١\١١\٢٠١٩
عێراق بەرەو کوێ مل ئەنێ؟

ئهحمهد رهجهب
لە سەرەتای ئەم مانگە
(تشرینی یەکەم ــ ئوکتۆبەر) لە شاری بەغدای
پایتەخت و شارەکانی خوارووی عێراق دژ بە گەندەڵی و پشکپشکێنەودزێ
خۆپێشاندانەو تا ئێستا درێژەی ھەیە و لە
(٥)ی مانگەوە خۆپیشاندانەکان
چرتر بووەوە ئەنجامەکانی بووە ھوێ کارەساتێکی گەورە و زیاتر لە
(١٠٠) کەس شەھیدو زیاتر لە
(٤٠٠٠) برینداری لێکەوتەوە.
بە ھوێ بارودۆخەکەو، بێتوانایی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی لە
دۆزینەوەی چارەسەری بۆ داخوازییەکانی جەماوەر، ژمارەی خۆپێشادەران لە
ھەڵکشان و زیادبووندایە و، ھێزەکانی پۆلێس و ئەمن و ئاسایشی عێراق
دەستیان کراوەیەو، تەقە لە خەڵک و خۆپیشاندەران ئەکەن و، ژمارەی
شەھیدوبرینداران رۆژ لە دوای رۆژ بەرزتر ئەبێتەوە.
لە بەر نەچوونی حکومەتی عێراق بە دەم داخوازییەکانی خۆپیشاندەران دوو
پەرلەمانتاری ئەنجومەنی عێراق وەک نارەزایەتی دەربرین دەستیان لە
کارکێشایەوە و، وتیان پەرلەمان جێگەی ئێمە نییەو، باشتروایە بچینە ناو
خەڵک و، ئەو دوو پەرلەمانتارە لە حیزبی شیوعی عێراق بوون بە ناوەکانی :
رائید فەھمی
(سکرتێری حیزبی شیوعی عێراق) و ، ھەیفاء ئەلئەمین
(پێشمەرگەی
دێرین و شیوعی ناسراو) و، لە پاش ئەوان چەندان پەرلەمانتاری تر دەستیان
لە کار کێشایەوە.
ئەوەی جێی ئاماژەیە گەندەڵکاران و تاقمی پشکپشکێنەو دەستوپەیوەندی
وڵاتانی بەناو دراوسێی عێراق، داوای چاکسازی و، کۆنترۆلکردنی دۆخی
ئەمنی وڵات ئەکەن و، زوربەی خەڵک و خۆپیشاندەران ئەزانن ئەو
گەندەڵکارانە ھوێ سەرکین، لە دزی و فرت وفێڵ بەرامبەر بە
داخوازییەکانیان و، ئەمرۆ خۆیان شاردووەتەوەو، دەمدرێژی وچەنەبازی
ئەکەن.
ھادی ئەلعامری بەرپرسی تاقمی بدرو لیستی (ئەلفەتح) و، نوری ئەلمالکی
سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق و بەرپرسی لێستی (دەوڵەتی یاسا)
داوایان لە عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیران کرد، کۆنترۆڵی بارودۆخی
عێراق بکات و، ھێزەکانی ئاسایش (ئەمن) رووبەرووی "" ئاژاوەکێران""
ببنەوەو، لێرەوە دەرئەکەوێت ئەو دوو بەرپرسە خوازیاری خوێنرشتنن و
خۆپیشاندەران بە ئاژەوگێران ناو ئەبەن، کە پایتەخت و نۆ پارێزگای
عێراقی گرتووەتەوە و، شەو رۆژ ھاوار ئەکەن وداوای چاکسازی ئەکەن ، ئەمە
لەلایەک و، لە لایەکی ترەوە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق
داوای چاکسازی ئەکات و، ئەڵێت عادل عەبدولمەھدی داواکاری خۆپیشاندەران
بۆ دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتەکەی جێبەجی بکات و، ھەروا وتی : عێراق لە
پێناو بەرژەوەندی گەندەڵکاران مەسوتێنن و، ئەوەی لە پیرچووەتەوە زوربەی
گەندەلییەکان ودزی و خراپەکاری پاشماوەی حکومەتەکەی خودی خۆیەتی و،
نابێت کەس حەیدەر عەبادی لە بیر بکات وەک شۆڤەنیستێک وخوێنرێژێک و،
کردەوەو ھەنگاوە قیزەوەنەکانی بەرامبەر بە گەلی کوردستان لە پاش پرۆسەی
ریفراندۆم و، ئەوە دەبابەکانی عەبادی بوون لە کەرکوک پێشمەرگەیان شێلاو
ھێزەکانی ناردە سەر سنوورەکانی کوردستان لە گەڵ " عێراقی قیدراڵ "و،
فەرمانیپێدان بەرەورووی پێشمەرگە ببنەوە".
