١٠\٤\٢٠١١
ئێران یه‌كه‌مین
ده‌وڵه‌تی جیهانه.. له له‌سێداره‌دانی هه‌رزه‌كارندا.
ره‌زا شوان
ئێران له پێشه‌وه‌ی ڕێزبه‌ندی هه‌موو وڵاتانی جیهاندایه، له
پێشێلكردنی مافه‌كان مرۆڤدا به تایبه‌تیش مافه‌كانی گه‌لی كوردمان..
ئێران خاوه‌نی باڵاترین نومره‌ی جیهانییه له له‌سێداره‌دانی هه‌رزه‌كاراندا..
له ساڵی «٢٠٠٥» جه‌وه تا ئه‌مڕۆ ، ساڵانه تێكڕا هه‌شت هه‌رزه‌كاری له
سێداره داوه كه ته‌مه‌نی هه‌موویان له هه‌ژده ساڵ كه‌متر بوون..
به‌پێی مادده‌ی یه‌كه‌می ڕێكه‌وتننامه‌كه‌ی مافه‌كانی منداڵ ، منداڵ هه‌ر
مرۆڤێكه كه ته‌مه‌نی له هه‌ژده ساڵ كه‌متر بێت، به‌ڵام به‌پێی
یاساكانی ئێران، ته‌مه‌نی هه‌راشبوون و كامڵبوون به‌م جۆره دانراوه،
بۆ كچان چوارده ساڵ و پێنج مانگه، بۆ كوڕانیش هه‌شت ساڵ و هه‌شت
مانگه.. كه‌واته به لای ئه‌وانه‌وه ئه‌م ته‌مه‌نه سزای له سێداره‌دان
ده‌یانگرێته‌وه.
تا ئه‌مڕۆش به ده‌یان منداڵ و هه‌رزه‌كاری بێتاوانی كوردمان له
زیندانه سامناكه‌كانی ئێران‌دا ، به تومه‌تی هه‌ڵبه‌ستراوی جوراوجۆری
بێبنه‌ما، كه زۆر دوورن له ڕاستی و سه‌لماندنه‌وه، تومه‌تباركراون و
به‌ندیانیان كردوون.. چاوه‌ڕێی سزای له سێداره‌دان ده‌كه‌ن.. ڕۆژانه‌ش
زۆر بێبه‌زه‌ییانه پیسترین ئازار و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن و ناشیرین‌ترین
جوێنیان پێئه‌ده‌ن و، هه‌ست و ده‌روونیان بریندار ده‌كه‌ن .. توینی و
برسییان ده‌كه‌ن و زۆریشیان لاوازبوونه و تووشی ده‌رد و نه‌خۆشن
هاتوون، چاره‌سه‌ریشیان ناكه‌ن..ڕێ به كه‌سوكاریان ناده‌ن سه‌ردانی
جگه‌رگۆشه‌كانیان بكه‌ن، ڕێش به تیمه كانی چاودێری كردنی مافه‌كانی
منداڵان و، ئه‌و ڕێكخراوانه‌ش كه داكۆكی له مافه‌كانی منداڵان ده‌كه‌ن
ناده‌ن ، كه له زیندانه‌كاندا چاویان به‌و منداڵه بێتاوانانه بكه‌وێت
و قسه‌یان لێوه‌ربگرن.
ئه‌م ڕه‌فتاره نامه‌ردانه و قێزه‌وه‌نانه‌ی ڕژێمی كۆماری سێداره‌ی
ئێرانی ، ئه‌وپه‌ڕی بێڕه‌وشتی و بێویژدانی و نامرۆڤایه‌تی ده‌گه‌یه‌نن..
گوزارشتن له ڕه‌گه‌زپه‌رستییان و دانه‌نان به مافی نه‌ته‌وه‌كانی
تردا.. پێشێلكردن و سه‌رپێچیكردنێكی زه‌ق و ئاشكرای ڕێكه‌وتننامه‌ی
مافه‌كانی منداڵه له لایه‌ن ئێرانه‌وه ، كه یه‌كێكه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی
ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه‌یان ئیمزا كردووه و به‌ڵێنی پێبه‌ندبوونی خۆیان
ڕاگه‌یاندووه.. باشیش ده‌زانن ڕێكه‌وتننامه‌كه ئاگاداریی داوه ، كه
نابێت سزای له سێداره‌دان به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا جێبه‌جێ بكرێت كه
ته‌مه‌نیان له هه‌ژده ساڵ كه‌مترن له كاتی تاوانبار كردنیاندا. له
كاتی ڕژێمی گۆڕ به گۆڕی به عسی شۆڤینیشدا به ده‌یان منداڵی كورد و
شیعه‌یان له سێداره دا ، ته‌نانه‌ت منداڵی یانزه و دوانزه
ساڵانیشیان تێدابوون ، ئه‌و دڕندانه هه‌ر خۆیان ته‌مه‌نی ئه‌و
منداڵانه‌یان له دادگادا سه‌خته‌ده‌كرد و ته‌مه‌نیان ده‌كردن به هه‌ژده
ساڵ تا به‌پێی یاسا له سێداره‌یان بده‌ن .
