٢٦\١٢\٢٠١٠
عێراق؛ ململانێی
تائیفی و په‌راوێزکه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان!

حه‌مه غه‌فور
تا ئه‌م ساته‌ش عێراق، وه ئه‌و شته‌ی پێی ئه‌ووترێ پرۆسێسی سیاسی،
یاخود دوایین زاراوه‌ی داهێنراوی فه‌رهه‌نگی سیاسی ململانێی تائیفی،
دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راکه‌تی نیشتمانی،
تایتڵی درشتی ڕوپه‌ڕی زۆرترین ڕۆژنامه‌و هه‌واڵسازی‌و ڕاپۆرتاژو به‌دواداچوونی
ماسمیدیای ناوخۆیی‌و جیهانی پێکدێنێت! به‌ڵێ؛ سووڕێکی دیکه‌ی کێبه‌رکێ
ئه‌خته‌بووتیه‌کان دوای پرۆسه‌ی ئاخری هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی عێراق،
که هه‌شت مانگ زیاتری تێپه‌ڕاند، جه‌نگی ته‌مام عه‌یاری به واتای
کرداریی جه‌نگی لێ نه‌که‌وته‌وه. به‌ڵام یه‌قین ئه‌وه‌یه جه‌رگه‌و
میحوه‌ری ئه‌و گێژاوه سیاسیه‌ی جیهانی ئێمه‌ی هه‌ڵپێچاوه گوایا بۆ
شکڵپێدان‌و داڕشتنه‌وه‌ی فۆمۆڵێکی نوێی سه‌قامگیریی سیاسی، که‌وتۆته
خۆره‌ڵاتی ناوینه‌وه‌و عێراقیش له نێو ته‌نووره‌ی قووڵایی ئه‌و گه‌رده‌لووله
سیاسیه‌دا نووقم بووه! ئه‌مه‌ش به‌و واتایه‌یه که کۆمه‌ڵگای عێراق
هه‌میشه‌و دایم له‌سه‌ر که‌ناره‌کانی ئه‌گه‌رو نه‌گه‌ری هه‌ڵایسانی شه‌ڕی
تائیفی یان قه‌ومیدا قه‌راری گرتووه. که‌ی ئه‌م چاوه‌ڕوانیه به‌لادا
ئه‌خرێ، له‌که‌سه‌وه دیار نیه. ملیۆن ملیۆن ئینسانی سڤیلی عێراقی
ژیانیان له‌به‌رده‌م چاره‌نووسی مه‌مره‌و مه‌ژیدا ئه‌گوزه‌رێنن‌و هه‌ر
ڕۆژێک که تێئه‌په‌ڕێ به ڕێکه‌وت نه‌بوونه‌ته قوربانی کرده‌وه‌یه‌کی
تیرۆریستی‌و ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو! ئه‌مه جگه له داسه‌پاندنی یاسا
ئیسلامیه‌کان‌و عورف‌و ڕێسا عه‌شیره‌یی‌و قه‌ومی‌و تائیفیه‌کان به‌سه‌ر
خه‌ڵکی مۆدێرنی ووڵاتدا.
له جه‌نگی "ڕزگارکردنی کوێته‌وه" بگره سه‌رده‌مانی بووشی باوک تا
بگات به "جه‌نگی ڕزگاریی عێراق" به سه‌رکردایه‌تی جۆرج ده‌بڵیو بووش،
سه‌رله‌به‌ری داوێنی خوێناوی ئه‌و بانگه‌شه دیموکراسیه‌یه، یان ئه‌و
درۆ شاخداره‌یه، که بڕیاره دادپه‌ره‌وه‌ری‌و کرانه‌وه‌و پێکه‌وه‌ژیان‌و
فره‌یی لێکه‌وێته‌وه "که هه‌رگیز ڕوونادات به‌و مانایه!". له‌م بیست
ساڵه‌دا خه‌ڵکی عێراق‌و ناوچه‌که شاهیدی توندترین ململانێ‌و جه‌نگ‌و
پێکدادانه‌کان بوون، که سه‌دان هه‌زار ئینسان بوونه‌ته سووته‌مه‌نی
ئه‌و پرۆسێسه دیموکراسیه، وه گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌د ساڵ مێژووی عێراق بۆ
دواوه!
