٥\٨\٢٠١١ ئێران بۆچى تۆپبارانى کوردستان دەکا؟
حکومهتەکەى تاران ئەوە ماوەى چەند ساڵێکه بە بیانووى هەبوونى خەباتگێران لە سنوورەکانى هەرێمى کوردستان لوولەى تۆپەکانى روووکردۆتە ناوچە سنوورییهکان تۆپباران دەکا.. ئەوە ماوەى چەند مانگێکە زۆر بە خەستیی تۆپبارانى دەست پێکردوە لە هەموو سنوورەکانى هەرێمى کوردستان هێزە پیادەکانیشى خاکى کوردستانیان بەزاندوە و بە قووڵایی چەند کیلۆمەترى هاتوونەتە ناو خاکى کوردستان لە سنوورى قەندیلەوە بە بیانووى ئەوەى هیزەکانى پژاک و پەکەکەی لێیە که لە راستییدا مەبەست لە پژاک و پەکەکە نییه بەڵکو هێرش کردنە بۆ سەر هەرێمى کوردستان ئەوەتا تا ئێستاش ئەو ناوچانە تۆپبارن دەکا کە خەڵکى بێ سڤیل و بێ بهرگریی لێیە.
زۆرترین ئامانجى ئێران ئەوەیە کە خاکى کوردستان و ئەو ناوچانەى کە ئاوەدان کراونهتهوه لە لایەن گوندنشینەکانى کوردستانەوە لێان تێک بدا و خەڵکەکەشى ئاوارە و دەربهدهر بکا.. ئهوه لە کاتێک دایە کە حوکمەتى هەرێم زور بێدەنگە لەمەڕ ئەو دەستدرێژیانهی ئێران کە دەیکاتە سەر هەرێمى کوردستان حکومهتی هەرێم بە بیانووى ئەوەى کە پارێزگارییکردن لە ناوچە سنوورییهکان لە ئەستۆى حکومهتى عیراق و حکومەتى عیراقیش کە پێکهاتەکەى زۆرینەى شیعە مەزهەبە و هەمویان سەر بەکۆمارى ئیسلامى ئیرانن و گوێى خۆیان لیى خەواندوە و بیدەنگن.. هێزى ئەمریکایەکانیش کە پاراستنى سنوورەکانى عیراقى لە ئەستۆدایە تا ئیستا نایەوێ بێنهناو کێشهکه لە پێناو بەرژەوەندیەکانى ئەمریک.. بۆیە پیویستە لەسەر هەرێمى کوردستان سنوورێک بۆ ئەم هێرشانەى ئیران و تورکیە و دوژمنانى کورد و کوردستان دابنێ و چى دیکە بیدەنگ نەبێ لە بەرانبەر ئهو پێشیلکارییانەى کۆمارى ئیسلامى ئیراندا. چونکە ئێران ئێستا ئەوە بە کاتێکى لهبار دەزانێ بە بیانووى هەبوونى نەیارانیەوە کە ئیستا خۆى لە پەژاکدا دەبینێتەوە و هەم چاوى بەم ئازادیی و ئەو بێشکەوتنانه هەڵنایە کە کورد لە هەریمى کوردستان بە دەستى هیناون هەر ئەمەش وایکردوە تۆپبارانى سنوورەکان کوردستان بکا.
|