بارودۆخی عێراق مەترسیدارەو، ئاسۆیەکی رونی نییە و، کەس نازانێت بەرەو
کوێ ئەروات و، کی سەرکردایەتی توورەیی و رقی خۆپیشاندەران ئەکات و، لە
کوێ زانیاری و رێنەمایی وەر ئەگرن و، کێ ئەم بارودۆخە ئەقۆزێتەوەو،
بەرپرسانی شیعەکان (عەمامە بە سەرەکان) خۆیان مەلاسداوەو، جارو بار
چەنەبازی ئەکەن و، زوربەی دانیشتوانی عێراق ئەزانن ھەر ئەوانن فەرمان
بە چڵکاوخۆرو پاسەوانەکانیان ئەدەن خۆپیشاندەران ئەکەنە ئامانج و
ئەیانکوژن و، شاراوە نییە ئەمریکاو ئێران کارگەریان ھەیە بە سەر شیوازو
رەفتارو ئاراستەی جموجوڵەکانی حکومەت.
حیزبی شیوعی عێراق و لێسی سائرونی موقتەدا ئەلێەدرو کۆمەڵیک
پەرلەمانتار داوا ئەکەن عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیران دەست لە
کاربکێشێتەوە چونکە ناتوانێت داخوازییەکانی خۆپیشاندەران جێبەجێ بکات ،
و لە ئێستادا عێراق دوو رێگای لە بەردەمە : مانەوەی حکومەت یان گۆرینی
نەخشەی سیاسی و، ئەم دوو رێگایەش بە پەلەو کتوپرخواستی خۆپیشاندەران
ناھێنێتەدی و، ئەگەر سەرۆک وەزیران دەستلەکار نەکێشێتەوە ، ئەبێ کاتێکی
دیاریکراوی بدرێتی بۆ چەند مانگێک و، لە ژێر چاودێری بێت و، ئایا
ئەتوانێت خواست وداواکارییەکانی خۆپیشاندەران بھێنێتەدی و، بە
پێچەوانەشەوە متمانەی لێبسێنرێتەوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان و بریتانیاو وڵاتانی تر ھوشداری ئەدەنە حکومەت و،
داوا ئەکەن بچن بە پیر داخوازی خۆپیشاندەران و، گوێیان لێبگیرێت و،
ھەوڵبدەن چیتر خوێن نەرژێت و، منیش ئەڵیم وریا بن حیزبی بەعسی عەرەبی
خوێنمژ نەگەرێتەوە.
خوێن شەقامەکانی بەغدای پایتەخت و پارێزگاکانی خوارووی عێراقی سوور
کردووەو، لیستەکانی پەرلەمان وکەسایەتییەکان داوا لە عادل عەبدولمەھدی
ئەکەن دەستلەکار بکشێتەوە بەڵام ئەوەی سەیرە بۆچی حکومەتی ھەرێمی
کوردستان پشتگیری لە حکومەتی عێراق و سەرۆک وەزیران عەبدولمەھدی ئەکات؟
ھیچ جیاوازییەک لە نێوان عەبدولمەھدی و مالکی و عەبادی نییەو، ھەر
ھەموویان لە ژێر چەتری ئێران و مەرجەعییەتن...
٣٠\١٠\٢٠١٩
ماڵپهڕی ئهحمهد رهجهب
|