سه‌ره‌ڕای جیایی ڕۆژگاری ئێمه به فه‌زڵی ته‌کنۆلۆژیاو دیجیتاڵیزه‌یشنی
پێوه‌ندی‌و پێڕاگه‌یشتن، به‌ڵام مێژووی هیچ وێستگه‌یه‌کی جیهان
بڕواناکه‌م هێنده‌ی ئه‌مڕۆمان لێوان‌لێو بێت له ناڕۆشنی، وه‌هم، خورافه،
به‌لاڕێدابردنی زه‌ین‌و هۆشیاری گشتی، له جڵه‌وکردنی مه‌یل‌و نه‌زعه
به‌ر له پیتاندنی‌و ئاراسته‌کردنی خه‌یاڵ‌و زرنگی مرۆ بۆ شوێن بنتی
ترسناک‌و بێبنه‌ما، وه سه‌ره‌نجام هیچ سه‌رده‌مانێک به قه‌د ئێستا
ڕاستی‌و حه‌قیقه‌ت لاره‌مل‌و زه‌لیل‌و جێگا گاڵته‌جاڕی بۆرژوایی نه‌بووه.
بۆیه کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ‌و ده‌سته ده‌سته ئینسانی سڤیل بوونه‌ته قوربانی‌و
به‌های بێوێنه‌یان بۆی داناوه. له باره‌ی ئێستا‌و چۆنێتی گیرسانه‌وه‌ی
ئۆقره‌یی له عێراق، زۆر ووتراوه‌و نووسراوه‌و زۆریش کراوه. به‌ڵام من
پێم باشه چه‌ند عه‌ینه‌یه‌ک له‌م وێنه شه‌یتانیه ده‌رکێشم‌و له‌وێوه
دۆخی حه‌قیقه‌ت، که هیچ نیه جگه له مانای ئومێد‌و خه‌ون‌و هیواو
ئاره‌زووی ملیۆنی هاوڵاتیانی گۆی زه‌وی بۆ به‌رقه‌راربوونی داپه‌روه‌ریی
ڕاسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، فۆرمۆڵه‌که‌م!
دوایین داهێنانه‌کانی ئه‌م پرۆسێسه زریانیه‌ی دیموکراسی عێراق، سه‌رهه‌ڵدانی
دیارده‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو له کوردستان. ئه‌م نوخبه داهێنه‌ره‌ی
ئه‌ته‌کێتی سیاسی دیموکراسیانه، زیاتر له‌وه‌ی خه‌ون ببینن، خۆیان به
خه‌وبینین به داهێنانی ماریفه‌ت‌و ئه‌ته‌کێتی ململانێی پارله‌مانی‌و
دیموکراسیانه‌وه مه‌ست ئه‌که‌ن له نێو ته‌نووره‌ی ململانێی تائیفی‌و
قه‌ومی کوردستان‌و عێراقدا! بۆیه‌ش هه‌ر جاره‌و شه‌قازله‌یه‌ک له حه‌ریفه‌کانیانه‌وه
له‌م ڕیلاکسه سیاسیه‌یان ڕایان ئه‌چڵه‌کێنێت.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پاش هه‌ڵبژاردنی 25ته‌مموز، کێوێک شیعار‌و دروشمی زل‌و
بریقه‌داریان له‌خۆیان ئاڵاندبوو، چه‌شنی چاکسازی، نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی،
جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان‌و پێناسه‌ی پۆسته‌کان‌و کۆتایی هێنان به
ده‌سه‌ڵاتی حیزبی‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رتیل‌و خزم خزمێنه،
دژایه‌تی کردنی هه‌ژموونی حزب‌و که‌سایه‌تی‌و گێڕانه‌وه‌ی مافه‌کان بۆ
هاوڵاتیان‌و..تد، به‌ڵام که کار گه‌یشته سه‌ر پراتیک چوونه‌وه ژێر
ڕکێفی هه‌ژموونی پارتی‌و یه‌کێتی‌و خۆیان له‌ناو فراکسیۆنی کتله‌ی
کورستانیدا بینیه‌وه له به‌غدا. کاتیک نزیکبوونه‌وه له وه‌رگرتنی
بودجه‌ی حزبه‌که‌یان، پشتیان کرده خرۆشانی جه‌ماوه‌ری بۆ ئاشکراکردنی
بکوژانی سه‌رده‌شت عوسمان. ئه‌م دواییه‌ش که سه‌رقاڵی پچڕینی به‌ش
بوون له به‌غدا، ڕاشکاوانه ووتیان ئێمه ئاگامان له‌و خۆپیشاندانانه
نیه که له‌پێناو ئازادی خۆپیشاندان‌و دژ به واژۆکردنی یاسای
خۆپیشاندان له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه له کوردستان ئه‌نجام ئه‌دران!
