Text Box:  

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

 

ئەردەن 15-12-2007


پەنابەرانی کورد بە کەلەپچەو و لێدان لەرێگای فرۆکەخانەی هیسرۆوە دیپۆرتی فرۆکەخانەی عمان کران.

 


ئاریان عەزیز پەنابەری کوردی عێراقی لەپەیوەندیەکەی تەلەفوونی بە فیدراسیۆنی راگەیاند کاتژمێر 5 ئیوارەی 14-12 خۆی و پەنابەر (حەسەن حمەد) بەکەلەپچەکراوی لە فرۆکەخانەی هیسرۆوە رەوانەی ئەردەن کران بۆ دیپۆرتکردنەوەیان بەزۆر بۆ کوردستان .
ئاریان رای گەیاند دوای ئەوەی حەسەن رازی نابێت بەزۆر بینیرنەوە دوو کارمەندی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بەتووندی لی دەدەن وە کەلەپچەی دەکەن تا بەزۆر بیگەیەنە ناو ئەو فرۆکەیەی بەرێ دەکەوت بۆ عمان .
هەروەها ئاریان ووتی وەزعی نەفسیان زۆر خراپە ئێستا لە فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی عەمان زیندان کراون دوای ئەوەی فرۆکەی هەولێر پێشتر بەرێ دەکەوێت ئەوان دوا دەکەون ،ئەو 4 کارمەندەی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا لەگەڵیان بوون لە لەندەنەوە ئەوانیان تەسلیم بە وەزارەتی ناوخۆی ئەردەن کردوە رۆیشتوون بۆ ئۆتێل... ، بریار بووە دوای 2 سەعاتی تر بگەنەوە لایان بەڵام ئەوە ماوەی 7 کاتژمێرە ئەوان دەست بەسەر کراون لە گەڵ کۆمەڵێک پەنابەری تر ی عێراقی لە فرۆکەخانەی عمان وە پێیان راگەیاندوون لەوانەیە بتان نێرینەوە بۆ بەغدا تا ئێستا چارەونووسی ئەم پەنابەرانە نادیارە .
ئاریان ووتی دەنگی نارەزایەتیمان بگەیەنن بە کەناڵەکانی راگەیاند دژ بە کردەوەیەکی نا ئینسانی کە بە رامبەر بە پەنابەران بەرێوەدەبرێت.
لە هەواڵی پێشو دا رامان گەیاند کە لە راگەیاندنێک لە لایەن بەرەی دژی دیپۆرتی پەنابەران بۆ عێراق و فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی وە بڵاو بۆتەوە داوا لە تەواوی رێکخراوە ئینسانی و پەنابەری و رێکخراوی لێ بوردنی نیو دەوڵەتی دەکات نامەی نارەزایەتی بنێرن بۆ وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا وداوای دەست بەجێ راگرتنی دیپۆرتی (ئاریان عەزیز) و سیاسەتی گیرانەوەی بەزۆری پەنابەران بکەن بۆ کوردستان.


دەتوانن نامەی نارەزایەتێکانتان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بکەن بەم ژمارە فاکسە:00442070354745


IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal، d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991 ،Aso Goran: asobalabarz116@hotmail.com
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim Gafur:
07877489626 or 07929010257 Office: 0161 234 2784 Aram Hama 07729182083
www.csdiraq.com