١٣\۴\٢٠١٠
عێراق دوای
هه‌فت ساڵ جه‌نگ،
رووبارێک خوێن و
ده‌ریایه‌ک تاوان.

هه‌ورامان عه‌لی
دوو سال له‌مه‌وبه‌ر به‌بۆنه‌ی یادی پێنج ساله‌ی جه‌نگی عێراقه‌وه
بابه‌تێکم ئاماده‌کرد که له پێشه‌کیه‌که‌یدا نوسیبووم ( ئه‌م رۆژانه
ته‌مه‌نی داگیرکردنی عێراق له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه له‌پێجه‌مین سال
رۆژی خۆی تێپه‌ری ، به درێژایی پێنج سالی رابردوو عێراق میدانی کێشمه‌کێشێکی
خوێناوی بوو له‌پێناو ساغکردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی جیاوازی هێزه ناو
خۆیی و جیهانیه‌کان ،ئاکامی ئه‌م کێشمه‌کێشه خوێناویه کاره‌ساتێکی که‌م
وێنه‌ی مرۆیی خولقاند، ئه‌گه‌ر له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا جه‌نگ و
پێکدادانه خوێناویه‌کان په‌یره‌ویان له جۆرێک یاسا و رێسای جه‌نگ
کردبێت ، بێگومان ئه‌و شێوازه درندانه‌یه‌یی له جه‌نگی عێراقدا په‌یره‌وی
لێده‌کرێت بێبه‌ریه له هه‌رجۆره یاسا‌و رێسایه‌ک، له‌هه‌ر جۆره ره‌وشت
و پرنسیپێک ئینسانی ! . بیانوه‌کانی به‌رپاکردنی جه‌نگ له دژی عێراق
جگه له درۆیه‌کی گه‌وره هیچ شتێکی تر نه‌بوون، ئه‌م جه‌نگه له‌ده‌ره‌وه‌ی
شه‌رعیه‌تی نێو ده‌وله‌تی به‌رپاکرا که خۆی له یاساکانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کاندا
ده‌بینێته‌وه، ئه‌و یاسا و شه‌رعیه‌ته‌ی که خۆی له راستیدا شتێک نیه
جگه‌له یاسای جه‌نگه‌ل ، یاسای به‌هێزه‌کان مافی خواردنی بێهێزه‌کانیان
هه‌یه!.
ئه‌و درندایه‌تیه‌ی رۆژانه له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کان و سایته‌کانی
ئه‌نته‌رنێتدا ده‌بینرێت هێنده دلره‌قانه‌یه، هێنده نامرۆڤانه‌یه
هێچ پێنوسێک ناتوانێت وه‌سفی بکات،عێراق ئێستا ئیتر وولاتێکه ده‌سه‌لاته‌که‌ی
له رێگه‌ی پۆلیسه‌کانیه‌وه چاوی ئینسان به درێل هه‌لده‌کۆلن و
ئۆبۆزسیۆنه‌که‌شی به به‌رچاوی کامێراوه به قه‌مه‌و کێرد و به‌ده‌م
وتنه‌وه‌ی الله و اکبره‌وه ئینسان سه‌رده‌برن! عێراقی ئه‌مرۆ به پیت
و به‌ره‌که‌ت ترین زه‌وی به‌رهه‌م هێنانی سیدی ئینسان سه‌ربرینه! به
دلنیایه‌وه عێراقیش وه‌ک ئه‌فغانستانی ده‌یه‌ی هه‌شتاکان له‌م پێنچ
ساله‌ی دوایدا به‌شی چه‌ندین ده‌یه‌ی داهاتوو ترۆریستی به‌رهه‌م هێناوه
که‌له داهاتودا ناوچه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست بۆ چه‌ندین سال به‌ده‌ستیانه‌وه
ده‌نالێنێت! جێی سه‌رنجه سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو کاره‌ساته گه‌ورانه
هێشتا میدیای کوردی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی به‌م سیناریۆ و گۆماوی خوێنه‌ی
که‌له عێراقدا وه‌رێخراوه ده‌لێ ( پرۆسه‌ی ئازادی عێراق!!) ، ئه‌مه‌ریکا
به فه‌رمی چ له روی سیاسی و چ له روی یاساییه‌وه خۆی به داگیرکه‌ر
ئه‌ناسێنێ ، که‌چی هێشتا میدیای کوردی ئه‌و به رزگارکه‌ر ده‌ناسێنێت!
