بێ‌ئاگان و ناخوێنه‌وه یان بۆتان نیه قسه بکه‌ن
یان به ئه‌رکی خۆتانی نازانن یان چی ؟؟؟؟
ئه‌رێ که‌س له ئێوه نوسراوێکی سه‌ندیکای رۆژنامه نووسانی دیت ؟ له
کاتێک که خۆم راسته‌وخۆ قسه‌م له‌گه‌ڵ زیره‌ک که‌مال کردوو و پێش منیش
هۆشه‌نگ خۆی ئاگاداری کردبوه‌وه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ کردبوو، زیره‌ک که‌مال
له‌ترسی ده‌سه‌ڵات و له‌ده‌ستدانی کاره‌که‌ی بۆ من باس له‌وه ئه‌کات
که له میوانداریه و ناتوانێت قسه بکات، من زیره‌ک که‌مال باش ئه‌ناسم
و ئه‌زانم که جگه له ئه‌ندامێکی حزبی شوعی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دراو و
کارمه‌ندێکی ترسنۆکی حکومه‌تی کوردستان بترازێ هیچی تر نیه، له‌وه‌ش
شه‌رمه‌زاریتر ئه‌وه‌یه که زیره‌ک که‌مال ئه‌زانێ هۆشه‌نگ شێخ مه‌حه‌مه‌د
به یاسایه‌کی سه‌رده‌می به‌عس و سه‌دام گیراوه.
کوردستان پۆست که هه‌مان عه‌قلیه‌تی ده‌سه‌ڵاته له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات
به ناوی ئۆپۆسیزیون، خۆی که‌ڕ ئه‌کات له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه
به بیانوی ئه‌وه‌ی که هۆشه‌نگ ناناسێت! دیاره له‌لای کوردستان پۆست
ناسین له پێش فکر و بیر و باوڕ دایه، ئه‌وه‌ش به هه‌مان ئه‌و عه‌قلیه‌ته‌یه
که ئه‌م به ناو رۆشه‌نبیرانه خۆیان له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ت ئاخاندوه
و له ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ت هیچ شتێکی‌تر نابینن، کاتێکیش که رۆشه‌نبیرێکی
وه‌ک هۆشه‌نگ خۆی له کۆته‌کانی سیاسه‌ت ده‌ربازکردوه و له فه‌زای
تێگه‌یشتنه رۆسه‌نبیریه‌که‌ی ئه‌نوسێت و ئه‌خوێنێته‌وه جاوی ئه‌و
جۆره میدیایانه و ئه‌و به ناو رۆشه‌نبیرانه ئه‌وه‌نده سه‌ح ناکات
شته‌کانی گه‌وره‌تر له سیاسه‌ت ببینن .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ر دوو رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا و نه‌وا به ئیمێل
ئاگادارکرانه‌وه به‌ڵام ئه‌وانیش وه‌ک راگه‌یاندنه‌کانی ده‌سه‌ڵات
خۆیان که‌ڕ و لال کرد، پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم که له کاتێک زۆربه‌ی هه‌ره
زۆری ئه‌و به ناو رۆشه‌نبیرانه له ژێر رکێف و ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌کان
دان، ده‌سه‌ڵاتیش له کوردستان له ژێر رکێفی عه‌قلیه‌تی ئیسڵام دایه،
ئه‌وه‌یه به ناو رۆشه‌نبیری کورد به ده‌ستی دیله‌وه دیله، به‌ڕاستی
جێگای شه‌رمه‌زاریه که له‌و سه‌رده‌مه و له ناو ئه‌و هه‌موو پێشکه‌وته‌نه‌ی
که سه‌رانسه‌ری جیهانی گرتۆته‌وه، ئه‌مڕۆ له کوردستان خه‌لکانێک
خۆیان به رۆشه‌نبیر و علمانی و ئازادیخواز ئه‌زانن به‌و شێوه زه‌لیلیه
چوونه‌ته ژێر باری ده‌سه‌ڵاتێکی دیلکراو به عه‌قلی کۆنه‌په‌رستی
ئیسڵام.
________________________________
تێبینی:
چه‌ندین سایت و رۆژنامه به ئه‌رکی خۆیان هه‌ڵسان و ئه‌م هه‌واڵه‌یان
بڵاوکرده‌وه، من پێم وایه ئه‌مانه چاوه‌ڕوانی سوپاس له که‌س نین،
چونکه وه‌ک گوتمان به ئه‌رکی خۆیان هه‌ڵساون، به‌ڵام ئایا راگه‌یاندن
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ره یان پێویسته به‌دواداچوونێکی قولتر و به‌رفره‌وانتر
بکات و له ئه‌رکی بڵاوکردنه‌وه بچێته پێگه‌ی داکۆکی کردن له ماف و
ململانه‌کردن له پێناو هێنانه‌دی ئازادیه‌کانی تاک و شه‌رمه‌زارکردنی
ئه‌و عه‌قلیه‌ته کۆنه‌په‌رسته‌ی که چه‌قی به کۆمه‌ڵگه به‌ستووه.
Handren88@hotmail.com
|