١٠\٧\٢٠١١
ئێران لە نێو گەمە
سیاسییه‌کاندا.

وه‌رگێڕانی: محەمەد
حەکیمی
سه‌رله‌شکه‌ر محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری، فه‌رمانده‌ی گشتی سپای کۆماری
ئیسلامی له وڵامی پرسیارێک له مه‌ڕ گه‌رانه‌وه‌ی بنه‌ماخوازان و به
تایبه‌تی محه‌مه‌د خاته‌می، سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئه‌و وڵاته، وته‌کانی
خۆپارێزکارانی له مه‌ڕ سنووربه‌ندی ناوبراو له گه‌ڵ رووداوه‌کانی
دوای هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1388ی ئێرانی دوو پات کردوه‌ته‌وه.
خۆپارێزکارانی سونه‌تی، چ له جل و به‌رگی ئاخوندی‌دا و ج نیزامی،
تێکۆشاون تا به کرده‌وه به خاته‌می نیشان بده‌ن و هه‌روه‌ها پرسی هه‌ڵبژاردن
و بنه‌ماخوازان بێننه ئاراوه وله‌لاێکی‌تریشه‌وه چه‌ندین مه‌رجیان
بۆ گه‌رانندنه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماخوازه‌کان ئاماده بکه‌ن، به‌ڵام
گه‌راندنه‌وه به مه‌رج ده‌بێت. بۆ نموونه له قسه‌کانی سه‌ردار جه‌عفه‌ری
فه‌رمانده‌ی گشتی سپای رژێمی ئیسلامی ئه‌وه به جوانی ده‌رده‌که‌وێت.
ناوبراو وتوویه‌تی خاته‌می له رووداوه‌کانی فیتنه، ئیمته‌حانێکی باشی
نه‌دا و هاورێی رێبه‌رانی فیتنه و پشتیوانیان بوو و تا ئێستاش نه
داوای لێبوردنی کردوه و نه هه‌لوێستێکی باشی له مه‌ڕ ئه‌و رووداوانه
نه‌بووه. ناوبراو له درێژه‌دا ده‌ڵێت: ئه‌و که‌سانه‌ی که خه‌تی
سووریا‌ن تێ نه‌په‌راندوه، سروشتیه که ده‌توانن به‌شداری بکه‌ن له
کێبرکێ سیاسیه‌کاندا. کۆمه‌ڵێک له بنه‌ماخوازانی وه‌ک خاته‌می که ده‌یانه‌وێ
له نێو رژێمی کۆماری ئیسلامییدا چاکسازی بکه‌ن و ئه‌م رژێمه بمێنێته‌وه
و ته‌نیا کۆمه‌ڵێک گۆڕانی چکۆڵه‌ی تێیدا ئه‌نجام بده‌ن، دوور که‌وتنه‌وه
و گۆشه‌گیری به باش نازانن. ئه‌وان ئه‌م مافه به مافی سیاسی خۆیان
ده‌زانن که له سه‌ر شانۆی سیاسه‌تدا بمێننه‌وه و ته‌نیا چاوه‌راوانی
داگیر کردنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن کۆمه‌ڵێکه‌وه نه‌بن. "عه‌لی مه‌زروعی"
وته‌بێژی شاخه‌ی ده‌ره‌وه‌یی رێکخراوی موجاهدینی ئینقلابی ئیسلامی و ئه‌ندامی
ناوه‌ندی جبهه‌ی موشارکه‌تی ئێران که به‌شێکی زۆر له رێبه‌رانی سه‌ره‌کیان
له سیاچاڵه‌کانی کۆماری ئیسلامییدان له وتووێژێکدا ده‌ڵێت: رێککه‌وتن
هه‌میشه یه‌کێک له رێکاره‌کانی گرۆپی سه‌وز بوه‌و ئه‌و گرۆپه ته‌نیا
ده‌یانه‌وێت له چوارچێوه‌ی رژێمی ئیسلامییدا کار بکه‌ن. ناوبراو له
سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه که رێککه‌وتن له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات له هه‌وه‌ڵه‌وه
پرسێکی گرنگ بوو گرۆپێک له بنه‌ماخوازانی سونه‌تی که پێبه‌ندی کۆمه‌ڵێک
بایه‌خ و پێشینه و پێگه‌یان هه‌یه، وا به‌رچاو ده‌که‌وێت که له گه‌ڵ
ئه‌وانه‌دا باشتر ده‌توانرێت رێککه‌وتن رۆخسارێک به خۆیه‌وه ببینێت.