سه‌رنجدانێکی کورت له ئاماره‌کان ره‌نگه له هه‌ر به‌لگه هێنانه‌وه‌یک
دروستر راستیه‌کان بخاته‌روو، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بوترێت ئه‌م ئامارانه
هێشتا گۆشه‌یه‌ک له راستیه تاله کانی ژیانی رۆژانه‌ی عێراقیه‌کانه..
) .
سه‌ره‌رای تێپه‌ربونی دووسالی تریش ئاماره‌کان تادێ قه‌به‌تر ده‌بن و
روباره خوێنه‌کانی سه‌ر شه‌قام و کۆلانه‌کانی عێراقش تادێ درێژتر ده‌بن
، ته‌قینه‌وه‌کانی چه‌ند رۆژی رابردوی به‌غداد و باقی شاره‌کانی تر
ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن به‌م نزیکانه ئه‌و مێژوه خوێناویه کۆتایی
نایه‌ت.
قوربانیه راسته‌وخۆکانی جه‌نگی عێراق.
سه‌باره‌ت به قوربانیه راسته‌وخۆکانی ئه‌م جه‌نگه ، ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی
جیهان ئاماری جۆراوجۆر ده‌خه‌نه روو، خودی عێراق وه‌ک ولات خۆی هیچ
ئاسه‌وارێکی ده‌وله‌تی تێدانه‌ماوه ، ده‌وله‌تێک که داموده‌زگای
ئاماری تێدابێت تا مرۆڤ بتوانێ ئامارێکی جێگه بروا بخاته روو، ئه وه‌ی
له به‌رده‌ستدایه کۆمه‌لێ ئاماری ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی ولاتانی خۆر
ئاوایه که دیاره زۆرێکیان به هه‌زارو یه‌ک دا‌و و به‌رژه‌وه‌ندی به
خودی خولقێنه‌رانی ئه‌م کاره‌ساته‌وه گرێیان خواردووه، به‌م حاله‌شه‌وه
ئاماره‌کانی خودی ئه‌و ده‌زگایانه به‌راستی دلته‌زێن و ویژدان هه‌ژێنن.
به‌پێی ئامرێکی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرته‌کان تا سبتمبری 2006 ژماره‌ی
قوربانیه‌کان له 100000 که‌س تێپه‌رین ،خودی ئه‌م راپۆرته ئاماژه به‌وه
ده‌کات که ژماره‌ی کوژراوه رانه‌گه‌یه‌نراوه‌کان زۆر له‌م ژماره‌یه
زیاترن،ژماره‌یه‌ک راپۆرتی تر ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن تا سالی 2006
نزیکه‌ی 600 هه‌زارکه‌س کوژراون. به‌پێی راپۆرتێکی رێکخراوی ۆ.ر.ب به‌ریتانی
تا هاوینی سالی 2007 ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی بونه قوبانیانی جه‌نگ و
داگیرکاری ئه‌مه‌ریکا له ملیۆنێک ئینسان تێپه‌ری. به پێی راپرسیه‌کانی
ئه‌و رێکخراوه‌یه 16% عیراقیه‌کان یه‌کێک له ئه‌ندامه‌کانی خێزانه‌که‌یان
وه 5 % دوو که‌س یان زیاتریان له‌و پێنج ساله‌ی دواییدا له‌ده‌ست داوه.
ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی( جی فی پی) له نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا به پشت
به‌ستن به لێکۆڵینه‌وه زانستی و مه‌یدانانی له عێراقدا ڕایگه‌یاند"
یه‌ک ملیۆن و 366 هه‌زار عێراقی له کاتی ده‌ستپێکردنی هێرشی ئه‌مریکا
له مارسی2003 تا ئێستا کوژراون و ئه‌م ڕێژه‌یه لانیکه‌م ده هێنده
زیاتره له‌و ڕاده‌یه که له میدیاکانی ئه‌مریکادا ڕاگه‌یێندراوه".
به‌پێی راپۆرتێکی (نیۆیۆرک تایمز) تا ئۆگۆستۆسی 2007 ژماره‌ی کوژراوی
چه‌کداره‌یاخیه‌کانی عێراق 55 هه‌زاره و ژماره‌ی کرێکاره کوژراوه
بیانیه‌کان 569 که‌سه، هه‌روه‌ها ژماره‌ی بیانیه فرێنراوه‌کان 306
فرێنراو بوون ،که له‌م ژماره‌یه 57 کوژران ، 147 دوای وه‌لام دانه‌وه
به داواکاری رفێنه‌ره‌کانیان ئازاد کران، 4 توانیان له ده‌ست فرێنه‌ره‌کانیان
هه‌لبێن ، 6 ئازادکران و 89 تا ئێستا چاره‌نوسیان دیار نیه.
له جه‌نگی حه‌وت ساله‌ی عێراقدا 140 رۆژنامه‌نوس بونه قوربانی ،له‌م
ژماره‌یه 93 له‌لایه‌ن چه‌کداره‌یاخیه‌کانه‌وه ترۆرکران ، 14 له
لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و 47 له کاتی جه‌نگ و پێکدادانه‌کاندا
کوژراون.
زیانی گیانی هێزه‌کانی داگیرکه‌ره‌کان.
ژماره‌ی سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان تا 30 نۆڤێمبه‌ری سالی 2009 گه‌شته
115 هه‌زار سه‌رباز،ژماره‌ی کوژراوه‌کانی ئه‌م سوپایه تا 25 ینایری
2010 بریتیه له 4377 که 98% پیاو و91% پله‌ی سه‌ربازیان له خوار ئه‌فسه‌ره‌وه
بووه، 82% له خزمه‌تی سه‌ربازی زۆره‌ملێدا بوون و له 11% پاسه‌وانی
نیشتمانی و 74% له ره‌چه‌له‌کی قه‌وقازی 9% له ره‌چه‌له‌ک ئه‌فریقایی
و 11% له ئه‌مه‌ریکای لاتینن ، له‌م ژماره‌یه ته‌نیا 19% یان به هۆی
روداوی ناجه‌نگیه‌وه گیانیان له ده‌ست دا. 54% ئه‌م کوژراوانه ته‌مه‌نیان
له خوار 25 سالیه‌وه بووه.72% قوربانیه‌کانی هێزی هاوپه‌یمانه‌کان
سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان پێکی ده‌هێنن و 316 کوژراوی تریش له باقی
وولاتانی ترن که 179 سه‌ربازیان به‌ریتانیین. ژماره‌ی برینداره ئه‌مریکیه‌کان
تا 30 سبتمبری 2009 بریتیه له 31639 سه‌رباز که 20% برینه‌کانیان
کاریگه‌ره و به‌و هۆیه‌وه توشی که‌مئه‌ندامی هه‌میشه‌یی بون، هه‌لبه‌ته
ئه‌م ژمارانه ئه‌وانه ناگرێته‌وه که له‌روی ده‌رونیه‌وه باقی
ژیانیان به نه‌خۆش ده‌ژمێردرێن.ده‌بێت بوترێت که 30% ئه‌و سه‌ربازانه‌ی
به زیندویی به‌ره‌کانی جه‌نگی عێراقیان جێهێشت.به‌شێوه‌یه‌کی مه‌ترسیدار
توشی نه‌خۆشی ده‌رونی و عه‌قلی بون که سالانێکی دورو درێژی چاره‌سه‌ریان
پێویسته.
