١٧\١٢\٢٠١٨
ئەردۆگانی فاشیست
سەرلەنوێ ھەرەشە دەکا.

ئهحمهد رهجهب
جارێکی تر خەلیفەی عوسمانیی رەجەب تەیب ئەردۆگانی فاشیست لەسەر بنەمای
بیری دژەمرۆیی (ئیخوان ئەلموسلمین) ھەرەشە لە داگیرکردنی خاک و کوشتنی
رۆڵەکانی کورد لە رۆژئاوا ئەکات و، بۆ ئەم کارە چەتەگەرییەش پشت بە
ئەنجومەنی نیشتمانی کوردلە سوریا (ئەنەکەسە) و گرووپە ئیسلامییە
توندرەوەکان و، کۆمەڵێک بەکرێگراو لە ناو سوپای تیرۆریستی بەناو
''ئازاد'' ئەبەستێت.
دەمێکە ئیسلامییە توندرەوەکان لە سوریا بە پاڵپشتی تورکیا و دەوڵەتی
ئیسلامی لە شام (داعش) کورد ئەکوژن و، پەلامار ئەدەن بۆ داگیرکردنی خاک
و، کێڵگە نەوتییەکان و، ئەوەی جێی ئاماژەیە ھەڵویستی ھەڵپەرستانەی (ئەنکەسە)یەو،
ئەو لەشکرەیە کە لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستان و، (ئەنجومەنی
ئیستەنبوڵ) دامەزراوە بە ناوی ''پێشمەرگەی رۆژئاوا" کە شان بە شانی
تورکیای رەگەزپەرست و داعش و ھەموو تێرۆرستان لە دژی شەرڤانان و یەپەگە
و پەیەدە شەر ئەکەن و. شایەنی وەبیرھێنانەوەیە ئەو لەشکرە بە ھاوکاریی
تورکیاو، پارەو بژێوی ھەژاران و خەڵکی کوردستان دامەزراوەو پر
چەککراوە.
رەجەب تەیب ئەردۆگانی تیرۆریست بە شانازییەوە وتی بە ٢٠ فرۆکەی جەنگی
ھێرشمانکردە سەر شەنکال ،پێشتریش تورکیای رەگەزپەرست بە ھاوکاری
فەرماندە پلە بەرزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کەلە شەنگال ھەڵھاتن
و، رێگایان خۆشکرد و، نەرمونیانیان پیشانداو گڵۆبی سەوزیان بۆ داعش
ھەڵکر، ئەوە بوو لە ٣ ی ئابی ٢٠١٤ رێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی
(داعش) ھێرشیان کردەسەر ناوچەی شەنگال و شارۆچکەو گوندەکانی
دەورووبەری و، بووە ھۆی کوشتنی ھەزاران ھاوڵاتی سڤیلی ئێزدی و،
دەستگیرکردنی ھەزارانی ترو، رفاندنی زیاتر لە ٦٠٠٠ (شەش ھەزار) کچ و ژن
و، ئەو ھێرشانە، ھێرشی قرکردن بوو لە دژی ئێزدییەکان.
