ئیرانییەکان
لەسێدارەمان دهدەن
دەسەلاتى کوردیش چەپڵەیان بۆلێدهدەن.
ئیحسانى فەتحیان شەهیدکرا ،
فریاى شێرکۆ مهاجیرى و حەبیبى فەتحوڵا بکەون.

پێشڕەو حەمید
ئێران
یەکێکە لەو وڵاتانەى کە هاوکارێکى سەرسەختى گروپە تیرۆریستەکانە و
لەهەمان کاتیشدا جەوانانى کورد بەناوى تیرۆریستەوە لەسێدارەدهدات
و لەکونجى زیندانەڕەشەکانى خۆیدا هەموو
خەونەکانیان دەپوکێنێتەوە ، ئێران یان باشتربلێم وڵاتى سێدارەو ماددە
هۆشبەرکان لەماوەى نیوسەدەى ڕابردودا بە هەموو هێزێکەوە جەنگێکى پڕلەڕق
و تۆَلەسەندنەوەیان لەبەرامبەر کوردانى ڕۆژهەلاتیدا هەڵگیرساندوەو
تائێستاش لاشەو خەونى کوردان دەکاتە سوتەمەنى بۆجۆشدانى ئاگرى خەونە
جەهەنمیەکانى خۆى بۆ کۆتاپێهێانى بونى کورد وەک نەتەوەیەکى ڕەسەن و
خاوەن زەوییەکى داگیرکراو .
لەوەتەى ناوى وڵاتى ئێرانم بیستوەو بە ناوى فارس ئاشنا
بووم تەنها دیمەنى سێدارەدەبینم ،
دیمەنى ئەو مرۆڤانە دەبینم کە لەبەرچاوى خەڵک و لەناو جەرگەى شەقامەکان
و بازارەکان وقوتابخانەکان و و پارکەکاندا مۆرڤ بەداردەکات و
بۆچاوترساندنى خەڵکى بیتاوان ڕۆژانە دەیان تاوان ئەنجام ئەدات و هیچ
دەوڵەت و ڕیکخراوێکى جیهانى لەبوارەکانى مافى مرۆڤدا ناتوانم ڕیگە
بەتاوانەکانى ئیرانییەکان بگرن و تەنها ساتێک لەزەت بگەڕێننەوە بۆژیانى
ئەو مرۆڤانەى کە زوڵمى
ئاخونەکان کردونى بەدۆزەخ .
ئیران ، دراوسێ یەکى دەمامکدارى هەرێمەکەمانە و هەرجارەو بە شیوەیک خۆى
نیشانى دەسەڵاتدارانى هەرێمەکەمان ئەدات و هەرجارەو بەفۆرمیکى
پڕەلەمەکروە ئیغرایان دەکات ، جارێک بەکردنەوەى قونسڵخانە و جارێک
بەکردنەوەى مەرزەکان و جارێک بەناوى هاوکارى کردنى نەخۆشکانمانەوە
هاوکارمان دەبن و جارێکیش بەناوى ....هتد ،هەمو جارەکان ئیرانییەکان
لەبۆسەدان بۆ کوشتن و سوتاندنى خەونەکانمان و ئێمەى بێدەسەڵات هەستى
پێدەکەین و ئەوانى سیاسەتمەدارو خاوەن دەسەڵات و دیبلۆمات بەناوى قسەى
زلى ناسیاسیانەوە خۆیان بێئاگا
دەکەن .
ئیرانییەکان گەنجەکانمان لەسێدارەئەدەن و دەسەڵاتى کوردیش چەپڵەیان
بۆلێ ئەدات ؟! بە حسباى خۆیان دەست ناخەنە ناوکارو بارى وڵاتێکى
دراوسێمانەوە ، بەڵام ئەوەیان لەبیر چوە کە تورکەکان لەسەر ( تورک
پیاوەکان ) تورکمانەکان هەر ڕۆژەوە بەچى شێوازێک دەمان کەن بەفیلم و
چۆن بڕیارەکانى خۆیان بەسەرماندا فەرزدەکەن .