جگه له هێزی سه‌ربازی به درێژایی حه‌ت سالی رابردوی جه‌نگ ، عێراق
بازاری کۆمپانیا سه‌ربازیه‌کرێگرته‌کانشه بوو ، ئه‌م هێزه‌به‌کرێگیراوانه
جگه له ئه‌رکی راسته‌وخۆیی سه‌ربازی ، ئه‌رکی پاراستنی دام و ده‌زگا
مه‌ده‌نی و کۆمپانیا و که‌سایه‌تیه سیاسی و سه‌ربازیه‌کانیان له ئه‌ستۆ
بوو. به‌پێی راپۆرته‌ی رۆژنامه‌کانی (زی نیشن و نیۆیۆرک تایمز) ژماره‌ی
ئه‌و چه‌کدارانه‌ی له کۆمپانیا نیمچه سه‌ربازیانه‌دا چالاکی ده‌نوێنن
زیاتر له 180 هه‌زار به‌کرێگیراون. ره‌نگه له مێژووی تازه‌ی مرۆڤایه‌تیدا
جه‌نگی عێراق به گه‌ره‌ترین جه‌نگ ناو ببرێ که له رێگه‌ی گرێبه‌سته‌وه
به‌رێوه‌ببرێت. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌کرێگیراوانه به سه‌ربازی فه‌رمی
ناژمێردرێن ، هیچ ده‌زگایه‌کی فه‌رمی ئاماری قوربانیه‌کانیان که له
ژماره‌ی قوربانیه سه‌ربازیه‌کان زیاتره بلاو نکه‌نه‌وه.
زیانه ئابوورییه‌کان.
زیانه ئابوریه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌م جه‌نگه‌دا خه‌یالی بوون ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
پێشوی ئه‌مه‌ریکا له سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تی بۆشدا 900 ملیار دۆلاری
ته‌نیا له باجی هاولاتیانی ئه‌و ولاته‌ی ته‌رخان کرد بۆداگیرکردنی
عێراق، هه‌روه‌ها له ئۆکتۆبه‌ری 2009 و مانگانه 7،3 ملیار دۆلار خه‌رجی
جه‌نگ ده‌کرا ،شایانی باسه له سالی 2008 دا مانگانه 12 ملیار دۆلار
ده‌کرا به قورگی ماشینی ئه‌م جه‌نگه‌دا، به‌پێی لێکۆلینه‌وه‌کانی
کۆنگرێس خه‌رجی سالانه‌ی سه‌ربازێکی ئه‌مریکی له عێراقدا 390 هه‌زار
دۆلاره، دیاره له هه‌لومه‌رجی جه‌نگدا که تێیدا هه‌موو شتێک له
پێناو سه‌رکه‌وتندایه ، باشترین هه‌لومه‌رج بۆ گه‌نده‌لی ئابوری ده‌خولقێت،
به‌پێی راپۆرتێکی تۆری (ئای بی سی نیوز) 9 میاردۆلار له پاره‌ی باجی
هاولاتیانی ئه‌مریکی دیارنه‌ما و که‌س نه‌یزانی له چ بوارێک‌دا خه‌رج
کراوه ،هه‌روه‌ها دیارنه‌مانی 549،7 ملیۆن دۆلار له کاتی ناردنی
پارچه‌یی یه‌ده‌کی سه‌ربازی له سالی 2004 دا ، ئه‌مه جگه له ونبونی
190 هه‌زار تفه‌نگ که له نێویاندا 110 هه‌زاریا له جۆری تفه‌نگی (
ئای کی 47 ) ه.
به‌پێێ دانشتنه‌کانی کۆنگرێس له فبرایری 2007 دا 10 ملیار دۆلار بوه‌ته
قوربای خراپ به‌رێوه‌بردنی جه‌نگ له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ره مه‌یدانیه‌کانه‌وه.
