٩\٨\٢٠١١
ئێران و بەزاندنی سەروەریی هەرێمی کوردستان.

شۆڕش عهزیز سورمێ
لە کاتێکدا سەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆنفرانسی دژ بە تیرۆر دەبەستێ
و ناوبژی لە نێوان لایەنە سیاسیەکانی ئەفغانستان دەکات،لەو دیوی
پەردەوە بەردەوامە لە تۆپبارانی کردنی زیاتر لە ٧٠ گوندی هەرێمی
کوردستانی ئێراق،ئەو هەرێمەی کە سەروەری خۆی هەیە و بەشێکە لە خاکی
ئێراقی فیدراڵ.هەرچەندە ئەمە جاری یەکەم نیە کە حکومەتەکەی (ئەحمەدی
نەژاد) بەو شێوەیە هەلسوکەوت بکات لەگەل هەرێمی کوردستان،جونکە پێشتریش
چەند جارێک تۆپبارانی ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە کە لە
ئاکامیدا ژمارەیەکی زۆری دانیشتوانی ئەو ناوچانە دەربەدەربوون.هەلوێستی
کۆماری ئیسلامی ئێران ئاشکرایە بەرامبەر بە کورد چ لە ناوەوەی ئێران و
چ لە بەشەکانی تری کوردستان.
ئێران دەولەتێکە کە دانیشتوانەکەی لە چەند رەگەزێکی جیاواز پێکهاتووە،و
رێژەی دانیشتوانی دەگاتە
(٧٤)ملیۆن کەس،کە لەنێویاندا لە ٥١% فارسن و
نیوەکەی تریشی سەر بە کەمە نەتەوەییەکانی ترن کە ئەوانیش ئازربایجان و
کوردو عەرەب و بەلوش و ئەرمەن و تورکمانن.لە راستیدا کەمەنەتەواتیەکانی
ئەو وولاتە، تا ئێستا نەیانتوانیوە بە ئاشکرایی و ئازادیانە ناسنامەی
خۆیان دەرببرن،ئەویش لەبەرئەوەی حکومەتی ئێران بە فاکتەرێکی
مەترسیداریان لەقەلەم دەدات بۆ سەر باری ئاسایشی وولاتەکە دەکەن،هەروەک
بەچاوی خۆمان دەیبینین لە میدیاکانی جیهان، کە چۆن تائێستا دوای
تێپەربوونی زیاتر لە سی ساڵ بەسەر شۆرشی ئیسلامیەکەی
ساڵی(١٩٧٩)،دەسەلاتدارانی ئەو وولاتە بە شێوەیەکی هەمەجیانە سەرپێچی لە
مافەکانی مرۆڤ دەکەن،بەتایبەتیش لەم چەند ماوەی دواییدا سەرپێچیەکان
زیادی کردووە،هەروەها لە سێدارەدانی هاوولاتیان هەر بەردەوامە
بەتایبەتی لە کوردستانی رۆژهەلات،کە ئەمەش بۆتە جێگەی نارەزایی
دەربرینی وولاتانی رۆژاوا. بە پێی ئاماری رێکخراوەکانی نێودەولەتی بۆ
مافی مرۆڤ، پرۆسەی لە سێدارەدان لە ئێران ساڵ بەساڵ رووی لە زیادکردن
کردووە،لە ساڵی ٢٠٠٥ ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە سێدارە دەدران دەگەیشتە
١٠٠،بەلام لە ساڵی ٢٠٠٨ گەیشتە
٣٧٠، ئەمە جگە لە بەکار هێنانی شێوازی
تر بۆ ئەشکەنجەدانی زیندانیانی خۆپیشاندانەکان.مەسەلەی رێزگرتن و
پاراستنی مافەکانی مرۆڤ هۆکارێکی سەرەکیە بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخی
سیاسی هەر وولاتێک نەک تەنها ئێران، بەلکو گشت وولاتانی رۆژهەلاتی
ناوین. هەر کاتێک کە باس لە مەسەلەی کەمەنەتەوایەتیەکان دەکرێت لە
ئێران،راستەوخۆ دەبەسترێتەوە بەو واقعە نیشتیمانە گەورەیەی کورد کە بە
ناچاری دابەشکراوە لەنێوان(ئێران و ئێراق وتورکیا و سوریا)،هەمیشە بێ
بەش بووە لە مافە بنەرەتیەکانی لە ئێران.
shorshsurme@yahoo.it
|