٨\٧\٢٠١١ حکومه‌تی ئاخوندیی ئیسلامیی ئێران ئه‌ڵوه‌نی له‌سێداره‌دا!
پرسه‌باریی ئه‌ڵوه‌ن.
سه‌لام عه‌بدوڵا
ئه‌وه خه‌ڵکی خانه‌قین پرسه‌باریی خۆیان ده‌رده‌بڕن بۆ وشکبوونی ئاوی ئه‌ڵوه‌ن، ئه‌م رووباره له ناخی هه‌موو مرۆڤێکدا له‌م شاره ژیاوه، له‌م کاته مزگه‌وت و حوسێنییه به ده‌نگی ئه‌لاهوئه‌کبر ئه‌ومدیو و ئه‌ویوی ئه‌ڵوه‌نیان گرتووه به‌لام نه ئه‌ڵاهوئه‌کبه‌ره‌که‌ی ئه‌وان نه حکومه‌تی عێراق نه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌توانن رووباری ئاوی ئه‌لوه‌ن له وشکبوون رزگار بکه‌ن، ئێمه ئه‌مه چه‌ند ساڵه ئه‌م جۆره چالاکیانه ئه‌نجام ده‌ده‌ین به‌ڵام به داخه‌وه تا ئێستا سه‌رنه‌که‌وتووه.. هیوادارین ساڵی داهاتوو.. هیچ نه‌بێ ساڵی داهاتوو.. ئه‌م کاره‌ساته له سه‌ر ژینگه‌ی شاری خانه‌قین مرۆڤی شاری خانه‌قین رزگار ببێت.
ئاوی وشککراوی ئه‌ڵوه‌ن.
تکایه کرته له‌سه‌ر ئه‌و لینکه ڤیدیۆییانه‌ی خوارێ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به چاوی خۆتان ببینن که چۆن رژێمی کۆنه‌په‌رست و سێداره‌ی ئیسلامیی ئێران ئه‌ڵون له سێداره ده‌دا، واته ئاوی ئه‌ڵوه‌ن به ته‌واویی وشک ده‌کا.. خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ره‌که‌ش چۆن ناڕه‌زایی خۆیان ده‌رده‌بڕن و که‌سێکیش نییه گوێیان لێ بگرێ:
|