کۆمپانیای هالیبورتۆن که ( دیک چینی جێگری سه‌ره‌ک بۆش به‌رێوه‌ی ده‌بات)
کاری دابینکردنی لۆجستی سوپای ئه‌مه‌ریکای له ئه‌ستۆدایه ، به‌بێ
ئاگاداری هیچ ده‌زگایه‌کی فه‌رمی ولات نرخی خزمه‌تگوزاره‌کانی چه‌ند
قات به‌رزکرده‌وه که به‌پێی راپۆرته‌کانی پنتاگۆی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی
کۆمپانیای ناوبراو بویه هۆکاری به هه‌ده‌ردانی 1.4 ملیار دۆلار. ته‌نیا
کۆمپانیایی که‌ی بی ئار که یه‌کێکه له به‌شه‌کانی کۆمپانیای
هالیبورتۆن بۆ دابینکردنی خۆراک و سوته‌مه‌نی و پێویستی مانه‌وه‌ی سه‌ربازی
سوپایی ئه‌مه‌ریکا له عێراقدا گرێبه‌ستێکی 20 ملیار دۆلاری مورکردووه
، که به‌پێی هه‌مان راپۆرت بایی 3،2 ملیارد دۆلار وه‌ک پێویست جێبه‌جێ
نه‌کردووه .
ئاواره و په‌نابه‌ر.
به‌پێێ راپۆرته‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان تا ئایاری 2007 ژماره‌ی
ئاواره‌کان به هۆی جه‌نگی ئه‌مه‌ریکا و جه‌نگی ناوخۆه له ناوخۆی
عێراقدا گه‌یشته 2255000 که‌س ،له‌م ژماره‌یه 70% یان ژنان و مندالان
پێکی ده‌هێنن، هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌وعێراقیانه‌ی ئاواره‌ی سوریا و ئه‌رده‌ن
بوون له نێوان 2.1 تا 2.25 ملیون که‌سدان ئه‌مه جگه له و سه‌دان هه‌زار
ئاواره‌یه‌ی که له ولاتانی تری وه‌ک ئێران ، تورکیا،مسر و...هتد
ئاواره بون و له هیچ ئامارێکدا ناویان تۆمار نه‌کراوه. عێراقیه‌کان
ژماره‌ی پێوانه‌ییان شکاندووه له داخوازی په‌نابه‌ریدا له‌ریزی یه‌که‌مدا
دێن له ئاستی جیهاندا. ته‌نیا له سالی رابردودا 45 هه‌زار عێراقی
داوای مافی په‌نابه‌ریان له وولاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا کردووه.
40% هونه‌رمه‌ندانی عیراق له‌م حه‌وت ساله‌ی دوایدا ولاتیان جێهێشتووه.
له ده‌یی نه‌وه‌ده‌کاندا به هۆیی گه‌مارۆی ئابوری و سه‌رکوتی رژێمه‌وه
زیاتر له 34 هه‌زار دکتۆر ولاتیان جێهێشت، دوای داگیرکردنی عیراق و تا
سالی 2005 دوانزه هه‌زاری تر ولاتیان جێهێشت ، جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه
که له‌سالی 2003 تا ئایاری 2009 لانی که‌م 2000 دکتۆری عێراقی کوژران.
گه‌نده‌ڵیی ئابوری.
عێراق له بواری گه‌نده‌لی ئابوری‌دا ژماره‌ی پێوانه‌یی شکاندووه .4
سالی رابروو هه‌روه‌ها ئه‌مسالیش له ریزی یه‌که‌می گه‌نده‌لترین
وولاتانی دنیادا دێته ژماردن. سالانه په‌نجا ملیار دۆلار سامانی ئه‌م
وولاته به هۆی گه‌نده‌لیه‌وه دیار نامێنێت . ئه‌وکاته‌ی پۆل برێمه‌ر
ده‌سه‌لاتداری یه‌که‌می عێراق بوو 9 ملیار دۆلار پاره‌ی نه‌وت دیارنه‌ما!.