کاتێکیش مامه‌ڵه‌یه‌کی دیبلۆماسی نهێنی نێوان کورد‌و مالکی گۆڕانی خسته
ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی دابه‌شکردنی ئیستیحقاقه‌کان‌و ده‌سه‌ڵاته‌کان، ڕاگه‌یاندنیان
بڵاوکرده‌وه که به‌شداری حکومه‌تی عێراق ناکه‌ن! وه‌کو بڵێی به‌م
کاره‌ی ئه‌وان حکومه‌ت له خۆیه‌وه بڕوخێت، یان خۆیان هێشتا له‌نێو مه‌ستی
خه‌ونیاندا ئه‌ژین!
ده‌زگای ویکیلیکس بڵاویکرده‌وه که بارزانی له مامه‌ڵه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ
ده‌زگای دیبلۆماسی نهێنی تورکیا‌و سیای ئه‌مریکاییدا، به‌ڵێنی داوه که
مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک واز لێبهێنێت، که خۆی به‌واتای له‌کارخستنی ماده‌ی
140 له ده‌ستووری عێراقه، هه‌رچه‌ند زۆر له مێژه ئه‌م ماده‌یه
کارایی نه‌ماوه‌و ئه‌گه‌ر ململانێی ئێستا بۆ فۆرمدان به حکومه‌تێکی
عێراقی نه‌بوایه له‌ژێر گوشاری ڕای گشتی‌و ئه‌مریکادا، هه‌ر که‌س له
ناوچه دابڕاوه‌کان‌و که‌رکوکیشدا باسی ماده‌ی 140ی بکردایه زمانیان
ئه‌بڕی! به‌ڵام تازه له‌تیف شێخ مسته‌فا، ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی گۆران
وه‌کو وه‌ره‌قه‌یه‌کی گوشار باس له‌وه ئه‌کات که ماوه‌ی یاسایی جێبه‌جێکردنی
ماده‌ی 140 به‌سه‌رچووه‌و ئه‌وه‌شی خستۆته ئه‌ستۆی یه‌کێتی‌و پارتی که
له‌به‌رامبه‌ر به زامنکردنی پۆسته‌کانیان سازشیان کردووه. ماوه‌یه‌کی
نه‌زۆر دووریش نیه که هێزه کوردیه‌کان هه‌واڵی ده‌رپه‌ڕاندنی کورده‌کان
له ناوچه جێناکۆکیه‌کانی قه‌ره‌ته‌په، جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌و ته‌نانه‌ت
داقوق‌و که‌رکویش بڵاوئه‌که‌نه‌وه. عه‌ره‌به‌کانی که‌رکوک قه‌ره‌بووی
ماده‌ی 140یش وه‌رئه‌گرن‌و له شوێنی خۆشیان ناجووڵێن. مه‌ترسی به‌هێزبوونی
پێگه‌ی عه‌ره‌ب له ناوچه‌ی که‌رکوک‌و ده‌وروبه‌ری کورده‌کانی
وادارکردووه ناوچه‌که جێبێڵن!
خودی دیارده‌ی ویکیلیکس، ئه‌و سه‌دان هه‌زار به‌ڵگه‌نامانه‌ی که سه‌باره‌ت
به دیبلۆماسی نهێنی له‌به‌ر ده‌ستیدایه‌و بڕێکی لێ بڵاوکراوه‌ته‌وه،
به‌شی هه‌ره گه‌وره‌ی سه‌باره‌ت به عێراق‌و شه‌ڕی ڕزگارکردنی عێراق
وه پرۆسه‌ی دیموکراتیزه‌کردنی گوایا خۆره‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته! ئه‌و
سکانداڵه بێوێنه‌یه‌ی ویکیلیکس ئاشکرای کردووه، هێشتا گۆشه‌یه‌که له‌و
دۆزه‌خه واقعیه‌ی که بۆرژوایی جیهانی له‌ژێر ناوی له‌دایکبوونی
دیموکراسیدا هێنای بۆ ناوچه‌که‌و چاره‌نووسێکیش که چاوه‌ڕێمان ئه‌کات.