پار ساڵ ٢٠١٧ لە مانگی نیسان لە لایەن ٢٦ فرۆکەی جەنگی تورکیا بە چڕیی
بۆردومانی شنگال و دەوروبەریان کردو بەو ھۆیەوە پێنج پێشمەرگەو
شەڕڤانێک شەھیدو یانزە پێشمەرگەو سێ شەڕڤانی تریش، برینداربوون،
ھەروەھا بەھۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆ سەر ناوەندی گشتیی
یەپەگە لە چیای قەرەچۆغ ٢٠ شەڕڤان شەھیدبوون و ١٨ ی شەڕڤانی تریش
برینداربوون و، ئەو کارەی تورکیای رەگەزپەرستی خوێنرێژ دەست درێژییە بۆ
سەر سەروەری خاکی ھەرێمی کوردستان بە گشتی و دەڤەری شنگال بەتایبەتی و
دەستتێوەردانە لە کاروباری ناو وڵاتێکیترو ، ئەوەش پێشێلکردنێکی
ئاشکرای یاساو رێسا نێودەوڵەتیەکانە و، بۆیە پێویستە ھەموو خەڵکی
مرۆڤدۆست و ئازادیخوازی دونیا ئەو دەستدرێژییە بۆ سەر خاکی ھەرێمی
کوردستان ریسوا و شەرمەزار بکەن و، پێویستە حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە
(بێدەنگی ھەڵبژاردووە و چوارمشقی دانیشتووە) سنورێک بۆ ئەو
دەستدڕێژیانەی تورکیا دابنێت و چیتر ڕێگەی پێ نەدرێ بە ئارەزووی خۆی لە
ناو باشوری کوردستان تەراتێن بکات.
بۆردوومانکردنی ناوچە سنوریەکانی باشوری کوردستان لە لایەن فرۆکە
جەنگییەکان و تۆپخانەکانی تورکیای رەگەزپەرستی دوژمن لە ناو خاکی
کوردستان بێ رێزی و سوکایەتییە بە گەل و نیشتمان و، ھەرلایەنێک ڕێگە
بەو بۆردومانکردنە بدات ئەوە بێشک لێدانە لە شکۆی گەلی کوردستان و،
خیانەتێکی نەتەوەییە و جێی ریسواو شەرمەزارییە و، لە راستیدا بەردەوامی
ئەو بۆردوومانانە بە ھەموو شێوەیەکانی کارێکی نارەوا و نامرۆڤانەیە و
ئاسایشی وڵات و خەڵکی گوندەکانی خستوەتە مەترسییەوە بە جۆرێک ناتوانن
لە شوێن و زێدی باوباپیرانی خۆیان بەئارامیی بژێن و، ئازادانە بەردەوام
بن لە کاری رۆژانەیان بە تایبەت جوتیاران..
لە بەرامبەر کارە قیزەونەکانی تورکیا پێویستە خەڵکی بەشەرەفی کوردستان
و، ئازادیخوازان و ھەموو دڵسۆوانی گەل و نیشتمان نووسەر و
رۆژنامەنووسان و رۆشنبیران و کرێکاران و جوتیاران بێنە دەنگ و، ھەموو
دەنگەکان یەکبخەێن و، ئەو کارە ملھورانەی تورکیای رەگەزپەرست ریسواو
شەرمەزار بکەن و، وڵات بپارێزن و، ئەرکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە
ھەڵوێستی بتەوو تەواوی ھەبێت لە ئاست پاراستنی ھاووڵاتیانی کوردستان و
ئاسایشیان و، لێرەوە داوا لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەکرێت دۆسیەی
دەستدرێژییەکانی تورکیا و بۆردومانکردنی خەڵکی سڤیلی بێتاوان و،
خاپورکردنی دێھات و، سوتاندنی پوش و دارستان و باخەکانی وڵات بگەیەنێتە
نەتەوە یەکگرتووەکان و، بە فەرمی سکاڵا بەرامبەر بە تورکیای رەگەزپەرست
تۆمار بکات و، ھاوکات داوا لە پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان
ئەکرێت ھەڵوێستی راشکاوانە بەرامبەر بەم تاوانانە دەرببڕن.
ئەمریکا زۆرجار کوردی فریوداوە، بۆیە پێویستە قەت بە رەفتارەکانی باوەر
نەکرێت و، وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و، تەنانەت ئەوروپاش لە ئاستی
کردەوەکانی ئەردۆگانی تیرۆریست بێدەنگن، بۆیە ئەبی پشت بە تواناو
یەکگرتنی گەلەکەمان ببەستین.
١٧\١٢\٢٠١٨
ماڵپهڕی ئهحمهد رهجهب
|