ته‌نیا سه‌رنجدانێکی کورت له بوجه‌ی عێراق و چۆنیه‌تی خه‌رجکردنی راده‌ی
گه‌نده‌لی داموده‌زگاکانی ولات ده‌خاته روو. بوجه‌ی عێراق له سالی
2010 دا گه‌شته 72.4 ملیار دۆلار .ئه‌م بوجه گه‌وره‌یه یه‌کسانه به
بوجه‌ی چوار ولات ، سوریا 16 ملیارد، ئه‌رده‌ن 7.6 ملیارد ، لبنان 6.2
ملیارد و مسر 36.5 ملیارد به‌بێ کورتهێنانیان . ته‌نیا مسر ژماره‌ی
دانیشتوانی زیاتر له 70 ملیۆن که‌س که ده‌کاته دوو به‌رابه‌ر و نیوی
دانیشتوانی عێراق. جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه که بوجه‌ی ولات سالی 2003
له سه‌رده‌می ده‌سه‌لاتی برێمه‌ردا ته‌نیا 6.1 ملیار دۆلار بوو.
سه‌ره‌رای ئه‌م بوجه خه‌یالیه وه‌زیری داراییی عێراق رایگه‌یاند:
بوجه‌ی ئه‌م سال 5.5 ملیار دۆلار کورتی هێناوه! به‌و هۆیه‌وه له چه‌ند
رۆژی رابردودا عێراق 250 ملیۆن دۆلاری له بانک ناوه‌ندی قه‌رز کردووه
و بریاریش بوو له کۆتایی مانگی ئازاری ئه‌م سالدا بۆ هه‌مان مه‌به‌ست
36.6 ملیار دۆلار له ولاتی یابان قه‌رز بکرێت! . جێی ئاماژه‌یه کۆی
بوجه‌ی چوارسالی رابردوی عێراق که په‌رله‌مانه‌که‌ی ره‌زامه‌ندی له
سه‌ر راگه‌یاندووه گه‌شته 311 ملیار دۆلار. به‌پێی راگه‌یاندنی
پارێزگاکان و وه‌زاره‌ته‌کانی ( نه‌وت، کاره‌با،بازرگانی، کشتوکال و
ئاودێری،ته‌ندروستی، شاره‌وانی، په‌روه‌رده و خوێندنی بالا) ته‌نیا
222 ملیار دۆلار گه شتۆته ده‌ستیان و باقی ئه‌و پاره‌یه نازانری چۆن
خه‌رج کراوه! بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر بزانێ بوجه‌ی وه‌زاره‌ته‌کانیش چۆن
خه‌رجکراوه، دوو وه‌زاره‌ت به نمونه دێنمه‌وه:
پشکی وه‌زاره‌تی نه‌وت به لێپرسراوه‌تی حسێن شارستانی له چوار سالی
رابردودا 18.6 ملیار دۆلاربووه، که‌چی ئه‌م وه‌زاره‌ته نه‌یتوانیوه
تاقه یه‌ک بیری نه‌وت ئاماده‌ی به‌رهه‌م هێنان بکات، ئه‌وه‌ی هه‌بووه
له پێش ده‌سبه‌کار بونی شهرستانیه‌وه بووه. مو‌سا فه‌ره‌ج سه‌رۆکی ده‌سته‌ی
نه‌زاهه له چاوپێکه‌وتنێکی رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نیدا رایگه‌یان
که ته‌نیا‌له سالی 2003 تا سالی 2008 به‌هۆی گه‌نده‌لیه‌وه، ئابوری
عێراق 250 ملیار دۆلار زیانی لێکه‌وتوه ، هه‌روه‌ها ئه‌و رونی کرده‌وه
که به‌هۆی دزین و به قاچاغ بردنی نه‌وت و به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌کانه‌وه
90 ملیار دۆلار زیان له ئابوری وولات که‌وتوه ،سه‌ره‌رای هه‌لسورانی
ده‌یان کۆمپانیا له بواری پیشه‌سازی نه‌وتدا سالانه 600 ملیۆن مه‌تر
سێجا غاز ده‌سوتێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ سودێکی لێوه‌ر بگیرێت.