له ده‌قی بڕگه‌كانی « ئه‌لف، بێ »ی مادده‌ی «٣٧»ی ڕێكه‌وتننامه‌ی مافه‌كانی
منداڵدا، چه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، كه هه‌موو وڵاته
په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌ڵێنی ئه‌وه ئه‌ده‌ن:
« اــ نابێ هیچ منداڵێك ئه‌شكه‌نجه بدرێت ، یا هه‌ر ڕه‌فتارێكی نه‌شیاوی
ده‌رهه‌ق بكرێت، یا بێبه‌زه‌ییانه سزابدرێت ، یا به نامرۆڤاییانه و
پیشه‌یی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت ، ناشبێ سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا
بسه‌پێنرێت ، یا سزای به‌ندكردنی هه‌تا هه‌تای بدرێت..به هۆی ئه‌و
تاوانانه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌یكه‌ن كه ته‌مه‌نیان له هه‌ژده ساڵ كه‌مترن
.. ئه‌گه‌ر نه‌كرا به‌ربدرێن.
ب ــ نابێت به شێوه‌یه‌كی نایاسایی یا به تۆبزی، ئازادی له منداڵ زه‌وت
بكرێت . پێویسته به‌پێی یاسا منداڵ بگیرێت یا ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت یا
به‌ندبكرێت .. ئه‌مه‌ش له كاتی ناچاری و دوا چاره‌دا بێت .. پێویسته
به‌ندكردنه‌كه‌شی بۆ كورترین ماوه‌ی گونجاوبێت ».
له ساڵی «١٩٢٤»دا له شاری جنێڤ له وڵاتی سویسرا ، مافه‌كانی منداڵ
ڕاگه‌یه‌ندران.. هه‌ریه‌كه له ڕاگه‌یاندنی جیهانی بۆ مافی مرۆڤ و هه‌موو
ئه‌و ڕێكخراوانه‌ش به ته‌نگ و به په‌رۆشی منداڵانه‌وه بوون ، دانیان
به‌و مافانه‌ی منداڵدا نا.. ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ش جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی
پاراستنی منداڵ ده‌كات .. كه تێیدا هاتووه : « له‌سه‌ر مرۆڤ پێویسته
باشترین شت كه هه‌یه‌تی پێشكه‌شی منداڵی بكات » هه‌ر له‌م ڕاگه‌یاندنه‌دا
، ده‌قی ئه‌م مه‌بده‌ئیه هاتووه : « پێویسته منداڵ به هه‌موو مافه
بڕیاردراوه‌كانی شادبێت ، كه له‌م بڕیارنامه‌یه‌دا هاتوون.. هه‌موو
مندالێكیش بێ جیاوازی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به ئه‌م مافانه خه‌نی بێت..
به‌بێ جیاوازی كردن به هۆی ڕه‌چه‌ڵه‌ك یا ڕه‌نگ یا ڕه‌گه‌ز یا ڕای
سیاسی یا ناسیاسی یا ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی یا كۆمه‌ڵایه‌تی ».
ڕێكخراوی« هیومه‌ن ڕایتس ۆتش »یش، له هه‌موو بار و دۆخێك‌دا دژی له
سێداره‌دانه.
خاتوو سارا لیا ویتسن ، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاپه‌ڕاندنی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا له هیومه‌ن ڕایتس ۆتشدا ، ده‌ڵێ : «
مرۆڤ هه‌رچییه‌ك بێت ، تاوانباربێت یا بێتاوانبێت ، ئه‌گه‌ر منداڵ بێت
، نابێت له سێداره بدرێت ، له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی كردوویه‌تی».
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : « پێویسته له‌سه‌ر دادگاكانی ئێران ، پێبه‌ندبن به
به‌ڵێن و پێبه‌ندبووه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئێرانه‌وه ، كه ئاگا
داركراوه‌ته‌وه له جێبه‌جێ نه‌كردنی سزای له سێداره‌دان به سه‌ر
منداڵاندا ».