دیموکراسیه‌ک که به شانازی‌و تاسه‌وه فه‌ناتیزمی شیعه‌گه‌ری ئیسلامی
له ڕۆژی عاشورادا نمایش ئه‌کات، که چۆن خوێنی ڕژاوی زیندووی خه‌ڵکی
خۆشباوه‌ڕ به خورافه‌و ئه‌فسانه‌ی حه‌سه‌ن‌و حسه‌ین به‌لای چاوی زوومی
کامێرای ڕاگه‌یاندنه‌کانیاندا دێته‌خواره‌وه‌و به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و
وێنایه له خه‌ڵکی عێراق ئه‌ده‌ن به ڕای گشتی جیهان، له‌پاڵیشیدا
بانگه‌شه بۆ به‌ره‌وپێشچونی پرۆسێسی دیموکراسی عێراق ده‌کات، هیچ نیه
جگه له لاقرتێ‌و گاڵته‌جاڕی به خه‌ڵکی جیهان‌و ناوچه‌که‌ش.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی عێراقیش، ئه‌گه‌ر من له‌وه ببوێرم باسی دۆخی
ئه‌منی ناوچه‌ی به‌غداو ناوه‌ڕاستی عێراق بکه‌م، ئه‌وا ئه‌توانم له عه‌ینه‌ی
گه‌نده‌ڵیه‌وه وێنایه‌کتان نیشانده‌م سه‌باره‌ت به عه‌مه‌لیه‌ی شه‌راکه‌تی
نیشتمانی ئێستای پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، له زمانی ئۆرگانه‌کانی حکومه‌ت
خۆیه‌وه. ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق ئاشکرای کردوه که 90%ی پاره‌ی خه‌مڵێنراو
بۆ ته‌واوی پڕۆژه ئاوه‌دانیه‌کانی عێراق به‌فیڕۆ ئه‌ڕوات به‌هۆی گه‌نده‌ڵی‌و
دزی‌و ڕاووڕووته‌وه! سه‌رۆکی دادگای سکاڵای موڵکدارێتی عێراق، دادوه‌ر
عه‌لا جه‌واد ڕایگه‌یاندووه، که پێویسته چاوبخشێنرێته‌وه به
یاساکانی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵیدا، چونکه دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی هیچی که‌متر
نیه له دیارده‌ی تیرۆر‌و که‌سانی نه‌شیاو ئه‌بنه خاوه‌نی ده‌سکه‌وتی
ماددی‌و مه‌عنه‌وی گه‌وره!
تاریق عه‌بد ڕه‌سوڵ، به‌رپرسی نه‌هێشتنی به‌تیلی سه‌ر به ده‌سته‌ی نه‌زاهه،
دووپاتی کردۆته‌وه، که دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له فه‌رمانگه‌کانی حکومه‌تی
عێراقدا به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو بوونی هه‌یه. ئه‌و ووتی؛ بڕه پاره‌یه‌کی
زۆر بۆ پڕۆژه‌کان ته‌رخانئه‌کرێت، به‌ڵام(90%)ی ئه‌و پاره‌یه به‌هۆی
گه‌نده‌ڵیه‌وه به‌فیڕۆ ئه‌ڕوات.
ئه‌وه با مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی له کوردستان له‌ولاوه دانێین. گه‌نده‌ڵی‌و
ڕاووڕووتێک که هه‌زاران ملیۆنێرو ده‌یان ملیاردێری به‌رهه‌مهێناوه
بۆمان، وه کوردستان بۆته شوێنگه‌ی فیرعه‌ونه‌کانی کورد‌و خه‌ڵکی
سڤیلیش ڕه‌های ده‌ستی بێ‌کاری، هه‌ژاری، بێمافی‌و ده‌یان ده‌ردو به‌ڵای
ترن. فه‌رهه‌نگ‌و نه‌ریتی ده‌وڵه‌مه‌ندانێک که وه‌کو فیرعه‌ونه‌کانی
میسر ئه‌ژین له کوردستان، ئاوێکی وای ڕشتووه بۆ خه‌ڵکی، تا ئه‌م
حزبانه ده‌سه‌ڵاتدار بن دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی‌و مه‌حسوبیه‌ت کۆتایی نایه‌ت.