به‌درێژایی حه‌وت سالی رابردوو کاره‌با یه‌کێک له کێشه سه‌ره‌کیه‌کانی
خه‌لکی عێراق بوو . سه‌رنج راکێش ئه‌وه‌یه له دواین رۆژه‌کانی ده‌سه‌لاتداره‌تی
رژێمی پێشودا، عێراق رۆژانه 4 هه‌زار میگاوات کاره‌بای به‌رهه‌م ده‌هێنا،
که‌چی تاسالی 2008 سه‌ره‌رای به‌هه‌ده‌ردانی17 ملیار دۆلار له که‌رتی
کاره‌بادا که‌چی یه‌ک وات کاره‌با زیادی نه‌کردووه!. به درێژایی چوار
سالی رابردوو له بوجه‌ی ولات 11.8 ملیار دۆلار له که‌رتی کاره‌بادا
خه‌رجکراوه که‌چی ته‌نیا توانراوه 650 میگاوات کاره‌با دابینبکرێت.
شایانی گوتنه که خه‌رجی به‌رهه‌م هێنانی یه‌ک میگاوات له بازاره‌کانی
جیهاندا 879 هه‌زار دۆلاره، به‌مپێیه بری کاره‌بای به‌رهه‌م هاتوو له
عێراقدا بایی 571.350000 ملیۆن دۆلاره ، که‌وایه به‌زمانی ژماره
لانی که‌م 11 ملیار دۆلار ته‌نیا له وه‌زاره‌تی کاره‌بادا له‌م
چوارساله‌ی رابردودا دیزه به ده‌رخۆنه کراوه!
مو‌سا فه‌ره‌ج جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌کات که ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی عێراق خۆی کانگایی گه‌نده‌لیه.با ته‌نیا موچه‌ی نوری مالکی
سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراق به‌راورد بکه‌ین له گه‌ل باقی سه‌کرده‌کانی
جیهاندا. مانگانه موچه‌ی مالکی دوو ملیۆن دۆلاره، ئۆباما سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا
48 هه‌زار دۆلاره. موچه‌ی سارکۆزی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا 29331 یۆرۆ، سه‌ره‌ک
وه‌زیرانی به‌ریتانیا براون 22500 یۆرۆ و ئێنجلا میرکل راوێشکاری ئه‌لمانیا
23000 یۆرۆ. به‌کورتی موچه‌ی مانگێکی مالیکی زیاتره له کۆیی موچه‌ی
شه‌ش هه‌زار کارمه‌ندی ده‌وله‌تی عێراق و موچه‌ی سێ سالی ئۆباما!
ئه‌نجامگیری.