به‌ڵام له ڕاستیدا ڕه‌فتاره‌كانی ڕژێمی ئێرانی، به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو
بڕیاره‌كان و هه‌موو ڕێكه‌وتننامه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و منداڵن ، دژی
یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشن .
خاتوو جو بێكه‌ر ، وته‌بێژ به ناوی به‌شی مافه‌كانی منداڵان له هیومه‌ن
ڕایتس ۆتش ، ده‌ڵێ:« زۆربه‌ی وڵاته جیاوازه‌كانی جیهان ، ئه‌م سزا
تونده دڕندانه‌یه‌یان ده‌رهه‌ق به منداڵان قه‌ده‌غه كردووه ..
پێویسته له‌سه‌ر ئێران و سعوودییه و سودانیش ئه‌م هه‌له بقۆزنه‌وه
و ئه‌وانیش ئه‌م سزایه « له سێداره‌دانی منداڵان » ڕابگرن .. تا له
هه‌موو جیهاندا به یه‌كجاری قه‌ده‌غه بكرێت » هه‌روه‌ها جو بێكه‌ر ده‌ڵێ
: « هه‌نگاو له دوای هه‌نگاو،سنوورێك داده‌نێین له دژی هه‌موو ئه‌نجامدانێكی
له سێداره‌دانی هه‌رزه‌كاران»
تا ئه‌مڕۆش دادگاكانی ئێران به‌رده‌وامن ، له ته‌نگ پێهه‌ڵچنین و
سزادانی ئه‌و پارێزه‌ره یاساییانه‌ی ڕه‌خنه له حكومه‌تی ئێران ده‌گرن
، له‌مه‌ڕ له سێداره‌دانی هه‌رزه‌كاراندا.. تا ئێستا چه‌ند پارێزه‌رێك
له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان گێراون و سزای به‌ندكردن دراون.
بێگومان ئه‌م تاوانه نامرۆییانه‌ی ئێران كه ده‌رهه‌ق به هه‌رزه‌كارانی
كوردمان ده‌یكات، دڕنده‌یی و به‌دڕه‌وشتی و بێویژدانی و نامه‌ردی و نا
مرۆڤایه‌تی ڕژێمی كۆماری سێداره‌ی ئێرانی ده‌گه‌یه‌نێت و، ده‌یانه‌وێت
به‌م كاره قێزه‌وه‌نانه‌یان كوردی پێ چاوترسێن بكه‌ن ، به‌ڵام له
ڕاستیدا زۆر گه‌مژه‌ن و خه‌یاڵیان خاوه و به هه‌ڵه‌دا چوونه ، چونكه
ئێمه‌ی كوردی دلێر ، كه قاڵه‌وه‌بووی تێكۆشان و كۆڵنه‌دان و خۆڕاگری و
گیانبازین . هه‌رگیز سڵمان له گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و له سێداره‌دان
و له شه‌هیدبوون له پێناوی ئازادی و دیموكراتی و ئاشتیدا نه‌كردۆته‌وه
و ناشكه‌ینه‌وه.. تا مافه ڕه‌واكانیشمان وه‌رنه‌گرین ناسره‌وین..
بۆیه پێویسته ڕژێمی ڕه‌گه‌زپه‌رستی ئێران به خۆیاندا بچنه‌وه و ده‌ست
له سێداره‌دانی هه‌رزه‌كاران و لاوانی كوردمان هه‌ڵبگرن .. چونكه
زۆرداری و ناهه‌قی و تاوانه‌كانیان له‌وه زیاتر قبوڵ ناكرێن و « جام
پڕبووه و لێیده‌ڕژێ »
له كاتی پیاچوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به
مافه‌كانی مرۆڤدا ، هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه.. داوایان
له ئێران كرد، كه سزای له سێداره‌انی هه‌رزه‌كاران هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه..
به‌ڵام ئێران ڕێزی له داواكه‌یان نه‌گرت و ڕه‌تیكرده‌وه..
هاكا ئه‌م بێئه‌قڵی و گه‌مه‌ژه‌یی و له خۆبایبونه‌ی سه‌رانی ئێران سه‌ریان
بخوات..هاكاش دیموكراتی ئاشتی هه‌موویان ڕاپێچی زبڵخانی مێژوو بكات و
ببنه په‌ند و لۆمه‌ی زه‌مانه چونكه ئه‌وه چاره‌نووسی ڕه‌شی هه‌موو
زوردارن و سته‌مكاران و تاونباران و ناپاكان و له‌خۆباییبووان و
دیكتاتۆره‌كانه.. سه‌ركه‌وتنیش بۆ گه‌لانی تێكۆشه‌ری ئازادیخوازه.
ماڵپه‌ڕی ره‌زا شوان
|