له لاێکی‌تره‌وه بۆ رێبه‌ری کۆماری ئیسلامی که گۆڕانه‌کانی دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی
ساڵی 1388 که به وته‌ی فه‌رمانده‌کانی سپا له شه‌ڕی ئێران و ئێراق
به مه‌ترسییدارتر بۆ سه‌ر ئه‌و رژێمه‌ی ده‌زانن و ده‌ڵێن به‌شداری خه‌ڵکی
ئێران له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا زۆر گرنگه، چۆنکا له لاێکه‌وه خه‌ڵکی
ناوه‌وه و و له لاێکی‌تره‌وه وڵاته بیانیه‌کان چاویان بریوه‌ته ئه‌م
هه‌ڵبژاردنی داهاتتوی مه‌جلسی رژێمی ئیسلامی. کۆماری ئیسلامی هه‌میشه
ته‌نووری خۆڵی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی به پرسگه‌ڵێک گه‌رم
کردوه، بۆ نموونه هێرشی ئه‌حمه‌دی نژاد به هاشمی ره‌فسه‌نجانی و چه‌ندین
شتیی تر له‌م شێوه، یا جیاوازی دوو روانگه‌ی کاندیداکان بۆ نموونه
روانگه‌ی خاته‌می و ناتق نووری له‌م شێوه بوون. کۆبه‌ندی ئه‌م دوو
حاڵه‌ته په‌ڕه‌ی به‌م سناریویه داوه که هه‌م ده‌توانرێت ئه‌و بنه‌ماخوازانه‌ی
که له ڕوانگه‌ی بنه‌ماخوازه سونه‌تیه‌کان، به تایبه‌تی خامنه‌یی،
سپا و شورای نیگهبان، باشتر ده‌توانن له گه‌ڵییدا بسازێن هه‌ڵده‌بژێرنن
و به سه‌ر خه‌ڵکی ئێرانی‌دا ده‌سه‌پێنن. عه‌باسعه‌لی که‌دخودایی وته‌بێژی
شورای نیگه‌هبان رایگه‌یاند: ئه‌م شورایه دژایه‌تی له گه‌ڵ به‌شداریکردنی
بنه‌ماخوازان نیه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌و رێکخراوه قه‌ده‌غه
کراوانه بێت که له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه قه‌ده‌غه کراوه ، وه‌کوو
حزبی موشارکه‌ت و رێکخراوی موجاهدینی ئینقلابیش بێت ئه‌وا ئێمه به
وردی لێکۆڵێنه‌وه‌ی له سه‌ر ده‌که‌ین. ناوبراو له درێژه‌دا وتیشی ئه‌گه‌ر
بارودۆخێک بۆ هاتنی بنه‌ماخوازان بێته پێشه‌وه ده‌بێ ئابرووی سیاسی
ونرخ و بایه‌خێک بۆ ئه‌و تاکه دابنرێت.
بنه‌ماخوازان خه‌ریکی شه‌ڕی ناوخۆیی.
باڵی ناسراو بە بنەماخواز کە خۆیان بە خامنەیی وفادار دەزانن، لەم
حاڵەدا زۆرتر لەوەی لە فکری هاتن یا نەهاتنی رەوتی رێفۆرمخوازبن، زۆرتر
دەرگیری شەڕی نێو خۆیی و یەکێتی نێو خۆیەتی. ئەم بەشە لە بنەماخوازەکان
لە بەسیجیەوە دەستی پێکردوە تا دەگاتە کەسە نزییکەکانی خامنەیی، لە پاڵ
باسکی راگەیاندن ئەوان بە هەلێک دەزانن بۆ نەمان و لابردنی دژبەرانی
خۆیان کە چەند ساڵ پێشتر لە کەسێک بە ناوی ئەحمەدی نژاددا خۆیی دییەوە
و بوو بە سەرۆک کۆماری رژێمی ئیسلامی.سەفار هەرەندی کە خۆی کاتێک
وەزیری ئیرشادی ئیسلامی ئەحمەدی نژاد بووە ئێستا لە سپادا نەخشی
راوێژکاری هەیە دەڵێت: نیزام تێدەکۆشێت تا سەر شاخەکانی رەوتی لادەر
بناسێت و لە حەوزەی بەرپرسایەتی باڵای نیزام دووری خەنەوە. ئێستا
جەرەیانی سونەتی بنەماخواز لە لایەن رەحیم مەشاییەوە هەست بە مەترسیی
دەکەن. بە وتەی موجتبی زوالنوور، جێگری پێشووی نوێنەری وڵایەتی فەقێ لە
سپا کە ئێستا هاتووە تا ببێت بە نوێنەری مەجلس، دەڵێت: مەترسی رەوتی
لادەر لە رێفۆرمخوازەکانیش زۆرترە. ناوبراو لە درێژەدا وتی:
رێفۆرمخوازەکان بە شێوەی ڕوون لە گەڵ ڕووە ئایینیەکان و بیر‌و باوەرەکان
دەرگیر دەبن. بەڵام رەوتی لادەر نقابی ئایینی لێداوە و هەم دەستی بە
دەسەڵات و سرەوەتەوەیە. وتەکانی عەلی لاریجانی، نوینەری قوم و سەرۆکی
مەجلسی کۆماری ئیسلامی، ئەم رەوتە بەوە تۆمەتبار دەکات کە تێدەکۆشێت بۆ
لابردن و نەهێشتنی ئیسلام و روحانیەت. ئەمە خۆی نیشاندەری ئەوەیە کە
رەوتی خۆپارێزکارانی سونەتی نیگەرانی ئەوەن کە لایەنگرانی ئەحمەدی نژاد
بە دروشمی رەوتی سونەتی درێژە بە بوونی خۆیان لە دەسەڵاتدا بدەن.