سه‌ره‌نجام دوای ئه‌و هه‌موو کاره‌سات و جه‌نگه یه‌ک له‌دوای یه‌کانه‌ی
له‌م چه‌ندساله‌ی دوایدا له عێراقدا به‌رپاکرا، ئاکامه ده‌ست به‌جێکانی
مه‌رگه‌ساتێکی که‌م وێنه‌ی مرۆیی خولقاند. ئه‌گه‌ر به زمانی ژماره
بدوێین، ئه‌وا عێراق ئه‌مرۆ ولاتێکه خاوه‌نی لانی که‌م ملیۆن و نیوێک
کوژراو زیاتر له سێ ملیۆن بریدار وسه‌دان هه‌زار په‌ککه‌وته و که‌م
ئه‌ندامه ، له نێوان 4 تا 4.5 ملیۆن هاولاتی ئاواره و په‌نابه‌ر،له
نێوان 30% تا 45% هێزی کاری بێکارن، یانی 6 تا 7 ملیۆن بێکار، 6 ملیۆن
نه‌خوێنده‌وار و پێنج ملیۆن هه‌تیو ، زیاتر له 2 ملیۆن بێوه‌ژنه! به‌لام
ئه‌م ژمارانه هێشتا به‌رینایی کاره‌ساته‌که ناخاته روو، نه‌وه‌یه‌ک
له‌م ولاته‌دا به‌رێوه‌یه که له‌نێو شه‌ر و کوشتارو ته‌قینه‌وه و سه‌ر
برینی ئینساندا چاوی به ژیان هه‌لهێناوه، که زه‌حمه‌ته مرۆیه‌کی
نۆرمال ده‌رچن، له راستیدا گه‌وره و بچوکی ئه‌م ولاته توشی جۆره‌ها
نه‌خۆشی عه‌قلی وده‌رونی هاتوون. 65% ئه‌و 6 ملیۆن نه‌خوێنده‌واره‌ی
عێراق مندالانی خوار ته‌مه‌نی 14 سالی پێکی ده‌هێنن. هه‌ر ئێستا 28%
مندالانی ئه‌م ولاته توشی که‌م خۆراکی هه‌میشه‌یی هاتون. به هۆی
کاریگه‌ری ئه‌و چه‌که کۆکوژانه‌ی له جه‌نگی عێراقدا به‌کار هاتون، له
چه‌ندین ناوچه‌ی عێراق له‌وانه ( به‌سره ،موسل و به‌غداد و ...) 35%
تا 45% ئه‌و مندالانه‌ی له دایک ده‌بن که‌م ئه‌ندام یان توشی جۆره‌ها
نه‌خۆشی له‌وانه شێره‌په‌نجه و کونبونی دل هاتون . سه‌ره‌رای
لێخۆشبونی زۆرێک له ده‌وله‌ته‌کان ، عێراق هێشتا 120 ملیار دۆلاره قه‌رزاره
،ئه‌وه به جیا له‌و ملیار دۆلارانه‌ی که ئێران و کوێت داوای ده‌که‌ن
وه‌ک قه‌ره‌بوی زیانه‌کانی جه‌نگ، ولاتێکی وێران و ئابوریه‌کی داته‌پیو.
به هه‌رحال وه‌ک له سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌م پێ‌کرد ئه‌م ئامارانه هێشتا
گۆشه‌یه‌کی ئه‌و تاوانانه‌ن له‌و ولاته‌دا ئه‌نجام دران و ده‌رێن ، به‌م
حاله‌شه‌وه هێشتا دیارنیه که‌ی کۆتری ئاشتی و ئارامی به به‌رینایی
ئاسمانی شینی ولاتدا له شه‌قه‌ی بالده‌دات!
_________________________________
سه‌رچاوه‌کان:
بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته سودم له راپۆرته هه‌واله‌کانی
مالپه‌ره‌کانی بی بی سی ،جه‌زیره‌و که نالی العربیه و گۆگلێ و سبه‌ی
و کوردستان نیوز........ کردووه.
بۆ بینینی به‌شێک له
ئاماره‌کان بنواره ئه‌م مالبه‌رانه:
http://www.aljazeera.net/nr/exeres/0360239d-d541-4ebd-a5a2-75293d2bd1d2.htm
http://www.albasrah.net/ar_articles_2010/0310/intsar_220310.htm
http://www.almokhtsar.com/news.php?action=show&id=127544
http://208.43.234.219/albasheer/artshow-14-129769.htm
http://horaman.kurdblogger.com/32148/++%D9%BE%DB%8E%D9%86%DA%86+%D8%B3%D8%A7%D9%84+%D8%AF%D9%88%D8%A7%DB%8C+%D8%B1%D9%88%D8%AE%D8%A7%D9%86%DB%8C+%D8%B1%DA%98%DB%8E%D9%85%DB%8C+%D8%A8%D9%87%E2%80%8C%D8%B9%D8%B3.html
http://news.bbc.co.uk/hi/arabic/middle_east_news/newsid_3333000/3333827.stm
|