ئه‌گه‌ر له‌م ده‌ریچه‌یه‌وه بڕوانینه پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، کابووسێکی
واقعییه! سه‌دان‌و هه‌زاران فه‌ناتیکی ئیسلامی‌و تیرۆریستی قه‌ومی عه‌ره‌بی‌و
به‌عسی‌و شۆڤێنیه‌کان، تا بگات به فه‌نده‌مێنتالێتی نێو عه‌با به‌ناو
ئارامه‌که‌ی سیستانی‌و جانه‌وه‌رانی توندڕه‌وی له‌شێوه‌ی سه‌دریه‌کان‌و
ئه‌وانی تریان که وانه‌کانی جمهوری ئیسلامی ئێرانیان پێیه بۆ عێراق،
یان ناسیونالیسته نه‌ته‌وه په‌رسته کورده‌کانی چه‌شنی بارزانی، تاڵه‌بانی‌و
ئه‌گه‌ر پێیان ناخۆش نه‌بێت "گۆڕانخوازان" کاک نه‌وشیروان مسته‌فا،
پێشڕه‌و و ڕابه‌ری مه‌زنی گه‌یاندن‌و جێبه‌جێکردنی په‌یامی دیموکراسین
له عێراق، ئیتر خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌ت‌و کرێکاران‌و زه‌حمه‌تکێشان‌و
ئازادیخوازانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه، ده‌بێ چاوه‌ڕوانی چی تریان لێ بکات له‌مه‌ی
که له‌م چه‌ند ساڵه‌دا بینیویانه! تازه به تازه پله‌دارانی ده‌زگای
سیای ئه‌مریکا لێره‌و له‌وێ ئه‌و هه‌واڵانه ئه‌درکێنن که هێشتا عێراق
ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ته‌نگژه‌ی زیاتر‌و توندتربوونه‌وه‌ی ململانێکان بکه‌ن!
ئه‌گه‌ر چی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له بنه‌ڕه‌ته‌وه نه‌زعه‌یه‌کی بێخه‌وشی
ئه‌نتی پارتی بوونی له‌نێو یه‌کێتی نیشتمانیدا کرده پایه‌ی وه‌رچه‌خانی
کوتله‌چێتی‌و ململانێی باڵه‌کان به ئاراسته‌ی ئینشیقاقی باڵی نه‌وشیروان
مسته‌فا، پاشان به سه‌وڵلێدان به‌نێو وه‌همی جیناحی چه‌پڕه‌وی جووڵانه‌وه‌ی
کوردایه‌تی‌و ژه‌نین له‌سه‌ر زایه‌ڵه‌ی بالۆره‌ی خاوه‌ندارێتی یه‌کێتی
نیشتمانی‌و پێش‌گرتن به توانه‌وه‌ی یه‌کێتی له‌ناو پارتی دیموکراتی
کوردستاندا، به سه‌رکردایه‌تی مام جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌کو قوتابیه‌کی
مه‌لا مسته‌فا به‌رزانی، توانی به‌شێک له نفوز‌و جه‌ماوه‌ری یه‌کێتی له
جیناحی تاڵه‌بانی داببڕێ‌و له سه‌رو به‌ندی هات‌و هاواری هه‌ڵبژاردنی
پارله‌مانی‌و بانگه‌شه‌ی لایه‌نه‌کاندا، بیخاته شوێن خۆی، به‌ڵام
مادامه‌کی شاده‌ماری ژیانی باڵی جیابۆوه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ
هه‌مان نوتفه‌و به‌ندی نافی قه‌ومی‌و کوردایه‌تیدا نه‌پساوه‌و هه‌ر له‌وێوه
ئینێرژی سیاسی خۆی وه‌رئه‌گرێت، بۆیه وورده وورده که‌ف‌و کوڵی ئه‌م
ئیدیعاو نه‌زعه لاساره ئه‌نتی پارتیه نیشته‌وه‌و سه‌ڕه‌ڕای بردنی 25
کورسی پارله‌مانی کوردستان، وه سه‌رباری کێوێک له وه‌عدو به‌ڵێن‌و
قسه‌و شیعاری بریقه‌دار، جگه له ئاراسته‌کردنی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک‌و
ده‌نگی داواکاری‌و وه‌ستانه‌وه‌ی شه‌قامی کوردی، وه‌ک خۆیان ئه‌یڵێن‌و