کاتێک هەمو ئەو کەس و ڕیکخراوانەى کە بەوەیانە دەزانى لەکات ژمێر ( 6 )
ى بەرەبەیانى ڕۆژى ( 11/11 ) دا گەنجێکى تر وەک هەموو
گەنجەکانى ترى کورد بەداردا دەکرێت و ژیانى لێ وەردەگیرێتەوە ،
هەرئەو کاتە بەرپرسەکانمان لەشیرنى خەوە قورسە کانیاندا بون خەویان بە
ڤیلاى زیاترو پارەى زۆرترو ژنى جوانتر و کەنیزەى باڵابەرزترەوە دەبینى
و ( ئیحسانى فەتاحیان ) یش دەمێک بو هەستى بە مردن کردبو ، دەمێک بو
لەگەڵ مردندا هاوڕێبون ، دەمێک بو دەیزانى بەرپرسەکانى باشورى وڵات
خەمەى هیچ ناخۆن تەنها خۆیان نەبێت ، هەربۆیە دەیویست مەردانە
بەسەرمردندا سەربکەوێت و بیکاتە هاوڕێ ى خۆى ؟ چونکە ئیحسانى جوانەمەرگ
دەیەوێت ئیدى لەدواى شەهید بونى بە ( ئێمە ) بڵێـت شەقام لەدۆخى
سڕبونەوە جۆش بدەن و ئیدى ڕێگەمەدەن گەنجى تر لە خەون و خۆزگەکانى
بێبەش بێت ، شەقام جۆش بدەن تا بۆئەوەى دەستى ناپاکى بێگانە گەردنى
گەنجانى کورد نەڕوشێنن و هەناسەى پیسیان خاکمان لەکەدار نەکەن ، بە (
بەرپرسان ) یشى وت : ئێوە لەئاست بەرپرسیاریدا نین و زۆرلەوە بچوکترن
کە سەرکردەى من و میللەتەکەم بن ، ئیوە پڕن لە ترسنۆکى و ناجۆامیرى ،
پڕن لە فێل ( ئێوە مرۆڤ نین ) چونکە مرۆڤ خاوەنى هەڵوێستە بەڵام ئێوە
نیاتە هەربۆیە مرۆڤ نین ، ئێوە و دەزگاکانى ڕاگەیاندنتان نۆکەرى
ئاخونەکان و ئەتات تورکەکان ، هەربۆیە بەشەهید بونى هەىزارالنى ترى وەک
من بەدەستى ئەوان ، ئێوەناکاتە سەرکردەیەکى خاوەن هەڵوێست و کورد
پەروەر ؟! ئەگەر نا سنورەکان دابخەن ، قوسنوڵخانەکانیان بەردباران بکەن
و بەسەر شۆرى بیان گەرشێننەوە بۆلاى ڕژێمە بۆگەنەکانیان ،
بازِاڕەکانتان خاڵى بکەنەوە لە کەرەستەو شتومەک و خواردنە
بەسەرچوەکانیان ، مەرزەکان دابخەن و ڕێگە مەدەن هەناسەکانیان سنور
ببەزێنێت ، ئێوە کەناتوانن ئەوانە بکەن ئیدى بۆ کاتێک ئێمە پلەى
شەهادەت داوادەکەین ئێوە بە منداڵ و هەرزە تومەتبارمان دەکەن ؟ ئاخۆ
مۆرڤ یەک جار بمرێت خۆشترە و سەربەرزانەترە ، یان ئەو مردنەى ئێوە کە
هەموڕۆژێک دەرمن و ڕۆحتان شەرمنانەن جەستەتان بەجێناهێلێت ؟
ئیحسانى جوانەمەرگ داواى خۆپیشان دان دەکات ، داواى مانگرتن دەکات ،
داواى جۆشدانى شەقامە ساردوسڕەکەى کوردیمان لێدەکەات ؟ چونکە ئەو
دەزانێت چەندى تر چاوەڕوانن لەگەڵ مردن ببەن بەهاوڕێ ، ئیحسان بەدەنگى
بەرز داوامان لێدەکات کە قریاى هاورێیانى ( شێرکۆ مهاجرى و حەبیبى
فەتحوڵا ) ى بکەوین و ڕێگەنەدەین دەستە
ناشرینەکانى فارسە تینوەکان بەخۆینمان جەستە و ڕۆحى پیرۆزى گەنجانمان
بەرپەڵەبخەن .
|