لێرەدایە کە ئەم رەوتە لە لێکۆلینەوە و توێژینەوەی کۆتاییدا ئامادە
بووە تا بوونی رێفۆرمخوازە بێژنگ کراوەکان وەک خاڵێک بخاتە بەر باس و
توێژینەوە. پرسیار لێردەا ئەوەیە، کە ئایا رێفۆرمخوازەکان دێن؟ یا
ئەوان هەوڵ دەدەن بە لێکۆلێنەوەی هەزینە و دەسکەوتەکان، بۆ هاتنی خۆیان
مەرج دادەنێن و تا هەم گەرانەوەیان بۆ سەحنەی سیاسەت و دەسەڵات بە
ڕاگرتنی شەخسیەتی خۆیان و لە لاێکی‌ترەوە دووپات بوونەوەی ئەزموونی
پێشووی رێفۆرمخوازەکان دووپات نەبێتەوە. رێفۆرمخوازەکان تا ئێستا لە
سیاسەتی خۆیاندا نیشانیان داوە کە بە وتەی خۆیان بە هۆی دڵسووتان بۆ
رژێمی ئیسلامی، پێشنیاری گۆشارەکان بۆ سەر خۆیان و فەزای سیاسی ئێران
دەکەن، ئەو فەزایەی کە بە وتەی خاتەمی فەزای ئەمنیەتیە. "محەمەد خاتەمی"
دەڵێت ئەمانە بۆ دەرچوون لە قەیران بە سوودی نیزام و خەڵک دەوترێت،
ئەگەینا کێ بە دوای ئەوەدا وێڵە کێ دەسەڵات وەدەسەوە بگرێت؟ جێگەی
گۆمانە کە خاتەمی بۆ گەرانەوە بۆ دەسەڵات بەرنامەێکی تایبەتی هەبێت و
لە راستییدا هەموو بەرنامەی خاتەمی هەر ئەو چەند خاڵە بوو کە پێستر
باسی کردبوو. ناوبراو پێشتر وتوویەتی ئەگەینا کێ بە دوای ئەوەدا وێڵە
کێ دەسەڵات وەدەسەوە دەگرێت؟
ئیمتیاز بە رێفۆرمخوازەکان.
رێبەرانی سەرەکی وهەلسووراوانی ناسراوی رێفۆرمخواز لە زیندانەکانی
رژێمی ئیسلامی‌دان یا لە نێو خانووەکانی خۆیاندا دەستبەسەرن.ئه‌گه‌ر بنه‌ماخوازان
بۆ پێشه‌وه چوونی به‌رنامه‌ی سیاسی خۆیان به خاڵێک گه‌یشتبێتن که بۆ
لابردن و نه‌هێشتنی ره‌وتی لاده‌ر له سه‌حنه‌ی شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی
داهاتوو پێویستێکی زۆریان به رێفۆرمخوازه‌کان بۆ گه‌رم کردنی ته‌نووری
هه‌ڵبژاردن ده‌بێت، ئه‌گه‌ینا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ساردێکی ئێجگار زۆر به
خۆیه‌وه ده‌بینێت، ئه‌وکات ئیمکانی ئه‌وه هه‌یه که کۆمه‌ڵێک
ئیمتیاز بدرێت به رێفۆرمخوازه‌کان و تاقمێک له زیندانیه‌کانی ئه‌و
گرۆپه ئازاد بکه‌ن و کۆمه‌ڵێکی‌تر ئیمتیازیان پێ بده‌ن. به‌ڵام به‌و
پێیه‌ی که خامنه‌یی رێبه‌ری کۆماری ئیسلامی سیاسه‌تی به جوانی ناسیوه
و به زوویی په‌یامی پاشه‌کشه‌ی که له‌م ئازادکردنانه‌دا به شێوه‌ێک
ده‌بیندرێ و ئه‌مه چرایه‌کی سه‌وزه که به رێفۆرمخوازه‌کان ده‌دڕێت،
هه‌رچه‌ن ئه‌مه دوور له واقعه که نیزامیه‌کان به تایبه‌تی سپا و
خۆپارێزه سونه‌تیه‌کان باوه‌ش بۆ ئه‌م ڕوانگه‌یه بکه‌نه‌وه. شه‌خسی
خۆدی خامنه‌ییش ئه‌وه‌ی نیشان داوه که هیچ دڵخۆشییه‌کی له کاتی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی
رێفۆرمخوازه‌کان نیه. له ڕوانگه‌ێکی‌تره‌وه، ره‌نگه له پاڵ گه‌ود
ڕاوه‌ستانی رێفۆرمخوازه‌کان له هه‌ڵبژاردنی مه‌جلس ڕوانگه‌ێک بێت که
کۆمه‌ڵێک له رێفۆرمخوازه‌کان پێی گه‌یشتوون. له‌م ڕوانگه‌وه ئه‌و هه‌موو
شه‌ڕه ده‌نووکه‌ی نێو ده‌سه‌ڵات که بۆ نه‌هێشتن و لابردنی مه‌شایی
ڕوویدا و هه‌روه‌ها بیره‌وه‌ری چه‌ن ساڵ پێشتر و تێک هه‌ڵچوونه‌کانی
سپا و هێزه لیباس شه‌خسیه‌کان و هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کان له گه‌ڵ
هاووڵاتیانی ئێران له ساڵی 1388 دا روویدا. ئه‌م بارودۆخه‌ی بۆ
رێفۆرمخوازه‌کان وه‌ده‌ست هێنا که به نه‌هاتنی خۆیان بتوانن سه‌رنجی
ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و قورسایی خۆیان ڕابکێشن. سه‌رکه‌وتنی ئه‌م ڕوانگه‌یه
پێویستی به چوونی خه‌ڵک هه‌یه بۆ پای سه‌ندووقه‌کانی ده‌نگدان، هه‌رچه‌ن
ئه‌گه‌ر خه‌ڵک بچنه پای سه‌ندووقه‌کانی ده‌نگدان و نه‌چین تۆفیر و
جیاوازێکی زۆری نیه، چۆنکا ده‌سه‌ڵاتی حاکم خۆی هه‌موو شتێک ده‌برێته‌وه
و ڕه‌نگه بۆ کڵاو له سه‌ر خه‌ڵک نان کۆمه‌ڵێک له رێفۆرمخوازه‌کان و
ته‌نانه‌ت له که‌سانی حزبی وه‌ک ده‌فته‌ری ته‌حکیمیش له نێو کاندیده‌کاندا
هه‌بن، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه شانۆێکی گاڵته جارییه و گه‌مه‌ێکی به
چاره‌نووسی خه‌ڵکی ئێران که ده‌سه‌ڵاتی حاکم به‌رێوه‌ی ده‌بات. بۆ
خۆپارێزان بۆ گه‌یشتن به جۆرێک معامله کردن له گه‌ڵ رێفۆرمخوازه‌کان
بۆ ئه‌وان به مانای پاشه‌کشه دێت. بۆ رێفۆرمخوازه‌کانیش ئاماده
بوونیان له‌م مه‌جلسه و به پێی ئه‌و شته‌ی که له‌م دوو ساڵه‌دا
ڕوویان داوه ده‌بێته ته‌سلیم بوون و خۆ به‌ده‌سته‌وه دان. خامنه‌یی
له قسه‌کانییدا باسی له هه‌ڵبژاردنێکی ساڵم و کارا کردوه و ده‌کات،
ئه‌گه‌ر ئه‌م جه‌خت کردنه‌ی ناوبراو له راستییدا ببێته هه‌ڵبژاردنێکی
راست و واقع، ئه‌مه خه‌ڵکی ئێرانه که هه‌ڵبژاردنی واقعی خۆی ده‌کات،
به‌ڵام ئایا له ئێرانێکدا که ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆری ئایینی حاکمه
ده‌توانرێت هه‌ڵبژاردنێکی راست و دوور له گزه به‌رێوه بچێت؟ ئایا ئه‌م
هه‌ڵبژاردنانه ده‌چێته خانه‌ی واقعه‌وه یا ته‌نیا خه‌ونێک ده‌بێت بۆ
گه‌ڵه‌کانی ئێران؟ ئایا ته‌نیا مۆره‌کانی خامنه‌یی ده‌توانن بچنه نێو
مه‌جلس یا بۆ هه‌موو که‌س ئازاد ده‌بێت و ؟ که درگای به‌شداری راسته‌قێنه‌ی
خه‌ڵک و گه‌مه‌که‌رانی سیاسی به بوونی هه‌موو کۆتڵه جیاوازه‌کانه‌وه
ده‌بێت یا....
ماڵپه‌ڕی محه‌مه‌د حه‌کیمی
|