ڕۆشنبیرانی پۆستمۆدێرنیستیشیان لاف‌و گوزافی پێوه لێئه‌ده‌ن‌و خۆیانی
پێوه بائه‌ده‌ن به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا، بۆ گواستنه‌وه‌ی بۆ ناو
هۆڵی پارله‌مان، هیچی تریان لێ ناوه‌شێته‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پاش ئه‌م شه‌قازلانه‌ی نۆشی کردوون، تۆ بڵێی هه‌روا
له‌سه‌ر ژه‌نینی ئاوازی ئه‌ته‌کێت و هه‌ڵووتن
به‌سه‌ر باڵای دیموکراسی‌و پرۆسێسی شه‌راکه‌تی نیشتمانیدا، به‌رده‌وام
بن!؟ یاخود بیرێک به‌حاڵی ناحاڵی جووڵانه‌وه‌که‌یان ئه‌که‌ن‌و ئه‌که‌ونه
خه‌می به‌رگرتن به‌و چاره‌نووسه‌ی ڕێکخراوی چاکی به‌و ده‌رده برد که
که‌س نیه بتوانێ ته‌عریفێکی "هه‌ر ته‌عریفێک" بۆ بکات!؟ چونکه یه‌کپارچه‌یی
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ق بووه‌و هه‌ر که‌سه‌و له‌لایه‌که‌وه به‌یان‌و
ڕاگه‌یاندن ده‌رئه‌کا، پارله‌مانتارانیش هه‌ر خه‌ریکی به‌جێهێشتنی
کۆبوونه‌وه‌کانی پارله‌مانه‌کانن له هه‌ولێر بیت یان له به‌غدا! ئه‌مه
سه‌ره‌نجامی ئه‌ته‌کێتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه که ئه‌یویست به خه‌ڵکی
بفرۆشێته‌وه له‌به‌رده‌م ڕاگه‌یاندنه‌کاندا. سه‌رده‌م سه‌رده‌می
پاشقولگرتن‌و دیبلۆماسی نهێنیه. ئه‌ته‌کێت به‌ده‌ردی پارله‌مانتارانێکی
جۆری گۆڕان ئه‌خوات، که تازه به نان‌و نه‌وایه‌ک گه‌یشتووه‌و مه‌ستی
خه‌ونه دیموکراسیانه‌کانیانن.
ده‌نگۆی گوشاری بارزانی‌و تاڵه‌بانی بۆ په‌راوێزخستنی گۆڕان، یان به‌لاغی
گۆڕان بۆ دوانگه‌ی ماڵپه‌ڕی سبه‌ی به ئامانجی کۆمێنتاری زۆر‌و بۆر، وه
یان زرنگی ئه‌لمالکی بۆ تێپه‌ڕاندنی سووڕی دووه‌می سه‌رۆک وه‌زیرانیه‌که‌ی
خۆی له که‌ین‌و به‌ینی نێوان جووت حزبه‌که‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا،
جگه له داستانی گه‌رمتربوونی کاسه‌و که‌وچکه‌که زیاتر نیه له په‌یوه‌ند
به له‌سه‌ر هه‌ق بوون‌و نه‌بوونی هیچ لایه‌کیانه‌وه. هه‌ر هه‌موویان
له‌به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی کوردستان‌و عێراقدا یه‌ک په‌یام‌و یه‌ک
مانیفێستۆیان هه‌یه؛ ئه‌ویش پاراستن‌و یه‌کخستنه‌وه‌ی ماڵی په‌رته‌وازه‌ی
چینی بۆرژوایی عێراقیه به کوردیه‌وه به عه‌ره‌بیه‌وه به سوننه‌و
شیعه‌یه‌وه! که‌وایه په‌یامی ئه‌م ووتاره‌ی منیش ئه‌وه‌یه که چینی
کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشان‌و خه‌ڵکی بێبه‌شی عێراق‌و کوردستان چیتر نابێ
چاوه‌ڕوان بن، وه ده‌بێ ڕیزی چینایه‌تی خۆیان یه‌کگرتوو و ڕێکخراو بکه‌ن.
خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کوردستانیش بۆ جیایی کوردستان‌و گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی
ده‌بێ به‌ره‌ی کرێکار‌و کۆمۆنیزم هه‌ڵبژێرن.
25\12\2010
ماڵپه‌ڕی حه‌مه‌غه‌فور
|